07/08/2025
نیشانەکانی غوددەی تەمەڵ چین؟
غــوددە، ڕژێنێکە لە ملی مرۆڤدا، شێوەی لە پەپولە دەچێت، ئەرکی ئەم رژێنە دروستکردنی هۆڕمۆنی ثایرۆکسین ( T4 - T3 ).
نیشانەکانی کەمدەردانی ئەم هۆڕمۆنە کە بە غوددەی تەمەڵ ناسراوە بریتین لە:ـ
شەکەتی و ماندوبونی بەردەوام، وەرینی قژ، خەمۆکی، بەرزبونەوەی ڕێژەی چەورییەکانی خوێن، گەورەبونی و دەرکەوتنی غوددەکان لە ملدا وە زیاد بوونی کێش.
لە ئافرەتانیشدا تێکچونی سوڕی مانگانە یەکێکە لە نیشانەکانی.
بەڵام مەرج نییە نیشانەکان لە هەموو نەخۆشێکدا وەک یەک بن، یاخود هەموو نیشانەکان بەدیار بکەون.
بە هیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەموو لایەک
د. ئارا عبداللە. پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و نەخۆشییەکانی غوددە.