07/03/2023
باوترین هەڵەکانی ڕاچێتەی دەرمان چین؟؟
* نووسینی دەرمانی هەڵە بۆ نەخۆشییەکی دیاریکراو
* نووسینی دەرمانی دروست بەڵام بە ژەمی هەڵە
* ناڕێکی و نادروستی لە کاتەکانی وەرگرتنی دەرمانەکە
* بێئاگابوون لە هەبوونی کارلێکی زیانبەخش لە نێوان دەرمان و نەخۆشییەکە
* بێئاگابوون لە هەبوونی کارلێکی زیانبەخش لە نێوان دەرمان و نەخۆشەکە
* بێئاگابوون لە هەبوونی کارلێکی زیانبەخش لە نێوان دەرمان و ژەمە خۆراکی نەخۆشەکە
* بێئاگابوون لە هەبوو کارلێکی کیمیایی زیانبەخش لە نێوان دەرمانەکانی هەمان ڕاچێتەدا
* ناڕێکی لە کاتی وەرگرتنی دەرمانەکە، بە پێی پێویستی لە تایبەتمەندی دەرمانەکە بە وەرگرتنی لە پێش یاخود دوای خواردن
* یەکێکی دیکە لە هەڵە باوەکان بریتییە لە ناڕێکی لە نووسینی دەرمان کە زۆر جار دەبێتە هۆکاری وەرگرتنی دەرمانێکی هەڵە
* زۆر جار خوێندنەوە و تەماشاکردنی دەرمان لەسەر ڕاچێتە دەکرێت دوو دەرمانی جیاواز بن و هەمان خوێندنەوە و شێوازێکی نووسینی نزیک لە یەکیان هەبێت
وەرگیراوە لە: دکتۆر سورێن ئازاد