تەندروستی کۆمەڵ

  • Home
  • تەندروستی کۆمەڵ

تەندروستی کۆمەڵ خۆپاراستن باشترە لەجارەسەرکردن تەندروستی کۆمەل

پشتێنەی ئاگرین :Herpes Zooster : حزام الناري 🔸 بریتیە لە دەرکەوتنی کۆمەڵێک بڵقی وردی بە ئازاری ڤایرۆسی کە بە ئاراستەی دا...
12/06/2025

پشتێنەی ئاگرین :Herpes Zooster : حزام الناري

🔸 بریتیە لە دەرکەوتنی کۆمەڵێک بڵقی وردی بە ئازاری ڤایرۆسی کە بە ئاراستەی دابەشبوونی ھەستە دەمارەکاندا ڕیز دەبن

👈 ھۆکار : بە ھۆی چالاک بوونەوەی ڤایرۆسی Varicella Zooster ەوە دروست دەبێت ، کە ھۆکاری نەخۆشی دڕکەو مێکەوتە و پشتێنەی ئاگرینە ، واتە بە جۆرێکی تر پشتێنەی ئاگرین بریتیە لە پاشماوەی ڤایرۆسی دڕکەومێکوتە لە لەشدا.

نیشانەکانی :-

🔺دەرکەوتنی ئازاری توند یان سڕبوون و مێروولە کردن پێش دەرکەوتنی پەڵەکان ( ھەندێک جار نەخۆشەکە وا دەزانێت ئازاری جەڵدەی دڵی ھەیە )

🔺دەرکەوتنی کۆمەڵێک بڵقی زۆر بە ئازار لەسەر ھێڵی ھەستە دەمارەکان

🔺ئاوسان و ئازاری لیمفە گرێکانی ئەو شوێنەی بڵقەکانی لێ دەرکەوتووە

🔺بڵقە ئاویەکان ھەنێکیان دەبنە بڵقی پڕ لە کێم و جەراعەت و دواتر قەتماغە ئەکەن

🔺 ھەندێک جار تەنھا ئازارەکە دروست دەبێت بەبێ دەرکەوتنی پەڵەکان

🔺 پێ ئەچێ نەخۆشیەکە چەن ھەفتەیەک بخایەنێت

🔺زیاتر تووشی سنگ و پشت و پاشان دەم و چاو ئەبێت

🔺ئەگەر لە دەم و چاو دروست ببێت ، ھەنێک جار دەبێتە ھۆی شللی ماسولکەکانی دەم و چاو و پشکنینی چاویش بکا ھەنێک جار چاویش بەر زیانەکانی ئەم ڤایرۆسە ئەکەون

🔺لە ٢٠٪‏ لە خەڵکانی ئاسایی و لە ٥٠ ٪‏ لەو کەسانەی بەرگری لەشیان لاوازە دروست ئەبێت

👈فاکتەرەکانی دەرکەوتنی پشتێنەی ئاگرین :-
🔸بێ ھۆکار ( نەزانراو )
🔸قەلەقی
🔸تا
🔸دابەزینی بەرگری لەش ( شەکرە )
🔸چارەسەر وەرگرتن بە تیشک

⛔️ ئەگونجێ دەست دان لە بڵقی پشتێنەی ئاگرین تووشی نەخۆشی دڕکەومێکوتە ت بکات

✅ ئیلتیھابی بەکتریایی لەسەر بڵقەکان، دەرکەوتنی شوێنەوار و ئازاری تووندی دوای چاک بوونەوە لە ئاڵۆزیە باوەکانی ئەم نەخۆشیەیە

✅ چارەسەر :-
👈دەرمانی دژە ڤایرۆسی ( پزیشک دیاری دەکات لە چ 👈کاتێک دا پێویست ئەکا نەخۆشەکە بەکاری بھێنێت )
👈ئازار شکێنی دەماری
👈ئازار شکێنی ئاسایی
👈کرێمی دژە ئازار و دژە بەکتریا و ڤایرۆسی
👈ڤاکسینی دژی دڕکەو مێکوتە ، کەسانی سەروو ٦٠ ساڵ

د.شڤان عمر صدیق
پزیشکی نیشتەجێی دێرینی پێست

وڵاتە هەژار و دواکەوتووەکانی وەکو سوودان، سۆماڵ، چاد، ئەنگۆلا، یەمەن و ئەفغانستان، زۆر بە کەمی کوتان بۆ منداڵەکانیان دەک...
12/06/2025

وڵاتە هەژار و دواکەوتووەکانی وەکو سوودان، سۆماڵ، چاد، ئەنگۆلا، یەمەن و ئەفغانستان، زۆر بە کەمی کوتان بۆ منداڵەکانیان دەکەن. بە پێچەوانەوە وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهان، زۆرترین کوتانی منداڵان دەکەن.

هەر وڵاتێک شەڕ و پێکدادان، گەندەڵی، خراپیی سیستمی تەندروستی و نەخوێندەواریی تێدابێت، ئەوا رێژەی کوتانی منداڵان تێیدا کەمە. بە پێچەوانەشەوە خۆشگوزەرانی، پێشکەوتن، هۆشیاریی تەندروستیی تاک و تۆکمەیی سیستمی تەندروستی لە هەر وڵاتێکدا هەبێت، رێژەی کوتان تیایدا زۆرە.

بە گشتی عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە کوتانی منداڵان تێیدا لە ئاستێکی نزمدایە، بەڵام ئەگەر باسی هەرێمی کوردستان بکەین، سەرەڕای ئەوەی ماوەماوە هەندێک کەس گومان و ترس سەبارەت بە سەلامەتیی ڤاکسین بڵاودەکەنەوە بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی زانستییان پێبێت، دەبینین کە کوتانی منداڵان لە ئاستێکی بەرزتر و باشتردایە بەراورد بە ناوچەکانی دیکەی عێراق.
هەروەکو دەزانین، چەندین نەخۆشیی کوشندە بەهۆی ڤاکسینەوە بنەبڕ کراون و کاریگەری و مەترسیی چەندین نەخۆشیی دیکەی کەمکردووەتەوە، هەربۆیە کوتان لە بواری پزیشکیدا یەکێکە لە گەورەترین دۆزینەوەکان.

د. سۆران سابیر عوسمان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان

05/05/2024

وانەیەکی تایبەتی خوێندنی تەکنیکی تەندروستی کۆمەڵ
بریتیە لەتفتیش و رقابە ( پشکنین وچاودێری تەندروستی )
کەئەم بوارە زۆر گشتگیرە
لەوڵاتانی دەرەوە زۆر بەچڕ و پڕی گرنگی پێ دەدەرێت ،
لێرەش خەڵکانێكی ڕۆژنامەچی ناو ڕاگەیاندن پەیدا بوون
قسە لەسەر هەموو شتێك دەکەن بێجگە لەبوارەکەی خۆیان ، بۆدەرفەت دەگەڕێن هێرش بکەنە سەر پیشەی بەرامبەرەکانیان

05/05/2024

ئه‌گه‌ر ئه‌و میوه‌یه‌ ته‌نها ( ٤ ) ژماره‌ی له‌سه‌ر بوو به ( ٤ ) ده‌ستی پێکرد ئه‌وا مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و میوه‌یه‌ به‌ ماده‌ی کیمیای گه‌وره‌کراوه‌ و ده‌رمانی بۆ به‌کار هاتوه‌ دژی حەشرات و نه‌خۆشی وه‌کو ئه‌م نمونه‌یه.

ئەم کاکەیە سوکایەتی بەدەرچوانی تەندروستی کۆمەڵ و چینی یاریدەدەری پزیشك  دەکات  کەسێکتەری خۆڕاک بەڕێوە دەبەنلەکاتێكدا  خۆ...
05/05/2024

ئەم کاکەیە سوکایەتی بەدەرچوانی تەندروستی کۆمەڵ و چینی یاریدەدەری پزیشك دەکات کەسێکتەری خۆڕاک بەڕێوە دەبەن
لەکاتێكدا خۆی زۆر باش دەزانێ حوکمەت وحیزب خۆیان ڕێگرن
لەباش بەڕێوەچوونی چاودێری سکێتەری خۆراك .
ئەوەی تۆش کردوتە تائێستا وەکو ڕاگەیاندن و دەسەڵاتی چوارەم کردوتە
پێویست ناکات پیشەی بەرامبەر بەکەم سەیر بکەیت.

دوو کۆمێنتمان بۆ نوسی ، هەردوو کۆمێنتەکەی سڕیەوە .
ئەمە هێشتا هیچی بەدەست نیە و ناهێڵێ بەرامبەرەکەی دەنگ هەڵبرێ ،
سبەی ببێتە ئەندام پەرلمان دەبێ چ سوودێکی هەبێ !!
هەموومان دەزانین هاتنە ناو کایەی ڕاگەیاندنت بۆ خزمەتکردن نەبووە بەڵکو
بۆ خۆ کاندید کردن بووە بۆ پەرلەمان .

دەرماڵەی مەترسی تەندروستکاران  %80 موچەی بنەڕەتیە لەحوکمەتی عێراق .ئەمە لەکاتێکدا  حوکمەتی هەرێم تەنیا %50 دەرماڵەی مەتر...
03/03/2024

دەرماڵەی مەترسی تەندروستکاران %80 موچەی بنەڕەتیە لەحوکمەتی عێراق .
ئەمە لەکاتێکدا حوکمەتی هەرێم تەنیا %50 دەرماڵەی مەترسی دەدات بەتەندروستکاران .
پیرۆزە گەڕانەوەی %30 دەرماڵەی مەترسی بۆ تەندروستکارانی کوردستان

دوای گواستنەوەی موچەی  فەرمانبەران بۆ سەر  حوکمەتی عێراق موچەی تەندروستکاران  زیاد دەکات .دەرماڵەی مەترسی  لە %50 دەبێتە...
03/03/2024

دوای گواستنەوەی موچەی فەرمانبەران بۆ سەر حوکمەتی عێراق
موچەی تەندروستکاران زیاد دەکات .
دەرماڵەی مەترسی لە %50 دەبێتە %80
گەڕانەوەی پلەی بەرزکردنەوەی تەندروستکاران
کەزیاتر لە 10 ساڵە حوکمەتی هەرێم پلە بەرزکردنەوەی ڕاگرتووە.

خودی سەرۆکی حوکمەت و جێگرەکەی بەرپرسن !هیچ پزیشکێك و کارمەندێکی تەندروستی بەرپرس نیە لەم دۆخە . زیاتر لە 10 ساڵە  ئەم کێ...
23/09/2023

خودی سەرۆکی حوکمەت و جێگرەکەی بەرپرسن !
هیچ پزیشکێك و کارمەندێکی تەندروستی بەرپرس نیە لەم دۆخە .
زیاتر لە 10 ساڵە ئەم کێشانە بەردەوامن
موچە نیە ، پارە نیە
ڕۆژێك نیەو مانگێك نیە و ساڵێك نیە ‼
ئەی پارەی نەوت و گازەکە دەخرێتەقوڕگی کێ ؟؟
ئەی داهاتی ناوخۆ بۆ دابەش ناکرێت ؟؟؟
دەبێ خەڵك ئیتر لەوە تێبگا
ئەم حوکمەتە هەرگیز نایەوێ کێشەکان چارەسەر بکات ،
دەبێ داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی حوکمەت و جێگرەکەی و وەزیرەکان بکەین., ئەم حوکمەتە دەبێ کۆتای پێ بێت ❗
ئەنجومەنێك بۆ بەڕێوەبردنی
کاروباری دەوڵەت پێك بێت لەخەڵکانی دڵسۆز و خەمخۆر.✅

هەلی کار ...پەیمانگەی تەکنیکی تایبەت لەکەلار.هەلی کار دەڕەخسێنێت بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی (بەکالۆریۆس)، بە مەبەستی دامەزران...
05/06/2023

هەلی کار ...
پەیمانگەی تەکنیکی تایبەت لەکەلار.
هەلی کار دەڕەخسێنێت بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی (بەکالۆریۆس)، بە مەبەستی دامەزراندنیان بەشێوەی هەمیشەیی لە پەیمانگەمان، بۆ پسپۆرانی (کۆمپیوتەر' ئایتی'،پەرستاری،دەرمانسازی،تەندروستی کۆمەڵ،شیکاری نەخۆشییەکان،نەوت و ئەندازیاری،میدیکاڵ مایکرۆبایلۆجی، بایۆلۆجی، کیمیا)کە پێویستە ئەم مەرجانەی لای خوارەی تێدابێت :-

١- خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت.
٢- لەهیچ دەمەزراوەیەکی حکومی و ناحکومی دانەمەزرابێت.
٣- پێویستە پێشکەشکار ئەزموونی کارکردنی هەبێت لە بوارەکەیدا.
٤- یەکەمەکان ئەگەری وەرگرتیان زیاترە.

خوازیار دەتوانێت زانیارییەکانی(CV) بۆ ئەم ئیمەیلە بنێرێت. ( Kpti2015.kalar2@gmail.com ). یان بە مەبەستی چاوپێکەوتن، سەردانی پەیمانگە بکات.

سپڵ چیدەکات لە جەستەدا ؟١- وەک بەشی کوالیتی کۆنترۆڵ وایە بۆ لەناوبردنی خڕۆکەسوورە خراپبووەکان لە شێوە و قەبارە و پێکهاتە...
03/03/2023

سپڵ چیدەکات لە جەستەدا ؟

١- وەک بەشی کوالیتی کۆنترۆڵ وایە بۆ لەناوبردنی خڕۆکەسوورە خراپبووەکان لە شێوە و قەبارە و پێکهاتەدا.

٢- لەناوبردنی هەندێک جۆری بەکتریا و ڤایرۆس و پاککردنەوەی جەستە لێیان و پاراستنی جەستە لە هەوکردن

٣- بەرهەم هێنان و ڕێکخستنی بەشێکی گرنگی کۆئەندامی بەرگری لەش.

٤- لە بەشێک لە ژیانی کۆرپە لەناو سکی دایکیدا بەرپرسە لە درووستبوونی خوێن.

٥- ڕێکخستنی ژمارەی خەپلەکانی خوێن کە بەرپرسیارن لە وەستاندنەوەی خوێن بەربوون.

د.بڕیار صباح رشيد
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن لە نەخۆشخانەی هیوا

بــــه هیـــوای ســـەلامـــەتــــــی و تــــەنـــدروستــــــی بــــــاش ،

#ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ب.گ.تەندروستی سلێمانی

✒️ دەردەکۆپان لە منداڵاندا👈 نیشانەکانی دەردەکۆپان بەهۆی هەوکردن بە ڤایرۆسی  parainfluenza virusبەڕێژەی لە ٧٥٪ ی حاڵەتەکا...
06/01/2023

✒️ دەردەکۆپان لە منداڵاندا

👈 نیشانەکانی دەردەکۆپان بەهۆی هەوکردن بە ڤایرۆسی parainfluenza virusبەڕێژەی لە ٧٥٪ ی حاڵەتەکان؛ وە ڤایرۆسەکانی تری وەک rhinovirus و respiratory syncytial virus ڕوودەدات. ئەو منداڵانە تووش دەبن کە تەمەنیان لەنێوان ٣ مانگ بۆ ٦ ساڵدایە بەڕێژەی ٢٪ بۆ ٦٪. وە زیاتریش لەو منداڵانەی کە تەمەنیان لەنێوان ١ بۆ ٢ ساڵدایە کوڕانیش زیاتر تووش دەبن وەک لە کچان؛ وە زۆرباوە لە مانگەکانی پایز و زستاندا.

📢 نیشانەکانی لە درەنگانی ئێوارەو شەواندا دەردەکەون. دەکرێت کۆکەکە توند و تیژبێت وە وەک ڕەوینی سەگ وایە. لەکاتی کۆکەی یەک لەدوای یەک، منداڵەکە لەوانیە تەنگەنەفەس بێت و نەتوانێت بە باشی هەناسە بدات. بەشێوەیەکی ئاسایی نیشانەکان لە ڕۆژدا کەمدەبنەوە و لە شەواندا دووبارە دەبنەوە و زۆرینەی منداڵەکان لەماوەی ٤٨ سەعاتدا نیشانەکانیان بەرەو باشبوونەوە دەچن.

📢 هەڵمی هەوای گەرم وەک چارەسەری دەردەکۆپان بەکارهێنراوە. بەڵام، رێنماییەکانی ئێستا پشتگیری لەو ڕێگەیە ناکەن چونکە هیچ بەڵگەیەک نیە پشتیوانی لەبەکارهێنانی هەڵمی هەوای گەرم بکات.

📌 چارەسەری دەردەکۆپان دەوەستێتە سەر توندی کۆکەکە. دایکان و باوکان پێویستە ئاگادار بکرێنەوە کە ئەگەر نیشانەکانی دەردەکۆپان زیاتر لە ٣ ڕۆژی خایاند یان نیشانەی وەک دەنگی خیزە یان لوورەی هەبوو یاخوود منداڵە نیشانەی ناڕەحەتی بێزاری پێوە دیاربوو پێویستە سەردانی دکتۆر بکات.

د.شەماڵ احمد
پزیشکی دەرمانساز

سودەکانی قارچک/کوارگسووده‌ ته‌ندروستییه‌كانى قارچك:1- سوودی زۆرە بۆ ئەو کەسانەی خوێنیان کەمە و دەتوانن قارچک بخۆن چونکە ...
05/12/2022

سودەکانی قارچک/کوارگ

سووده‌ ته‌ندروستییه‌كانى قارچك:

1- سوودی زۆرە بۆ ئەو کەسانەی خوێنیان کەمە و دەتوانن قارچک بخۆن چونکە ڕێژەی خڕۆکە سورەکان زیاد دەکات.

2- دەبێتە هۆی چالاکردنی کۆئەندامی دەمار و نوێکردنەوەی شانەکان.

3- کۆئەندامی بەرگری بەگشتی بەهێزدەکات.

4- دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی ئازارەکانی سەر ئێشە.

5- رێژه‌یه‌كى زۆر ئاوی تێدایە، کە ڕێگرە لەوشک بونەوەی پێست.

6- قارچك پۆتاسیۆم له‌ پێكهاته‌یدا هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه‌

7-جه‌سته‌ له‌ ژه‌هر خاوێن ده‌كاته‌وه‌ و له‌ش به‌شێداری ده‌هێڵێته‌وه.

8- پرۆتینی پێویست به‌ جه‌سته‌ ده‌به‌خشێت و چه‌وری له‌پێكهاته‌یدا نییه.

9- بە هۆی بوونى مادەی سیلوسوبینی تێدایە، ڕۆڵی گرنگی لە چارەسەرکردنی نەخۆشی خەمۆکیدا دەبێت.

10- ئازاری جگەر کەم دەکاتەوە بەتایبەتی بۆ ئەوانەی کێشەی جگەریان هەیه‌

بەهیوای سوود

Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تەندروستی کۆمەڵ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to تەندروستی کۆمەڵ:

  • Want your practice to be the top-listed Clinic?

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram