Zaitun Medical Building - تەلاری پزیشکی زەیتون

  • Home
  • Iraq
  • Penjwin
  • Zaitun Medical Building - تەلاری پزیشکی زەیتون

Zaitun Medical Building - تەلاری پزیشکی زەیتون Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Zaitun Medical Building - تەلاری پزیشکی زەیتون, Medical Center, Tuy Malik Street, Penjwin.

سوودەکانی شەربەتی گێزەرگێزەر دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و سوودی زۆری هەیە کە پێکهاتوون لە: ڤیتامین A تێدایە کە یارمەتیدەر...
16/10/2025

سوودەکانی شەربەتی گێزەر
گێزەر دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و سوودی زۆری هەیە کە پێکهاتوون لە:
ڤیتامین A تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ تەندرووستی چاو، پێست و بەرگری جەستە.
ڤیتامین C تێدایە کە یارمەتی درووستکردنی کۆلاجین دەدات و بەرگری لەش بەهێز دەکات.
ڤیتامین K تێدایە کە گرنگە بۆ تەندرووستی ئێسک و خوێن.
بە هەبوونی دژە ئۆکسید یارمەتی تەندرووستی پێست دەدات و گەشاوەتری دەکات.
گرنگە بۆ تەندرووستی ددانەکان.

نەخۆشی دڕکەمێکوتە هەوکردنێکی ڤایرۆسیە و بە هۆی ڤایرۆسی (varicella) تووشدەبیت. زۆر بە ئاسانی لە نێو خەڵکدا لە ڕێگەی بەرکە...
13/10/2025

نەخۆشی دڕکەمێکوتە هەوکردنێکی ڤایرۆسیە و بە هۆی ڤایرۆسی (varicella) تووشدەبیت.
زۆر بە ئاسانی لە نێو خەڵکدا لە ڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ برینی سەرپێستەکەدا یاخود لە ڕێگەی پژمە و کۆکە و هەناسەدانی کەسی توشبوو دەگوازرێتەوە.
زۆر کات نیشانەکان دوای ١٠-٢١ ڕۆژ لە توشبوون بە ڤایرۆسەکە دەردەکەون و بۆ ماوەی ٥-١٠ ڕۆژ بەردەوام دەبن.
دیارترین نیشانەی هەستکردنە بە خوران و دەرکەوتنی نیشانەی سووری وەک زیپکەیە لەسەر پێستە.
نیشانەکانی دیکە بریتین لە تا، تەشەنوج، سەرئێشە و لە دەستانی حەزی خواردن.
چارەسەری نیشانەکان لە ڕێگەی بەکارهێنانی دەرمانی تا، دەرمانی دژە ڤایرۆس ، ئازارشکێن بەکاردێت و دەرمان بۆ نیشانەکانی سەرپێست لە شێوەی لۆشن بەکاردێت.
وە هەروەها ئەم نەخۆشیە کوتانی پێشوەختەی هەیە و لە تەمەنی منداڵیدا دەکرێت. #دڕکەومێکوتە #دڕکەمێکوتە

هۆکارەکانی کەمی پەستانی خوێن زۆرن و خۆیان لە چەند خاڵێکی سەرەکیدا دەبیننەوە:1. کەم خوێنی2. کەمی ئاو لە لەشدا کە هۆکارەکە...
08/10/2025

هۆکارەکانی کەمی پەستانی خوێن زۆرن و خۆیان لە چەند خاڵێکی سەرەکیدا دەبیننەوە:
1. کەم خوێنی
2. کەمی ئاو لە لەشدا کە هۆکارەکەی ڕشانەوە، سکچوون یاخوود زۆر ئارەقکردنەوە بە هۆی نەخۆشی بێت.
3. لە دەستدانی خوێنی زۆر.
4. سوتان
5. کێشەی دڵ وەک خاو لێدانی دڵ.
6. پوکانەوەی دەمارەکان لە کاتی نەخۆشی شەکرە.
7. هەندێک دەرمان، وەک دەرمانی زەخت دابەزاندن، دەرمانی ڕێکردنەوەی لێدانی دڵ، هەندێک دەرمانی قەلەقی و سترێس.
8. هەوکردنی زۆر.

خانەکانی جگەر بڕێکی کەم چەوریان تێدایە بەڵام ئەگەر هاتوو ئەم بڕە زیاتر بێت لە ڕێژەی ئاسای خۆی ئەوە دەبێتە هۆی نەخۆشیەک ک...
29/09/2025

خانەکانی جگەر بڕێکی کەم چەوریان تێدایە بەڵام ئەگەر هاتوو ئەم بڕە زیاتر بێت لە ڕێژەی ئاسای خۆی ئەوە دەبێتە هۆی نەخۆشیەک کە ناوبراوە بە چەوری سەر جگەر. ئەگەر هاتوو ڕێژەی ٥-١٠٪ خانەیەکی جگەر پێکهاتبێت لە چەوری ئەوە ئەو کەسە چەوری سەر جگەری هەیە.

دوو جۆری هەیە ئەم نەخۆشیە:

1. Alcoholic fatty liver, کە بە بۆنەی خواردنەوەی کحول درووستدەبێت.
2. Non-alcoholic fatty liver, کە پەیوەندی بە خواردنەوەی کحول نیە و زیاتر بەهۆی ژیانکردنی ناڕێک و خواردنی خراپ درووست دەبێت یاخوود بە هۆکاری هەندێک دەرمان درووستدەبێت.

هۆکارەکانی درووستبوونی چەوری سەر جگەر بریتین لە:

1. خواردنەوەی زۆری کحول.
2. قەڵەوی.
3. جۆری دووەمی شەکرە چونکە کاریگەری هەیە لەسەر هەرسبوونی چەوری.
4. ڕێژەی کۆلیسترۆڵ و ترایگلیسراید بەرزبێت لە خوێندا.
5. خواردنی زۆری شەکر و خواردنە خێراکان.
6. وەرزشنەکردن و ژیانکردنێکی ناتەندرووست.
7. هەندێک دەرمان وەک کۆرتیکۆستیرۆیدەکان، تامۆکسیفین و میثۆتریکسەیت.
8. لە دەستدانی کێشێکی زۆر لە ماوەیەکی کەمدا.
9. جێنێتیک.

نووستن زۆر گرنگە بۆ باشتر کارکردنی مێشک و جەستە و دەبێت هەموو کەسێک بڕی پێویست بنوێت، بەڵام هەندێک هۆکار هەن دەبنە هۆی ک...
28/09/2025

نووستن زۆر گرنگە بۆ باشتر کارکردنی مێشک و جەستە و دەبێت هەموو کەسێک بڕی پێویست بنوێت، بەڵام هەندێک هۆکار هەن دەبنە هۆی کەم خەوی کە بریتین لە:

1. هەبوونی سترێس و قەلەقی و هەستکردن بە نائارامی.
2. هەبوونی ئازاری بەردەوامی جومگەکان.
3. کێشەی هەناسەدان و ڕەبۆ.
4. گەڕانەوەی ترشەڵۆکی مەعیدە.
5. کێشەی غودە.
6. کاتی نووستنی ناڕێک و زۆر نووستن بە ڕۆژ.
7. زۆر بەکارهێنانی مۆبایل.
8. خواردنی قورس لە کاتی شەواندا پێش کاتی نووستن.
9. خواردنەوەی کافینەکان وەک قاوە وچا.

زۆر کات باسی ئەو بەرهەمانە دەکرێت کە نابێت بخورێن لە کاتی دووگیانیدا بەڵام لەم پۆستەدا ئاماژە بەو بەرهەمانەی پێست دەدەین...
21/09/2025

زۆر کات باسی ئەو بەرهەمانە دەکرێت کە نابێت بخورێن لە کاتی دووگیانیدا بەڵام لەم پۆستەدا ئاماژە بەو بەرهەمانەی پێست دەدەین کە نابێت بەکاربهێنرێن لە کاتی دووگیانیدا.

بەرهەمەکامی پێست کە پيکهاتەی ڕێتینۆڵیان تێدایە نابێت بەکاربێن، بە هۆی هەڵمژینی لە ڕێگەی پێستەوە و دەبێتە هۆی زیانگەیاندنی توند بۆ سەر کۆرپەلەکە.

ئەو بەرهەمانەی سالسالیک ئەسیدی تێدایە بەتایبەت ئەوانەی ڕێژەیەکی زۆریان
تێدایە هەندێک سەرچاوە دەڵێن زیانبەخشە بۆ کەسانی دووگیان.

بەرهەمی هایدرۆکوینۆن کە بۆ ڕوونبوونەوەی ڕەنگی پێست بەکاردێت بە هۆی هەڵمژینی ڕێژەیەکی زۆری لە ڕێگەی پێستەوە زیانی هەیە بۆ خانمانی دووگیان.

تەقشیرە کیمیایەکان باشترە دوای دووگیانی ئەنجامبدرێن.

کۆڵۆن نەخۆشیەکی کۆئەندامی هەرس و جگەرە کە دەبێتە هۆی ئازاری سک و پێچدان پێیدا، هەندێک کەس بە هۆی نەخۆشی کۆڵۆن تووشی قەبز...
18/09/2025

کۆڵۆن نەخۆشیەکی کۆئەندامی هەرس و جگەرە کە دەبێتە هۆی ئازاری سک و پێچدان پێیدا، هەندێک کەس بە هۆی نەخۆشی کۆڵۆن تووشی قەبزی دەبن و هەندێک کەسی دیکە تووشی زکچوون، ئەم نەخۆشیە ماوە ماوەیە و هەندێک جار خراپتر دەبێت بە هۆی هەبوونی سترێس و یاخود خواردنی هەندێک خواردن وەک پاقلەمەنیەکان.

هۆکارێکی دیاری کراوی نیە کە بۆچی کەسێک تووشی ئەم نەخۆشیە دەبێت بەڵام وەک ئامەژەی پێدرا سترێس و خواردن دەکرێت خراپتری بکەن.

هەندێک خواردنی وەک پاقلەمەنیەکان، شیر، نیسک، شوتی و کاڵەک، و نانی سپی ئەم نەخۆشیە خراپتر دەکەن.
وە یاخوود لە گۆڕانی هەندێک هۆرمۆنەکانەوە سەرهەڵدەدات.

زۆرکات چارەسەری ئەم نەخۆشیە تەنها پارێزیە لە هۆکارەکانی کە پێی خراپتر دەبی، بەڵام ئەگەر هاتوو نیشانەکانی زۆرتر بوو و بێزاری کردیت ئەوە دەبێت سەردانی دکتۆر بکەیت.

غوددەی تەمەڵ نەخۆشیەکە کە غوددە بە تەواوی کاری خۆی ناکات و هۆرمۆنی ثایرۆکسین( T3) و ترایئایۆدۆثایرۆنین (T4) بە ڕێژەی پيو...
15/09/2025

غوددەی تەمەڵ نەخۆشیەکە کە غوددە بە تەواوی کاری خۆی ناکات و هۆرمۆنی ثایرۆکسین( T3) و ترایئایۆدۆثایرۆنین (T4) بە ڕێژەی پيویست درووستناکات.

هۆکارەکانی:
1. کێشە لە غوددەکە خۆیدا هەیە وەک کێشەکانی: نەخۆشی هاشیمۆتۆ، کەمی ئایۆدین، دوای نەشتەرگەری دەرهێنانی غوددە یاخوود بەکارهێنانی هەندێک دەرمان.
2. لیکەڕژێنی پتیوتەری ڕێژەی پێویست لە هۆرمۆنی TSH ناڕژێت.

نیشانەکانی غوددەی تەمەڵ:
1. هەستکردن بە شەکەتی و تەشەنوجی ماسولکەکان.
2. هەستکردن بە سەرما.
3. زیادبوونی کێش.
4. پێست وشکی، قژ وەرین، ناسکبوونەوەی نینۆک.
5. قەبزی.
6. هەڵئاوسانی دەموچاو.
7. گۆڕینی دەنگ.
8. خەمۆکی و لاوازبوونی بیرەوەری.
9. خاوبوونەوەی لێدانی دڵ.

لە ڕيگەی پشکنینی خوێنەوە بۆ هۆرمۆنەکانی TSH و T4 دەردەکەوێت.

بۆ چارەسەرکردنی پێویستە سەردانی دکتۆر بکرێت لە هەبوونی ئەم نیشانانەدا.
#غوددە

نەخۆشی پاقلە یاخوود فاڤیسم یەکێکە لە باوترین نەخۆشیەکانی کەم خوێنی و لە ئەنجامی کەمی ئەنزیمی (G6PD) درووستدەبێت. ئەم نەخ...
09/09/2025

نەخۆشی پاقلە یاخوود فاڤیسم یەکێکە لە باوترین نەخۆشیەکانی کەم خوێنی و لە ئەنجامی کەمی ئەنزیمی (G6PD) درووستدەبێت.
ئەم نەخۆشیە بۆ ماوەییە و زۆر کەس نیشانەکانیان تیادا دەرناکەوێت هەتا بەرکەوتەی نەبێت لەگەڵ:
1. هەندێک دەرمان وەک دژە مەلاریاکان و ئەو دەرمانانەی مادەی سەڵفایان تێدایە.
2. نەخۆشی و تووشبوون بە هەوکردن بە بەکتریا یاخوود ڤایرۆس.
3. خواردن وەک پاقلە.
4. بۆنکردن یاخوود دەستدان لە ئەسپەنیک.

ئەگەر هاتوو نەخۆش بەرکەوتنی لەگەڵ هەریەکێک لەمانە هەبێت ئەوە نیشانەکانی تێدا دەردەکەوێت وەک:
1. هەستکردن بە شەکەتی
2. زەردبوونی چاو و پێست
3. تۆخبوونی ڕەنگی میز
4. پەلە لێدانی دڵ
5. هەناسە کورتی
6. ئازاری سک و پشت
لە کاتی هەبوونی ئەم نیشانانە پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بکرێت.
وەک لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا ئەم نەخۆشیە بۆ ماوەییە و لە باوانەوە دەمێنێتەوە، وە لە ڕێگەی پشکنینی خوێن دەردەکەوێت کە ئایا توشبوویت یاخوود هەڵگریت یاخوود ئەم نەخۆشیەت نیە.

ئەگزیما نەخۆشیەکی پێستە ، کە بریتیە لە هەوکردنی پێست، و نیشانەکانی بریتین لە:-خوراندنێکی زۆری پێست.-ڕەنگی گۆڕانی پێست و ...
04/09/2025

ئەگزیما نەخۆشیەکی پێستە ، کە بریتیە لە هەوکردنی پێست، و نیشانەکانی بریتین لە:
-خوراندنێکی زۆری پێست.
-ڕەنگی گۆڕانی پێست و سووربوونەوە.
-پيست زۆر وشک دەبێتەوە و هەڵدەدات.

هۆکارەکانی بریتین لە:
-زیاتر لە ڕێژەی ئاسایی بەرگری جەستە چالاک ببێت.
-بۆ ماوەیی و جێنێتیک.
-کێشەی زۆر وشکبوونەوەی پێست و ئەو کەسانەی پێستیان وشکە زیاتر ئەگەری تووشبوونیان هەیە.
-بەکارهێنانی هەندێک بەرهەم وەک سابوون، پاکەرەوەکان، خووری.
-هەبوونی تۆز و گۆڕانی کەش و هەوا.

بۆ چارەسەرکردنی دەبێت سەردانی پزیشکی پسپۆڕی پێست بکريت و بە شێوەیەکی گشتی پارێزی بکەیت لەو هۆکارەکان کە دەبنە هۆی درووستبوونی ئەگزیما.

ئاسن پێکهاتەیەکی گرنگی خڕۆکە سوورەکانی خوێنە و پێویستە بۆ گواستنەوەی ئۆکسجین و دوانائۆکسیدی کاربۆن. کەمبوونەوەیان لە جەس...
02/09/2025

ئاسن پێکهاتەیەکی گرنگی خڕۆکە سوورەکانی خوێنە و پێویستە بۆ گواستنەوەی ئۆکسجین و دوانائۆکسیدی کاربۆن. کەمبوونەوەیان لە جەستەدا کێشە درووستدەکات و پێویستە بە زووترین کات ڕێژەیان ئاسایی بکرێتەوە لە ڕێگەی وەرگرتنی دەرمان یاخوود ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ئاسن.

نیشانەکانی کەمی ئاسن بریتین لە:
1. بێ ووزەیی و هەستکردن بە تەشەنوج
2. کەمی تەرکیز
3. سەرئێشە
4. سەرگێژ بوون و لە دەستاندی هاوسەنگی لە کاتی بە پەلە هەستانە سەرپێ
5. هەستکردن بە سەرما و ساردبوونی دەست و قاچ
6. بێ توانایی لە کاتی وەرزشکردندا
7. سپی هەڵگەڕانی پێست و دەم و چاو
8. زوو شکانی نینۆکەکان و درێژ نەبوونیان
9. قژ ڕووتانەوە
10. وشکبوونەوەی پێست

لە کاتی هەبوونی ئەم نیشانانەدا پێویستە سەردانی دکتۆر بکرێت و پشکنینی ڕێژەی ئاسن و خوێن بکرێت.

دواتر بە پێی پشکنینەکە ئەگەر پێویستی بە چارەسەر بوو دکتۆری پسپۆڕ دیاری بکات. #سلێمانی

02/08/2025

چەند زانیارییەکی گرنگ لەسەر ڤیتامین D

Address

Tuy Malik Street
Penjwin
46000

Opening Hours

Monday 13:00 - 23:00
Tuesday 13:00 - 23:00
Wednesday 13:00 - 23:00
Thursday 13:00 - 23:00
Saturday 13:00 - 23:00
Sunday 13:00 - 23:00

Telephone

+9647709329916

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Zaitun Medical Building - تەلاری پزیشکی زەیتون posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Zaitun Medical Building - تەلاری پزیشکی زەیتون:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category

ته‌لاری پزیشكی زه‌یتون

تەلاری پزیشکی زەیتون بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیانی خۆشەویست. باشترین خزمەت، کۆمەلێک پزیشکی پسپۆڕی جیاواز، هەموو پشکنینە تەندروستییەکان، دەرمانخانە، تاقیگەی پێشکەوتوو

سلێمانی - سەقامی گشتی توی مەلیک - خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵی ئەهلی