Medica pharmacy دەرمانخانەی مێدیکا

Medica pharmacy  دەرمانخانەی مێدیکا ده‌رمانخانه‌ی مێدیكا
ناونیشان: تووی مه‌لیك- ته‌لاری زه‌یتوون- خوار نه‌خۆشخانه‌ی رۆیاڵی ئه‌هلی
ژماره‌ی مۆبایل-ڤایبه‌ر-٠٧٧٠٩٣٢٩٩١٦

فلۆراید پێکهاتەیەکی گرنگی هەویری ددانە و چەندین سوودی هەیە کە بریتین لە:1. مینای ددانەکان بەهێزتر دەکات و ڕوکەشی ددان لە...
20/09/2025

فلۆراید پێکهاتەیەکی گرنگی هەویری ددانە و چەندین سوودی هەیە کە بریتین لە:

1. مینای ددانەکان بەهێزتر دەکات و ڕوکەشی ددان لە زیان دەپارێزێت.

2. بەکتریاکانی ناو دەم لە کاتی وەرگرتنی شیرینیدا ترشەڵۆک دەڕژن، فلۆراید ئەم ترشیە باڵانسدەکات و لە ڕێگەیەوە ددانەکان دەپارێزێت لە کلۆربوون.

3. لە کاتی درووستبوونی کلۆریدا ئەگەر هاتوو لە قۆناغی سەرەتادابێت، فلۆراید یارمەتی چاکبوونەوەی ددانەکە دەدات.

4. کاریگەری بەکتریاکانی ناو دەم کەمدەکاتەوە.

تامێسک چیە؟تامێسک وەک زیپکەیەکی گەورە وایە بەسەر لێو یاخوود ڕومەتەوە دەردەکەوێت و سەرچاوەکەی ڤایرۆسێکە کە ناسراوە بە HSV...
16/09/2025

تامێسک چیە؟

تامێسک وەک زیپکەیەکی گەورە وایە بەسەر لێو یاخوود ڕومەتەوە دەردەکەوێت و سەرچاوەکەی ڤایرۆسێکە کە ناسراوە بە HSV-1.

هۆکارەکەی هەبوونی ئەم ڤایرۆسەیە لە لەشدا و ئەگەر کەسێک یەک جار تووشبێت ئەگەری سەرهەڵدانەوەی هەیە بۆ جارەکانی داهاتووی.
لە کاتی هەبوونی سترێس یاخوود تا یان کاتێک بەرگری لەش دادەبەزێت یان برینداربوونی ليو و ڕومەت، دووبارە تامێسک هەڵدەداتەوە لەو کەسانەی پێشتر تووشبوون.

لە کاتی چالاکبوون و دەرکەوتنی تامێسکدا نابێت دەستت بەری بکەوێت، چونکە دەبێتە هۆی گواستنەوەی بۆ کەسانی دیکە و شوێنی دیکەی دەمو چاو.

خۆی کاتی تامێسک ٧-١٠ ڕۆژ دەخایەنێت و بۆ چارەسەری کاتی دەتوانی کرێمیAciclovir بەکاربێت ڕۆژانە.

ئەسپێ زیندوەرێکی بچوکە و لەسەر پێستی مرۆڤ دەمێنێتەوە و لەڕێگەی خوێنی مرۆڤەکەوە گەشەدەکات. زۆرکات لە قژدا دەدۆزرێتەوە و ل...
14/09/2025

ئەسپێ زیندوەرێکی بچوکە و لەسەر پێستی مرۆڤ دەمێنێتەوە و لەڕێگەی خوێنی مرۆڤەکەوە گەشەدەکات. زۆرکات لە قژدا دەدۆزرێتەوە و لە ڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ یاخوود لە ڕێگەی بەکارهێنانی شانەی قژ، کڵاو یان جل و کەلوپەلی کەسەکەوە دەگوازرێتەوە.

نیشانەکانی بریتین لە:
1. خورانێکی زۆر.
2. هەست بە جوڵەی دەکەی لە ناو قژەکەدا.
3. سووربوونەوەی پێستەکە.
4. هێلکەکانیان بە قژەوە یاخوود کەلوپەلی بەکارهاتووەوە دیارە.

وە چارەسەرەکانی بریتیین لەو شامپۆیانەی تایبەت درووستکراون بۆ قژی ئەسپێدار کە پێکهاتەی پێرمیثرین لە شامپۆکەدا هەیە. زۆرکات لە پاڵ بەکارهێنانی شامپۆکەدا شانەی دەم باریکی تایبەت بە ئەسپێ بەکاردێت.

#ئەسپێ

زۆر شرووب هەن لە شێوازی تۆزن و پێویست دەکات کە بیانگریتەوە بۆ ئەوەی بەکاریان بێنیت.ئەم شرووبانە پێویست دەکات لە ماوەیەکی...
10/09/2025

زۆر شرووب هەن لە شێوازی تۆزن و پێویست دەکات کە بیانگریتەوە بۆ ئەوەی بەکاریان بێنیت.

ئەم شرووبانە پێویست دەکات لە ماوەیەکی کەمدا بەکاربێن و ناتوانی بۆ ماوەیەکی زۆر هەڵیانبگریت. بیگوومان بە پێی جۆری دەرمانەکە کاتی هەڵگرتنەکەی دەگۆڕیت، بۆ نموونە:

>شروبی دژە بەکتریاکانی وەک ئەمۆکسیسلین لە پلەی ژووردا دەتوانی ٧ ڕۆژ هەڵیبگریت و ئەگەر هاتوو لە سەلاجەدا دانرابوو ئەوە تاکو ١٤ ڕۆژ سەلامەتە بەکاربێت.

>ئەمۆکسیکلاڤ پێویستدەکات لە سەلاجەدا هەڵبگیرێت و بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ سەلامەتە بەکاربێت.

>سیفالاکسین و سیفۆرۆکسیم دەبێت لە سەلاجەدا هەڵبگیرێن و ٧-١٤ ڕۆژ سەلامەتە بەکاربێن.

>ئەزیثرۆمایسین تەنها دەتوانی بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ بەکاریبێنیت( بە پێ جۆری کۆمپانیای دەرمانەکە دەگۆڕێت)

ئەو دەرمانانەی دژە بەکتریا نین زۆر کات بۆ ماوەی ٧-١٤ ڕۆژ سەلامەتە بەکاربێن.

#دژەبەکتریا #دەرمانخانە

جۆرەکان و سوودەکانی کۆلاجین🔍 پرسیارت هەیە؟ پرسیار لە دەرمانسازەکانمان بکە!💊دەرمانخانەی مێدیکادڵنیایی و تەندروستی‏‎📍سلێما...
07/09/2025

جۆرەکان و سوودەکانی کۆلاجین

🔍 پرسیارت هەیە؟ پرسیار لە دەرمانسازەکانمان بکە!
💊دەرمانخانەی مێدیکا
دڵنیایی و تەندروستی

‏‎📍سلێمانی، شەقامی گشتی توی مەلیك
‏‎خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵی ئەهلی

‏‎بە سەرپەرشتی پزیشکی دەرمانساز
‏‎لە کاتژمێر ١:٠٠ ی پاش نیوەڕۆ تا ١١:٠٠ ی شەو کراوەیە

‏‎📞 ژمارەی مۆبایل ٠٧٧٠٩٣٢٩٩١٦⁩⁩⁩⁩⁩

هەندێک لە ئەنتیبایۆتیکەکان ئەگەر هاتوو لەگەڵ شیر یاخوود تەواوکەری خۆراکیەک کە کالسیۆمی تێدابێ بخوورێن، پێکهاتەیەک درووست...
06/09/2025

هەندێک لە ئەنتیبایۆتیکەکان ئەگەر هاتوو لەگەڵ شیر یاخوود تەواوکەری خۆراکیەک کە کالسیۆمی تێدابێ بخوورێن، پێکهاتەیەک درووستدەکەن لەگەڵ کالسیۆمەکە کە وادەکات کارەکەی خۆیان نەکەن و بەڵکو هەندێک جار زیانیشیان دەبێت.
ئەو ئەنتیبایۆتیکانە بریتین لە:
تێتراسایکڵین، دۆکسیسایکڵین، مینۆسایکڵین.
لیڤۆفلۆکساسین، سیپرۆفلۆکساسین، نۆرفلۆکساسین، ئۆفلۆکساسین.⁩

هەندێک دەرمانی زەختمان هەیە ئەگەر هاتوو لەگەڵ هەندێک ئازارشکێندا بخورێن دەبنە زیانگەیاندنی گەورە بۆ سەر گورچیلەکان. دەرم...
04/09/2025

هەندێک دەرمانی زەختمان هەیە ئەگەر هاتوو لەگەڵ هەندێک ئازارشکێندا بخورێن دەبنە زیانگەیاندنی گەورە بۆ سەر گورچیلەکان.
دەرمانی زەختەکانی وەک( ئینالاپریل،لیسنۆپریل، لۆسارتان، ڤاڵسارتان، کاندیسارتان) وە دەرمانەکانی دیکەی کە لەم پۆلی دەرمانەن ئەگەر هاتوو لەگەڵ ئازارشکێنەکانی وەک( سیلیکۆکسیب، ئیتیرۆکۆکسیب، دایکلۆفیناک، ئایبوپرۆفین) وە دەرمانەکەنی پۆلی NSAIDs بەکارهاتن, ئەوە دەبنە زیانی زۆر گەورە و ئەزێتدانی گۆرچیلەکان.

هەستیاری بەرامبەر بە شیر یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی هەستیاری خواردن و زۆر کات لە منداڵی ساوادا دەردەکەوێت، ئەم هەستیاریە...
02/09/2025

هەستیاری بەرامبەر بە شیر یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی هەستیاری خواردن و زۆر کات لە منداڵی ساوادا دەردەکەوێت، ئەم هەستیاریە لە زۆربەی کاتەکاندا مەبەست پێی لە هەستیاری بەرامبەر شیری مانگایە، هەرچەندە هەندێک جار هەستیاری بەرامبەر شیری بزن و مەڕ و سۆیا درووست دەبێت بەڵام بە ڕێژەیەکی کەمتر.
ئەم هەستیاریە زۆر کات منداڵ لەگەڵ گەورەبوونیدا تێیدەپەڕێنێت، بەڵام هەندێک کات تاوەکو تەمەنی گەورەیی بەردەوام دەبێت.

نیشانەکانی:

١. هاتنە خواراوەی ئاو بە لووتدا.
٢. تەنگە نەفەسی.
٣. سکچوون و بوونی خوێن لە پیسایدا.
٤. خورانی پێست به تایبەت بە دەوری دەم.
٥. سوور بوونەوەی پێست و ئاوسانی.
٦. ڕشانەوە و سکئێشە.
٧. فرمێسکی زۆر بە چاودا هاتنە خوارەوە.

- شێوازی دەستنیشانکردنی:

١. پشکنینی پێست: لە ڕێگای لێدانی دەرزی ژێر پێست و چاودێری کردنی.

٢. پشکنینی خوێن بۆ دژەتەنی IgE .

٣. پشکنینی پیسایی.

٤. پشکنینی هەستیاری بە خۆراک: لە ڕێگای پێدانی شیر و چاودێریکردنی منداڵەکە بە چڕوپڕی.

- شێوازی خۆپاراستن و چارەسەرکردنی:

١. شیری دایک بدرێت بە منداڵان لانی کەم تاوەکو تەمەنی شەش بۆ هەشت مانگ.

٢. پێنەدانی شیری مانگا و بەرهەمەکانی بە منداڵان تا دوای تەمەنی یەک ساڵ.

بۆچی ئایسۆتریتینۆین یاخوود حەبە سوورەکەی زیپکە نابێ بێ ڕێنمایی دکتۆر بەکاربێت؟حەبی ئایسۆتریتینۆین یەکێکە لە پڕ کاریگەرتر...
17/08/2025

بۆچی ئایسۆتریتینۆین یاخوود حەبە سوورەکەی زیپکە نابێ بێ ڕێنمایی دکتۆر بەکاربێت؟

حەبی ئایسۆتریتینۆین یەکێکە لە پڕ کاریگەرترین حەبەکان کە بۆ زیپکە بەکاردێت بەڵام دەبێت زیانە لاوەکیەکانی لەبەرچاو بگیرێت پێش بەکارهێنانی.

ئەم حەبە نابێت بە هیچ جۆرێک لە کاتی دووگیانیدا بەکاربێت، چونکە دەبێتە شێواندنی کۆرپەلەکە و زۆر زۆر کاریگەری خراپی دیکە.

دەبێتە هۆی بێتاقتبوون و لە هەندێک جارەکاندا تەنانەت خەمۆکیش.

دەبێتە هۆی ئازاری ماسولکەکان.

ئەنزیمەکانی جگەر بەرزدەکاتەوە.

چەوری خوێن بەرزدەکاتەوە.

پێست زۆر وشکدەکاتەوە و دەبێت بە بەردەوامی کاتی بەکارهێنانی ئەم حەبە شێدارکەرەوە بۆ پێست بەکاربێت.

🔍 پرسیارت هەیە؟ پرسیار لە دەرمانسازەکانمان بکە!
💊دەرمانخانەی مێدیکا
دڵنیایی و تەندروستی

‏‎📍سلێمانی، شەقامی گشتی توی مەلیك
‏‎خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵی ئەهلی

‏‎بە سەرپەرشتی پزیشکی دەرمانساز
‏‎لە کاتژمێر ١:٠٠ ی پاش نیوەڕۆ تا ١١:٠٠ ی شەو کراوەیە

‏‎📞 ژمارەی مۆبایل ٠٧٧٠٩٣٢٩٩١٦⁩⁩⁩⁩⁩

ئایا سوودەکانی مەگنسیۆم دەزانیت؟لێرەدا ئاماژە بە گرنگترین سوودەکانی مەگنسیۆم دەدەین 🔍 پرسیارت هەیە؟ پرسیار لە دەرمانسازە...
27/07/2025

ئایا سوودەکانی مەگنسیۆم دەزانیت؟
لێرەدا ئاماژە بە گرنگترین سوودەکانی مەگنسیۆم دەدەین

🔍 پرسیارت هەیە؟ پرسیار لە دەرمانسازەکانمان بکە!
💊دەرمانخانەی مێدیکا
دڵنیایی و تەندروستی

‏‎📍سلێمانی، شەقامی گشتی توی مەلیك
‏‎خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵی ئەهلی

‏‎بە سەرپەرشتی پزیشکی دەرمانساز
‏‎لە کاتژمێر ١:٠٠ ی پاش نیوەڕۆ تا ١١:٠٠ ی شەو کراوەیە

‏‎📞 ژمارەی مۆبایل ٠٧٧٠٩٣٢٩٩١٦⁩⁩⁩

21/07/2025
بۆچی کافاین لە زۆر حەبەکانی ئازارشکێندا هەن؟ ئایا کافاین وەک ئازارشکێن کاردەکات؟🔍 پرسیارت هەیە؟ پرسیار لە دەرمانسازەکانم...
17/07/2025

بۆچی کافاین لە زۆر حەبەکانی ئازارشکێندا هەن؟ ئایا کافاین وەک ئازارشکێن کاردەکات؟

🔍 پرسیارت هەیە؟ پرسیار لە دەرمانسازەکانمان بکە!
💊دەرمانخانەی مێدیکا
دڵنیایی و تەندروستی

‏‎📍سلێمانی، شەقامی گشتی توی مەلیك
‏‎خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵی ئەهلی

‏‎بە سەرپەرشتی پزیشکی دەرمانساز
‏‎لە کاتژمێر ١:٠٠ ی پاش نیوەڕۆ تا ١١:٠٠ ی شەو کراوەیە

‏‎📞 ژمارەی مۆبایل ٠٧٧٠٩٣٢٩٩١٦⁩⁩

Address

Tuy Malik Street
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 13:00 - 23:00
Tuesday 13:00 - 23:00
Wednesday 13:00 - 23:00
Thursday 13:00 - 23:00
Saturday 13:00 - 23:00
Sunday 13:00 - 23:00

Telephone

+9647709329916

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Medica pharmacy دەرمانخانەی مێدیکا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Medica pharmacy دەرمانخانەی مێدیکا:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

ئێمه‌ كێین؟

ئامادەین بۆ دابینکردنی هەمو جۆرە دەرمانێک بۆ نەخۆشە بەڕێزەکان بە شێوەیەکی زانستی هەمو زانیارییەکی پێویست لەسەر دەرمان ڕون ئەکەینەوە. تەواو ڕاستگۆییانە مامەڵە ئەکەین لەگەڵ نەخۆشە بەڕێزەکان گرنگی پێدانی نەخۆش و چاودێری کردنی ئەو نەخۆشانەی نەخۆشیە درێژخایەنەکانیان هەیە