01/01/2026
هێلکاری دڵ چییە و کێ پێویستە هێلکاری دڵ بکات؟
هێلکاری دڵ ڕێکارێکی بێ ئازارو بێ زیانە کە بەکاردێت بۆ یارمەتیدانی دەستنیشانکردنی زۆرێک لە نەخۆشیە باوەکانی دڵ. وە پێویستە بۆ ئەم کەسانە: ئەنجام بدرێت;
١. ئەو کەسانەی ئازاری سنگیان هەیە
٢. ئەو کەسانەی سەرگێژخواردن و بورانەوەیان هەیە
٣. ئەو کەسەی دلی خێرا یان خاو لێدەدات
٤. ئەو کەسانەی تەنگەنەفەس دەبن
٥. ئەو کەسانەی لاوازن، ماندون، یان توانای ئەنجامدانی ڕاهێنانیان کەمبۆتەوە
٦. ئەو نەخۆشانەی کە پێشینەی نەخۆشی دڵیان هەیە.
٧. ئەو کەسانەی هۆکاری مەترسیان هەیە وەک قەڵەوی و شەکرەو زەخت
٨. ئەوکەسانەی کەبۆ نەشتەرگەری ئامادە دەکرێن.
٩. ئەو کەسانەی کە چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵ بەکاردەهێنن.
———————
دکتۆر سوارە علی مولود
🔹پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە و ئیکۆ
🔹پسپۆڕی نەخۆشییە ھەناوییەکان
🔹ئەندامی کۆلێژی پزیشکانی بەڕیتانیا بۆ نەخۆشی شەکرە وغودە و ھۆڕمۆن
ژ.م ٠٧٧٣٠٠٥٣٥٩٧
ژ.م ٠٧٥٠١٢٥٣٥٩٧
📍ناونیشان:شاری پزیشکی سلێمانی -کۆتای شەقامی ئۆرزدی ،تەنیشت نەخۆشخانەی کێو