06/12/2025
پشکنینی کارلێکی زنجیرەیی پۆڵیمەرەیز چییە؟
پشکنینی کارلێکی زنجیرەیی پۆڵیمەرەیز پشکنینێکی خێرا و وردە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو نەخۆشییانەی بەهۆی میکرۆبەکانەوە پەیدا دەبن و دیاریکردنی گۆڕانکارییەکانی سەر ئاستی جینیی (جین: دانەی بۆماوە کە ڕەوشتە بۆماوەییەکان هەڵدەگرێت). ئەم پشکنینە هەڵدەستێت بە دۆزینەوەی ناوکە ترشی کەم ئۆکسجین (DNA) یان ناوکە ترشی ڕایبۆزی (RNA) ئەو زیندەوەرەی بووەتە هۆکاری نەخۆشی یاخود خانە نائاساییەکان لە نموونە (سامپڵ)کەدا، زۆربەی ڤایرۆس یان میکرۆبە نەخۆشخەرەکانی تر یان DNA یان RNAیان تێدایە.
- DNA: پێکهاتەی بۆماوەییە هەڵگری هەموو ئەو زانیاریانەن کە پەیوەستە بە زیندەوەرێکەوە.
- RNA: جۆرێکی تری پێکهاتە بۆماوەییەکانە، ئەو زانیاریانەی تێدایە کە لە DNAیەوە لەبەرگیراونەتەوە و پێویستن بۆ دروستکردنی پڕۆتین.
بە پێچەوانەی زۆربەی پشکنینەکانی ترەوە، ئەم پشکنینە دەتوانێت لە سەرەتاکانی تووشبوون بە نەخۆشییە میکرۆبییەکانەوە هەبوونی میکرۆبەکە لە لەشدا دەستنیشان بکات. پشکنینەکانی تر لە سەرەتادا لەوانەیە نەتوانن نەخۆشییەکە دەستنیشان بکەن بەهۆی هەبوونی بڕێکی کەم لە ڤایرۆس، بەکتریا یان هۆکارە نەخۆشخەرەکانی تر لە لەشدا، یان بەهۆی ئەوەی هێشتا نەخۆشییەکە سەرەتایە و لەشت نەیتوانیوە دژەتهن دروست بکات، دژەتهنەکان پڕۆتینن کە لەلایەن سیستمی بەرگری لەشەوە دروست دەکرێن بۆ هێرش کردنە سەر تەن و پێکهاتە نەناسراوەکان کە دێنە لەشەوە وەکو ڤایرۆس و بەکتریاکان. پشکنینەکانی PCR دەتوانن هەبوونی نەخۆشییەکە دەستنیشان بکەن تەنانەت ئەگەر بڕێکی کەمیش لە هۆکارە نەخۆشخەرەکان لە لەشدا هەبن.
لە کاتی پشکنینی PCRدا، بڕێکی کەم لەو پێکهاتە بۆماوەییەی کە لە سامپڵەکەدا هەیە بۆ چەندین جار لەبەردەگیرێتەوە، ئەم پڕۆسەیە پێی دەوترێت گەورەکردن. ئەگەر هەر هۆکارێکی نەخۆشخەر لە سامپڵەکەدا هەبێت ئەوا گەورەکردن وای لێ دەکات ئاسانتر ببینرێت و دیاری بکرێت.
🦠🔬🦠🔬🦠🔬
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن تاقیگەی ماهانەوە لەڕێگەی ژمارە مۆبایلەکانی :
07704741818☎️
07517811491☎️
📍 سلێمانی، ئیبراهیم پاشا بەرامبەر تەلاری سەردەم پزیشکی.