Mansa Lab تاقیگەی مەنسا

Mansa Lab تاقیگەی مەنسا Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Mansa Lab تاقیگەی مەنسا, Medical and health, شەقامی ۳۰ مەتری هەواری تازە, As Sulaymaniyah.

تەندروست باشی ئێوە ئامانجی ئێمەیە🧬🔬🩸ئامادەین بۆ وەرگرتنی نمونەی سامپلی خوێن لەنێو ماڵەکانتان..
ناونیشان:
سلێمانی -کوردسات - نزیک بانکی باخان- تەنیشت دەرمانخانەی ئالاء نهۆمی دووەم..
07718960626📲👨‍⚕️مۆبایل

🔴زەرعی میز چیە؟-پشکنینێکە ئەنجام ئەدرێت لە کاتی هەبوونی ئیلتیهاباتی بەردەوام لە ڕێڕەوی میزەرۆ و گورچیلە و میزەڵدان و سود...
01/09/2024

🔴زەرعی میز چیە؟
-پشکنینێکە ئەنجام ئەدرێت لە کاتی هەبوونی ئیلتیهاباتی بەردەوام لە ڕێڕەوی میزەرۆ و گورچیلە و میزەڵدان و سود وەرنەگرتن لە چارەسەریەکان بۆ ماوەیەکی درێژ. پێویستە زەرعی میز ئەنجام بدرێت بۆ دیاریکردنی جۆری ئەو بەکتریایە و هەروەها دیاریکردنی دەرمانی دژە بەکتریای گونجاو بۆی..

🔴کەی پێویستە زەرعی میز بکرێت ؟
1️⃣لە بوونی سوتانەوە و ئازار لەکاتی میزکردن
2️⃣تۆخ بون و تێکچونی ڕەنگی میز
3️⃣بوونی ئازار لە بەشی میزەڵدان
4️⃣بوونی بۆنی ناخۆش لە میز
5️⃣بوونی ئازار لە بەشی خوارەوەی سک
6️⃣لە هەبوونی ئیلتیهابی بەردەوام کە لە فەحسی میز دەردەچێت.

🔴ئامادەکاریەکان چین بۆ ئەم پشکنینە؟
1️⃣نەخۆش پێویستە یەک کاتژمێر پێش پشکنینەکە میز نەکات.
2️⃣نەخۆش پێویستە ١٥بۆ ٢٠ دەقە پێش پشکنینەکە پەرداخێک ئاو بخواتەوە.
3️⃣پێویستە ٧ بۆ ١٤ڕۆژ پێش پشکنینەکە دەرمانی دژە ئیلتیهاب بەکارنەهێنی بۆ ئەوەی پشکنینەکە بە دروستی دەربچێت
‎ بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکەن ..
‎ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🚦
‎ تاقیگەی مەنسا کراوەیە لە ٢ دوانیوەرۆ بۆ ١١:٠٠ شەو
ناونیشان:
سلێمانی -کوردسات - نزیک بانکی باخان - تەنیشت دەرمانخانەی ئالاء ..
07718960626📲👨‍⚕️مۆبایل

25/08/2024
20/08/2024

نیشانەکانی توشبون بە گرانەتا (Typhoid fever)

شیکاری هۆڕمۆنی  hCG ( هۆڕمۆنی دووگیانی ) چیە ؟بۆچی ئەم شیکاریە ئەنجام دەدرێ ؟ئایە تەنها لە ئافرەتاندا ئەم شیکاریە ئەنجام...
17/08/2024

شیکاری هۆڕمۆنی hCG ( هۆڕمۆنی دووگیانی ) چیە ؟

بۆچی ئەم شیکاریە ئەنجام دەدرێ ؟

ئایە تەنها لە ئافرەتاندا ئەم شیکاریە ئەنجام دەدرێت یان ئایە ئەم شیکاریە لە پیاوان ئەنجام ئەدرێت ❗️

✅ شیکاری hCG دەستنیشانی ڕێژەی hCG ئەکات لە خوێندا .

✅ بەشێوەیەکی ئاسایی ئەم هۆڕمۆنە لەلایەن خانەکانی وێڵاشەوە دەردەدرێت و دەچێتە ناو خوێن .

✅ ئەم هۆڕمۆنە پاش ١١ ڕۆژ لە پیتاندنی هێلکە دەتوانرێ لەخوێندا دەستنیشان بکرێ و پاش ١٤ ڕۆژ لە ڕێگەی میزەوە .

✅ لەدوای پیتاندنی هێلکە ئەم هۆڕمۆنە لە هەر( ٤٨ بۆ ٧٢ ) کاتژمێرێک دوو هێندە زیاد ئەکات .

✅ ڕێژەی ئەم هۆڕمۆنە لە ( ٨ بۆ ١١) هەفتەی سەرەتا دەگاتە ئەوپەڕی زیادبوون .

💢 بۆچی شیکاری hCG ئەنجام دەدرێت ؟

بۆ 2️⃣ مەبەستی سەرەکی ئەم شیکاریە ئەمجام دەدرێ :

1️⃣ دەسنیشانکردنی سکپڕی : سود لەم شیکاریە وەرئەگیرێت بۆ چەن مەبەستێک ، وەک :

🟧 دەسنیشانکردنی سکپڕی لە ڕۆژەکانی سەرتای سکپری دا

🟪 زانینی تەمەنی کۆرپەلە بە نزیکەی .

🟨 سکپڕی ناتەندروست وەک سکپڕی لەدەرەوە ی منداڵان .

🟦 لەبارچونی نادیار .

✅ باشترە خانمان ئەم پشکنینە ئەنجام بدەن پێش ئەنجامدانی پشکنینی تیشکی وەک تیشکی x-ray و جۆرەکانی کەی تیشک چونکە لەئەگەری بونی حمل و ئەنجامدانی پشکنینی تیشکی زیان بە کۆرپەلە ئەگەیەنێت .

2️⃣ مەبەستی دووەم لە ئەنجامدانی ئەم پشکنینە دەسنیشانکردنی هەندێک جۆری شێرپەنجەیە چونکە هۆڕمۆنەکە لەلایەن هەندێ خانەی شێرپەنجەی دەرئەدرێت .

🙍‍♀️لەئافرەتدا شێرپەنجەی ( مەمک – منداڵدان –هێلکەدان )

🙎‍♂️لەپیاواندا شێرپەنجەی گونەکان .

✅ مانایی شیکارەیەکە چی دەگەیەنێت ؟

☑️ کەمی ڕێژەی هۆرمۆنەکە مانای واتە پیتاندن ڕوی نەداوە ، یاخود پێش وەختە پشکنینەکە ئەنجام دراوە چونکە پێویستی بە تێپەڕبونی ١١ رۆژە لەدوای پیتاندنی هێلکە .

☑️ زیادبونی ڕێژەی هۆڕمۆنەکە بەشێوەیەکی ئاسایی مانای سکپڕی دەگەیەنێت .

☑️ زیادبونی هێواش کە زیادبونێکی کەمتر لە ئاساییە مانای سکپڕی لە دەرەوەی منداڵدان ئەگەیەنیت .

☑️ زیادبونی خێراتر لەئاسایی دەکرێ بەهۆی هەڵەی هەژماری ڕۆژەکانی سکپڕی بیت یان مانای منداڵی دوانە یان سیانە بگەیەنێت .

☑️ دابەزینی خێرای هۆڕمۆنەکە لەئافرەتی دووگیاندا دەکرێ بەهۆی لەبارچونی کۆرپەلەوە بیت .

✅ لە پیاوان وە لەو ئافرەتانەی کە دووگیان نین دەبێت ڕێژەکە ئەونە کەم بێ کە دەسنیشان نەکریت ، بۆیە هەرزیادبوونێک لەم کاتانەدا دەکرێ سەرهەڵدانی خانەی شیرپەنجەی بگەیەنێت . کەواتە بەڵی ئەم پشکنینە لە پیاوانیشدا ئەنجام دەدرێ بۆ دەسنیشانکردنی خانەی ژێرپەنجەی .

✅ هەندێ جار بەهۆی بەمۆم بونی جگەر و هەوکردنی توندی ڕیخۆڵەکان و بەکارهێنانی هەندی جۆری دەرمان دەکرێ ڕێژەی ئەم هۆڕمۆنە زیاد بکات .

✅ ئەم شیکاریە لە ڕێگەی ( خوێن و میز ) ئەنجام دەدری بەڵام لەڕێگەی خوێن ئەنجامکە وردتر و دروست ترە .

👨‍⚕️چارەخوازی بەڕێز لە کاتی ئەنجامدانی ئەم شیکاریە و بەرزی ڕیژەکەی پیویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەی بەمەستی وەرگرتنی ڕینمای پیویست .

✅ لە پێناو خزمەتی زیاتری چارەخوازان ڕۆژانە تاقیگەکەمان کراوەیە لە کاتژمێر ٢ دوانیوەرۆ بۆ ١١ شەو .

✅ دڵنیایتان ئەدەینێ لە ئەنجامی پشکنینەکان 💯

17/08/2024

ئۆفەری قژ هەڵوەرین لە تاقیگەی مەنسا ..
داشکاندنی تایبەت بۆ پشکنینەکانی قژ هەڵوەرین" لە تاقیگەی مەنسا .


‎ بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکەن ..
‎ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🚦
‎ تاقیگەی مەنسا کراوەیە لە ٢ دوانیوەرۆ بۆ ١١:٠٠ شەو
ناونیشان:
سلێمانی -کوردسات - نزیک بانکی باخان- تەنیشت دەرمانخانەی ئالاء ..
07718960626📲👨‍⚕️مۆبایل

10/08/2024

سودەکانی شیری دایک چیە ؟

Helicobacter Pylori جۆرێکی باوە لە بەکتریا کە گەشە ‎ئەکا لە کۆئەندامی هەرسدا و هێرش ئەکاتە سەر ناوپۆشی گەدەنزیکەی ٤٤ لەس...
07/08/2024

Helicobacter Pylori
جۆرێکی باوە لە بەکتریا کە گەشە
‎ئەکا لە کۆئەندامی هەرسدا و هێرش ئەکاتە سەر ناوپۆشی گەدە
نزیکەی ٤٤ لەسەدی خەڵک لە جیهاندا توشبووی ئەم بەکتریایەن. ئەگەر چارەسەر وەرنەگرن ئەوا ئەبێتە هۆی برین لە گەدە و ڕیخۆلەدا.

‎نیشانەکانی توشبوون بە بەکتریای
H. pylori:
‎ـ ئازاری گەدە
‎ـ سەرگێژ خواردن و ڕشانەوە
‎ـ قڕقێنەی زۆر
‎ـ کەمبوونەوەی کێش
‎ـ لە دەست دانی ئارەزووی خواردن
‎ـ خوێنبەربوونی پووك
‎ـ تامی ناخۆشی دەم

‎تێستەکانی تاقیگە بۆ دەست نیشان کردنی بەکتریای گەدە:
- blood h.pylori کە لە ڕێگەی خوێنەوەیە
- Stool h.pylori Ag کە لە ڕێگەی پیسیەوە ئەنجام دەدرێ
- Urea breath test کە لە ڕێگەی هەناسەوە)ئەنجام دەدرێ)

دەربچێت
‎.


‎ بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکەن ..
‎ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🚦
‎ تاقیگەی مەنسا کراوەیە لە ٢ دوانیوەرۆ بۆ ١١:٠٠ شەو
ناونیشان:
سلێمانی -کوردسات - نزیک بانکی باخان- تەنیشت دەرمانخانەی ئالاء ..
07718960626📲👨‍⚕️مۆبایل

پشکنینی سی ئی ئەی (CEA) و شێرپەنجەپشکنینی سی ئی ئەی : پڕۆتینێکە کە بە شێوەیەکی ئاسایی لەناو شانەی ڕووپۆشی منداڵاندای ئاف...
11/07/2024

پشکنینی سی ئی ئەی (CEA) و شێرپەنجە

پشکنینی سی ئی ئەی : پڕۆتینێکە کە بە شێوەیەکی ئاسایی لەناو شانەی ڕووپۆشی منداڵاندای ئافرەتدا دەدۆزرێتەوە لە کاتی دووگیانی ، ئەم پڕۆتینە لە دووای لە دایکبوون لو دووای لە دایکبوون ئەم پڕۆتینە بەتەواوی نامێنێت یان بڕێکی زۆر کەمی لێ دەمێنێتەوە. لە کەسانی پێگەیشتوودا بەرزی ڕێژەی ئەم پڕۆتینە ئەکرێ نیشانەیەک بێت بۆ شێرپەنجە.

جۆری ئەو شێرپەنجانە چین کە ڕێژەی ئەم پڕۆتینە تێیاندا بەرزە؟

1. شێرپەنجەی کۆم و کۆڵۆن.
2. ژێرپەنجەی پڕۆستات.
3. شێرپەنجەی هێلکەدان.
4. شێرپەنجەی سیەکان.
5. شێرپەنجەی غودە.
6. شێرپەنجەی جگەر.
7. شێرپەنجەی پەنکریاس.
8. شێرپەنجەی مەمک.

ئەنجامەکان چیمان پێ دەڵێن ؟

1. نزمی ڕێژەی ئەم پڕۆتینە ئەوەمان پێدەڵێت کە قەبارەی وەرەمەکە بچوکە و شێرپەنجەکە بڵاونەبۆتەوە بە بەشەکانی دیکەی لەشدا. لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک جۆری شێرپەنجە ئەم پڕۆتینە دەرنادەن بۆیە پێویستە هەندێک پشکنینی دیکە ئەنجام بدرێت بۆ دەست نیشانکردنی شێرپەنجەکە و ئەگەری ئەوەی بڵاوبوبێتەوە یاخود نا.
2. بەرزی ڕێژەی ئەم پڕۆتینە لەوانەیە مانای ئەوە بێت کە قەبارەی وەرەمەکە گەورەترە و شێرپەنجەکە بڵاوبۆتەوە. پێویستە پشکنینی دیکەی پەگەڵ ئەنجام بدرێت تا بزانی حاڵەتی نەخۆشەکە تاچەنێک جدی و مەترسی دارە.

بە شێوەیەکی گشتی ناتوانین تەنها بە یەنجامدانی ئەم پشکنینە بڵێن کەسێک شێرپەنجەیەتی یاخود نا بەڵکو پێویستە لەگەڵ ئەم پشکنینە کۆمەڵێک پشکنینی دیکەش ئەنجام بدرێت بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کەسەکە توشبوونی شێرپەنجەیە یاخود نا .


‎ بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکەن ..
‎ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🚦
‎ تاقیگەی مەنسا کراوەیە لە ٢ دوانیوەرۆ بۆ ١١:٠٠ شەو
ناونیشان:
سلێمانی -کوردسات - نزیک بانکی باخان- تەنیشت دەرمانخانەی ئالاء ..
07718960626📲👨‍⚕️مۆبایل

30/06/2024

ئۆفەری هۆڕمۆنات بۆئافرەتان بەنرخێکی زۆر گونجاو لە تاقیگەی مەنسا :-
نیشانەکانی ناڕێکی هۆڕمۆن لەئافرەتاندا :
- ناڕێکی سوری مانگانە
- بوونی موو لە شوێنی نەخوازراو
- ناڕێکی لە خەو
- سەرهەڵدانی زیپکە
- قژ هەڵوەرین
- هیلاکی و هەست کردن بە ماندوبوون
پشکنینی هۆڕمۆنی ئافرەتان :
۱. پشکنینی LH
۲. پشکنینی FSH
۳. پشکنینی هۆرمۆنی پرۆجیستڕۆن
٤. پشکنینی TSH
٥. پشکنینی تێستۆستیرۆن
٦. پشکنینی هۆڕمۆنی پڕۆلاکتین
۷. پشکنینی هۆڕمۆنی Estradiol
ئەم پشکنینانە پێویستە لە دووەم ڕۆژی سوڕی مانگانەدا ئەنجام بدرێت 🛑
‎ بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکەن ..
‎ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
‎ تاقیگەی مەنسا کراوەیە لە ٢ دوانیوەرۆ بۆ ١٢:٠٠ شەو
ناونیشان:
سلێمانی -مەجیدبەگ - نزیک خەجێ خانم - تەنیشت نۆرینگەی حاجی ئیسماعیل ..
📲👨‍⚕️مۆبایل 07718960626

تەندروست باشی ئێوە ئامانجی ئێمەیە🧬🔬🩸ئامادەین بۆ وەرگرتنی نمونەی سامپلی خوێن لەنێو ماڵەکانتان..
ناونیشان:
سلێمانی -کوردسات - نزیک بانکی باخان- تەنیشت دەرمانخانەی ئالاء نهۆمی دووەم..
07718960626📲👨‍⚕️مۆبایل

کاریگەری کەم خوێنی چییە لەسەر گەشەی منداڵ؟؟؟-هۆکاری سەرەکی کەم خوێنی لەمنداڵ دا پەیوەندی هەیە بەکەمی ڕێژەی ئاسنەوە- بەشێ...
30/06/2024

کاریگەری کەم خوێنی چییە لەسەر گەشەی منداڵ؟؟؟

-هۆکاری سەرەکی کەم خوێنی لەمنداڵ دا پەیوەندی هەیە بەکەمی ڕێژەی ئاسنەوە
- بەشێکی هۆکاری کەم خوێنی و کەمی ئاسن پەیوەندی بەنەخۆشی هەیە و بەشێکی پەیوەندی بەوەوە هەیە منداڵ بەخێرای گەشە دەکات بۆیە توشی کەمی ڕێژەی ئاسن دەبێ

-کەم خوێنی کاریگەری دەکاتە سەر گەشەی منداڵ و چالاکییەکانی جەستەو دەمارەکان و کاریگەری بۆ سەر هەموو جەستە دەبێت
- وەکو دەزانین هەموو جەستە پێویستی به ئۆکسجینە لەڕێی ئاسنەوە هەموو جەستە ئۆکسجینی بۆ دەگوازرێتەوە بۆیە کەم خوێنی دەبێتە هۆی بێهێزی و بێ تاقەتی و تەنگەنەفەسی ..
- لەجەستەدا ئاسنی غەزن کراو هەیە Fertin کە جەستەو قژ و ئەندامەکان بەکاری دەهێنن و پێویستیانە کاتێک ڕێژەکەی کەم بێت کاریگەری خراپ دەکاتە سەریان

- یەکێک لەمەترسییەکانی کەم خوێنی و کەمی ئاسن ئەوەیە دەبێتە هۆی نەمانی ئیشتیهای منداڵ و کاریگەری ڕاستەو خۆ دەکاتە سەرگەشەی منداڵ
- گەشەی مێشک و دەماخ و هەموو خانەکان پێویستیان بەخوێن و ئاسنە بۆیە کەمی ڕێژەی ئاسن کاریگەری دەبێت لەسەریان
- هۆرمۆنی گەشەو هۆرمۆنەکان بۆ ئەوەی بەتەواوی بەرهەم بێن پێویستیان بەئاسنە

هەر بۆیە کەم خوێنی و کەمی ڕێژەی ئاسن کاریگەری تەواوی هەیە لەسەر گەشەی منداڵ .

ئایا HbA1c چییە ئەم پشکنینە چی دەگەیەنێت،بۆ کێ دەبێت بکرێت ؟؟پشکنینی ھیمۆگڵۆبین A1c پێوانەکردنی بڕی شەکری (glucose) ی خو...
30/06/2024

ئایا HbA1c چییە ئەم پشکنینە چی دەگەیەنێت،بۆ کێ دەبێت بکرێت ؟؟

پشکنینی ھیمۆگڵۆبین A1c پێوانەکردنی بڕی شەکری (glucose) ی خوێنە بەستراوە بە ھیمۆگڵۆبینەوە ،ھیمۆگڵۆبین بەشێکە لە خڕۆکەی سووری خوێن کە ئۆکسجین لە سیەکانەوە بۆ تەواوی جەستە دەگوازێتەوە .پشکنینی HbA1c بڕی گلوکۆز دیاریدەکات کە بەستراوە بە ھیمۆکڵۆبینەوە لە تێکڕای سێ مانگی ڕابردوودا .

ئەگەر ئاستی HbA1c بەرز بوو لەوانەیە نیشانە بێت بۆ نەخۆشی شەکرە (diabetes) , لە حاڵەتی نەخۆشی درێژخایەندا دەکرێت ببێتەھۆی زنجیرەیەک کێشەی تەندروستی دروستبکات لەناویاندا نەخۆشی دڵ ، نەخۆشی گورچیلە ، تێکشکانی دەماری .

ئەم پشکنینە بۆ چی بەکاردێت ؟

-پشکنینی HbA1c بەکاردێت بۆ چاودێریکردنی (check) نەخۆشی شەکرە یان پێش توشبوون بە شەکرە لە کەسی باڵغ دا ، پێش

-توشبوون بە شەکرە واتا بەرزبوونەوەی بڕی شەكری خوێن کە دەبێتە ھۆی دروستبوونی مەترسی بۆ ببێتە نەخۆشی شەکرە .

-ئەگەر نەخۆش شەکرەی ھەبێت ،HbA1c دەتوانێت ھاوکار بێت بۆ چاودێریکردنی نەخۆشیەکە و ئاستی گلوکۆزی خوێن.

▪️بۆچی پێویستە ئەم پشکنینە بکرێت ؟

ناوەندی کۆنترۆڵی نەخۆشی centers for disease control دایناوە کە کەسی باڵغ دوای 45 ساڵی ئەم پشکنینە بکات بۆ دیاریکردنی ھەبوونی شەکرە یان ئاستی پێش شەکرە ،ئەگەر ئەنجامی پشکنین ئاسای بوو پێویستە ئەم پشکنینە دووبارە بکرێتەوە دووای ھەر سێ ساڵێک ،ئەگەر ئاستی پشکنینە بەرز بوو (ئاستی پێش شەکرە ) پێویستە دووبارە بکرێتەوە ساڵی جارێک

ئەگەر لە تەمەنی پێش 45 ساڵی بێت پێویستە ئەم پشکنینە بکرێت لە کاتی ھەبوونی ھۆکاری مەترسیدار لەناویاندا :
قەڵەوی ،کێشی زۆر زیادە
بەرزە فشاری خوێن
نەخۆشی دڵ
کەم چالاکی .

🔷پێویستە HbA1c بکرێت کاتێک ھەست بە ھەبوونی نیشانەی شەکرە کرا وەک :

🔹زۆر تینوویەتی
🔹زۆر میزکردن
🔹ھەستکردن بە بەرچاو لێڵی لە بینیندا
🔹ماندوویەتی


#تەندروست بن

Address

شەقامی ۳۰ مەتری هەواری تازە
As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 14:00 - 23:00
Tuesday 14:00 - 23:00
Wednesday 14:00 - 23:00
Thursday 14:00 - 23:00
Saturday 14:00 - 23:00
Sunday 21:00 - 23:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Mansa Lab تاقیگەی مەنسا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram