Vary pharmacy دەرمانخانەی ڤاری

Vary pharmacy دەرمانخانەی ڤاری دەرمانخانەی ڤاری ٢٤ کاتژمێر لە خزمەتی هاوڵاتیاندایە،
سلێمانی/ شەقامی گۆران(ئۆرزدی)- خواربازاری دەوەن

☎️ : ٠٧٧٠٠٣١٢٦٢٦ 📞 : ٠٥٣٣٢٠٦٠٢٧

بۆ زانیاری زیاتر لە بارەی دەرمـانخانەکەمانەوە کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە ⬇️

http://varypharmacy.com/

مەترسی شاراوەی تێکەڵکردنی تەواوکەرە خۆراکیەکان ئایا دەتوانین بەیەکەوە بیانخۆین ؟  زۆر خواردنی زینک دەتوانێت مژینی مس کەم...
04/02/2026

مەترسی شاراوەی تێکەڵکردنی تەواوکەرە خۆراکیەکان ئایا دەتوانین بەیەکەوە بیانخۆین ؟


زۆر خواردنی زینک دەتوانێت مژینی مس کەم بکاتەوە.
کالیسیۆم دەتوانێت ڕێگری لە هەڵمژینی ئاسن بکات.
ڤیتامینەکانی تواوە لە چەوریدا دەتوانن کۆببنەوە و ببنە هۆی ژەهراویبوون.

تەواوکەرەکان دەبێ ئامانجدار بن و لەسەر بنەمای شیکاری تاقیگەیی بن — نەک پێکهاتەی هەڕەمەکی. چونکە هاوششێوەی دەرمان لەش هەندێک لە مادەکان پاکدەکاتەوە بۆیە گرنگە بەپێی پێویست بخورێت

با پێکهاتەکانی ئەم جێڵی چاوە هەلبوەشێنین تا بزانی بۆچی وەک سحر وایە !بێلیف مارکەی چاودێری پێستی کۆرییە ،بەهۆی تایبەتمەند...
03/02/2026

با پێکهاتەکانی ئەم جێڵی چاوە هەلبوەشێنین تا بزانی بۆچی وەک سحر وایە !

بێلیف مارکەی چاودێری پێستی کۆرییە ،بەهۆی تایبەتمەندی دژە هەڵئاوسانەوە باشترین هەڵبژاردەیە بۆئەو کەسانەی کێشەی baggy eyes یان هەیە واتە ئەستووربوون و هەلاوسانی ژێرچاو بە هۆکاری جیاواز

کافاین و ترشی هیالۆرۆنیکی بۆ سافکردن و شێدارکردنەوە
نیاسینامید و ڤیتامین سی بۆ رەنگی تاریک و ڕەشبوون
، ئەدینۆسین و کۆلاجین بۆ پرکردن و لابردنی چرچی

“زۆرێک لە دەرمانەکان شکست دەهێنن نەک لەبەر ئەوەی ژەمە دەرمانەکە هەڵەیە — بەڵکو لەبەر ئەوەی کاتی دەرمانەکە ناتەبایی هەیە....
02/02/2026

“زۆرێک لە دەرمانەکان شکست دەهێنن نەک لەبەر ئەوەی ژەمە دەرمانەکە هەڵەیە — بەڵکو لەبەر ئەوەی کاتی دەرمانەکە ناتەبایی هەیە.

دەرمانی پەستانی خوێن و دژە خەمۆکی و دەرمانی غودەی دەرەقی پشت بە ئاستی جێگیری خوێن دەبەستن.
وازهێنان لە ژەمە دەرمانەکان یان خواردنیان لە کاتە جیاوازەکاندا دەبێتە هۆی هەڵاوسان کە کاریگەری کەمدەکاتەوە و کاریگەرییە لاوەکییەکان زیاد دەکات.

خووی تەندروست:
هەموو ڕۆژێک لە هەمان کاتدا دەرمانەکەت بخۆ، کە پەیوەستە بە ڕۆتینێکەوە (وەک شوشتنی ددان).
یەکدەنگی بەشێکە لە چارەسەرەکە — نەک ئیختیاری.

ژەمە دەرمان تەنها ژمارەیەک نییە ئەوە زانستی حیسابکراوە.منداڵان و نەخۆشە بەساڵاچووەکان و کەسانی کەم کێش بە شێوەیەکی جیاوا...
01/02/2026

ژەمە دەرمان تەنها ژمارەیەک نییە ئەوە زانستی حیسابکراوە.
منداڵان و نەخۆشە بەساڵاچووەکان و کەسانی کەم کێش بە شێوەیەکی جیاواز دەرمانەکان پرۆسێس دەکەن.
زۆر نزم = هیچ کاریگەرییەکی نییە.
زۆر بەرز = ژەهراویبوون.
هەر بۆیە دەرمانسازەکان ژەمە دەرمانەکان بە پشتبەستن بە کێش و کارکردنی گورچیلە و میتابۆلیزم حیسابی بۆ دەکەن
هەربۆیە گرنگە لەکاتی وەرگرتنی antibiotic و ئازارشکێنەکان راوێژ لەگەل پزیشک یان دەرمانساز بکەن

هێشتا بە ماکیاژ زیپکەکانت دەشاریتەوە؟ 🛑چیتر پێستت هیلاک مەکە، چونکە چارەسەرەکەمان لایە! ✨ناساندنی لەزگەی تایبەتی Peace O...
31/01/2026

هێشتا بە ماکیاژ زیپکەکانت دەشاریتەوە؟ 🛑
چیتر پێستت هیلاک مەکە، چونکە چارەسەرەکەمان لایە! ✨
ناساندنی لەزگەی تایبەتی Peace Out؛ باشترین ڕێگە بۆ ماڵئاواییکردن لە زیپکە سەرسەختەکان.
ئەم لەزگانە سێ پێکهاتەی بەهێزیان تێدایە:
🔹 ترشی سالیسیلیک: بۆ کردنەوەی کونیلەکان و پاککردنەوەیان.
🔹 ڕێتینۆڵ: بۆ نوێکردنەوە و پاککردنەوەی قوڵایی پێست.
🔹 ئالۆڤێرا: بۆ هێورکردنەوەی سووربوونەوە و هەوکردن.
💡 چۆن بەکاری بێنیت؟
لەسەر پێستی پاک و وشک دایبنێ و لێگەڕێ با ٦ کاتژمێر (یان شەوێک تەواو 🌙) سیحرەکەی خۆی بکات!

29/01/2026

⁨ بەربەڕین 💊 یان دەرزی ئۆزێمپیک 💉؟

ئەوانەی ئەیانەوێت کێشیان دابەزێنن
ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئێوەیە 🤍⁩

29/01/2026

دەرمانخانەی ڤاری بەردەوامە لە هاوکارییەکانی بۆ ڕۆژئاوا 🧑‍🧑‍🧒‍🧒

ناردنی ١٠٠٠ پاکەت دەرمانی دژە بەکتریا لەڕێگەی کەمپەینی
سەندیکای دەرمانسازن بۆ خوشک و براکانمان لە ڕۆژئاوا
بەهیوای سەلامەتی بۆیان ♥️

❤️☀️💚
✌🏻✌🏻

زۆرێک لە ئێمە دوای خواردنی ژەمێکی شیرەمەنی، تووشی غازات، ئازاری سک، یان غارەغاری ناوسک دەبین. ئەمە نیشانەی ئەوەیە جەستەت...
28/01/2026

زۆرێک لە ئێمە دوای خواردنی ژەمێکی شیرەمەنی، تووشی غازات، ئازاری سک، یان غارەغاری ناوسک دەبین.
ئەمە نیشانەی ئەوەیە جەستەت بڕی پێویست ئەنزیمی (Lactase)
بەرهەم ناهێنێت بۆ هەرەس هێنانی شەکرەی ناو شیر.

پێویستە چی بکەیت؟🤔

1️⃣ جێگرەوەکان بەکاربهێنە: ئەو بەرهەمانە هەڵبژێرە کە نووسراوە (Lactose-Free).
2️⃣ ماستی پڕۆبایۆتیک بخۆ: یارمەتی کرداری هەرس دەدات.
3️⃣ چارەسەری خێرا: ئەگەر ناتەوێت دەستبەرداری خواردنە دڵخوازەکانت بیت، دەتوانیت تەواکەری ئەنزیمی بەکاربهێنیت.

لە دەرمانخانەی ڤاری ، دەتوانیت ڕاوێژ بە دەرمانسازەکانمان بکەیت بۆ دەستکەوتنی باشترین تەواکەری ئەنزیمی کە یارمەتیت دەدات بێ کێشە چێژ لە شیرەمەنییەکان وەربگریت. ✨

27/01/2026

کۆمبینەیشنێک جیاواز کە پێکهاتووە لە ترشی ئەمینی و ڤیتامین و کانزاکان لەگەڵ دژە ئۆکسانەکان کە تایبەت کراون بە پارێزگاری کردن و گەشەی قژ

⁨سوودەکانی :
• پاڵپشتی کردنی گەشەی قژ و بەهێزکردن و هاندانی سەلکی موو و پەرەپێدانی پتەوی و ڕەونەقدارکردنی .

• ڕێگریکردن لە هەڵوەرینی قژ بە تایبەت لە خانمان دوای دوگیان بوون (post pregnancy)، ئەو حاڵەتانەی پەیوەستە بە خەمۆکی و قەلەقی ، وە ئەو حاڵەتانەی پەیوەندیدارە بە جینات و تێکچونی هۆرمۆنەکان.

•بەرزکردنەوەی جۆریەتی یان کوالیتی قژ بە پەرەپێدان و هاندانی بونیەت و پتەوی بە یارمەتی کۆلاجین و کێراتین.

• باشترکردن و گەشەپێدانی سوڕی خوێن و تەندروستی بێخی سەر بە هاوکاری ڤیتامین و کانزاکان کە ڕۆڵێکی زۆر باشی هەیە لە گەیاندنی خۆراک بە سەلکی مووەکان.

• ڕێگری کردن لە گەشتنی تیشکە زیانبەخش و شێرپەنجەییەکان بە خانەکانی قژ بەهۆی بوونی ڤیتامینەکانی وەک (C,E) لەگەڵ سێلینیۆم .

• ڕێککردنەوەی کەمی ماددە خۆراکیەکان وەک ڤیتامینەکان A و کۆمەڵەی B و بایۆتین لەگەڵ کانزاکانی وەک (زینک ، ئاسن ، سێلینیۆم، ئایۆداین).

بەکارهێنانەکان 🔽

دوای چاندنەوەی قژ. 👨‍🦰➡️👨‍🦲
بۆ ڕێگری کردن لە هەڵوەرینی قژ 💆‍♀️
بۆ ڕێگری کردنی هەڵوەرینی قژ لە خانمان دوای دوگیانبوون 🤰
بۆ پشتگیری کردنی تەواوکەری خۆراکی پێست و قژ✨⁩⁩⁩⁩⁩

26/01/2026

وەک ئەرکێکی نیشتمانی و مرۆیی، تیمی کلینیکی پێست و جوانکاریی ڤاری و دەرمانخانەی ڤاری، بە بڕی ١٠,٠٠٠ دۆلار بەشدارییان لە کەمپەینی (ڕەنجی ڕووداو بۆ ڕۆژئاوا) کرد. هیوادارین هەر کەس بەپێی توانای خۆی ببێتە فریادڕەس و بەدەم ئەم ئەرکە پیرۆزەوە بچێت، تا بەیەکەوە بتوانین کەمێک لە ئازار و دژوارییەکانی خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوا کەم بکەینەوە.

بژی کورد، ئاوەدان بێت کوردستان

Address

شەقامی گۆران "ئۆرزدی"/خوار بازاڕی دەوەن
As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Vary pharmacy دەرمانخانەی ڤاری posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Vary pharmacy دەرمانخانەی ڤاری:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram