10/11/2025
بەڕێزت بۆ چونت چییە؟ ئایا بۆ ئەم هەڵبژاردنە چی بکەین!!!؟
1-هەندێك کەس دەڵێن با (زەڕبی لێبدەین یان نەچین بۆ هەڵبژاردن) بەڵام ئەمە لەڕووی یاساییەوە هەڵەیە چونکە ئەگەر99% ی خەڵکی ❌(زەڕبی لێبدەین یان نەچین بۆ هەڵبژاردن) بەڵام 1% ی خەڵکی بچن بۆ هەڵبژادن ئەوە ئەو 1% ە براوەدەبن و دەتوانن موچەت ببڕن و زەرەر لە دین و دنیاتبدەن...
2-هەندێك کەس دەڵێن هەڵبژاردن سودی نییە بۆیە ناچین, باشە ئەگەر سودی نییە بۆ بە ملیۆنان دۆلار سەرفدەکەن بۆ پۆستەر و معاشی بندیوار؟
وەک پێغەمبەر(د.خ) دەفەرموێت ئەگەر هەرکەسێك لە ئێوە خراپەیەکتان بینی با هەوڵبدەن بە دەست و کردار بیگۆڕن بەڵام ئەگەر نەت توانی ئەوە بەزمان و گوفتار هەوڵی چاککردنی بدە بەڵام ئەگەر نەتتوانی ئەوە با لە دڵەوە پێت ناخۆشبێت کە ئەوە لاوازترینی ئیمانە...
+ساڵی پار کە یاسای جێندەر و هاوڕەگەزبازی لە پەڕلەمان پێشنیارکرا ئایا تۆ توانیت لە ماڵی خۆتتدا یاساکە ڕەفزی بکەیتەوە یان مسوڵمانەکانی ناو پەڕلەمان توانیان و ڕێگرییان لێکرد؟ ئایا ژمارەی ئەوکەسانەی بەرگری لەدینەکەت ئەکەن زیاتر بێت باشترنیە؟
🌹هەڵبژاردنی کەسانی موسوڵمان باشترینە 🌹
خوای گەورە لە قورئاندا دەفەرموێت ئەوانەی کە بێ باوەڕن هەندێکیان پاڵپشت و هاوکاری هەندێکیانن
بەڵام ئەگەر ئێوەیش وانەکەن ئەوە فیتنە و خراپەکاری گەورە لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە.
وَالَّذِينَ كَفَرُوا بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ إِلا تَفْعَلُوهُ تَكُنْ فِتْنَةٌ فِي الأَرْضِ وَفَسَادٌ كَبِيرٌ (73)
3-هەندێك کەس دەڵێن با هەردەنگ بەم دووانەی پێشوو بدەین کە دەسەڵاتیان بەدەست بووە و بەشی خۆیان دزیوە و تێربوون بەڵام ئەمەش هەڵەیە چونکە بە 33ساڵ کە ڕۆژانە سەدان یان هەزاران دەفتەر دۆلار یان دەستکەوتوە و وازناهێنن و تەنانەت موچەو حەقی کەم ئەندام❎ و فەرمانبەران و تەنانەت چەکدارەکانی خۆیشیان نادەن ئیتر چاوەڕیت کەی تێر بخۆن؟ مافی تۆ و بژێوی تۆ خۆشبکەن.
لەبەر ئەوە دەنگدان بە کەسە باشەکان واجبی هەموو کەسێکی ویژدان زیندوە✅
ئێمەش دەنگمان ئەخەینە پال لیستە ئیسلامیەکان لەنێویشاندا لیستی (۲۷۸)ـی #یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وە هیوادارین ئێوەی ئازیزیش دەنگیان پێبدەن بیانکەن بەنوێنەری ڕاستەقینەی خۆتان دڵنیابن دەنگەکەت بەزایە ناڕوات، کۆمەلیک خوشک وبرای دڵسۆزوبوێریان کاندید کردووەو بیانکەن بەنوێنەری خۆتان.
ستافی پەیجی