سەنتەری تەندروستی دەروونی / د. زامدار mental health center / dr.zamdar

  • Home
  • Iraq
  • As Sulaymaniyah
  • سەنتەری تەندروستی دەروونی / د. زامدار mental health center / dr.zamdar

سەنتەری تەندروستی دەروونی / د. زامدار mental health center / dr.zamdar mental health center / dr.zamdar

24/10/2025

"هۆکارە بۆ ماوەییەکان و کاریگەریان لەسەر توشبونی تاکەکان بە نەخۆشی تۆقین"
-یوسف عەبدوڵا
-چارەسەرکاری دەرونی
✴️✴️✴️✴️✴️
سەنتەری دەرونی
‌‎پەیوەندی :
07501583111📞
07701583111📞
07717261135📞
مركز د.
العنوان: توي مليك_ بناء لندي_ جنب مدرسة توي مليك فرع كباب وستا حسن.
اتصال:
07501583111📞
07701583111📞
07717261135📞

"سەنتەری تەندروستی دەروونی
د.زامدار حمەرەسوڵ کەریم "

بۆچی ئەوانەی گرفتی _تۆقین_یان هەیە هەست بەو مەترسییە زۆرە دەکەن؟ -یوسف عەبدوڵا -چارەسەرکاری دەروونی بەهۆی ئەوەی هەڕەشەیە...
17/10/2025

بۆچی ئەوانەی گرفتی _تۆقین_یان هەیە هەست بەو مەترسییە زۆرە دەکەن؟
-یوسف عەبدوڵا
-چارەسەرکاری دەروونی

بەهۆی ئەوەی هەڕەشەیەکی هەنووکەیی و ڕاستی و دەرەکی بوونی نییە لە کاتی سەرهەڵدانی نەوبەی تۆقیندا، بۆیە لەسەر بنەمای لێکدانەوەکانت مەترسییەکە دەدەیە پاڵ ئەو گۆڕان و هەستە جەستەییانەی کە پێیاندا تێدەپەڕی. واتا کە هیچ هەڕەشە و مەترسییەکی ڕاستەقینە بوونی نەبوو لەسەر ژیانت، مێشک دەست دەکات بە لێکدانەوەی هەڵە بۆ ئەو ئەزموون و گۆڕانە ناوەکییە جەستەییانەی ئەو کاتە هەتە و وەک مەترسی لێک دەدرێنەوە... لەوکاتەدا، مێشک بە خێرایی لێکدانەوە و وەڵامدانەوە دەکات بۆ گۆڕانە جەستەییەکان، وەک ئەمانەی خوارەوە؛

_ بۆ زیادبوونی لێدانی دڵ کەسەکە بەم شێوازە لێکدانەوە دەکات--> "جەڵتەی دڵ لێم دەدات ، بە زویی دەمرم"

_بۆ هەناسەبڕکی: "هەناسەم دەبڕێت و دەخنکێم"

_بۆ گێژبوون: " دەبوورێمەوە، لە هۆش خۆم دەچم"

_کاتێک هەست دەکەیت لێرە نیت و لە خۆت یان لە واقیع دابڕاویت: "شێت دەبم"

_ بۆ هەستکردن بە بێهێزی لە پەلەکانتدا: "ناتوانم بڕۆم، دەکەوم"

_کاتێک لە تەواوی جەستەتدا نائاسودەیی و تەنها تەرکیزت لەسەر بەشێکی دیاریکراوی جەستەت نییە: "نزیکم لەوەی بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵی خۆم لەدەست بدەم"

کاتێکیش بەم شێوازە لێکدانەوە دەکەیت بۆ گۆڕانە جەستەییەکانت و بە خۆت دەڵێیت کە لە یەکێک یان زیاتر لەو مەترسییانە نزیکیت، ترسەکەت دەبێتە چەندین ئەوەندەی سەرەتا، ئەو ترسەش کاردانەوە جەستەییەکانت توندتر دەکات، توندتربوونی گۆڕان و نائاسودەییە جەستەییەکانیش دەبێتە هۆی هەستکردن بە ترسی زیاتر و بەم شێوەیە تۆ دەکەویتە ناو بازنەی تۆقین...بەڵام ناکەویتە ناو بازنەی مەترسییەوە.

ڕاستکردنەوەی ئەم لێکدانەوە هەڵانە لە پۆستەکانی داهاتوودا درێژەی دەبێت...

10/10/2025

پیرۆز بێت رۆژی ١٠/١٠
رۆژی جیهانی دەروون دروستی و یادی دامەزراندنی سەنتەرەکەمان
د.زامدار حەمەرەسوڵ کەریم
پسپۆری نەخۆشیە دەروونیەکان

04/10/2025

" توانستی تێگەیشتن لە منداڵی ئۆتیزم -ئاستی مامناوەند "
✅قۆناغەکانی چین و لە هەر قۆناغیکدا کام جۆری توانست بەکار دەهێنین ؟
#ڕووەیدا عومەر:
#را‌هێنەری پەروەردەی تایبەت
"سەنتەری تەندروستی دەرونی
د.زامدار حەمەرەسوڵ کەریم"

بابه‌ته‌ ده‌روونییه‌كان..."پێوانه‌ كردن-scaling"یوسف عەبدوڵاچارەسەرکاری دەروونی پێوانه‌ كردن زیاتر لەگەڵ ئەو کەسانە به‌ك...
29/09/2025

بابه‌ته‌ ده‌روونییه‌كان...
"پێوانه‌ كردن-scaling"

یوسف عەبدوڵا
چارەسەرکاری دەروونی

پێوانه‌ كردن زیاتر لەگەڵ ئەو کەسانە به‌كارده‌هێنرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هەست و توندی باوەڕەکانیان به‌ شێوه‌ی دوو جەمسەری، واته‌ به‌ شێوه‌ی "ڕه‌ش یان
سپی" یان "هیچ یان هه‌موو" ده‌بینن.

ئه‌م ته‌كنیكه‌ یارمەتی چارەویست دەدات کە بە وردتر له‌ شته‌كان بڕوانێت، بە شێوەیەک كه‌ به‌رده‌وامییه‌ك و بوونێك هه‌یه‌ له‌ نێوان ئه‌م دوو بژارده‌یه‌دا. واتا یارمه‌تی كه‌سه‌كان ده‌دات كه‌ زیاتر وه‌سفی بیرۆكه‌ و هه‌سته‌كانیان بكه‌ن بابه‌تیانه‌ و بێ لایه‌نگیریانه‌ ئاسته‌كانیان دیاری بكه‌ن...

نموونەیەک لە گفتوگۆی نێوان چارەویست و چارەسەرکار لەم بارەیەوە:

چاره‌سه‌ركار: ئه‌گه‌ر ئاستی دڵته‌نگییه‌كه‌ت دیاری بكه‌ی له‌ نێوان یه‌ك بۆ سه‌د, چه‌ند دڵته‌نگی ئێستا؟ یه‌ك واته‌ هیچ دڵته‌نگ نیم. ١٠٠ واته‌ ئه‌وپه‌ڕی دڵته‌نگم.

چاره‌خواز: ٩٥ لە ١٠٠

چاره‌سه‌ركار: به‌ڕاستی زۆره‌. ده‌توانی بیر له‌ كاتێك بكه‌یه‌وه‌ كه‌ تێیدا دڵته‌نگترین بوویی له‌ ژیاندا؟ ئاستی دڵته‌نگییه‌كه‌ت چه‌ند بوو؟

چاره‌خواز: ئه‌و كاته‌ی دایكم مرد.
چاره‌سه‌ركار: ئاستی دڵته‌نگییه‌كه‌ت چه‌ند بوو؟
چاره‌خواز: ١٠٠
چاره‌سه‌ركار: ده‌توانی بیر له كاتێك بكه‌یه‌وه‌ كه‌ تێیدا دڵخۆشترین بوویی؟ واته‌ كاتێك بێت كه‌مترین دڵته‌نگیشی تێدا نه‌بووبێت.

چاره‌خواز: به‌ڵێ.. ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌ كۆلێژ ده‌رچووم, به‌ ته‌واوی شانازیم به‌ خۆمه‌وه‌ ده‌كرد.

چاره‌سه‌ركار: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ كاتێك بێت كه‌ تۆ تێیدا زۆر دڵخۆش بوویی، واتا هیچ دڵته‌نگ نه‌بوویی و ئاستی دڵته‌نگییه‌كه‌ت (١) بێت. با سوود له‌م دوو ڕووداوه‌ وه‌ربگرین, ڕووداوی یه‌كه‌م كه‌ ده‌رچوونه‌ له‌ كۆلێژ و ئاستی دڵته‌نگیت (١)ه‌, و ڕووداوی دووه‌م مردنی دایكته‌ كه‌ ئاستی دڵته‌نگیت (١٠٠) بووه‌. به‌ به‌راورد به‌م دوو ڕووداوه‌، ئێستا تا چه‌ند دڵته‌نگی؟

چاره‌خواز: به‌ به‌راورد به‌م دوو ڕووداوه‌, ئێستا ئاستی دڵته‌نگیم له‌ نێوان ٤٥ بۆ ٥٠ داده‌نێم.

سەنتەری تەندروستی دەروونی
د.زامدار حەمەرەسوڵ کەریم

25/09/2025

»یەکێک لە نیشانەکانی پەشێوی دوو جەمسەریی ؟
د.زامدار حمە رەسوڵ کەریم

"شەکوای باوان و بە باوانکردنی منداڵ"✎یوسف عەبدوڵا چارەسەرکاری دەروونی ▶◀بابەتێک بۆ سەرجەم دایک و باوکان کاتێک دایک و باو...
21/09/2025

"شەکوای باوان و بە باوانکردنی منداڵ"
✎یوسف عەبدوڵا
چارەسەرکاری دەروونی

▶◀بابەتێک بۆ سەرجەم دایک و باوکان

کاتێک دایک و باوک پێی وایە و وا قسە دەکات خۆی کردووەتە قوربانی بۆ مناڵەکەی، ئەگەر زۆرە کە منداڵێک گەورە بکات هەست بکات بارە بەسەر دەوروبەرەوە...

دەکرێت ئەمە بە چەند قۆناغێک ڕووبدات:

یەکەم: عەقڵییەتی خۆ بە قوربانی بینین لەلایەن دایک و باوکەوە:

کاتێک باوان بە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆبە منداڵەکانیان دەڵێن " لەبەر تۆ دەستم لە هەموو شتێک بەردا، خۆم کردە قوربانی ئێوە، ئازار و نارەحەتییەکانم بە هۆی تۆوە بوو" ئەمە ئەو پەیامە دەگەیەنێت بە منداڵ کە من بە هۆی تۆوە ڕۆڵەکان و بەرپرسیارییەتییەکانم گۆڕان و تۆ واتکرد من ببم بە قوربانی...

:دووەم: خۆ تاوانبار کردنی منداڵ

بە هۆی ئەوەی منداڵان بە توندی کاریگەر دەبن بە هەستەکانی باوانیان، وە کاتێک ئەو پەیامە نەرێنییانە لە باوانیان دەبیستن کە ئەوان سەرچاوەی نائاسودەییەکان و هۆکاری بەقوربانیبوونیانن، دواتر خۆیان ئەو باوەڕەیان لا دروست دەبێت و وا بیردەکەنەوە کە پێداویستییەکانی ئەوان بووەتە هۆی ئەم قوربانی و نائاسودەییەی باوانیان...

سێیەم: دروستبوونی باوەڕی "من بارگرانیم"

سەرهەڵدانی ئەم باوەڕە لای منداڵ بیرکردنەوەی تری نەرێنی بەدوادادێت و تا دەگات بەو تێڕوانینەی کە "بوونی من زیانی هەیە بۆ ئەوانی تر؛ من وامکردووە ژیانی ئەوانیتر ناخۆش و قورس بێت"، ئەمەش جۆرێک لە خود_خۆشەویستیی مەرجدار دروستدەکات و وادەکات منداڵەکە هەست بە تاوان بکات...

چوارەم: دەرەنجامە دەروونییە چاوەڕوانکراوەکان لەسەر منداڵەکە:

ئەم هەنگاوانەی پێشتر و سەرهەڵدانی ئەم باوەڕە ناواقیعییانە دەبێتە هۆی کەمی قەدری خود، ترس لە داواکردنی هاوکاری کاتێک پێویستیانە، وە هەروەها لە پەیوەندییەکانی داهاتوودا ئەم تێڕوانینانە کاریگەرییان لەسەر کەسەکە دەمێنێتەوە. ئەوەی لە هەمووی گرنگترە منداڵ بیرکردنەوەیەکی لا دروست دەبێت کە پێی دەڵێن "بە باوانکردن"؛ کە تیایدا دایک و باوک تێڕوانینێک لای منداڵەکە دروست دەکات کە ئەو بەرپرسیارە لە هەست و ڕۆڵەکانی باوانی، بۆیە کار بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو نائاسودەییانە دەکات کە باوانی ناڕەزایەتییان هەبووە دەربارەی...

سەنتەری تەندروستی دەروونی
د.زامدار حەمەرەسوڵ کەریم

15/09/2025

✴️چالاکی
"راهێنانی پیتەکان - پیتی (ب)"
🔹راهێنەر:
🔹دونیا یاسین
"سەنتەری تەندروستی دەروونی
د.زامدار حمەرەسوڵ کەریم"

"دەربارەی پەیوەندی نێوان جەستە و دەروون؛ بابەتێک کە پسپۆڕان فەرامۆشیان کردووە!"یوسف عەبدوڵا:چارەسەرکاری دەروونی ئەبو زەی...
09/09/2025

"دەربارەی پەیوەندی نێوان جەستە و دەروون؛ بابەتێک کە پسپۆڕان فەرامۆشیان کردووە!"
یوسف عەبدوڵا:
چارەسەرکاری دەروونی

ئەبو زەیدی بەڵخی(ساڵی ٨٥٠_٩٣٤ ی زایینی ژیاوە)، ئەم نووسەرە فارسە_موسڵمانە، کە لە هەمان کاتدا پسپۆڕی نەخۆشییە جەستەییەکان بووە، پێشەنگە لە گرنگێدان بە پەیوەندی نێوان جەستە و دەروون... وە ڕەخنەی زۆری لە پسپۆرە جەستەییەکانی سەردەمی خۆی گرتووە بەوەی کە لە گرفتە جەستەییەکاندا گرنگی بە کاریگەرییەکانی لایەنی دەروونی چارەخواز نادەن.

ئەو نەخۆشییەکانی مرۆڤی بەم شێوازە پۆلێن کردووە:

یەکەم: گرفتەکانی (رۆح و دەروون): وە گرفتە دەروونییەکانی پۆڵێن کردووە بۆ چوار گرفتی سەرەکی: دڵتەنگی و خەمۆکی، توڕەیی و شەڕانگێزی، ترس و تۆقین، بیری وەسواسی و ڕەفتاری ناچاری... دەکریت ئەم گرفتە دەروونییانە گرفتی جەستەیی(سایکۆسۆماتیک) دروستبکەن...

دووەم: گرفتە جەستەییەکان
ئەمانە دەکرێت هەر گرفتێکی جەستەیی وەک تا، گرفتی هەناوی، برینداری و ...هتد بن، کە ئەمانەش کاریگەرییان لەسەر سەرهەڵدانی گرفتە دەروونییەکان هەیە.
_______________________
✴️✴️✴️✴️✴️
سەنتەری تەندروستی دەرونی کەریم
‌‎پەیوەندی :
07501583111📞
07701583111📞
07717261135📞
مركز د. کەریم
اتصال:
07501583111📞
07701583111📞
07717261135📞

"بابەتە دەروونییەکان"ئایا نەوبەی تۆقین دەبێتە هۆی خنکان؟یوسف عەبدوڵا :چارەسەرکاری دەرونی هەستێکی باوە کە لە کاتی نەوبەی ...
06/09/2025

"بابەتە دەروونییەکان"
ئایا نەوبەی تۆقین دەبێتە هۆی خنکان؟
یوسف عەبدوڵا :چارەسەرکاری دەرونی

هەستێکی باوە کە لە کاتی نەوبەی تۆقیندا هەست دەکەی کە سنگت بەرەو داخران دەچێت و هەناسەت بۆ نادرێت. ئەمە لەوانەیە ترسێکی لە پڕ لای کەسی تووشبوو جێبهێڵێت لە خنکان.
لە کاتی فشاری دەروونیدا، ماسولکەکانی مل و سنگت کرژ و توند دەبن و توانای هەناسەدان کەمتر دەبێتەوە لە کاتی ئاسایی.

دڵنیابە کە لەو کاتەدا هیچ گرفتێک لە ڕێڕەوی هەناسە و سییەکانتدا نییە و ئەم توندبوونە تێدەپەڕێت، وە
مێشک لەسەر بنەمایەک دروستکراوە کە کاردانەوەی دەبێت بۆ هەموو گۆڕانە جەستەییەکان، بۆیە کاتێک ناتوانی ئۆکسجینی تەواو وەرگریت بە هۆی نەوبەی تۆقین، ئەوا مێشک زۆر دەکات بۆ گێڕانەوەی هاوسەنگی ئۆکسجین لە ماوەیەکی کەمدا...
ئەگەر باوەڕیش بەمە ناکەیت، هەوڵدە هەناسەت ڕابگرێ بۆ نزیکەی خولەکێک و دواتر تێبینی بکە چی ڕوودەدات..؟ دەبینی کە بە زوویی چەندین شوێنی جەستەت کاردانەوەیان دەبێت بۆ کەمبووبەوەی ئۆکسجین، ئەمانەش ئاگادارکەرەوەن بۆ نیشاندانی هەبوونی ناهاوسەنگی ئۆکسجین، نەک مەترسییەکی گەورە بن.

ئەوەی لە کاتی نەوبەی تۆقینیشدا ڕوودەدات هەمان شتە لە کاتێکدا ئۆکسجین لە جەستەدا کەمبووەتەوە.
بۆیە دوای ئەوەی کە کرژی و توندی ماسولکەکانی سنگ و مل کەم دەبێتەوە ئۆتۆماتیکی کەسەکە هەناسەیەکی قوڵ هەڵدەمژێت لە سەرەتادا، وەک چۆن دوای ڕاگرتنی هەناسەکەشت هەمان شت ڕوویدا...
ئەمانە سەلمێنەری ئەوەن کە هەستکردن بە خنکان و نەمانی هەناسە گۆڕان و هەستێکی جەستەیی زۆر ناخۆشن، بەڵام مەترسیدار نین...
✴️✴️✴️✴️✴️
سەنتەری تەندروستی دەرونی کەریم
‌‎پەیوەندی :
07501583111📞
07701583111📞
07717261135📞
مركز د. کەریم
اتصال:
07501583111📞
07701583111📞
07717261135📞

04/09/2025

"پیرۆز بێت یادی لەدایک بونی پێغەمبەر (د.خ)"

سەنتەری تەندروستی دەروونی
د.زامدار حمەرەسوڵ کەریم

29/08/2025

"ستراتیجیەکانی دەروونی و خۆگوجاندن لەگەڵ دڵەراوکێێ تاقیکردنەوە"
" چەندین خاڵی گرنگ کە دەبێتە هۆی تێپەراندن و زاڵبون بەسەر دڵە راوکیێ تاقیکردنەوەدا"

سەیوان غفور
دەروونناس

"سەنتەری تەندروستی دەروونی
د.زامدار حمەرەسوڵ کەریم "

Address

تووی‌ مه‌لیك – ته‌لاری‌ له‌ندی‌ – ته‌نیشت قوتابخانه‌ی‌ تووی‌ مه‌لیك
As Sulaymaniyah
46001

Telephone

+9647701583111

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when سەنتەری تەندروستی دەروونی / د. زامدار mental health center / dr.zamdar posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category

سەنتەری #تەندروستی دەرونی د.زامدار حەمەرەسوڵ كەریم

سەنتەری #تەندروستی دەرونی د.زامدار حەمەرەسوڵ كەریم