IPMC ‎ IPMC بۆ چارەسەری ئازاری درێژخایەنی پشت ومل وشان وئەژنۆوئازاری شێر پەنجە یی لەلایەن د.بڵند تاڵەبانی پسپۆڕی چارەسەری ئازاری درێژخایەن

🫡 سڵاو ئازیزان: ❗️ {پەیج و ئینستای نوێی کلینیکی دکتۆر بڵند} ❗️ا👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇بەهۆی بوونی کێشەی تەکنیکی لە پەیجەکەماندا...
06/02/2023

🫡 سڵاو ئازیزان:
❗️ {پەیج و ئینستای نوێی کلینیکی دکتۆر بڵند} ❗️
ا👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇
بەهۆی بوونی کێشەی تەکنیکی لە پەیجەکەماندا،
بڕیارماندا بە دروستکردنی پەیج و ئینستای نوێ،
لینکی هەردووکیان لە خوارەوە دادەنێین
ئێوەش هاوکارمان بۆ ئەوەی هەموو بەڕێزانەی
کە پێشتر ئەم پەیجەیان لایک کردوە،
پەیج و ئینستا نوێکانیشمان لایک و فۆڵۆو بکەن.
لایکی پەیجی نوێی فەیسبووکمان بکەن
لە ڕێی ئەم لینکەی خوارەوە:
👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇
https://www.facebook.com/dr.blind.pain.clinic
فۆڵۆوی ئینستا تازەکەمان بکەن
لە ڕێی ئەم لینکەی خوارەوە:
👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇
https://www.instagram.com/dr.blind.pain.clinic
لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیمان بۆ ئێوەی ئازیز
دکتۆر بڵند گۆران تاڵەبانی 👨‍⚕️
پسپۆڕی وردی چارەسەری ئازاری
درێژخایەن و ئازاری شێرپەنجەیی 🥼
📍ناونیشان :- 🏙 سلێمانی - 🛣 شەقامی ئیبراهیم پاشا -
🏥 تەلاری چرۆ - نهۆمی دووەم
ا☎️ 07732828788
#ئازار

مەبەستمان چیە لە کۆنیشانەی ( Text neck ) ؟د. بڵند گۆران تاڵەبانی 🌳🌳🌳🌹🌹🌳🌳🌳– ئەم حاڵەتە بریتیە لە دروستبوونی ئازار لە شان ...
23/01/2023

مەبەستمان چیە لە کۆنیشانەی ( Text neck ) ؟
د. بڵند گۆران تاڵەبانی
🌳🌳🌳🌹🌹🌳🌳🌳
– ئەم حاڵەتە بریتیە لە دروستبوونی ئازار لە شان و ملدا بەهۆی چەمانەوەی سەر بۆ پێشەوە بۆ ماوەیەکی بەردەوام .
– ئەم چەمانەوەیە ڕاستەوخۆ کاردەکاتە سەر بڕبڕەکانی مل و ماسولکەو بەستەرەکانی شان و مل.
– پێی دەوترێت ( Text neck ) چونکە زیاتر ئەو کەسانە توش دەبن کە موبایل بە شێوازێکی هەڵە بەکاردەهێنن و زیاتر باوە لەناو منداڵان و گەنجاندا .
،
– نیشانەکان :-
،
– بوونی ئازارێکی تیژ لە ناوچەی شان و مل
– ڕەقبوونی ماسولکەکانی شان و مل بەجۆرێ کە کەسەکە ناتوانێ بەباشی ملی بجوڵێنێت .
،
– سەرئێشە و ئازاری چاو .
– دروستبوونی ئازاری دەمار لە پەلەکاندا
،
– ئەم حاڵەتە بێزارکەرە ، بەڵام مەترسیدار نیە بۆ چارەسەری حاڵەتەکە چەندین وەرزش و ڕێگای تایبەت هەن کە پزیشکی پسپۆڕ دیاری دەکات .
هیوای سەلامەتی بۆ هەموان
،
،
دکتۆر بڵند گۆران تاڵەبانی 👨‍⚕️

پسپۆڕی وردی چارەسەری ئازاری درێژخایەن و ئازاری شێرپەنجەیی

📍ناونیشان :-🏙 سلێمانی - 🛣شەقامی ئیبراهیم پاشا - تەلاری چرۆ🏥 - نهۆمی دوەم

ا☎️ 07732828788

ئەو خۆراکانەی کە دژی ئازار و هەوکردن دەجەنگن .،د. بڵند گۆران تاڵەبانی ،🔵 سەرەڕای ئەو دەرمانانەی 💊کە هەن بۆ ئازار و هەوکر...
21/01/2023

ئەو خۆراکانەی کە دژی ئازار و هەوکردن دەجەنگن .
،
د. بڵند گۆران تاڵەبانی
،
🔵 سەرەڕای ئەو دەرمانانەی 💊کە هەن بۆ ئازار و هەوکردنی جومگەکان 🦴، چەندین خۆراکی سروشتیمان 🌳هەیە کە دەورێکی گرنگ دەبینن لەو ڕوەوە کە ئەمانەن :- 👇👇
،
،
🔵 تووتڕک و شلک🍓 :- ئەم دوو جۆرە میوەیە بەشێوەیەکی سروشتی دژە ئۆکسێن و دژە هەوکردنیان😳 تێدایە کە دەورێکی گرنگ دەبینن لە کەمکردنەوەی ئازار .🚫😣😵
،
🔵 ناوکە کوولەکە🍠 :- کە سەرچاوەیەکی گرنگی مادەی کانزای مەگنیسیۆمە دەورێکی گرنگ دەبینێ لە کەمکردنەوەی سەرئێشە 🤕⬇️بەتایبەت ئەوانەی شەقیقەیان هەیە .
،
🔵 ماسی سەلەمون🐟 :- کە ڕێژەیەکی باش لە دژە هەوکەرەکان و ئۆمیگا ٣🪔 ی تێدایە کە گرنگن بۆ تەندروستی جومگەکان🦴 و کەمکردنەوەی ئازار .🤕
،
🔵 گێلاس🍒 :- ئەم میوەیە ڕێژەیەکی باشی دژە ئۆکسێن و دژە هەوکردنیان تێدایە😊 ، زۆر گرنگن بۆ کەمکردنەوەی ئازاری جومگە🦴 و ماسولکەکان .💪
،
🔵 زەیتی زەیتوون🫒🍸 :- زۆر گرنگە بۆ کەمکردنەوەی ئازار😣 بەتایبەت ئازاری قوڕگ🤧 بەهۆی بوونی مادەیەکی سروشتی بەناوی ئۆلیۆکانثاڵ ، هەوەها سیفەتی نەرمکەرەوەیان 🥎هەیە و گرنگن بۆ جوڵەی جومگەکان .🦴
،
🔵 بیبەری سوری توون🌶 :- بەهۆی بوونی مادەیەکی گرنگ بەناوی کاپسەیسن🤩 زۆر گرنگە بۆ کەمکردنەوەی ئازار و هێورکردنەوەی جومگەکان .🦴😊
،
👨‍⚕️ دکتۆر بڵند گۆران تاڵەبانی
🥼پسپۆڕی وردی چارەسەری ئازاری درێژخایەن و ئازاری شێرپەنجەیی
📍ناونیشان :-🏙 سلێمانی - 🛣شەقامی ئیبراهیم پاشا -
تەلاری چرۆ🏥 - نهۆمی دووەم
ا📲 07732828788

#شۆکوەیڤ

بڵقی ئێسکی پەنجە گەورەی پێ ( bunion ) چیە ؟ د.بڵند گۆران تاڵەبانی 👨‍⚕️🌺🌺🌺🌳🌳🌺🌺🌺🔴 ئەم حاڵەتە بریتیە لە بڵقێکی ئێسکی🩸🦴 ، لە...
18/01/2023

بڵقی ئێسکی پەنجە گەورەی پێ ( bunion ) چیە ؟
د.بڵند گۆران تاڵەبانی 👨‍⚕️
🌺🌺🌺🌳🌳🌺🌺🌺
🔴 ئەم حاڵەتە بریتیە لە بڵقێکی ئێسکی🩸🦴 ، لەو جومگەیەی کە پەنجە گەورە👣 دەبەستێتەوە بە ئێسکی پێ .🦶
،
🟢 نیشانەکانی ئەمانەن :- 👇👇
🌳 بەرزبوونەوەیەکی شێوە بڵقی🔴 کە هەندێ جار ئازاری هەیە.😣
🌳 ئاوسان و سوربوونەوە🔴 لە دەوری پەنجە گەورەی قاچ.🦶
🌳 هەندێ جار بەهۆی ئەو بڵقەوە کەسەکە ناتوانێ بە باشی پەنجە گەورەی قاچی بجوڵێنێ.🦶
☢ هۆکارەکان :- 👇👇
🔴 لەپێ کردنی پێڵاوی بن بەرز👡 و پێڵاوی تەنگ 👞بۆ ماوەیەکی زۆر.
🔴 بوونی نەخۆشی ڕۆماتیزمەی جومگەکان .🦵
🔴 ویراسی🧬 و بوونیەتی شێوەی پێ🦶 یەکێکە لە هۆکارەکان .
🔴 هەندێک شێوازی دانیشتن💺 کە فشار بخاتە سەر ئەو جومگەیە🦴 بۆ نموونە ئەوانەی کاری بەرگدوری دەکەن🪡 ، کە پێەوترێت ( tailoers bunion)
☢ چارەسەرەکان :- 👇👇
💊 بەکارهێنانی کیسێکی سەهۆڵ🧊 بۆ کەمکردنەوەی ئازار و ئاوسانەکەی.😣
💊 دوورکەوتنەوە لە لەپێ کردنی پێڵاوی تەنگ و تەسک .👞👡🚫
💊 چارەسەرکردن بە بەکارهێنانی ئامێری شۆک وەیڤ♈ کە چارەسەرێکی کاریگرو باشە بۆ ئەم حاڵەتە .
💊 بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن بە ڕێنمای پزیشک 👨‍⚕️نەشتەرگەری بۆ لابردنی ئێسكی زیادەو ڕێک کردنەوەی ئێسک
دکتۆر بڵند گۆران تاڵەبانی 👨‍⚕️

پسپۆڕی وردی چارەسەری ئازاری درێژخایەن و ئازاری شێرپەنجەیی

📍ناونیشان :-🏙 سلێمانی - 🛣شەقامی ئیبراهیم پاشا - تەلاری چرۆ🏥 - نهۆمی دووەم

07732828788 ☎️


#شۆکوەیڤ

جۆرەکانی ئازاری شێرپەنجەیی چین ؟ د.بڵند گۆران تاڵەبانی 🌳🌳🌳🌺🌺🌳🌳🌳🔴 یەکێک لە لێکەوتە مەترسیدارەکانی نەخۆشی شێرپەنجە🎗 ، بریت...
16/01/2023

جۆرەکانی ئازاری شێرپەنجەیی چین ؟
د.بڵند گۆران تاڵەبانی
🌳🌳🌳🌺🌺🌳🌳🌳
🔴 یەکێک لە لێکەوتە مەترسیدارەکانی نەخۆشی شێرپەنجە🎗 ، بریتیە لەو ئازارە زۆرەی کە کەسەکە هەستی پێدەکات .😣 هەندێ جار ئازارەکە سوکە یاخود مامناوەند یاخود زۆر بەهێزە 😤، بەپێی جۆرو قۆناغەکانی شێرپەنجەکە دەگۆڕێت .🎗
🟣 جۆرەکانی ئازاری شێرپەنجە ئەمانەن :- 👇👇
،
🟠 ئازاری ئێسک🦴 :- ئەم جۆرە ئازارە بەهۆی بڵاوبوونەوەی خانە شێرپەنجییەکانە🎗 بەناو ئێسکدا🦴 کە ئەبێتە هۆی شکان یاخود فشەڵبوون و درز لەناو ئیسکەکە🦴 ، کە ئازارێکی زۆر توند و بەهێزە .😣
🟠 ئازاری دەماری🔱 :- ئەم ئازارە کاتێک دروستەبێت کە خانە شێرپەنجەییەکان🎗 فشاربخەنە سەر دەمارەکان😣🔱 کە کەسەکە هەست بە ئازاری سوتانەوە 🔥یاخود لێدانێکی بەهێز ئەکات .🔨
🟠 ئازاری شەبەح ( phantom) 🦹‍♂️:- ئەم جۆرەیان ئەو ئازارە شێرپەنجەییانە🎗 دەگرێتەوە کە ئەندامێکی لەش🧍‍♂️ بەهۆی شێرپەنجەوە🎗 لادەبرێت 🗡یاخود دەبڕدرێتەوە بۆ نموونە ئازاری بڕینەوەی مەمک بەهۆی شێرپەنجەوە .🎗😣
🟠 ئازاری گوازراوە☣ :- ئەم ئازارە لە بەشێکی لەش دروست🧍 دەبێت لە ئەنجامی بوونی شێرپەنجەی ئەندامێکی تر بۆ نموونە شێرپەنجەی جگەر دەبێتە هۆی ئازار لە شانی ڕاستدا ⚓.
🟠 ئازاری شێرپەنجەیی شانەکانی ئەندامە هەناویەکان😣 بەهۆی گەشەکردن و خێرا بڵاوبوونەوەیان کە ئازارێکی تیژ و ڕەقی هەیە .🗡🔨
دکتۆر بڵند گۆران تاڵەبانی 👨‍⚕️

پسپۆڕی وردی چارەسەری ئازاری درێژخایەن و ئازاری شێرپەنجەیی

📍ناونیشان :-🏙 سلێمانی - 🛣شەقامی ئیبراهیم پاشا - تەلاری چرۆ🏥 - نهۆمی دووەم

07732828788☎️

ئازاری دەماری پشتە سەر Occipital neuralgia چیە؟د.بڵند گۆران تاڵەبانی🌳🌳🌳🌺🌺🌳🌳🌳🔴 ئازاری دەماری پشتەسەر💆‍♂️ جۆرێکە لە جۆرەکا...
11/01/2023

ئازاری دەماری پشتە سەر Occipital neuralgia چیە؟
د.بڵند گۆران تاڵەبانی
🌳🌳🌳🌺🌺🌳🌳🌳
🔴 ئازاری دەماری پشتەسەر💆‍♂️ جۆرێکە لە جۆرەکانی سەرئێشە ،🤕 ئەم دەمارە لە دڕکەپەتکەوە بەرەو سەرەوە درێژدەبێتەوە .⬆️
🔴 کاتێک ئەم دەمارە فشارێکی دەکەوێتە سەر😣 ، کەسەکە هەست بە ئازارێکی بێزارکەر و تیژ 🗡دەکات لە ملیدا🧣 پاشان بەرەوسەرەوە دەڕوات و⬆️ نەخۆشەکە هەست بە ئازار دەکات لە پێستی هەردوولا یاخود یەکلای سەری😣 و پشت چاوی👁 و پشت گوێیەکانی.👂
🔴 هەندێک نەخۆش بەوە وەصفی دەکات کە ئازارەکە وەک شەقیقە🤕 وایە و تووند و بەهێزە 😣بەڵام ئەم حاڵەتە زۆر جیاوازە لە شەقیقە.🚫
🔴 هۆکاری سەرەکی ئازارەکە بوونی بەرکەوتنی زەبرێکە بەر پشتی سەر 👊 یاخوود گرژبوونێکی بەهێزی ماسولکەکانی مل کە فشاردەخاتە سەر دەمارەکەو ئازارەکە دروست دەکات .😣
🟢 هەندێ حاڵەتی تەندروستی هەیە کە ئەبنە هۆی تووشبوون بەم ئازارە وەک :- 👇👇
،
☣ صەوەفان 🦴🚫
☣ شەکرە🧁
،
☣ نەخۆشی دەردە شا 🔴
،
☣ بوونی وەرەمێک لە ناوچەی مل 🎗
،
☣ هەوکردنی بۆریەکانی خوێن🩸
،
🔴 بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکە هەندێک ڕێگەچارەمان هەیە وەک :- 👇👇
،
🟢 بەکارهێنانی پارچەیەک پەڕۆ یاخود جەوەنەیەکی گەرم🔥 بۆ شوێنی ئازارەکە.😣
🟢 عیلاج طەبیعی و شێلان و مەساج کردن💆‍♂️ بۆ شوێنی ئازارەکە
،
🟢 بەکار هێنانی دەرمانی ئازارشکێن💊 و ماسولکە خاوکەرەوەکان بەڕێنمای پزیشک.
🟢 بەکارهێنانی دەرزی بوتۆکس 💉
،
🟢 بەکارهێنانی دەرزی تایبەت بۆ بلۆک کردنی دەمارەکە 💉🚫بەوەش هەستی ئازار کەمەکاتەوەو 😣ڕێگەچارەیەکی کاریگەرە بۆ حاڵەتەکە😊دکتۆر. بڵند گۆران تاڵەبانی👨‍⚕️

پسپۆڕی وردی چارەسەری ئازاری درێژخایەن و ئازاری شێرپەنجەیی

📍ناونیشان :-🏙 سلێمانی - 🛣شەقامی ئیبراهیم پاشا - تەلاری چرۆ🏥 - نهۆمی دووەم

07732828788☎️

💙 هەموو ساڵێک و هەموو کات و ساتێکتانپڕ بێت لە خۆشی و شادی وبە دووربن لە ئێش و ئازارەکانی ژیان 💙🌸🌺🪷🌷💐دکتۆر بڵند گۆران تاڵ...
31/12/2022

💙 هەموو ساڵێک و هەموو کات و ساتێکتان
پڕ بێت لە خۆشی و شادی و
بە دووربن لە ئێش و ئازارەکانی ژیان 💙
🌸🌺🪷🌷💐
دکتۆر بڵند گۆران تاڵەبانی

ئەو کەسانە کێن کە زیاتر ئەگەری توشبوونیان هەیە بە گیرانی دەماری دەست ؟.د.بڵند گۆران تاڵەبانی🌺🌺🌺🌻🌻🌺🌺🌺🟢 ئەو کەسانەی کە کێش...
24/12/2022

ئەو کەسانە کێن کە زیاتر ئەگەری توشبوونیان هەیە بە گیرانی دەماری دەست ؟.
د.بڵند گۆران تاڵەبانی
🌺🌺🌺🌻🌻🌺🌺🌺
🟢 ئەو کەسانەی کە کێشی لەشیان زۆرە.😓
🟢 هەندێک جۆری کارکردن وەک ئەوانەی کاری نوسین دەکەن بە کیبۆردی کۆمپیوتەر.👨‍💻👨‍💻
🟢 بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان 💊💊
🟢 بوونی نەخۆشی شەکرە 🍬و ڕۆماتیزمە😣
🟢 ئەو کەسانەی کە کاری قەصابی🥩 و گۆشت لەتکردن دەکەن.🔪🥩
🟢 خانمان زیاتر تووشدەبن وەک لە پیاو 👩
،
🟢 خانمانی دووگیان🤰
دکتۆر. بڵند گۆران تاڵەبانی👨‍⚕️
پسپۆڕی وردی چارەسەری ئازاری درێژخایەن و ئازاری شێرپەنجەیی
📍ناونیشان :-🏙 سلێمانی - 🛣شەقامی ئیبراهیم پاشا - تەلاری چرۆ🏥 - نهۆمی دووەم
07732828788☎️

فایبرۆمایەڵجیا چیە؟ نیشانەکانی چین ؟لەم چەند وێنەیەدا تەواوی زانیارییەکان وەرگرندکتۆر. بڵند گۆران تاڵەبانی👨‍⚕️  پسپۆڕی و...
21/12/2022

فایبرۆمایەڵجیا چیە؟ نیشانەکانی چین ؟
لەم چەند وێنەیەدا تەواوی زانیارییەکان وەرگرن
دکتۆر. بڵند گۆران تاڵەبانی👨‍⚕️
پسپۆڕی وردی چارەسەری ئازاری درێژخایەن و ئازاری شێرپەنجەیی

📍ناونیشان :-🏙 سلێمانی - 🛣شەقامی ئیبراهیم پاشا -
تەلاری چرۆ🏥 - نهۆمی دووەم
07732828788☎️


#فایبرۆمایەڵجیا

ئەنیشکی تێنس ( tennis elbow) چیە ؟  دکتۆر. بڵند گۆران تاڵەبانی👨‍.🌳🌳🌺🌺🌳🌳🟢 ئەنیشکی تێنس 🎾 بەم ناوە ناسراوە چونکە زیاتر یار...
19/12/2022

ئەنیشکی تێنس ( tennis elbow) چیە ؟
دکتۆر. بڵند گۆران تاڵەبانی👨‍.
🌳🌳🌺🌺🌳🌳
🟢 ئەنیشکی تێنس 🎾 بەم ناوە ناسراوە چونکە زیاتر یاریزانانی تێنس ⚾️ توشی دەبن کە بریتیە لە ئازاری بەشی دەرەوەی ئەنیشک 💪، بەهۆی هەڵئاوسان و هەوکردنی بەستەرەکانی ئەنیشکەوە دروستەبن.😒
☣ نیشانەکانی ئەمانەن :- 👇👇
🔴 بێهێزبوونی ماسولکەکان😵 بەتایبەت کاتێک کەسەکە شتێک دەگرێت بە دەست.🖐
🔴 دروست بوونی ئازار لە ئەنیشکداو💪 زیادبوونی ئازارەکە بە دەست لێدان .
🔴 ئەنجامدانی هەندێک جوڵە وائەکات ئازارەکە زیابکات وەک ئەو کارانەی کە تێیدا ئەنیشک دەجوڵێت وەک هەڵگرتنی قورسای.🛅🏋‍♂️🏋‍♀️
🟣 هۆکارەکان :- 👇👇
🌳 ئەنجامدانی بەردەوامی جوڵە بە ئەنیشک 💪، وەک وێنەکێشەکان🎨 و ئاسنگەرەکان🔩 و ئەوانەی کاری قورس ئەنجام دەدەن .
🌳 هەندێک جار ئەم حاڵەتە لە خانماندا 👧ڕوودەدات بەتایبەت ئەوانەی کە کاری سڕینەوەی دەرگاو 🚪پەنجەرەی ماڵ🪟 زۆر ئەنجام دەدەن .
🌳 کەسانی تەمەن ٣٠-٥٠ ساڵ 🧓زیاتر ئەگەری تووشبوونیان هەیە بەم حاڵەتە،.
🟢 بە نسبەت چارەسەرەوە 💊کۆمەڵێک ڕێنمایمان هەیە کە ئەکرێ سودێکی گرنگی هەبێ بۆ کۆنترۆڵ کردنی حاڵەتەکە وەک :-
💊 پشوودان و ئیسراحەت کردن 🛌
💊 بەکارهێنانی کیسێک سەهۆڵ بۆ شوێنی ئازارەکە 🧊
💊 بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێنەکان 💊
💊 چارەسەری سروشتی و هەندێ وەرزشی تایبەت 🏃‍♂️
💊 بەکارهێنانی قاڵب و کیفی تایبەت بە ئەنیشک
💊 لێدانی دەرزی 💉بۆ جومگەکە کە پزیشکی تایبەت 👨‍⚕️ئەنجامی دەدات لەکاتی قورسبوونی حاڵەتەکە .
💊 بەکارهێنانی ئامێری شۆک وەیڤ بۆ جومگەکە .🎾💪

دکتۆر. بڵند گۆران تاڵەبانی👨‍⚕️

پسپۆڕی وردی چارەسەری ئازاری درێژخایەن و ئازاری شێرپەنجەیی

📍ناونیشان :-🏙 سلێمانی - 🛣شەقامی ئیبراهیم پاشا - تەلاری چرۆ🏥 - نهۆمی دووەم

07732828788☎️



دەماری (سایەتیک) چیەو چی ڕوودەدات ئەگەر فشارێک بکەوێتە سەر ئەم دەمارە؟ 😟دکتۆر. بڵند گۆران تاڵەبانی👨‍⚕️ پسپۆڕی وردی چارەس...
12/12/2022

دەماری (سایەتیک) چیەو چی ڕوودەدات ئەگەر فشارێک بکەوێتە سەر ئەم دەمارە؟ 😟
دکتۆر. بڵند گۆران تاڵەبانی👨‍⚕️

پسپۆڕی وردی چارەسەری ئازاری درێژخایەن و ئازاری شێرپەنجەیی
🟢 دەماری سایەتیک (sciatic nerve) دەمارێکە کە لە بەشی خوارەوەی پشتەوە دێت و بەرەو قاچەکان دەڕوات، ھەر کاتێک فشارێک لەسەر ئەم دەمارە دروست دەبێت بەھۆی ئینزلاقی دیسکی نێوان بڕبڕەکانی پشتەوە یاخود ئێسکی زیادە کەسەکە تووشی ئازار ئەبێت کە ئەمانە نیشانەکانێتی :- 👇👇
🔴 هەستکردن بە ئازار و بێهێزی لەسمت و قاچەکاندا .🦵😥
🔴 سڕبوونی قاچەکان .🦵🦵🥶
🔴 هەندێکجار ئازارێکی تیژی وەک چەقۆ یا وەک تەزووی کارەبا بە قاچەکاندا دەڕوات ⚡⚡🦵🔪
🔴 هەندێک جار نەخۆش هەستەکات قاچەکانی دەرزی پێدادەچێت.📍📍🦵
🌼 ڕێگاکانی چارەسەر چین :- 👇👇
💊 ئازارەکە زۆرجار لەماوەی دوو بۆ سێ حەفتەدا نامێنێ چونکە زۆربەی جار ئازارەکە بەهۆی گرژبوونی ماسولکەکەناوە دروستەبێت .😫
💊 ئەنجامدانی هەندێک جۆری وەرزشکردن کەبەهۆیەوە گرژی ماسولکەکان خاوەکاتەوە .🏃‍♂️🤸‍♀️🚴‍♂️
💊 بەکارهێنانی جەوەنە بۆ شوێنی ئازارەکە سودێکی گرنگی هەیە لە کەمبوونەوەی ئازارەکە.♨️♨️
💊 بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن یا دەمارە خاوکەرەوەکان کەلەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە دیاری دەکرێت.👨‍⚕️💊💊
💊 بەکارهێنانی دەرزی (Epidural) کەبە تەکنیکێک ئەدرێ لە بڕبڕەی پشت و بەهۆیەوەو هەوکردن و فشاری دەوری دەمارەکە کەمدەکاتەوەو سودێکی گرنگی دەبێت بۆ نەخۆشەکە.💉💉
💊 چارەسەری سروشتی ( عیلاج طبیعی).🏃‍♂️
،
🟣 گەر نەخۆش تووشی ئەم حاڵەتانەی خوارەوەبوو باشترە بەزووی سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات :- 👇👇
🟨 ئازاری زۆر بەهێز لەشەواندا بەجۆرێ کە نەتوانێ بخەوێ.😪😴🤯
🟨 بوونی خوێن لە میزدا.🩸🩸💧💧
🟨 ڕانەگرتنی میزو پیسایی .💧💧
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموولایەک.🌼🌺
دکتۆر. بڵند گۆران تاڵەبانی👨‍⚕️
پسپۆڕی وردی چارەسەری ئازاری درێژخایەن و ئازاری شێرپەنجەیی
📍ناونیشان :-🏙 سلێمانی - 🛣شەقامی ئیبراهیم پاشا - تەلاری چرۆ🏥 - نهۆمی دووەم
07732828788☎️

ئازاری دەماری حەوز (Pudendal neuralgia) چیە ؟.دکتۆر. بڵند گۆران تاڵەبانی👨‍⚕️ پسپۆڕی وردی چارەسەری ئازاری درێژخایەن و ئاز...
10/12/2022

ئازاری دەماری حەوز (Pudendal neuralgia) چیە ؟.
دکتۆر. بڵند گۆران تاڵەبانی👨‍⚕️

پسپۆڕی وردی چارەسەری ئازاری درێژخایەن و ئازاری شێرپەنجەیی.
🔴 ئازاری دەماری حەوز کەپێی دەوترێ (Pudendal neuralgia) ، بریتیە لە دروستبوونی ئازارێکی بەهێز و بێزارکەر لە ناوچەی حەوزدا.بەهۆی زیانگەیشتن بە دەماری pudendal ەوە کە سەرەکیترین دەمارە لە ناوچەی حەوزدا.😨😥
🔴 ئەم دەمارە ئەکەوێتە ناوچەی بەشی خوارەوەی سمت وکۆم ئەندامی زاوزێی نێرینەو مێینە .🧍‍♂️👩
🔴 ئازاری ناوچەی حەوز ئازارێکی ناڕەحەتکارو بێزارکەرە بەڵام ئەتوانرێ هەر زوو بەریپێبگیرێت و چارەسەر بکرێت ئەگەر نەخۆش زوو بچێتە لای پزیشکی پسپۆڕ .😨😫💊
🟠 نیشانەکانی :- 👇👇
،
🔴 هەرە نیشانە سەرەکیەکەی بریتیە لە ئازاری ناوچەی حەوزوو هەموو ئەو شوێنانەی کە دەمارەکەی پیا تێپەڕ دەبێت .😥
🔴 ئازارەکە زۆر خراپتر دەبێت لەکاتی دانیشتناو ، وە نەخۆشەکە هەست بە باشبوون ئەکات لە کاتی پاڵکەوتنا.🛌🧍‍♂️
🔴 مێرولەکردن و سڕبوونی ناوچەی حەوز و هەنێ جار وا هەستەکەی کە دەرزیەک ئەکەن بە ئێسکەکەیدا.📌📌😩
🔴 ناوچەی حەوز هەستیارترەبێت بۆ ئازار ئەکرێ بەرکەوتنێ سادە ببێتە هۆی ئازار یا هەندێ جار لەبەر کردنی جلێکی تەسک ئازار دروستەکات ، هەندێ جار نەخۆش وا هەستەکات کە بەشی خوارەوەی ئێسکی سمتی وەک تۆپێکی تێنس ئاوساوە ئەویش زیاتر لەکاتی توالێتکردن هەستی پێ دەکات .⚾️👚👕
🟣 هۆکارەکان :- 👇👇
🔴 فشارکەوتنە سەر دەمارەکە لەلایەن ماسولکەکانەوە کە هەندێ جار پێی ئەوترێ گیرانی دەمار .🩸〰️
🔴 دانیشتنی زۆر و ئەسپسواری و پاسکیل لێخوڕین یەکێکە لەهۆکارەکان بەتایبەت گەر بۆماوەیەکی زۆر بەردەوامبن.🐎🪑
🔴 قەبزی 🤢
،
🔴 زیانگەیاندن بە دەمارەکە لەکاتی مناڵبوونی تەبیعی .🤰
💊 چارەسەر :- 👇👇
💊 دورکەوتنەوە لەو هۆکارانەی ئەبنە هۆی ئەم ئازارە.🚫
💊 دەرمانی ئازارشکێن و خاوکەرەوە دەماریەکان کە پزیشکی پسپحڕ دیاری ئەکات.💊💊
💊 هەندێ تەکنیک و چارەسەری تریش بەکارەهێنرێت کەلەلایەن پزیشکەوە دیاری دەکرێت وەک و ناردنی تەزویەکی کەمی کارەبا بۆ دەمارەکە لەڕێی ئامێرێکی بچوکەوە کە سودێکی گرنگی ئەبێ بۆ ئازارەکەی .😷👨‍⚕️
🟢 ئەم جۆرە ئازارە بەهیچ شێوەیەک نابێ فەرامۆشبکرێت و دوابخرێت چونکە ئەگەری هەیە زۆر خراپتربێت و تازوو چارەسەر وەربگرێت بێگومان زووتر باش دەبێت . ⬅️👨‍⚕️💊
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.🌺🌸
دکتۆر. بڵند گۆران تاڵەبانی👨‍⚕️
پسپۆڕی وردی چارەسەری ئازاری درێژخایەن و ئازاری شێرپەنجەیی
📍ناونیشان :-🏙 سلێمانی - 🛣شەقامی ئیبراهیم پاشا
- تەلاری چرۆ🏥 - نهۆمی دووەم
07732828788☎️

Address

As Sulaymaniyah

Opening Hours

13:30 - 19:30

Telephone

+9647732828788

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when IPMC posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to IPMC:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category