ڕێبەری پزیشکی

ڕێبەری پزیشکی ڕێنمایی پزیشکی و بابەتی تەندروستی

Derma plusباشترین جۆری کرێم ،کرێمی شەو و ڕۆژی derma  pusبۆ:-سپیکردنەوە-لابردنی پەڵە-شێدارکردنەوە-لابردنی   زیپکەبۆ داواک...
07/01/2024

Derma plus

باشترین جۆری کرێم ،کرێمی شەو و ڕۆژی derma pus
بۆ:
-سپیکردنەوە
-لابردنی پەڵە
-شێدارکردنەوە
-لابردنی زیپکە

بۆ داواکردن نامە بنێرە.

گرێــــی چــەوری:-🙄🧐📍📍جۆرێکە لە گرێیە باوەکانی لەش  کە لەژێر پێست دەردەکەوێ،وە بەشێوەیەکی هێواش گەورە دەبێت بۆ قەبارەی ج...
28/06/2022

گرێــــی چــەوری:-🙄🧐📍📍
جۆرێکە لە گرێیە باوەکانی لەش کە لەژێر پێست دەردەکەوێ،وە بەشێوەیەکی هێواش گەورە دەبێت بۆ قەبارەی جیاواز.بەزۆری لە دەورووبەری مل و شان و باڵ و ڕان و پشت بەدەردەکەوێ و شێوازێکی نەرمی هەیە و دەتوانرێ بەئاسانی جوڵەی پێ بکرێ.

هۆکــارەکانــی🌹
بە زۆری هۆکارێکی دیاری کراوی نیە،بەڵام هەندێ جار لەشوێنی برینی کۆن دروست دەبـێ،وەهەندێ جاریش هۆکارەکەی بۆماوەییە...

چـارەســـــــــەر✂️🔪📍🔪✂️
بەزۆری پێویستی بەچارەسەر نیە،تەنها هەندێ جار ئەگەر ئازاری،هەبێ یاخود بۆ مەبەستی جوانکاری دەتوانرێ بەنەشتەرگەری لاببرێت.

بـەهـیوای سەلامــەتی..
د.محمود کـــاڕەش
ژماره موبایل:07831793898

هۆکارەکانی پشت ئێشەکۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ نەخۆشییەکانی بڕبڕەی پشت، هۆکارە گشتییەکانی ئازاری بڕبڕەی پست ڕووندەکاتەوە. بەپێی ڕ...
24/06/2022

هۆکارەکانی پشت ئێشە
کۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ نەخۆشییەکانی بڕبڕەی پشت، هۆکارە گشتییەکانی ئازاری بڕبڕەی پست ڕووندەکاتەوە. بەپێی ڕاگەیێندراوی کۆمەڵەکە، کە ئاژانسی دەنگوباسی ئەڵمانی ئاماژی پێکردووە، هۆکارە گشتییەکانی ئازاری بڕبڕەی پشت ئەمانەن:

دانیشتن بۆ ماوەی درێژ: زۆر دانیشتن ماسولکەکان لە بارێکی نەگونجاو دەهێڵێتەوە و لاوازیان دەکات، هەروەک گرژیان دەکات و دەبێتە هۆی پشت ئێشە. بۆ زاڵبوون بەسەر لێکەوتە خراپەکانی پشتئێشە، کۆمەڵە ئەڵمانییەکە ڕێنمایی دەدات کە پیادەڕەوی بکرێتە نەریتێکی ڕۆژانە و یۆگا بکرێ.
کەم جووڵان: کەمجووڵان دەبێتە هۆی لاواز بوونی ماسولکەکان، بۆی دەبێت بە ماراسۆن و مەلەکردن جووڵەی بەردەوام بدرێتە ماسولکەکانی جەستە.
قەڵەوی: کێش زۆری کاری نەرێنی لەو دیسکانەی نێوان بڕبڕەکان دەکات کە ئەرکیان هەڵمژینی ئەو زەبرە زۆرانەیە کە دەکەونە سەر پشت. بۆیە دەبێت لە ڕێگەی ڕێکخستنی خۆراک و زۆر جووڵانەوە کێشی لەش ڕێکبخرێ.
گوشاری دەروونی: گوشاری دەروون دەبێتە هۆی گرژبوونی نەخوازراوی ماسولکەکان و ڕێگری لە پشوودانیان دەکات، بۆیە دەبێت تاکو دەکرێ ئارامیی دەروون ڕابگیرێ و گوشاری دەروونیی کەمبکرێتەوە.
قورسی هەڵگرتن: ئەوانەی ماسولکەکانیان لاوازە، زۆرتر بە قورساییە زۆرەکان کاری نەرێنیان لێدەکرێ، گرنگە لە کاری بەرزکردنەوەی قورساییدا ئەژنۆ بنووشتێندرێتەوە نەوەک بڕبڕەی پشت.
سەرچاوە :سایتی زانیاری

کڕێشکڕێشی سەرکڕێشی سەر نەخۆشی نییە، بەڵکو حاڵەتێکی سروشتیە کە دەتوانێ لە ڕووی جوانی و کۆمەڵایەتییەوە کێشە دروست بکات. پێ...
23/06/2022

کڕێش
کڕێشی سەر
کڕێشی سەر نەخۆشی نییە، بەڵکو حاڵەتێکی سروشتیە کە دەتوانێ لە ڕووی جوانی و کۆمەڵایەتییەوە کێشە دروست بکات. پێستی سەر بە خێرایی دروست دەبێت و خانە مردووەکانی دەست دەکەن بە وەرین، ئەمەش لەسەر ئەساسی تەمەن، پاک ڕاگرتنی سەر، شوێنی ژیانی کەسەکە، سروشتی کەسەکە دەگۆڕێت.
کڕێشی سەر زۆرجار لە کاتی پێگەیشتندا کە چالاکییەکانی لەش و بەتایبەتیش پێست گۆڕانکاری بەسەردا دێت واتا هەتا تەمەن بەرەو سەرەوە بچێت ئەم چالاکیانە زیاتر دەبن تا ووردە ووردە لە ناوەڕاستی تەمەندا دەست بە کەم بوونەوە دەکەن. هیچ جۆرە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کڕێش نییە بەڵام دەتوانرێ کۆنترۆڵ بکرێت، باشترین ڕێگە بۆ چارەسەری کڕێش پاک و خاوێن ڕاگرتنی قژ و پێستی سەر بە شێوەی بەردەوام تا (ڕۆژانە) دەبێت بشۆرێت لە زۆربەی حاڵەتەکاندا پاکوخاوێنی باشترین ڕێگاەی بۆ چارەسەر کردن.
هەروەها دەتوانین شآمپۆی دژە کڕێش بەکاربهێنین بۆ ماوەیەکی دیاری کراو (نەک بۆ هەمیشە) ئەو شامپۆیانەی کە بە سوودن بۆی بریتین لە:
١- سلنیۆم سۆلفاید
٢- شامپۆی پیری تیۆم. لە کاتی بەکارهێنانی شامپۆدا پێویستە بۆ ماوەی (٥ خولەک) کەفەکەی بەسەرمانەوە بهێڵینەوە پاشان بیشۆرە لە سەرەتادا هەموو ڕۆژێک لێی بدەن بیشۆن بەڵام پاش وەستای (١) ڕۆژ کە دەست پێ کردەوە هەفتەی دوو جار بەکاری بهێنە.
سەرچاوە:سایتی زانیاری

زیانەکانی بەکارهێنانی دەرمان بەبێ ڕێنمایی پزیشکزیانە‌كانی دە‌رمان و بە‌كارھێنانی بە‌ بێ ڕێنمای دكتۆریە‌كێك لە‌و ھە‌ڵە‌ ك...
23/06/2022

زیانەکانی بەکارهێنانی دەرمان بەبێ ڕێنمایی پزیشک
زیانە‌كانی دە‌رمان و بە‌كارھێنانی بە‌ بێ ڕێنمای دكتۆر
یە‌كێك لە‌و ھە‌ڵە‌ كوشندانە‌ی كە‌ زۆرێك لە‌ مرۆڤە‌كان بێ لە‌بە‌رچاوگرتنی باری تە‌ندروستی خۆیان دە‌گوزە‌رێ ئە‌وە‌یە‌ كە‌ بە‌بێ ڕێنمایی دكتۆر دە‌رمان بە‌كار دێنین و، بە‌ دە‌ستی خۆیان ژیانی خۆیاندە‌خە‌نە‌ مە‌ترسیە‌وە‌، لە‌ كاتێكدا ھە‌موو دكتۆر و نێوە‌ندە‌ پزیشكیە‌كان ھۆشداری دە‌دە‌ن كە‌ خۆیان لە‌و دیاردە‌یە‌ بە‌دوور بگرن، چونكە‌ زیانی زۆری بە‌دواوە‌یە‌ ھە‌ر بۆیە‌ پسپۆران و شارە‌زایانی بواری تە‌ندروستی ھێمایان بە‌ چە‌ند ھۆكارێك كردووە‌، كە‌ پاڵ بە‌ مرۆڤە‌وە‌ دە‌نێن ئە‌و كارە‌ بەكە‌ن لە‌وانە‌:

ــ شە‌رمكردن كە‌سی وا ھە‌یە‌ ھە‌ندێك نە‌خۆشی وە‌ك لاوازی سێكسی و نە‌خۆشی دە‌روونیان ھە‌یە‌ و پێیان شە‌رمە‌ سە‌ردانی دكتۆری پسپۆر بكە‌ن، بۆیە‌ لە‌ خۆیانە‌وە‌ دە‌رمانی جۆراو جۆر بە‌كاردە‌ھێنن.

ــ نە‌زانی بە‌شێكی دیكە‌ی نە‌خۆش ھە‌ن بە‌ نە‌زانی دە‌رمان بە‌كاردە‌ھێنن و زیاتر دە‌كە‌ونە‌ ژێر كاریگە‌ری ڕیكلامە‌ باق و بریقە‌كانی ھۆیە‌كانی ڕاگە‌یانە‌وە‌، بێگومان لە‌ ھە‌موو دنیا ڕیكلام بۆ كاڵایە‌ك دە‌كرێ كە‌ ئڕە‌واجێكی ئە‌وتۆی لە‌ بازاڕە‌كاندا نییە‌.

ــ جیاوازی نرخ زۆرجار جیاوازی نرخ وا لە‌ نە‌خۆش دە‌كە‌ن كە‌ پە‌نا ببە‌نە‌ بە‌ر دە‌رمانی ھە‌رزان و زۆر گوێ بە‌ دە‌رمانی كوالێتی باش و ماركە‌ نە‌دە‌ن.

ــ بێباكی و ئیھمالی ھە‌ندێ نە‌خۆشی دیكە‌ ھە‌ن لە‌ ڕووی بە‌كارھێنانی دە‌رمان زۆر بێ باك و ئیھمالن.
دیارە‌ ھۆكاری دیكە‌ش ھە‌ن كە‌ وا لە‌ نە‌خۆش دە‌كە‌ن كە‌ لە‌سە‌ر ئە‌و دیاردە‌ چە‌وتە‌ بڕۆن و ھێندە‌ گوێی پێ نە‌دە‌ن تا لە‌ پڕێكا تووشی چە‌ندین دە‌رد و نە‌خۆشی ترسناك و مە‌ترسیدار دە‌بنە‌وە‌ و ناتوانن بە‌خێرایی كۆنترۆڵی بكە‌ن تا لە‌ ئە‌نجامدا گیانیان دە‌كە‌وێتە‌ مە‌ترسیە‌وە‌، بۆیە‌ وا چاكە‌ مرۆڤی نە‌خۆش بە‌بێ ڕێنمایی دكتۆر دە‌ست بۆ ھیچ دە‌رمانێك نە‌بە‌ن.
پەرتووک: خۆت پزیشکی خۆت بە

تای خوێنبەربوون چییە؟ناساندنتای خوێنبەربوون (بە ئینگلیزی: Crimean-Congo hemorrhagic fever) کورتکراوەکەی (CCHF)، یەکێکە ل...
21/06/2022

تای خوێنبەربوون چییە؟
ناساندن
تای خوێنبەربوون (بە ئینگلیزی: Crimean-Congo hemorrhagic fever) کورتکراوەکەی (CCHF)، یەکێکە لە نەخۆشییە ڤایرۆسییە درمە کوشندەکان کە بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٩٤٤ لە نیمچە دوورگەی کرایمییا لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا سەریهەڵدا و بە (Crimean hemorrhagic fever) ناسرا دواتر لە ساڵی ١٩٦٩ دووبارە لە کۆنگۆ دەستنیشانکرایەوە.

هۆکاری ڕوودانی نەخۆشییەکە
ئەم نەخۆشییە بەهۆی ڤایرۆسێک لە خێزانی Bunyaviridae لە ڕەگەزی Nairovirus بڵاودەبێتەوە و لەڕێگەی جۆرێکی تایبەت لە گەنە کە بە (Hyalomma) ناسراوە بۆ ئاژەڵی وەکوو مانگا و بزن و مەڕ دەگوازرێتەوە.
ئەم ڤایرۆسە لە ڕێگەی گەزینی مێروو یاخود بەرکەوتن و خواردنی ئەو ئاژەڵانەی کە توشبوون بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە پاشانیش لەڕێگەی دەردراوەکانی لەشەوە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی تر دەگوازرێتەوە و نەخۆشییەکە بڵاودەبێتەوە.
ئەم نەخۆشییە کوشندەیە و ڕێژەی مردن تێیدا بەنزیکەیی بە (١٥٪‏ - ٣٠٪‏) لە سەدا دادەنرێت.

نیشانەکان
نیشانەکانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون زۆر بە خێرایی دەردەکەون بە گشتی ماوەی نێوان تووشبوون و دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشییەکە دوو تا چواردە ڕۆژ دەخایەنێت، لە سەرەتادا چەند نیشانەیەکی نەخۆشییەکە وەکوو سەرئێشە، تایەکی بەرز، ئازاری پشت، ئازاری جومگەکان، ئازاری گەدە، ڕشانەوە، سووربوونەوەی چاوەکان و سوور هەڵگەڕانی ڕوخسار هەستی پێدەکرێت پاشان سەردەکێشێت بۆ هەندێک نیشانەی زۆر توند وەکو خوێنبەربوونی دەم و لووت، هەروەها گرنگترین نیشانە بریتییە لە خوێنبەربوونێکی زۆر توند لەژێر پێست کە بەتەواویی لەشی کەسی تووشبوو شین هەڵدەگەڕێت.

دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە
لە ڕێگەی هەندێک پشکنینی تاقیگەوە وەکوو کارلێکی زنجیرەیی پۆلیمەرەیز (PCR) هەروەها (ELISA) دەتوانین لە هەبوونی ئەم ڤایرۆسە دڵنیا ببینەوە ئەویش بەوەی ئەگەر ئەنجامی پشکنینەکان ئەرێنی دەرچوون ئەوا پێمان دەڵێت کەسەکە تووشی ڤایرۆسەکە بووە.

کێن ئەو کەسانەی مەترسی تووشبوونیان بەم ڤایرۆسە زیاترە؟
ئەو کەسانەی ئاژەڵدارن و بەرکەوتنیان لەگەڵ ئاژەڵ هەیە، یاخود ئەو کەسانەی لە کوشتارگەی تایبەت بە سەربڕینی ئاژەڵ کاردەکەن مەترسی تووشبوونیان بەم نەخۆشییە زیاترە چونکە لە کاتی سەربڕینی ئەو ئاژەڵانەی کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن ڕەنگە خوێنی ئاژەڵەکە بەر پێستی کەسەکە بکەوێت و لەوێوە ڤایرۆسەکەی بۆ دەگوازرێتەوە.

چارەسەر
تاکوو ئێستا هیچ چارەسەرێک یاخود پێکوتەیەک بۆ بنەبڕکردنی نەخۆشییەکە بوونی نییە، تەنها دەتوانرێت نیشانەکانی نەخۆشییەکە وەکوو خوێنبەربوون و تای بەرز بە بەکارهێنانی دەرمان کەم بکرێتەوە، بۆیە باشترین چارەسەر خۆپاراستنە.
دەرمانی ڕیباڤرین وەکوو چارەسەر تا ئێستا سوودی لێبینراوە.

چۆن خۆمان لەم نەخۆشییە بپارێزین؟
پێویستە ئەو کەسانەی ئاژەڵدارن و بەرکەوتنیان لەگەڵ ئاژەڵ هەیە هەمووکات دەرمانی دژە مێروو بەکاربهێنن بۆ ئەو بەشانەی پێستیان کە بەر ئاژەڵەکە کەوتووە، هەروەها دەستەوانە و پۆشاکی پارێزەر لەکاتی نزیک بووەنەوە لە ئاژەڵی تووشبوو بە ڤایرۆسەکە بەکاربهێنن.
پێویستە هاوڵاتیان ئاگاداربن لە کڕینی گۆشت و تەنها ئەو گۆشتانەی کە مەرجەکانی سەلامەتی تەندروستی تێدا پەیڕەوکراوە بۆ خواردن بەکاربهێنن.
پێویستە لەکاتی هەستکردن بە نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکرێت.
دوورکەوتنەوە لەو کەسانەی کە نیشانەکانی ڤایرۆسەکەیان تێدا بەدیدەکرێت، چونکە ڤایرۆسەکە زۆر بە خێرایی لە ڕێگەی خوێن و دەردراوەکانی لەشەوە بڵاودەبێتەوە.
سەرچاوە :سایتی زانیاری

20/06/2022
چارەسەرێکی ئاسان لە کاتی توشبوون بە سکچوون و ڕشانەوەچارەسەرێکی ئاسان لە کاتی توشبوون بە سکچوون و ڕشانەوەد.هێرش حەیدەر خو...
19/06/2022

چارەسەرێکی ئاسان لە کاتی توشبوون بە سکچوون و ڕشانەوە
چارەسەرێکی ئاسان لە کاتی توشبوون بە سکچوون و ڕشانەوە
د.هێرش حەیدەر خوێندکاری دکتۆرا لە نەخۆشییەکانی هەناوی لەبارەی توشبوونی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی بە سکچوون و ڕشانەوە لە ئێستادا چارەسەرێکی سەرەتایی ئاسان دەخاتەڕوو کە دەکرێت لە ماڵەوە ئەنجام بدرێت
لە کاتێکدا منداڵەکەت یان خۆت توشی سکچون و ڕشانەوە بویت وە دوور بویت لە نەخۆشخانەو بنکە تەندروستی یەکان
پێویستە لە ماڵەوە چارەسەریی وشکبوونەوە و بێهێزییەکەت بکەی بەم کارە ئاسانە لە ماڵەکەی خۆتدا:
یەک لیتر ئاوی کوڵاویی ساردبۆوە
شەش کەوچکی چا شەکر 30گم
یەک کەوچکی چا خوێ
ئەمانە هەمووی تێکەڵ بکە دوای هەر سکچوونێک یان ڕشانەوەیەک بڕێکی بدەرێ وە هەوڵبدە قەرەبووی لەدەستدانی پۆتاسیۆم بکاتەوە ئەویش بە خواردنی مۆز
ئەم گیراوەیە تا 24 سەعات دەتوانی بەکاری بهێنیت

ئایا ئەم سکچوون و ڕشانەوەیە نەخۆشی کۆڵیرایە ؟ئایا ئەم سکچوون و ڕشانەوەیە نەخۆشی کۆڵیرایە ؟ چۆن خۆمان بپارێزین ؟لە ئێستاد...
19/06/2022

ئایا ئەم سکچوون و ڕشانەوەیە نەخۆشی کۆڵیرایە ؟
ئایا ئەم سکچوون و ڕشانەوەیە نەخۆشی کۆڵیرایە ؟ چۆن خۆمان بپارێزین ؟
لە ئێستادا هەر وەک ئاگادارین پەتایەکی سکچوون و ڕشانەوە بڵاوبووەتەوە کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕێژەکەی لە زیادبووندایە کە گومان دەکرێت نەخۆشی کۆڵیرا بێت ، کە بە پێی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ( WHO) دەکرێت هەر چەند ساڵ جارێک نەخۆشی کۆڵیرا لە وەرزی هاوین بڵاوببیتەوە. کە لە ڕێگەی ئاو و خوراک پیسبووەوە بەهۆی بەکتریای ڤایبرۆ کۆڵیرا بڵاودەبێتەوە.
پێویستە هاوڵاتیان ئەوە بزانن نەخۆشی کۆڵیرا نەخۆشییەکی زۆر مەترسیدار نیە کە خۆیان بخەنە ستریسەوە و ترسەوە ، بەڵام پێویستە وریا بن لە کاتی دەرکەوتنی هەر یەک لەم نیشانانەدا ڕاستەخۆ سەردانی پزیشک بکەن :
١.سکچوونیکی زۆر کە پیساییەکەی تەواو شل دەبیتەوە وەک ئاوی لێدێت.
٢.ڕشانەوە.
٣.دەکرێت تایەکی مامناوەندی هەبێت.
٤.سک ئێشە و بێتاقەتی و بێهێزی کەسەکە.
چۆن بتوانین خۆمان بپارێزین ؟
١. هەتا دەتوانن لەم مانگەدا ، ئاوی دەبەی و کارتونی کۆمپانیاکان بەکاربهێنن ، یان ئەو ئاوەی بۆ خواردنەوە بەکارێدەهینن بیکولینن.
٢. شۆردنی دەست پێش نان خواردن و دوای چوونە تەوالێت
٣.باشتر کۆڵاندن و ئامادەکردنی خوراکەکان بۆ ماوەیەکی زۆرتر بە تایبەت خواردنی وەک ماسی.
٤.لەم ماوەیەدا دوربکەونەوە لە خواردنی سەوزە.
٥.ئەو ئاوەی بۆ شۆردنەوەی خوراکەکان بەکارێدەهینن ، ئەگەر کرا بیکولینن باشترە ئەگەر نا دەکرێت کلۆر بەکاربهێنن کە بە پێی پێوەرێ خۆی بەکاردێت.
٦.خۆراک لە ناو بەفرگر و ساردکەرەوەکاندا هەڵبگرن و با لە دەرەوەی نەبێت.
٧. دورکەوتنەوە لە خواردنی دەرەوە.
تێبینی / پێویستە هاولاتیان ئاگادار بن ئەم پەتای سکچوون و ڕشانەوەیە کاریگەری زۆر لەسەر گورچیلەکان دروست دەکات کە تەنانەت ئەگەر نەخۆشەکە لە کاتی خۆی سەردانی پزیشک نەکات گورچیلەی لە کار دەوەستێبێت.
تەندروست باش و سەلامەت بن.

18/06/2022

ئەو کەسانەی کە کێشەی خەویان هەیە ،گوێ لە دکتۆرەی بەڕێز بگرن...بەهیوای سود..

تکایە لایک و کۆمێنتان بیر نەچی..بۆ ئەوەی زۆرترین کەس سودمەند بێ..سوپاس بۆ هەموو لایەک.

بە پێی هەندێك لە سەرچاوەكان خواردنی سوكەژەم ( لە نێوان ژەمەكاندا ) لە هەندێك كەسدا دەبێتە هۆی زۆر خۆری و كێش زیاد بوون.....
17/06/2022

بە پێی هەندێك لە سەرچاوەكان خواردنی سوكەژەم ( لە نێوان ژەمەكاندا ) لە هەندێك كەسدا دەبێتە هۆی زۆر خۆری و كێش زیاد بوون... هەندێك لە خەلكان هەیە لە بەیانی كە هەلدەستن لە خەو دەمیان دەجوڵێت تاكو شەو كاتی خەوتن. ئەمە لە زۆر كەسدا نەك تەنها دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش بەڵكو دەبێتە هۆی زیاد بوونی ئاوسانی ریخۆلەكان و نارەحەتی و ئازار و ئاوسان لە ناو سك دا.

دەبێت ئێمە پێش هەمووشتێك ئەم پرسیارە لە خۆمان بكەین كە ئایا بۆ لە نێوان ژەمەكاندا خواردن دەخۆین؟ زۆر لە سەرچاوەكان روونی كردۆتەوە ئەو كەسانە كەمینەن كە بەراستی هەست بە برسێتی ئەكەن بۆیە لە بەینی ژەمەكاندا خواردن دەخۆن بەڵام چەند هۆكارێكی تری روون هەیە بۆ ئەمە، وەكو:
۱ ـ خوو/ كەسەكە راهاتووە و خووی گرتووە بەوەی كە لە نێوان ژەمەكاندا سووكە ژەم بخوات و ئیتر هەست دەكات ئەگەر نەیخوات جەستەی داوای خواردن دەكات و سەری ئێشێت و بێ تاقەت دەبێت.

۲ـ سترێس و بێ تاقەتی و خەمۆكی/ هەموو ئەمانە هۆكارن كە هەندێك كەس والێدەكات بەردەوام دەمیان بجولێت و بەردەوام خەیالیان لای خواردن بێت. چونكە هەست دەكەن كە خواردنەكە دەخۆن بۆ ماوەیەكی كەم دەبێتە هۆی رەوینەوەی خەم و بێ میزاجیەكەیان بێ ئاگا لەوەی كە رەنگە ئەمە ببێتە قەڵەوی و دوای لە مەدایەكی درێژخایەندا ببێتە هۆی چەند جارە بوونەوەی خەم و دڵە راوكێكەی.

بۆچی رەنگە ئەو سووكە ژەمانەی دەیخۆیت رێگە لە كێش دابەزاندنت بگرێت؟
چونكە هەمووكاتێك تۆ شتێك دەخۆیت، لە لەشی ئێمەدا هۆرمۆنی انسۆلین دەرێژرێت و كاتێك ئێمە بە بەردەوامی دەممان دەجوڵێت وادەكات رێژەی انسۆلین بە بەردەوامی بەرز بێت لە خوێنماندا و وا دەكات خانەكان ناتوانن انسۆلین بەكاربێنن و دەبێتە هۆی زیاتر كۆبوونەوەی چەورییە خانەكان.

ئەی چی بكەین تاكو زاڵ بین بەسەر ئەو خووەماندا؟
ـ دەبێت ئەو هۆكارە دەستنیشان بكەین كە وامان لێدەكات بەردەوام خواردن بخۆین. كە هۆكارەكە دەست نیشان كرا ئاسانتر هەنگاو دەنرێت بۆ كۆنترۆلكردنی. ئەگەر هۆكارەكە بیزاری و بێ تاقەتی بێت دەبێت خۆت رابێنیت لە و كاتەیا خۆت بە كارێكەوە مشغول بكەی یان رۆشتنێكی ۲٠ـ۳٠ خولەكی یان هەرشتێكی تر كە خەیالت لای خواردنەكە نەهێڵێت. وە هەروەها ئەگەر هەستت كرد كە بەراستی برسیت ئەبێت لە نیوان ژەمەكانتا رەنگە پێویست بێت زیاتر ریشاڵەكان ( سەوزەكان) و چەوری باش (ئایا لە دەنكی رووەكەكانەوە بێت یان چەرەسەكان یان زەیتوون و زەیتی زەیتوون) زیاتر هەبێت لە ژەمەكەتدا بۆی هەست كردن بە تێریت لە دوای ژەمەت زیاد بكات بۆ نموونە تۆزێك دەنكە كولەكە یان گوێزی وورد یان تۆزێك دەنكە كونجی زیاد دەكەیت بۆ زەلاتەكەت.

اسراء كمال شاه محمد
‎پزیشكی گشتی/ پسپۆری بواری قەڵەوی و لاوازی
‎‏‎ماستەر لە زانستی خۆراك – زانكۆی كینگز كۆليج لندن- بريتانيا
‎‏‎ئەندامی تۆماركراوی پسپۆرانی خۆراك- بريتانيا
‎ئەندامی پسپۆرانی خۆراكی كەنەدی و ئەمریكی
‏‎دةرچووی زةمالەی چێڤنینگی بەريتانی

بۆ ئه‌وه‌ی له‌ جه‌ڵته‌ی دڵ به‌دوربیت پێویسته‌ چی بكه‌یت.؟نوسینی: د. رۆژین مەهدیكۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ خوێنبه‌ره‌كاندا ھۆ...
17/06/2022

بۆ ئه‌وه‌ی له‌ جه‌ڵته‌ی دڵ به‌دوربیت پێویسته‌ چی بكه‌یت.؟
نوسینی: د. رۆژین مەهدی

كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ خوێنبه‌ره‌كاندا ھۆكاری سه‌ره‌كی، جه‌لته‌ی دڵه‌ و له‌م سه‌رده‌مه‌دا كوشنده‌ترین ھۆكاری مردنه‌ و رۆژانه‌ خه‌ڵكێكی زۆر به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌مرن .

بۆ ئه‌وه‌ی له‌ جه‌ڵته‌ی دڵ به‌دوربیت پێویسته‌ ئاگاداری ئه‌و خواردنانه‌ بیت كه‌ ده‌یخۆیت، بۆ رێگریكردن له‌ كه‌ڵه‌كه‌بونی چه‌وری له‌ خوێنبه‌ره‌كاندا و كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وریه‌ زیانبه‌خشه‌كان ئه‌م خواردنانه‌ بخۆ

1. ماسی: ماسی باشترین خواردنه‌ و پێویسته‌ مانگی به‌لای كه‌مه‌وه‌ دوجار بخورێت، ترشی چه‌وری ئۆمێگا 3ی تێدایه‌ كه‌ رێژه‌ی چه‌ورییه‌ باشه‌كان زیاد ده‌كات و چه‌وریه‌ خراپه‌كان داده‌به‌زێنێت، به‌وه‌ش ڕێگه‌ له‌ جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌گرێت.

2. مزره‌مه‌نییه‌كان: مرزه‌مه‌نییه‌كان لیمۆ و پرته‌قاڵ و سندی ده‌گرێته‌وه‌، توێژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستوه‌ خواردنی مزره‌مه‌نییه‌كان رێگه‌ له‌ گیرانی خوێنبه‌ره‌كان ده‌گرێت.

3. گوێز: گوێز یه‌كێكی تره‌ له‌و خواردنانه‌ی سودی بۆ دڵ زۆره‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ترشی چه‌وری ئۆمێگا 3"ی تێدایه‌ كه‌ یارمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌كان ده‌دات .

4. تۆوی كه‌تان: ۆوی كه‌تان ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ترشی چه‌وری ئومێگا3 و ریشاڵی و كالسیۆم،یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌كان و پاراستنی كه‌سه‌كه‌ له‌ جه‌ڵته‌ی دڵ، به‌ڵام پێویسته‌ زۆر نه‌خورێت

5. زه‌رده‌چه‌وه‌: زه‌رده‌چه‌وه‌ به‌ھارتێكی زۆر به‌سوده‌ بۆ دڵ و پێویسته‌ له‌ ژه‌مه‌ خواردنه‌كاندا به‌كاربھێنرێت.

6. چای سه‌وز: توێژینه‌وه‌كان له‌ ژاپۆن ده‌ریخستوه‌ رۆژانه‌ خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز رێگه‌ له‌ توشبون به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك ده‌گرێت و مه‌ترسی مردن به‌رێژه‌ی 16% كه‌مده‌كاته‌وه‌.

7. دارچینی: دژه‌ئۆكسیدی تێدایه‌ كۆنترۆڵی رێژه‌ی شه‌كر و چه‌وری له‌خوێندا ده‌كات ، به‌وه‌ش رێگه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌گرێت.

8. ھه‌نار: ھه‌نار یه‌كێكه‌ له‌ میوه‌ خۆشه‌كان و پێویسته‌ رۆژانه‌ بخورێت، رێگه‌ له‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ ده‌گرێت و له‌ مه‌ترسی جه‌ڵته‌ی دڵ ئه‌تپارێزێت.

تکایه لایک و شێرو کۆمێنتان بیر نەچێ بۆ ئەوی سود بە زۆرترین کەس بگات..

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ڕێبەری پزیشکی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram