؛؛ د. سەروەر چوچانی Dr.Sarwar Chuchani

؛؛ د. سەروەر چوچانی Dr.Sarwar Chuchani پسپۆڕی ئێسک و جومگە و ڕۆماتیزم و فەقەرات
07701999560
07502030050 ژمارەی تەلەفۆن و ڤایبەر:
07502030050

لە شاری موسڵ بەشداریمان کرد لە وۆرکشۆپێکی نێوەدەوڵەتیی زانستیی تیۆری-پراکتیکی لەبارەی نوێترین پێشکەوتنەکان لە بواری دەست...
12/09/2025

لە شاری موسڵ بەشداریمان کرد لە وۆرکشۆپێکی نێوەدەوڵەتیی زانستیی تیۆری-پراکتیکی لەبارەی نوێترین پێشکەوتنەکان لە بواری دەستنیشان و چارەسەری ئازار

شاری گلاسگۆ... بەشداریمان لە کۆنفرانسی زانستیی کۆمەڵەی پزیشکانی رۆماتیزمی سکۆتلەندابە خۆشحاڵییەوە و پاش بانگهێشتکرانم لە...
01/06/2025

شاری گلاسگۆ... بەشداریمان لە کۆنفرانسی زانستیی کۆمەڵەی پزیشکانی رۆماتیزمی سکۆتلەندا

بە خۆشحاڵییەوە و پاش بانگهێشتکرانم لەلایەن کۆمەڵەکەوە، سەردانی زانکۆی کالیدۆنیای شاری گلاسگۆم کرد لە سکۆتلەندا بە مەبەستی بەشداری لە کۆنفرانسی زانستیی کۆمەڵەکە.

لە کۆنفرانسەکەدا بابەت و توێژینەوەی نوێ و سەرنجڕاکێش خرانەڕوو لەبارەی دەستنیشان و چارەسەری نەخۆشییەکانی ئێسک، جومگە و رۆماتیزم.

بەشداریمان لە چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پزیشکانی جومگە و رۆماتیزم لە هەرێمی کوردستان.لەم کۆنفرانسەدا بە بەشداریی پز...
09/05/2025

بەشداریمان لە چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پزیشکانی جومگە و رۆماتیزم لە هەرێمی کوردستان.

لەم کۆنفرانسەدا بە بەشداریی پزیشکانی کوردستان، عێراق و جیهان نوێترین رێنماییە زانستییەکان، توێژینەوە پزیشکییەکان و ئەزموونە کردارییەکان خرانە بەر باس و گفتوگۆی پسپۆڕان.

03/03/2025

رۆماتیزم و نەخۆشییەكانی ئێسك و جومگە، سەدان نەخۆشی و گرفتی تەندروستین، دەكرێت بەگوێرەی پەیوەندییان بە رۆژووەوە نەخۆشەكان پۆلێن بكەین بەمجۆرە:

1.بەڕۆژووبوونی بێ مەرج؛ نەخۆشییەکانی پەیوەست بە ماندووبون و زەبر و داخوران:

ئەمانە زیاتر گرفتی شوێنێکی دیاری کراوی جەستەن، واتە سنووردارن بەو شوێنەی زۆرترین زەبر و ماندووبوون و لێکەوتەکانی ژیانی رۆژانەی بەرکەوتووە، نەک ئەوەی رۆماتیزمەی گشتی و درێژخایەن بن، لە نموونەی ئەمانە سووان (سەوەفان)ی جومگە، ئینزیلاقی دیسک و بڕبڕەی پشت و مل، گرفتی پچڕان و زەبر بەرکەوتنی ژێ و بەستەر و ماسولکە و هاوشێوەکانیان، ئەم گرووپە ئەگەر هەر ئەمە کێشەکەیان بێت، بێ گرفت دەتوانن بەڕۆژوو بن، واتە بەڕۆژووبوونە بێ مەرج.

2. بەڕۆژووبوون بە مەرجی کۆنترۆڵبوونی نەخۆشییەکەیان؛ رۆماتیزمە درێژخایەنەکان:

وەکوو رۆماتیزمەی جومگە (ئاڕ ئەی)، گورگەسوورە (لووپەس)، رۆماتیزمەی حەوز و فەقەرات (ئەی ئێس) و هاوپۆلەکانیان، ئەمانە ئەگەر نەخۆشییەکەیان لە ماوەی چەند مانگی پێشوودا (باشترە شەش مانگ) کۆنترۆڵ بووبێت و سستیی گورچیلەیان نەبێت، دەتوانن بەڕۆژوو بن و لەسەر دەرمانەکانیان بەردەوام بن، واتە ئەمەیان بەڕۆژوبوونە بە مەرج.

3. بەڕۆژووبوون بە مەرجی رێکخستی خواردن؛ دەردەپاشا (دائولمولوک) و هاوپۆلەکانی: ئەو نەخۆشییانەی بەهۆی کلسی یورەیت و کلسەکانی دیکە دروستدەبن، مشتومڕ هەیە لەبارەیان، بە گشتی دەتوانن بەڕۆژووببن، بەمەرجێک نەخۆشییەکەیان لە چەند مانگی پێشوودا کۆنترۆڵ بووبێت و لە رۆژانی نزیک رەمەزان نۆرەی هەوکردنی توندی جومگەیان نەبووبێت و گورچیلەیان سست نەبێت، شەوانە ئاو و شلەمەنی و سەوزە و ریشاڵی خۆراکی بە بڕی باش لە بەربانگ و شەوان و پارشێواندا وەربگرن و نەهێڵن تووشی وشکبوونەوەی زۆر ببن، کەمتریش گۆشت و شیرینی دەستکرد بخۆن، واتە ئەمانەش بەڕۆژووبوونە بە مەرجی زیاتر.

4. بەڕۆژووبوون پاش راوێژ بە پزیشکی گورچیلە؛ ئەوانەی رۆماتیزمیان هەیە و گورچیلەیان سستە: ئەمانە دەبێت جگە لە پزیشکی رۆماتیزم، راوێژ بە پزیشکی نەخۆشییەکانی گورچیلە (نیفرۆلۆجیست) بکەن، چونکە بەپێی قۆناغی سستییەکە و جۆرەکەی دەگۆڕێت، واتە نابێت بێ رێگەپێدانی پزیشکی نیفرۆلۆجیست بەڕۆژوو بن.

هەندێک رێنمایی گشتی بۆ رۆژووی تووشبووانی رۆماتیزم:

1. مەهێڵن وشک ببنەوە:

نەخۆشانی رۆماتیزم بڕی زۆری دەرمانیان هەیە و زۆریان دەبێ بەردەوام لەسەر دەرمان بن، ئەوەش بارگرانییەکی زۆر لەسەر گورچیلە دروستدەکات. بۆیە دەبێ زیاتر لە خەڵکی ئاسایی سووربن لەسەر دوورکەوتنەوە لە وشکبوونەوە، ئەویش بە زۆر خواردنەوەی ئاو و شلەمەنییە بێ کالۆرییەکانی دیکە، سەوزەکانی وەک خەیار و بیبەر و ئەوانی دی، خواردەمەنییە ئاودارەکانی وەکوو شوتی.

2. ژەمی ستیرۆیدەکان (پریدنیزۆڵۆن، کۆرتیزۆن و هاوپۆلەکانیان) بخەنە پارشێو، دەرمانەکانی دیکە بخەنە دوای بەربانگ.

3. هەموویان پابەند بن بە خواردنی تەندروستانە، دووربن لە خواردنی پڕ کالۆریی وەکوو شیرینییە دەستکردەکان، تووشبووانی دەردەشا نابێت هاوشێوەی کەسانی ئاسایی گۆشتخواردن و شیرینی خواردن بکەنە نەریتی رۆژانە، بەڵکو دەبێت زیاتر بەرهەمی رووەکی و شیرەمەنی بخۆن

4. خەوی باش و دەروونی ئارام گرنگن، زۆر بە تایبەت بۆ ئەوانەی فایبرۆمایەڵجیایان هەیە لەگەڵ رۆماتیزمەکەیان، یان فایبرۆمایەڵجیای سەربەخۆیان هەیە.

5. پزیشکەکەی خۆت ئاگاداریی زیاتری هەیە لەبارەی وردەکاریی حاڵەتەکەی تۆ، بەڵام ئەم رێنماییانەی من گشتین، ئەگەر ئەو رێنماییەکی کردیت جیاواز بوو لەم رێنماییانە، بۆچوونەکەی بە گرنگییەوە وەربگرە و کەمتەرخەم مەبە لە جێبەجێکردنی هۆشدارییەکان.

د. سەروەر سالار چوچانی

پزیشکی پسپۆڕی جومگە و رۆماتیزم

25/12/2024
لە شاری بەغدابەشداریمان لە کۆنفرانسی زانستیی ئێسک، جومگە و رۆماتیزم لەسەر ئاستی عێراق.لەم کۆنفرانسەدا پزیشکانی کوردستان،...
28/11/2024

لە شاری بەغدابەشداریمان لە کۆنفرانسی زانستیی ئێسک، جومگە و رۆماتیزم لەسەر ئاستی عێراق.

لەم کۆنفرانسەدا پزیشکانی کوردستان، عێراق و دەرەوەی عێراق بەشداردەبن و نوێترین رێنمایی و زانیارییەکان دەخەنەڕوو، لەگەڵ ئاڵوگۆڕی ئەزموون و پێشکەوتنەکان لە بواری دەستنتشان و چارەسەری نەخۆشییەکانی ئێسک، جومگە و رۆماتیزم

26/09/2024

هەموو ئازارێکی جومگە رۆماتیزمە؟ نیشانەکانی ئازاری رۆماتیزم لە 60 چرکەدا بزانە

دەرەنجامی پشتگوێخستنی دەرمانی رۆماتیزمئەمڕۆ چارەخوازێکی بەڕێز سەردانی کردم، تەمەنی زۆر نەبوو، کەچی پەنجەکانی بەمجۆرە شێو...
16/05/2024

دەرەنجامی پشتگوێخستنی دەرمانی رۆماتیزم

ئەمڕۆ چارەخوازێکی بەڕێز سەردانی کردم، تەمەنی زۆر نەبوو، کەچی پەنجەکانی بەمجۆرە شێوا بوون!

ئەمجۆرە شێواوییانە لە رۆماتیزمدا جاران بڵاو بوون، بەڵام بۆ ئەم سەردەمە کە چارەسەری رۆماتیزم زۆر پێشکەوتووە، جێگەی سەرسوڕمان بوو بۆم.

بەداخەوە بەڕێزیان لە سەرەتای تووشبوونیدا بە رۆماتیزم، هۆشدارییەکانی پزیشکی پسپۆڕی پشتگوێخستووە و دەرمانی نەخواردووە و روویکردووەتە بەناو چارەسەری سروشتی و میللی و ئێستاش ئیدی پەشیمانی دادی نادات و چیدیکە پەنجە رێک و تەندروستەکانی جارانی بۆ ناگەڕێتەوە.

سەدان و هەزاران چارەخوازیشمان هەن کە زۆر پێش ئەم بەڕێزە تووشی رۆماتیزم بوون و ئێستاش دەست و پەنجەیان دوورە لە شێواوی، چونکە وەکو ئەوەی بۆیان دیاریکراوە، دەرمانەکان بەکاردێنن.

بۆیە تکایە لەگەڵ دەستنیشانکرانتان بە رۆماتیزم، بە زووترین کات دەستبکەن بە بەکارهێنانی دەرمانەکانتان و پشت بە رێوشوێنی
ناپزیشکی مەبەستن....
تێبینی بە رەزامەندیی بەڕێزیان وێنەکە گیراوە و وتی پێم خۆش نییە کەسی دیکە وەکو منی بەسەر بێتەوە

د. سەروەر سالار چوچانی
پزیشکی پسپۆڕی جومگە و رۆماتیزم و بڕبڕەکان

Address

Ibrahim Pasha شەقامی ئیبراهیم پاشا، تەلاری خێزانی تەندروست
As Sulaymaniyah
46002

Opening Hours

Monday 14:00 - 18:00
Tuesday 14:00 - 18:00
Wednesday 14:00 - 18:00
Saturday 14:00 - 18:00
Sunday 14:00 - 18:00

Telephone

+9647502030050

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ؛؛ د. سەروەر چوچانی Dr.Sarwar Chuchani posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to ؛؛ د. سەروەر چوچانی Dr.Sarwar Chuchani:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category