بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی, Healthcare administrator, As Sulaymaniyah.

تیمەکانی (خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی) لەهەڵمەتێکدا بۆ دڵنیابوون لەتەندروستی هاوڵاتیان و پاکی سەرچاوەکانی دابەشکردنی ئا...
24/12/2025

تیمەکانی (خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی) لەهەڵمەتێکدا بۆ دڵنیابوون لەتەندروستی هاوڵاتیان و پاکی سەرچاوەکانی دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە، ناوچە کارەساتبارەکانی چەمچەماڵ و دەوروبەریان بەسەر کردەوە.

پاش ئەو کارەسات و لافاوەی بەسەر قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەریدا هات، لەبەرواری ١٨/ ١٢/ ٢٠٢٥ تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی سەردانی ناوچەکەیان کردو لەگەڵ ( نوێنەری تەندروستی نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت) و (بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ) و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی قەزاکە کۆبوونەوە، دواتر سەرجەم تیمەکان کەژمارەیان (١٥) تیم بوو لەسێکتەرە جیاوازەکان، سەردانی گەڕەک و کۆڵانە کارەساتبارەکانی چەمچەماڵ و ناحیەکانی تەکیە و شۆڕشیان کرد، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لەتەندروستی هاوڵاتیان و خۆراک و ئاو و ژینگەی ناوچەکە، هەروەها ڕێنمایی پێویستی خۆپارێزی لەوبارەیەوە بەهاوڵاتییانی ناوچەکە درا.

جێی ئاماژەیە بەهۆی ئەو کارەسات و لافاوەی لەچەمچەماڵ و دەوروبەری ڕویدا ژمارەیەک هاوڵاتی بوونە قوربانی و زەرەر و زیانێکی زۆر بەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان و فەرمانگە حکومییەکانی ناوچەکە و سەرچاوە ئاوییەکانی چەمچەماڵ کەوت و کارەساتێی مرۆیی لەناوچەکە دروست بوو.

ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

لەچاپدانی ژمارەیەک پۆستەری هۆشیاری  تەندرووستی  بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی بەسەر خوێندنگا بنەڕەتی و ناوەندییەکاندا..ڕێباز فا...
22/12/2025

لەچاپدانی ژمارەیەک پۆستەری هۆشیاری تەندرووستی بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی بەسەر خوێندنگا بنەڕەتی و ناوەندییەکاندا..

ڕێباز فاوندەیشن بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی، یەکێک لە پرۆژەکانی ساڵی ٢٠٢٥ بریتی بوو لە دیزاین و چاپکردنی ژمارەیەک پۆستەری هۆشیاری تەندروستی لەژێر ناونیشانی (پاراستنی ژینگە ئەرکی هەمووانە، سوودەکـانی جوڵان و وەرزشکـردن، هەنگاوەکانی دەست شتن، چۆنیەتی ددان شتن، دوورکەوتنەوە لە کێشانی جگەرە و نێرگەلـە و ڤەیپ )

شایەنی باسە پۆستەرەکان لە وەرزی دووەمی خوێندندا دابەشدەکرێت بەسەر خوێندنگەکاندا.

ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

خوێندکارانی پزیشکی زانکۆی سلێمانی بەشێوەیەکی پراکتکی وانەیان لەسەر سێکتەرە جیاوازەکانی خۆپاراستنی تەندروستی پێدەوترێتەوە...
30/11/2025

خوێندکارانی پزیشکی زانکۆی سلێمانی بەشێوەیەکی پراکتکی وانەیان لەسەر سێکتەرە جیاوازەکانی خۆپاراستنی تەندروستی پێدەوترێتەوە .

وەک نەریتێکی ساڵانەی خۆی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی بۆماوەی هەشت مانگ و لەڕێگەی وانەو بابەتی فێرکاری و پراکتیکی تایبەتەوە، خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی پزیشکی ئاشنا دەکات بەسێکتەرە جیاوازەکانی خۆپاراستنی تەندروستی وەک ( چاودێری تەندروستی، سەلامەتی خۆراک، پتەوکردنی تەندروستی نەخۆشیە گوازراوە و نەگوازراوەکان ،تاقیگەکانی خۆراک و ئاو و ڤایرۆس و پاراسایت و کوتان) .

وانەکان لەلایەن پزیشک و مامۆستایانی پسپۆڕی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانیەوە پێشکەش دەکرێت، ئامانجیش لەچالاکیەکە ئاشناکردنی خوێندکارانی پزیشکییە بەو ڕێکار و خۆپارێزییە پراکتیکیانەی پێویستە بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی ئەنجام بدرێت.


ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

پشکنینی تەندروستی هاوڵاتیان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی (حەج)  لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی.ئەمڕۆ سێ شەمە ...
25/11/2025

پشکنینی تەندروستی هاوڵاتیان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی (حەج) لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی.

ئەمڕۆ سێ شەمە ٢٠٢٥/١١/٢٥ یەکەم ڕۆژی دەسپێکردنی پشکنینی تەندروستی بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە ناویان هاتوەتەوە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی خەج.

ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

ئاگاداری...داوا لەو هاوڵاتیانەی سنوری پارێزگای سلێمانی دەکەین کە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی (حەج) ناویان هاتووەتەوە  سەردان...
24/11/2025

ئاگاداری...

داوا لەو هاوڵاتیانەی سنوری پارێزگای سلێمانی دەکەین کە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی (حەج) ناویان هاتووەتەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکەن، بۆ مەبەستی پشکنین.

تێبنی: ئەو پێداویستیانەی کە پێویستە کەسەکە لەگەڵ خۆیدا بیهێنێت
١-وێنەیەک
٢-کارتی نیشتیمانی
لەبەرواری ٢٠٢٥/١١/٢٥ دەتوانن سەردانمان بکەن.

ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

(چۆن ڤاکسین کۆمەڵگایەکی تەندروست دروست دەکات)ئەمڕۆ یەک شەمە  ٢٠٢٥/١٠/٢٦  هۆبەی کوتان لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندرو...
26/10/2025

(چۆن ڤاکسین کۆمەڵگایەکی تەندروست دروست دەکات)

ئەمڕۆ یەک شەمە ٢٠٢٥/١٠/٢٦ هۆبەی کوتان لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی سیمنارێک لەسەر ( هۆشیارکردنەوەو سودو گرنگی پێدانی ڤاکسین ) لەلایەن دکتۆر کاردۆ پێشکەشکرا.

سیمینارەکە بۆ خوێنکارانی قۆناغی (چواری پەرستاری) لە (زانکۆی پۆلی تەکنیکی سلێمانی) بوو.

ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

لەمانگی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجەدا هۆبەی پتەوکردنی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی چەند...
23/10/2025

لەمانگی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجەدا هۆبەی پتەوکردنی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی چەند چالاکیەکی هۆشیارکردنەوەی ئەنجامدا.

لەو چوارچێوەدا و بەدورشمی (زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشی شێرپەنجە ژیانت ڕزگاردەکات)،
بەڕێوەبەرایەتی خۆپارستنی تەندروستی سلێمانی لەمانگی ڕووبەڕوو بوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجەدا هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوەی سەبارەت بەو نەخۆشیە دەستپێکرد، بەشێکی هەڵمەتەکەش ناوەندەکانی خوێندنی کچان و بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان و خێزانی لەسلێمانی گرتەوە،
کەتیایدا هۆشیاری پێویست درا بەئامادەبوان سەبارەت بەنەخۆشیەکە بەشێوەیەکی گشتی و نەخۆشی شێر پەنجەی مەمک بەتایبەتی، بڕیاریشە ئەم چالاکی و هۆشیارکردنەوانە لەم مانگەدا بەردەوام بێت و ناوەند و دەزگاکانی تری حکومەتی هەرێم بگرێتەوە.


ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

پێداچونەوەی بەرنامەکانی خۆراک و چاودێری گشتی منداڵ لە مەڵبەندە تەندورستیەکاندا.ئەمڕۆ دووشەمە بەرواری (٢٠٢٥/١٠/١٣) هۆبەی ...
13/10/2025

پێداچونەوەی بەرنامەکانی خۆراک و چاودێری گشتی منداڵ لە مەڵبەندە تەندورستیەکاندا.

ئەمڕۆ دووشەمە بەرواری (٢٠٢٥/١٠/١٣) هۆبەی خۆراک لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی سیمینارێک لە سەر ئامانجی پێداچونەوەی بەرنامەکانی خۆراک و چاودێری گشتی منداڵ پێشکەشکرا.

بە ئامادەبونی لێپرسراوانی یەکەکانی چاودێری گشتی منداڵ لە مەڵبەندە تەندروستیەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و نوێنەرانی بەرنامەی خۆراک لە بەڕێوەبەرایەتیە تەندوستیەکانی (گەرمیان،هەڵەبجە،ڕاپەڕین،چەمچەماڵ،دەربەندیخان)

ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

هەڵمەتی پشکنینی چاودێری تەندروستی بۆ شوێنە گشتیەکانی بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی ئەنجامدرا.لەچوارچێوەی کاروچالاکیەک...
07/09/2025

هەڵمەتی پشکنینی چاودێری تەندروستی بۆ شوێنە گشتیەکانی بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی ئەنجامدرا.

لەچوارچێوەی کاروچالاکیەکانی هۆبەی چاودێری‌‌ تەندروستی و سەلامەتی خۆراک و بە بەشداری ‌‌سەنتەری چاودێری تەندروستی ڕاپەڕین
ئەمڕۆ یەک شەمە ٢٠٢٥/٩/٧ هەڵمەتێکی پشکنینی فراوان بۆ شوێنە گشتیەکان ئەنجامدرا، هەریەک لە گەڕەکەکانی ڕاپەڕین، تاسلوجە، قلیاسان،ئاوبارە و بەکرەجۆ، بەمەبەستی دڵنیابون بە پابەندبونیان بە مەرجە تەندروستیەکانەوە.

جێی ئاماژەیە لە هەڵمەتەکەدا ٢٦ تیمی تەندروستی بەشداربون، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانیەوە سەرپەرشتی دەکرێن، بڕیارە
هەڵمەتەکە لەڕۆژانی داهاتوشدا بەردەوامی هەبێت

ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمان

19/08/2025
لە درێژەی کاروچالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی  خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی  لە هەفتەی جیهانی شیرپێدانی سروشتی دا هۆبەی پتەوک...
08/08/2025

لە درێژەی کاروچالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

لە هەفتەی جیهانی شیرپێدانی سروشتی دا هۆبەی پتەوکردنی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی خوپاراستنی تەندروستی دوو سیمیناری ئەنجامدا لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە دا، کە لە لایەن بەڕێوەبەری خوپاراستنی تەندروستی (دکتۆر ڕزگار) و لێپرسراوی هوبەی پتەوکردنی تەندروستی (رفیق نصرالدین) پسپۆری خۆپاراستنی تەندروستی وترایەوە.

سیمینارەکە‌ بۆ کارمەندانی نەخۆشخانە کانی منداڵ بوون و منداڵان و کارمەندانی مەلبەندە تەندروستیەکان، کادرانی یەکێتیی ژنان و کارمەندانی منداڵ پارێزانی کوردستان پێشکەشکرا.

ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

شیری دایک یەکەمین و نایابترین خۆراکە بۆ کۆربەکەتبەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و هۆبەی پتەوکردنی تەند...
04/08/2025

شیری دایک یەکەمین و نایابترین خۆراکە بۆ کۆربەکەت

بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و هۆبەی پتەوکردنی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی بە پاڵپشتی ڕێکخراوی یونسێف هەفتەی شیرپێدانی تەندروستیان ڕاگەیاند..

ئەمڕۆ دووشەمە ۲۰۲٥/٨/٤ لە نەخۆشخانەی مناڵبونی فێرکاری سلێمانی سیمینارێک لە ژێر دروشمی (پێشەنگی بەشیردانی سروشتی بدەین، بە دانانی پاڵپشتی بەردەوام) بۆ کارمەندانی مەڵبەندە تەندروستیەکان ڕێکخرا، بە مەبەستی هاندانی دایکان بدرێت بە شیرپێدانی سروشتی کۆرپەکانیان، لە پێناو تەندروستیەکی باش بۆیان..

ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

Address

As Sulaymaniyah
46001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram