کۆمەڵگەی پزیشکی بەخشین/ گەڕەکی ڕاپەڕین

کۆمەڵگەی پزیشکی بەخشین/ گەڕەکی ڕاپەڕین کۆمەڵگەی پزیشکی بەخشین لە راپەڕین / سلێمانی

02/04/2026

چارەسەری ئێسک پووکانەوە چییە؟

🔵 دکـتۆرە ژوان ئیبراهیم محي الدین
🔶پزیشکـی پسپــۆری نەخۆشییەکانی جومگە و ڕۆماتیزم و ڕاهێنانی سروشتی
🔻ڕۆژانی ( شەممە - دووشەممە - سێ شەممە- چوارشەممە) پێشوازی لەچارەخوازان دەكات.
🟢بۆ پەیوەندی کردن
07701631182☎️
📍ناونیشان: سلێمانی-شەقامی سەرەکی ڕاپەڕین-تاسڵوجە
بەرامبەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
07701401284 ☎️
07501401284 ☎️



#تەندروستی

🟤لە ڕێگەی خۆراکەوە چـــۆن گرژی ماسولکەکانت کەمدەکەیتەوە؟🔴هۆکارەکانی توشبوون بە گرژی ماسولکەکان چین؟🔸زۆر هۆکار هەن بۆ توش...
29/03/2026

🟤لە ڕێگەی خۆراکەوە چـــۆن گرژی ماسولکەکانت کەمدەکەیتەوە؟

🔴هۆکارەکانی توشبوون بە گرژی ماسولکەکان چین؟
🔸زۆر هۆکار هەن بۆ توشبون بە گرژی ماسولکەکان، بەشێکی زۆریان دەگەڕێتەوە بۆ ماندوبون و لایف ستایلی خراپ، هەروەها کەمی خواردنەوەی ئاو و زیاد خۆری لە خواردنی ناتەندروست و فاست فوددا.
🔸هەریەکە لە نێرگەلە کێشان، جگەرەی ئەلەکترۆنی و جگەرەی ئاسایی بەهەمان شێوە کاریگەرییان هەیە، هەروەها خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆریش لە چا، قاوە و خواردنەوە گازییەکان کاریگەری خراپیان هەیە و هۆکارن بۆ توشبون بە گرژبونی ماسولکەکان.

🔴ئەو خواردن و خواردنەوانە چین کە دەبنە هۆی کەمبونەوی توشبون بە گرژیی ماسولکەکان؟
🔸پەتاتە: لەبەرئەوەی ماددەی کالسێۆم و مەگنیسێۆم و پۆتاسێۆمی تیادایە، هاوکار و یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی گرژی و ڕەقبوونی ماسولکە نەهێڵێت.

🔸ئەڤۆکادۆ: میوەکە ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسێۆمی تیادایە کە هۆکارە بۆ خاوکردنەوەی ماسولکەکان.

🔸پاقلەمەنیەکان، فاسۆڵیا، لۆبیا: کەڕێژەیەکی زۆر مەگنیسێۆمییان تێدایە و هاوکارن بۆ نەهیشتنی ئازاری ماسولکەکان.

🔸شوتی یاخود شەربەتەکەی کە ناھێڵێت ماسولکەکان وشک ببنەوە، لەبەر ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە و هۆکارە بۆ هێشتنەوەی ماسولکەکان بە شێداری.

🔸شیر یاخود شیرەمەنیەکان کە ڕێژەیەکی زۆر پرۆتین لە پێکهاتەکەیاندا هەیە و یارمەتی دروست بونەوەی خانە تێکشکاوەکانی ماسولکەکان دەدەن.

🔸سرکەمەنی یاخود ترشیات و خەیار شۆر ، کاریگەرییان ھەیە لە پارێزگاریکردن لە دەمارەکان کەئەویش دەبێتە ھۆی نەھێشتنی ئازار و نەهێشتنی ڕەقبونی ماسولکەکان .

🔸سەوزە گەڵا تۆخەکانی وەکو سڵق و کاھوو و سپێناغ و ..ھتد ، کەڕێژەیەکی زۆر کالسێۆم و ماگنیسێۆمیان تێدایە.

🔸میوەکانی پرتەقاڵ و نارنج و سەندی ، لەبەر ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر ئاو وپۆتاسێۆمیان تیادایە یارمەتی خاوکردنەوە و باشتر بونی ماسولکەکان دەدەن .

🔸ماسی، بەتایبەتی جۆری سەلمۆن کە چەوریەکەی هانی چالاک بونی سوڕی خوێن دەدات، کە کاریگەری ھەیە لەسەر باشتر کارکردنی ماسولکەکان.

🔸تەماتە، کە ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسێۆم لە پێکهاتەکەیدایە، یارمەتی خاوکردنەوەی ماسولکەکان دەدات .

🔸ئاو، خواردنەوەی ئاو بەڕێژەی زۆر 12 پەرداخ و زیاتر لەڕۆژێکدا، ڕێگری دەکات لە وشکبونەوەی ماسولکەکان و ئیش و کاریان چالاک دەکات .

📍ناونیشان: سلێمانی-شەقامی سەرەکی ڕاپەڕین-تاسڵوجە
بەرامبەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
🔻ژمارە تەلەفۆن:
07701401284
07501401284



#تەندروستی

🟡ددانەکانت لەم هەڵانە بپارێزە🔹باوترین كێشەكانی ئەمڕۆی ددان، نەمانی مینای ددان، لێبونەوەی لێواری ددانەكان یاخود كلۆربونی ...
24/03/2026

🟡ددانەکانت لەم هەڵانە بپارێزە

🔹باوترین كێشەكانی ئەمڕۆی ددان، نەمانی مینای ددان، لێبونەوەی لێواری ددانەكان یاخود كلۆربونی ددانە، لەگەڵ ئەوەی رەنگە پارێزگارییەكی زۆر لە ددانەكەشت بكەیت، بەڵام هەندێك رەفتاری زیانبەخش هەن كە رەنگە بێ ئاگا بیت لەوەی زیان بە ددان دەگەیەنن، پێویستە وریایان بیت.

🔸شتنی ددان بە هەڵە
زۆركەس پێی وایە ددان بەوشێوەیە خاوێن دەبێتەوە كە بە هێز و فشارەوە فڵچەكەت بەكاربهێنیت، لەكاتێكدا ئەم كارە زیان بە مینای ددان دەگەیەنێت و هەستیاری دەكات، هەربۆیە شێوازی شتنی ددان پەیوەندی بە فشارەوە نییە كە لەسەر ددانەكە دروستی بكەیت، بەڵكو دەكەوێتەوە سەر ئاڕاستەی بەكارهێنانی فڵچەكەت، خاوێنكردنەوەی ئەو شوێنانەی ددان كە بە ئاسانی فڵچەكەت پێی ناگات، لەگەڵ ماوەی شتنی ددانەكە كە نابێت لە 2 خولەك كەمتر بێت.

🔹گرنگیینەدان بە وشكبونەوەی دەم
لیك بەشێوەیەكی سروشتی پارێزگاریی لە دەم دەكات و مینایی ددانیش دەپارێزێت، بەڵام كاتێك لیك لە دەمدا كەمدەكات، زیان بە ددانەكانت دەگات، پێویستە بزانیت خواردنەوەی كحولی و زیادەڕەوی لە خواردنەوەی قاوە لیكی دەم كەمدەكەنەوە، هەربۆیە دەبێت رێگە نەدەیت لیكی دەم كەمبێتەوە.

🔸بەكارهێنانی ماددەی سپیكەرەوەی ماڵەوە
زۆركات دەبینیت لە هەندێك شوێنی ناو سۆشیاڵ میدیا پێكهاتەی جیاواز دادەنرێت بۆ سپیكردنەوەی ددانەكان، وەكو ئاوی لیمۆ و سۆدەی نان، كە رەنگە بەشێوەیەكی كاتی ددان سپی بكەنەوە، بەڵام زیانێكی زۆر بە مینای ددان دەگەیەنن، وادەكات ددانەكانت زەرد و هەستیاریش ببن، هەربۆیە باشترە هەمو پێكهاتە و ئاوێتەیەك كە دەیبینیت لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، لەسەر ددانت تاقینەكەیتەوە.

🔹پشتبەستن تەنها بە هەویری ددان
زۆركەس پێی وایە بەكارهێنانی هەویرێكی ددان كە پارێزگاری لە ددان بكات و سپی بكاتەوە، ئیتر بەسە بۆ ئەوەی ددانەكان پاك و جوان بن، لەكاتێكدا پارێزگارییكردن لە ددان تەنها بە شتنی نییە، بەڵكو لەگەڵیدا بە خواردن و خواردنەوەكانی رۆژانەشتە، كاتێك زیادەڕەوی لە خواردن و خواردنەوەی ترش دەكەیت، یان شیرینی و خواردنەوەی گازیی زۆر دەخۆیت و دەخۆیتەوە، ئەوا بە دڵنیایی زیانی زۆر بە ددانەكانت دەگات.

📍ناونیشان: سلێمانی-شەقامی سەرەکی ڕاپەڕین-تاسڵوجە
بەرامبەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
🔻ژمارە تەلەفۆن:
07701401284
07501401284
#ددان


#تەندروستی

🔹دەوامی کۆمەڵگەی پزیشکی بەخشین/گەرەکی راپەرین لە رۆژانی جەژندا بەم شێوازەیە:🟡دووەم وسێەم رۆژی جەژن بەشێوەی ئیشكگری🟤لە كا...
20/03/2026

🔹دەوامی کۆمەڵگەی پزیشکی بەخشین/گەرەکی راپەرین لە رۆژانی جەژندا بەم شێوازەیە:
🟡دووەم وسێەم رۆژی جەژن بەشێوەی ئیشكگری

🟤لە كاتژمێر 7 ی ئێوارەوە بەشەكانی
🔸تاقیگە
🔹فریاگوزاری
🔸كلینیكی هەناوی
🔹دەرمانخانە لە سەعات 1 دوای نیوەڕوان تا 12 ی شەو کراوەیە

🟤چـــــۆن لە جەژندا تەندروستیمان بپارێزین؟دوای بەڕۆژووبون و خوگرتنەوە لە خواردن، خواردنەوە ماوەی (١ مانگ) جەستەمان لێ ڕا...
20/03/2026

🟤چـــــۆن لە جەژندا تەندروستیمان بپارێزین؟

دوای بەڕۆژووبون و خوگرتنەوە لە خواردن، خواردنەوە ماوەی (١ مانگ) جەستەمان لێ ڕاهاتوە،و پێویستە بە چاوی ئەم خاڵانە بگرین هەتا دووربین لە نەخۆشی و سەردانی كردنی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکان:

1. بڕێکی باش خواردنەوەی ئاو
2. خواردنی ڕێژەیەكی کەم لە خواردن، واتە بە پێی پێویست خواردن بخورێت.
3. دوورکەوتنەوە لە خواردنی چەوری بە بڕێکی زۆر
4. دوورکەوتنەوە لە خواردنی شیرینی و خواردنەوە گازییەکان شەربەتی دەستکرد.

بە پەیڕەوکردنی ئەو خاڵانەی سەرەوە دووردەکەویتەوە لەو حاڵەتە لەناكاوانەی ڕوودەدەن:

لەرۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا کە ئەوانیش:
1- (indigestion) واتە باش هەرس نەکردنی خواردن. لەو کاتانەدا ڕوودەدەن کە دوای بەڕۆژووبوون بڕێکی زیاد لە پێویست خواردن دەخۆن. نیشانەکانی: هەستکردن بە ناڕەحەتی لە گەدە و غازات و ئازاری سک.
2- گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە GERD.. بە هۆی خواردنی چەوری، شیرینی و خواردنە گازییەکان ڕوودەدەن.
3- ژەهراوی بوونی خواردن بە هۆی خواردنی ماوە بەسەرچوو یان دانەپۆشراو کە دەبێتە هۆی ئازاری سک و سکچوون و ڕشانەوە.
4- وشکبوونەوە (dehydration) بە هۆی زۆر خواردنی چەوری و شیرینی و کەم ئاو خواردنەوە.
5- بەرزی شەکرەی خوێن (Hyperglycemia) بە تایبەت لەو کەسانەدا ڕوودەدەن کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە پێویستە پابەندی پارێزی خواردن بن و بەکارهێنانی چارەسەری شەکرە لە کاتی خۆیدا.
6- بەرزی پەستانی خوێن Hypertension بە هۆی خواردنی سوێری و چەوری و شیرینی زۆرەوە ڕوودەدات.

هیوادارم ڕۆژانی جەژن بە خۆشی بەڕێ بکەن و دوور بن لە هەر بارێکی نا ئاسایی.

دکتۆرە ژاڵـــە علی مجید/ پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناوی

20/03/2026

🟤تەندروستی ددانەکانتان گرنگترە لە خۆشی و تامی شیرینییەکە بۆیە ئاگاداری تەندروستی ددانەکانتان بن

🎉ئەرکی ئێمە تەنها چارەسەر نییە، بەڵکو بەخشینی هیوایە بۆ ژیانێکی تەندروستتر🎊

🟢د.هەردی فریق حمە رضا/پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دەم و ددان

19/03/2026

🎉ئەرکی ئێمە تەنها چارەسەر نییە، بەڵکو بەخشینی هیوایە بۆ ژیانێکی تەندروستتر🎊

🔹لە دڵەوە پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە یەک بە یەکی ئێوەی خۆشەویست دەکەین. هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی شیفا بۆ هەموو نەخۆشەکان و ئارامی بۆ دڵەکان لە کۆمەڵگەی پزیشکی بەخشین، ئامانجمان ئەوەیە هەموو ڕۆژێکتان وەک جەژن وابێت، پڕ لە تەندروستی و وزەبن.

🔸بەخشین تەنها دەرمان نییە، بەڵکو خەندەیەکی جەژنە

🎉جەژنی ڕەمەزان لە هەموو لایەک پیرۆز بێت و تاعەت وڕۆژووتان قبوڵ بوبێت🎊🔹هیوای تەندروستییەکی باش و ژیانێکی ئاسوودە بۆ هەموو...
19/03/2026

🎉جەژنی ڕەمەزان لە هەموو لایەک پیرۆز بێت و تاعەت وڕۆژووتان قبوڵ بوبێت🎊

🔹هیوای تەندروستییەکی باش و ژیانێکی ئاسوودە بۆ هەموو لایەک دەخوازین، ئومێد دەکەین هەمیشە دەستێک بین بۆ بەخشینی هیوای نوێ و خەندەی سەر لێوی نەخۆشەکانمان.

🟡لە كـــــۆتا ڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزاندا چی بکەین؟🔹 دوورکەوتنەوە لە زۆرخۆری و کەوتنە ناو تەڵەی تێربوونی لەڕادەبەدەر، کە وا...
16/03/2026

🟡لە كـــــۆتا ڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزاندا چی بکەین؟

🔹 دوورکەوتنەوە لە زۆرخۆری و کەوتنە ناو تەڵەی تێربوونی لەڕادەبەدەر، کە وات لێدەکات هەست بە شەکەتی بکەیت و توانای جووڵەت نەمێنێت.

🔸دوورکەوتنەوە لە ژەمە چەورەکان لە کاتی بەربانگ و پاشێودا.

🔹 دوورکەوتنەوە لە خواردنی سوورەوەکراو و شیرینییەکان کە دەبنە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی چالاکی جەستە.

🔸دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی شەربەتە شیرینەکان، چونکە دەبنە هۆی دەردانی بڕێکی زۆری ئەنسۆلین لە خوێندا، ئەمەش دواتر دەبێتە هۆی خەواڵوویی.

🔹 دوورکەوتنەوە لە خەوتن بە گەدەی پڕەوە، چونکە نابێت ڕاستەوخۆ دوای نانخواردن پاڵبکەویت یان بخەویت.

🔸دڵنیابوون لە خواردنەوەی بڕی پێویست لە شلەمەنییەکان لە ماوەی دوای بەربانگدا.

🔹هەوڵبدە لە نێوان ٢ بۆ ٣ لیتر ئاو بخۆیتەوە.

🔸گرنگی بدە بە ئەنجامدانی وەرزشی ڕۆیشتن بەپێ دوای بەربانگ.

🔹خواردنی چەند ژەمێکی بچووک لە نێوان بەربانگ و پاشێودا، کە وزەی پێویستت پێدەبەخشێت بۆ ڕۆژی دواتر.

🔸خواردنی ڕیشاڵیی زیاتر کە بە سووکترین و باشترین خۆراک دادەنرێت بۆ کۆئەندامی هەرس، وەک سڵق، کاهوو، سپێناخ، چەوەندەر، گێزەر، پەتاتەی شیرین .

🔹خواردنی میوە تازەکانی وەک سێو، کە باشترە بە توێکڵەوە بخورێت.

🔸خواردنی میوە وشککراوەکانی وەک هەنجیر، خورما و مێوژ.

🔹شۆڤان زیاد بکە بۆ سیستەمی خۆراکی ڕۆژانەت.
🔸خواردنی شۆربا و ماست .
🔹 خواردنی زەڵاتە و سەوزە بە بڕێکی باش.

📍ناونیشان: سلێمانی-شەقامی سەرەکی ڕاپەڕین-تاسڵوجە
بەرامبەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
🔻ژمارە تەلەفۆن:
07701401284
07501401284
#رەمەزان #گەددە


#تەندروستی

13/03/2026

🔷پەیوەندی نێوان نەخۆشی شکرە و بەڕۆژوو بوون چییە؟

🔶دکتۆرە ژاڵـــە علی مجید/ پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناوی
☎️07701631108
📍ناونیشان: سلێمانی-شەقامی سەرەکی ڕاپەڕین-تاسڵوجە
بەرامبەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
🔻ژمارە تەلەفۆن:
07701401284
07501401284
#رەمەزان #گەددە


#تەندروستی

🔴پڕۆژەی چرای بەخشین پێشبڕکێی لەبەرکردنی 40 فەرموودەی پێغەمبەری خۆشەویستمانە لە بارەی سەدەقە و بەخشین و پلەوپایەی ئەم چاک...
12/03/2026

🔴پڕۆژەی چرای بەخشین پێشبڕکێی لەبەرکردنی 40 فەرموودەی پێغەمبەری خۆشەویستمانە لە بارەی سەدەقە و بەخشین و پلەوپایەی ئەم چاکەیە

🟡بــۆ ئەو ئازیزانەی براوەی ئەم پێشبڕکێیەن چەند خەڵاتێکی شایستەمان ئامادەکردووە :
🔻لاپتۆپ
🔻مۆبایلی زیرەک
🔻15 گەشتی عومرە
🔻چەندین خەڵاتی دیکە
🔷بۆ دەستکەوتنی کتێبی چرای بەخشین و ناونوسین سەردانی کۆمەڵگەی پزیشکی بەخشین بکەن لە گەڕەکی ڕاپەرین
📍ناونیشان: سلێمانی-شەقامی سەرەکی ڕاپەڕین-تاسڵوجە
بەرامبەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
07701401284 ☎️
07501401284 ☎️
#ددان


#رەمەزان
#تەندروستی

10/03/2026

چۆن ئازاری گەددەت کەم دەبێتەوە لەکاتی بەڕۆژوو بوندا؟

🟣دکتۆر هاوژین فەریدون ئیبراهیم/ پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی
🔷ڕۆژانی دەوامی (یەکشەممە -پێنج شەممە) لەخزمەت چارەخوازان دەبێت
بۆ پەیوەندی کردن:
07701631182
📍ناونیشان: سلێمانی-شەقامی سەرەکی ڕاپەڕین-تاسڵوجە
بەرامبەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
07701401284 ☎️
07501401284 ☎️


#تەندروستی

Address

Https://maps. App. Goo. Gl/gdAZAPnrAvh8iSDk6?g_st=ac
As Sulaymaniyah
46001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کۆمەڵگەی پزیشکی بەخشین/ گەڕەکی ڕاپەڕین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram