Rebaz Foundation

Rebaz Foundation Suli Office: Sulaimani, City Center, 3rd Floor / Flat 7
Erbil City : Empire Towers T3\ 5th Floor-7

Rebaz Foundation for enhancing Health, Education and Civic Resources in Kurdistan. Rebaz Foundation is a charitable NGO
Established in 2007 in the United Kingdom. The Foundation was formed by a group of young concerned activist. Rebaz Foundation has been registered as an International Foundation through the KRG Directorate of NGOs. The Foundation in managed through the 5 elected board of trustees. .. As the first health and educational NGO operating in Kurdistan the Foundation is working for the development of the Kurdish region in the areas of Health and Education. The Foundation goal is to empower youth of Kurdistan to become outstanding citizens in using their capacities as well as their abilities to make the necessary changes in all aspects of their communities. To support Kurdish students to achieve a higher standard of education especially in fields those do not exist in Kurdistan/Iraq.

ئەنجامدانی زنجیرە سیمینارێک بۆ خوێندکارانی خوێندنگاکانی سنوری ڕاپەڕینلەسەرەتایی دەستپێکی ساڵی نوێی ٢٠٢٦ و لەبەرواری ١١/١...
22/01/2026

ئەنجامدانی زنجیرە سیمینارێک بۆ خوێندکارانی خوێندنگاکانی سنوری ڕاپەڕین
لەسەرەتایی دەستپێکی ساڵی نوێی ٢٠٢٦ و لەبەرواری ١١/١/٢٠٢٦ ڕێباز فاوندەیشن بە هەماهەنگی ڕێکخراوی ژیانی دۆستی مەدەنیەت ، زنجیرە سیمینارێکی دەستپێکرد لەسنوری دەڤەری ڕاپەرین و شارو شارۆچکەکانی (رانیە ، قەڵادزێ ، چوارقورنە ، سەروچاوە ، سەنگەسەر و ژاراوە) دەگرێتەوە.
ئەم سیمینارانە سەبارەت بە ( خراپ بەکارهێنانی مۆبایل وتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ) کە بڕیار وایە ژمارەیەکی بەرچاو خوێندنگای ئەو سنورانە بگرێتەوە و خوێندکاران و کەسوکاریان بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ سوودمەند دەبن و مەبەست لەم پرۆژەیەش کارکردنە بۆ کەمکـردنەوەی کێشە کۆمەڵایەتیەکان و بەرکەوتە خراپەکانی تەکنەلۆژیا و کەمکردنەوەی زەرەروو زیانەکانیەتی لەسەر خوێندکاران و کەسوکاریان .
ئەم پرۆژەیە بڕیار وایە بەردەوامی هەبێت و ماوەی چەند مانگێک دەخایەنێت .

At the beginning of 2026, and specifically on January 11,
Rebaz Foundation in collaboration with the Friend of Civil Life Organization conducted a series of seminars for students of Raparin education institutions at the Directorate of Raparin and in its surrounding towns, including (Ranya, Qaladze, Chwarqurna, Saruchawa, Sangasar, and Zharawa).
The seminars focused on the misuse of social media platforms and devices, aiming to reach a wide range of schools across the region in order to directly and indirectly raise awareness among families and caregivers about necessary precautions and the potential social consequences.
This project is scheduled to run for one month.

ڕێباز فاوندەیشن سپۆنسەری وۆرکشۆپی (بنیاتنانی ناسنامەی پیشەی مامۆستایانی پەروەردەی وەرزش)کـرد.ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢...
18/01/2026

ڕێباز فاوندەیشن سپۆنسەری وۆرکشۆپی (بنیاتنانی ناسنامەی پیشەی مامۆستایانی پەروەردەی وەرزش)کـرد.

ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/١/١٤ بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سلێمانی(پ.د.کۆسار علی)و ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی سلێمانی (پ.د.ئەحمەد بهاءالدین علی)و یاریدەدەری ڕاگر(پ.ی.د.زانا ابراهیم علی ) بە هاوبەشی لەگەڵ بەشی چالاکی وەرزش و دیدەوانی پەروەردەی سلێمانی وۆرک شۆپێکیان ئەنجامدا بە سپۆنسەری ڕێکخراوی (ڕێباز فاوندەیشن) بە ناونیشانی(بنیاتنانی ناسنامەی پیشەی مامۆستایانی پەروەردەی وەرزش) لە هۆڵی اسماعیل بێشکچی لە کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت کە تیایدا دوو ڕۆژی خایاند،لە ڕۆژی یەکەمدا سەرەتا ڕاگری کۆلێجەکە (پ.د.ئەحمەد بهاءالدین علی) وتەیەکی پێشکەش کرد و بەخێرهاتنی سەرجەم بەژداربوانی کرد و سوپاسی ڕێباز فاوندەیشنی کرد لەپای ئەنجامدان و سپۆنسەرکردنی ئەم پرۆژەیە و سوپاسی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی کرد کە هەمیشە پاڵپشت بووە لە هەموو بوارەکاندا و وە هەروەها سوپاسی ڕاگرایەتی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی کرد بە دابین کردنی هۆڵی وانە تیۆریەکان بۆ ئەم وۆرک شۆپە.

پاشان وانە تیۆریەکان دەستی پێکرد کە لە ڕۆژی یەکەمدا سێ وانە وترانەوە لەلایەن بەڕێزان(پ.د.ڤیان عبدالکریم )بە ناونیشانی (ڕەنگدانەوەی ڕۆڵی مامۆستا لە ناو پلانی وانەوتنەوەدا).پاشان (پ.د.زەردەشت محمد) وانەیەکی بە ناونیشانی(چۆنیەتی جێبەجێکردنی ستراتیجیەکانی وانەوتنەوە لە پەروەردەی وەرزشدا)پێشکەش کرد لە کۆتا وانەی ڕۆژی یەکەم (پ.ی.د.چۆمان کامل )بە ناو نیشانی(هەڵسەنگاندن لە پەروەردەی وەرزشدا)پێشکەشکرد.
لە ڕۆژی دووەمدا سەرەتا لە هۆڵی پێشبڕکێکانی کۆلێجەکەمان وانەیەکی نمونەی بە شێوەیەکی پراکتیکی لە لایەن هەردوو مامۆستا (د.شۆخان ڕەمەزان و م.ڕاز ئاسۆ)ەوە وترایەوە کۆتا وانەی وۆرک شۆپەکەش بە ناونیشانی(بەکارهێنانی ژیری دەستکرد لە ئامادەکردنی پلانی وانەوتنەوەدا)لەلایەن (پ.ی.د.ئاوات علی)پێشکەشکرا.
لە کۆتایدا خەڵات بەسەر خوێندکارانی قوتابخانەی خەونی بنەڕەتدا دابەشکرا لە پای هاوکاری کردنی وۆرک شۆپەکە لە وانەی پراکتیکیەکەدا و بڕوانامەی بەژداربوون بەسەر سەرجەم بەژداربواندا دابەشکرا لە لایەن خۆیانەوە بەژداربوان داوایان لە بەڕێوەبەرانی وۆرک شۆپەکە کە ساڵانە ئەم جۆرە وۆرک شۆپانە بۆ مامۆستایانی پەروەردە بکرێتەوە تا بتوانن ساڵانە بە باشترین شێوە و تازەترین زانستی ڕێگاکانی وانەوتنەوە ئاشنا ببن

On Wednesday, January 14, Rebaz Foundation, together with the University of Sulaimani sponsored a two-day workshop

مەراسیمی کۆتایی هەردوو خولی پیشەیی ئەندازیاری دەنگ و خشڵکـاری بەرواری ١٩/١٢/٢٠٢٥ هەردوو خولی ئەندازیاری دەنگ و فێربوونی ...
29/12/2025

مەراسیمی کۆتایی هەردوو خولی پیشەیی ئەندازیاری دەنگ و خشڵکـاری

بەرواری ١٩/١٢/٢٠٢٥ هەردوو خولی ئەندازیاری دەنگ و فێربوونی دروستکردنی خشڵ کە بۆ ژمارەیەک لە خوازیاران و هاوپەوەندیدارانی بوارەکە کرابۆیەوە کۆتایی هات و بڕوانامە بەسەر بەشداربووە سەرکەوتووەکاندا دابەشـکرا ، هەر لە هەمان ڕۆژدا فێرخوازانی خشڵکاری بەرهەمەکانیان لە پێشانگایەکی بچوکدا لە کارگەی کولتووری سلێمانی نمایشکرد.
مەبەست لــە کردنەوەی ئەم جۆرە خولانە پەرەپێدانی تواناکانی لاوان و گەنجان و ژنانە بۆ ئەوەی بتوانن لە ڕووی داراییەوە خاوەن پیشەی خۆیان بن و هەلی کاری زیاتریان بۆ بڕەخسێت.

سوپاس بۆ کارگەی کولتوور کە هەمیشە هاوکارمان بووە بۆ سوودگەیاندن بە گەنجان و لاوان.

English:-
On December 19th, 2025, the Sound Engineering and Art of Jewelry courses concluded with a joint ceremony at the Culture Industry in Sulaymaniyah. Participants from both programs were awarded certificates of completion and distinction, recognizing their dedication and achievements.
The Jewelry course celebrated its finale with an exhibition, where participants proudly showcased their handcrafted works to the public, highlighting the creativity and craftsmanship they developed throughout the program.
As always, the overarching aim of these initiatives is to equip youth, women, and community members with practical skills that enable them to secure employment and build sustainable livelihoods.
We extend our sincere gratitude to the Culture Industry in Sulaymaniyah for their continuous support and collaboration in empowering young people and fostering opportunities for growth.

کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان / سلێمانی ڕێباز فاوندەیشن خەڵات دەکـەنسەرۆکی کۆمەڵەکە و ژمارەیەک ئەندامی کۆمەڵەی کورتەباڵ...
25/12/2025

کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان / سلێمانی ڕێباز فاوندەیشن خەڵات دەکـەن
سەرۆکی کۆمەڵەکە و ژمارەیەک ئەندامی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی سلێمانی سەردانی ئۆفیسی ڕێبازفاوندەیشن یان کرد و خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەخشیە ڕێکخراوەکە لە بەرامبەر ئەو هاوکاری و کاروچالاکی و هەماهەنگیانەی پێشکەشیان کراوە ، دواتر لـە نزیکەوە باس لە داواکاری و پێویستەکانیان کرد ، لە هەمانکاتدا هەڵەت هەمەوەندی ڕێکخەری گشتی ڕێباز فاوندەیشن بەڵێنی هاوکاری و کاری پێکەوەیی دووپاتکردەوە بە مەبەستی زیاتر خزمەتکـردن بە تەواوی کۆمەڵەکە و خاوەن پێداویستی تایبەتەکـان.
English:-
The Kurdistan Society of Little People – Sulaymaniyah presented a token of appreciation during their visit to the Rebaz Foundation and its General Coordinator, in recognition of the Foundation’s continuous support for their community.
In response, Halat Hamawandi, General Coordinator of the Rebaz Foundation, reaffirmed the organization’s commitment to providing ongoing support and assistance. The pledge emphasized the Foundation’s dedication to empowering individuals with special needs and ensuring they have access to opportunities that foster inclusion, dignity, and sustainable livelihoods.

پێداویستی پەڕاوگەیی بەسەر ژمارەیەک خوێندگای سنوری سلێمانی دابەشکـرادوابەدوای زۆری داواکاری خوێندنگاکان بۆ پێداویستی پەڕا...
22/12/2025

پێداویستی پەڕاوگەیی بەسەر ژمارەیەک خوێندگای سنوری سلێمانی دابەشکـرا

دوابەدوای زۆری داواکاری خوێندنگاکان بۆ پێداویستی پەڕاوگەیی کە بریتیبوون لە ( ڕاخەر و پێداویستی پەڕاوگە ) کە هاوکاتبوو لەگەڵ نزیکبوونەوەی تاقیکردنەوەکان لە سەرەتای مانگی ١٢ ی ئەمساڵدا کۆمەڵێک لەو خوێندنگایانەی کە پێویستیان بەم پێداویستیانە بوو بەسەرکرانەوە.
هەر لە هەمانکاتدا کـرێی مانگانەی خوێندنگای ڕەهـەندی بنەرەتی لە سلێمانی بۆ ماوەی ٦ مـــانگ کە لە خانوویەکی کرێدا دەخوێنن دابینكــرا .

English:-

Providing essential stationery supplies and rugs to several schools across Sulaymaniyah Governorate. This support was particularly timely, as schools require additional paper and tools during the December examination period. In parallel, we covered the monthly rent for six months for Rahand School, which continues to operate from a residential house.

#ڕێبازفاوندەیشن

لەچاپدان و بڵاوکردنەوەی ژمارەیەک پۆستەری هۆشیاری تەندرووستی بەسەر خوێندنگا بنەڕەتی و ناوەندییەکانداڕێباز فاوندەیشن بە هە...
21/12/2025

لەچاپدان و بڵاوکردنەوەی ژمارەیەک پۆستەری هۆشیاری تەندرووستی بەسەر خوێندنگا بنەڕەتی و ناوەندییەکاندا
ڕێباز فاوندەیشن بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی سلێمانی ، یەکێک لە پرۆژە گرنگەکانی ساڵی ٢٠٢٥ بریتی بوو لە دیزاین و چاپکردنی ژمارەیەک پۆستەری هۆشیاری تەندروستی لەژێر ناونیشانی (پاراستنی ژینگە ئەرکی هەمووانە – سوودەکـانی جوڵان و وەرزشکـردن – هەنگاوەکانی دەست شتن – چۆنیەتی ددان شتن – دوورکەوتنەوە لە کێشانی جگەرە و نێرگەلـە و ڤەیپ ) بۆ خوێندکاران لە خوێندگا ناوەندیەکان .

Publishing and Printing Health Awareness Posters in Elementary Schools and Educational Establishments
The Rebaz Foundation, in collaboration with the Sulaymaniyah Directorate of Public Health, implemented one of its essential projects: the publishing and distribution of health awareness posters across elementary schools and educational institutions.

ڕێباز فاوندەیشن ٣ تەن و نیـو پێداویستی پەڕاوگە و ئیداری دەگەیەنێتە خوێندنگا زیانلێکەوتووەکانی چەمچەماڵ و تەکیە و شۆڕش‎بە...
16/12/2025

ڕێباز فاوندەیشن ٣ تەن و نیـو پێداویستی پەڕاوگە و ئیداری دەگەیەنێتە خوێندنگا زیانلێکەوتووەکانی چەمچەماڵ و تەکیە و شۆڕش

‎بەرواری ١٥/١٢/٢٠٢٥ ڕێباز فاوندەیشن بە ئامادەبوونی (هەڵەت هەمەوەندی) ڕێکخەری گشتی ڕێکخراوەکە بـە ئەركی خۆی زانی كە بڕی ٣ تۆن و نیو پێداویستی په‌‌ڕاوگه‌ی و ئیداری بگەیەنێتە‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ بۆ خوێندنگا زیانلێكه‌وتوه‌كانی لاوه‌فه‌كه‌ی شۆڕش و ته‌كیه‌ و چه‌مچه‌ماڵ. ئەم پرۆسەیە بەئامادەبوونی بەڕێوبەری پەروەردە و سەرپەرشتیاری کـۆگاکان و چەند سەرپەرشتیارێکی پەروەردەیی و مامۆستا دێرینەکـانی شارەکە بەڕێوەچوو.

یەکەمین یاری خولی تۆپی پێی فێرگەکانی سلێمانی بەڕێوەچوولە بەرواری ٢٠٢٥/١٢/٦ خولی تۆپی پێی فێرگەکانی سلێمانی و دەورووبەری ...
11/12/2025

یەکەمین یاری خولی تۆپی پێی فێرگەکانی سلێمانی بەڕێوەچوو
لە بەرواری ٢٠٢٥/١٢/٦ خولی تۆپی پێی فێرگەکانی سلێمانی و دەورووبەری بە سەرپەرشتی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بەڕێوەدەچێت کە تێیدا فێرگەکانی شاری سلێمانی و دەورووبەری تێیدا بەشدارن هەر بەم هۆکارە ڕێباز فاوندەیشن بە ئەرکی خۆی زانی هاوکار و سپۆنسەری فێرگەی لاوانی شۆڕش لە سنوری شاری چـەمچەماڵ بێت کە بە چەند ئاستێک بەشداری لە خولەکەدا دەکەن و بە گشتی ٥٠ یاریزان بەشدارن لە خولەکەدا .

پێشانگای وێنەیی  مۆندیالی ناوازەکان بەڕێوەچوو بەرواری  ٣٠ / ١١ / ٢٠٢٥ لە هۆڵی گەلەری ئەمنە سوورە بەئامادەبونی بەڕێزان رێ...
09/12/2025

پێشانگای وێنەیی مۆندیالی ناوازەکان بەڕێوەچوو
بەرواری ٣٠ / ١١ / ٢٠٢٥ لە هۆڵی گەلەری ئەمنە سوورە بەئامادەبونی بەڕێزان رێکخەری گشتی ڕێباز فاوندەیشن و بەرپرسانی وەرزشی و حکومی و حزبی و دام و دەزگا و یانە وەرزشیەکان و ڕێکخراوانی خاوەن پێداویستی تایبەت و وەرزشکاران و کەناڵەکانی ڕاگـەیاندن پێشانگای وێنەیی بۆ هەر سێ مۆندیالە ناوازەکانی سلێمانی کرایەوە .
پێشانگاکا لەلایەن خاتوو ( تەرزە محمد ) کرایەوە کە نزیکەی ۱۰۰ وێنەی چاپکراو بە تیراژی A3 چاپکرابوو .
هەر لە پێشانگاکە سووپاس و پێرانین بۆ ئەو بەڕێزانە کرا کە ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لەسەر خستنی ئەم پێشانگایە ڕێز و سووپاس و تابلۆی سلێمانی دیاری تاقیگەی کەمال پێشکەش بە ڕێکخراوی ڕێباز فاوندەیشن درا کە سپۆنسەری پێشانگاکەیان لە ئەستۆ گرتبوو.

An album picture exhibition of the Mundial was held on Sunday, November 30th, 2025, at the Amna Suraka Gallery Hall. The event was attended by the General Coordinator of the Rebaz Foundation, along with representatives from governmental and non-governmental departments and sports organizations, as well as regional TV media channels.
The exhibition, dedicated to the three Mundials of Sulaymaniyah, was inaugurated by Miss Tarza Mohammed. Approximately 100 A3-sized photographs were printed and displayed.
During the event, organizers expressed their appreciation for the support and contributions that made the exhibition possible. As a gesture of recognition, Kamal Lab, which published the photographs, presented the Rebaz Foundation with a framed picture of Sulaymaniyah as a commemorative gift.

بە سپۆنسەری ڕێباز فاوندەیشن ٢٠٢٥/١٢/٦  یەکەمین پێشبڕکێی ڕۆبیکس کیوب لەسەر ئاستی عێراق 2025 بەڕێوەچوولــەم پێشبڕیکێیەدا  ...
08/12/2025

بە سپۆنسەری ڕێباز فاوندەیشن ٢٠٢٥/١٢/٦ یەکەمین پێشبڕکێی ڕۆبیکس کیوب لەسەر ئاستی عێراق 2025 بەڕێوەچوو
لــەم پێشبڕیکێیەدا زیاتر لە ٧٠ خوێندکار لەسەرتاسەری عێراق بەشداریانکردبوو ، بۆ کێبڕکێ لەسەر خێرا چاککردنەوەی ڕۆبیکس کیوبەکانیان شایەنی باسە پێشبڕکێکە بەئامادەبوونی هەریەکە لە بەڕێز پارێزگای سلێمانی(دکتۆر هەڤال ئەبوبەکر) و پرۆفیسۆر دکتۆر خدر معصوم هەورامی سەرۆکی زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەڕێوەچوو

Sponsored by Rebaz Foundation 6/12/2025 The first Rubiks Cube competition in Iraq 2025 was held
More than 70 students from all over Iraq participated in this competition to compete on the quick repair of their Rubiks cubes. It is worth mentioning that the competition was held in the presence of the governor of Sulaimani (Dr. Haval Abubakr).

ڕێباز فاوندەیشن خولی دروستکردنی خشڵ و ئێکسسواراتی لە سلێمانی کـردەوە.لە بەرواری ٣٠/١١/٢٠٢٥ خولی خشڵکاری لە وەرشەی (گۆبەر...
02/12/2025

ڕێباز فاوندەیشن خولی دروستکردنی خشڵ و ئێکسسواراتی لە سلێمانی کـردەوە.

لە بەرواری ٣٠/١١/٢٠٢٥ خولی خشڵکاری لە وەرشەی (گۆبەرۆک )لە سلێمانی ، بە سپۆنسەری ڕێباز فاوندەیشن کرایەوە بۆ ژمــارەیـەک فێـرخواز کە خۆی لە خولێکی تەواو پراکتیکی دەبینێتەوە ، و لــە دەستپێکی خولەکەمان بە سەردانی کردنی مۆزەخانەی سلێمانی دەستیپێکــرد و مەبەست لەم سەردانە بەبیرهێنانەوەی خشڵ و بەکارهێنانی کانزا جیاوازەکانە لەلای شارستانیەتەکۆنەکان و ئەو بەرکەوتەیەی لە نێوان مرۆڤ و خشڵدا هەبوە . ئەم خـولە بۆ ماوەی ٣ هەفتە دەخــایەنێت و لــە کارگەی کولتووری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

Art of Jewelry: A Three-Week Course by Rebaz Foundation in Sulaymaniyah, The Rebaz Foundation launched a course on jewelry and accessory design in Sulaymaniyah on November 30th. The program, titled Art of Jewelry, is being held at the “Gobarok Workshop” within the Sulaymaniyah Culture Industry.
The course began with a visit to the Slemani Museum, where participants explored ancient civilizations’ craftsmanship, focusing on traditional jewelry-making techniques and the use of various metals throughout history.
Spanning three weeks, the course is conducted at the Sulaymaniyah Culture Industry and aims to inspire participants by connecting modern design practices with the rich heritage of the region.

ڕێباز فاوندەیشن خولی فێربوونی ئەندازیاری دەنگ لەکارگەی کولتوور دەستیپێکـردلە بەرواری ٣٠/١١/٢٠٢٥ خولێکی ئەندازیاری دەنگ ل...
01/12/2025

ڕێباز فاوندەیشن خولی فێربوونی ئەندازیاری دەنگ لەکارگەی کولتوور دەستیپێکـرد

لە بەرواری ٣٠/١١/٢٠٢٥ خولێکی ئەندازیاری دەنگ لە سلێمانی لە کرەیتڤ ستۆدیۆ بە سپۆنسەری ڕێباز فاوندەیشن و هەماهەنگی کارگەی کولتوور ، بۆ ١٥ فێرخــواز کرایــەوە ، خولەکە ماوەی ٣ هەفتە دەخایەنێت و بە شێوازێکی تیۆری و پراکتیکی خوێندکاران ئاشنا دەکرێن بە بوارەکــە و وانەکــان وەردەگرن.

Address

As Sulaymaniyah
P.O.BOX:300-SLIMANI-

Opening Hours

Monday 08:30 - 15:00
Tuesday 08:30 - 15:00
Wednesday 08:30 - 15:00
Thursday 08:30 - 15:00
Sunday 08:30 - 15:00

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Rebaz Foundation posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Rebaz Foundation:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Rebaz Foundation for Enhancing Health, Education, and Civic Resources

Rebaz Foundation for enhancing Health, Education and Civic Resources in Kurdistan. Rebaz Foundation is a charitable NGO Established in 2007 in the United Kingdom. The Foundation was formed by a group of young concerned activists. Rebaz Foundation has been registered as an International Foundation through the KRG Directorate of NGOs. The Foundation is managed by the 5 elected board of trustees. ... As the first health and educational NGO operating in Kurdistan, the Foundation is working for the development of the Kurdish region in the areas of Health and Education. The Foundation goal is to empower the youth of Kurdistan to become outstanding citizens in using their capacities as well as their abilities to make the necessary changes in all aspects of their communities. To support Kurdish students to achieve a higher standard of education especially in fields those do not exist in Kurdistan/Iraq.Rebaz Foundation for enhancing Health, Education and Civic Resources in Kurdistan. Rebaz Foundation is a charitable NGO Established in 2007 in the United Kingdom. The Foundation was formed by a group of young concerned activists. Rebaz Foundation has been registered as an International Foundation through the KRG Directorate of NGOs. The Foundation in managed through the 5 elected board of trustees. ... As the first health and educational NGO operating in Kurdistan, the Foundation is working for the development of the Kurdish region in the areas of Health and Education. The Foundation goal is to empower the youth of Kurdistan to become outstanding citizens in using their capacities as well as their abilities to make the necessary changes in all aspects of their communities. To support Kurdish students to achieve a higher standard of education especially in fields those do not exist in Kurdistan/Iraq.