عیادەی د.خالید

عیادەی د.خالید D.Xalid hashm ali

سلام علیکم..دکتۆر بەهۆی سەفەرێکەوە ناتوانێت تا (۱/١١/٢٠٢٢) بێت بۆ عەیادە (نورینگە) ..هەر بۆیە ئەم هەفتەیە ناتوانین عەیاد...
23/10/2022

سلام علیکم..
دکتۆر بەهۆی سەفەرێکەوە ناتوانێت تا (۱/١١/٢٠٢٢) بێت بۆ عەیادە (نورینگە) ..
هەر بۆیە ئەم هەفتەیە ناتوانین عەیادە بکەینەوە ..
ئەتوانن بۆ ناونووسین و بینینی دکتۆر پەیوەندی بەو ژمارەی وێنەکەوە بکەن ..
ان شاالله لە مانگی داهاتووەوە لە خزمەتی هەموو نەخۆش و مراجعەکانمان ئەبین ..

هۆكارەكانی دروستبونی چەوری جگەر1. قەڵەوی.2. بەرزی شەكری خوێن.3. رێگری ئینسۆلین.4. بەرزی رێژەی چەوری.5. دوگیانی.6. لەناكا...
07/06/2022

هۆكارەكانی دروستبونی چەوری جگەر
1. قەڵەوی.

2. بەرزی شەكری خوێن.

3. رێگری ئینسۆلین.

4. بەرزی رێژەی چەوری.

5. دوگیانی.

6. لەناكاو كەمكردنەوەی كێش.

7. هەوكردن جەستە.

8. بۆماوەیی.

ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە..د.خالد هاشم ئێستا لە نۆرینگەکەی دادەنیشێت و نەخۆش دبینێت..0772 895 2018
24/08/2021

ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە..

د.خالد هاشم ئێستا لە نۆرینگەکەی دادەنیشێت و نەخۆش دبینێت..

0772 895 2018

03/07/2021

شێوازی بەردی گورچیلە بە ئامێری نازور

ڤایرۆسی جگەر "hepatitis" چیە ؟برییتییە لە هەوکردنی جگەر کە حاڵەتەکە ڕەنگە بتوانیت سنوردار و کۆنتڕۆڵی بکەیت یان ئەتوانێت ...
27/03/2021

ڤایرۆسی جگەر "hepatitis" چیە ؟

برییتییە لە هەوکردنی جگەر کە حاڵەتەکە ڕەنگە بتوانیت سنوردار و کۆنتڕۆڵی بکەیت یان ئەتوانێت بڵاو ببێتتەوا و ببێێتە هۆی مردنی خانەکانی جگەر وە ئەتوانێ ببێتە هۆی شێرپەنجەی جگەر،،، کە ئەم نەخۆشییە بەهۆی ڤایرۆسەوە ڕوو ئەدات و کهول و نەخۆشییەکانی خۆییە بەرگرییە کۆئەندام کە بەرگرییە کۆئەندام پەلاماری شانەکانی خۆی ئەدات کاریگەری خراپی ئەبێت لەسەری و زیاد خواردنی پاراسیتامۆڵیش زیانی هەیە
دووجۆری هەیە
پێنج جۆری سەرەکی ڤایرۆسی جگەر هەیە
جۆری( A ,B ,C ,D ,E)
جۆری B, C ڕەنگە ببێتە هۆی نەخۆشی درێژ خایەن وە ئەێبتە هۆی مردنی خانەکانی جگەر و شێرپەنجەی جگەر.........

جۆری A ,E بەهۆی ئاو, و خواردنی پیسەوە توشی کەسەکە ئەبێت
جۆری B, C ,D بەزۆری ڕوو ئەدات بەهۆی ئەوەی کەسێک ساغ بەرکەوتنی ئەبێت لەگەڵ شلە دەردراوەکانی کەسێکی توشبووەوە، زۆرترین حاڵەتەکانی گواستەوەی ڤایرۆسی جگەر بەهۆی وەرگرتنی خوێنی کەسێک کە هەڵگری ڤایرۆسەکە بێت ڕوو ئەدا وە بەهۆی بەهۆی بەکارهێنانی کەل و پەلەکانی کەسێکی توشبوو بۆ کەسێکی ترەوە ڕوو ئەدات
هەروەها جۆری B لە دایکەوە بۆ کۆرپەلە ئەگوازرێتەە وە هەروەها بەهۆی سێکسەوە ئەگوازرێتەوە

چەند نیشانەیەکی تێدا دەرئەکەوێ
ڕەنگە توشی زەردووی بێت و پێست و چاوی زەرد بێت
میزەکەیان تاریک بێت و بێ هێز بێت و دڵتێکچوون و ڕشانەوە و سک ئێشەی هەبێت

جیاوازی نێوان جۆرەکانی ڤایرۆسی جگەر
ڤایرۆسی جگەر جۆریA ناوی ڤایرۆسەکە HAV یە کە بەهۆی پاشەڕۆی پیس و خواردن و ئاوی پیسەوە کەسەکە توش ئەبێت و بۆی ئەگوازرێتەوە وە بەهۆی سێکسەوە ئەگوازرێتەوە،، کە ڕەنگە حاڵەتەکە زۆر مەترسیدار نەبێت و بتوانرێت لە ڕێگەی ڤاکسینی پێویستەوە چارەسەر بکرێت
ڤایرۆسی جگەر جۆری ـB
ناوی ڤایرۆسەکە HBV یە کە بەهۆی خوێنی یان دەردراوی شلەی کەسی توشبووەوە توشببێت و لە دایکەوە بۆ کۆرپەلە ئەگوازرێتەوە ، واتا ئەم حاڵەتە بەهۆی ئەو پرۆسیجەر و دەرزییانەی کە پیس بووە و تەعقیم نییە توشی کەسەکە ئەبێت و پێویستە ڤاکسینی پێویستی پێ بدرێت بۆ ئەوەی بیپارێزی لەم نەخۆشییە
ڤایرۆسی جگەر جۆری ـC
بەهۆی ڤایرۆسی HCV یەوە توش ئەبن
بەهۆی خوێن و کەلو پەل و دەرزی پیسبووەوە ئەگوازرێتەوە وە بەهۆی سێکسەوە ئەگوازرێتەوە بەڵام کەمتر ئەم جۆرە باوە
ڤایرۆسی جگەر جۆری ـD
بەهۆی ڤایرۆسی جۆری HDV یەۆە توش ئەبن
هەردوو ڤایرۆسی HDV HBV زیاتر مەترسیدارن و لەجۆرەکانی تر

ڤایرۆسی جگەر جۆری ـE
بەهۆی ڤایرۆسی جۆری HEV یەوە توش ئەبن
زیاتر بەهۆی ئاو خۆراکی پیسەوە ئەگوازرێتەوە ، هۆکاری سەرەکی ڤایرۆسی جگەر ئەم جۆرەیانە ، وە ئەتوانرێ لە ڕێگەی وەرگرتنی ڤاکسینی پێویستەوە ڕێگری لێ بکرێت

چارەسەر
پێویستە ئیسراحەت بکات و دوور بکەوێتەوە لە خواردنی کهول
ڤایرۆسی جگەری جۆری A, E پاش چەند هەفتەیەک خۆی بەرەو باشتر ئەڕوات
ڤایرۆسی جگەری جۆری B پێویستە دەرمانی پێویستی پێ بدرێت وەکو
(lamivudine and adefovir dipivoxil.)
ڤایرۆسی جگەری جۆری c ئەم دەرمانانەی پێ ئەدرێت
peginterferon and ribovarin.

لە ڤایرۆسی جگەری B, C, D ئەگەر پێویستی کرد چاندنەوەی جگەری بۆ ئەکەیت.

12/03/2021
ترشەڵۆکی گەدە: نیشانەکانی, هۆکارەکانی, خۆپاراستن, چارەسەری‌‌نیشانە باوەکانی‌١. دڵەکزێ: كزانەوەو ئازارێک لە گەدەو وسنگ و ...
02/03/2021

ترشەڵۆکی گەدە: نیشانەکانی, هۆکارەکانی, خۆپاراستن, چارەسەری

‌نیشانە باوەکانی
‌١. دڵەکزێ: كزانەوەو ئازارێک لە گەدەو وسنگ و تەنانەت لە قوڕگیش دروست ئەبێت
‌٢. هەست ئەکەی تامێکی ناخۆشی ترش و تاڵ دێتە ناو قوڕگ و دەمتەوە.
‌ئەگەر حاڵەتەکەت قورس بوو لەوانەیە تووشی یەکێک یان زیاتر لەمانەی خوارەوە ببی:
ئاوسانی سک و خوێن هەبێت لە پیسایی و ڕشانەوەت و قرقێنەو نزگەرەو دابەزینی کێشی لەش و خیزە خیزی هەناسەو قوڕگ ئێشە و ڕەشبوونی ڕەنگی پیسایی.

ئەگەر ئەو نیشانانەی سەرەوەت هەبوو کاتی ئەوەیە دکتۆری پسپۆر ببینی چونکە ئەگەر درێژە بکێشێت لەوانەیە گەدە تووشی برین ببێ و بیکات بە قورحەی گەدە.

‌هۆکارەکانی
١. ز‌ۆر خواردنی خۆراکی قورس و دەستبەجێ ڕاکشان و دانیشتن بۆ ماوەی زۆر بە بێ جووڵە

٢. ئەگەر کێشی لەشت بەرەو زیاد بوون ڕۆیشت

‌٣. خواردن پێش خەوتن
‌٤.جگەرەکێشان
‌٥. خواردنی ترشی و تیژی و چەوری و تەنانەت شیرینی و شیکۆلاتە
‌٦. خواردنەوە گازیه کانی وەکو کۆلاو بیبسی و خواردنەوەی ماددە کحولییەکان و چای خەست و قاوە
‌٧. هەندێک جۆری حەپی وەکو پرۆڤین و ئەسپرین .
٨. دووگیانی

‌خۆ پاراست:
بە خوێندنەوە و تێگەیشتن لە هۆکارەکانی سەرەوە ئەتوانیت خۆت بپارێزت. بەڵام ئەوەت بیرنەچێت باشترە لەکاتی خەوتن سەرینێکی بەرز لەژێر سەرت بێ.

‌چارەسەر کردنی:
‌باشترە دکتۆری تایبەت ببینی ئەگەر زانیت حاڵەتەکەت بەرەو خراپبوون ئەچێت.
‌١. شروبی... Gaviscon بەڵام ئەم شروبە بۆ کەسێک باش نییە کە کێشەی گورچیلەی هەبێت چونکە ڕێژەیەکی زۆر ماددەی کالسیۆمی تێدایە.

‌٢. چەندین جۆری حەپی تر هەیە کە کار لەسەر کەمکردنەوە و نەهێشتنی ترشەڵۆکی گەدە ئەکەن باشترە دکتۆر بۆت بنووسێت چونکە دکتۆر بەپێی جۆری حاڵەتەکەت جۆری حەپەکەت بۆ دیاری ئەکات

ئیفلیج بوونی « بیل » نیوەی دەم و چاوئەم ئیفلیج بوونە بریتییە لە لاوازبوونێکی کاتی، یان کەمبوونەوەو نەمانی جووڵە لەلایەکی...
18/02/2021

ئیفلیج بوونی « بیل » نیوەی دەم و چاو

ئەم ئیفلیج بوونە بریتییە لە لاوازبوونێکی کاتی، یان کەمبوونەوەو نەمانی جووڵە لەلایەکی دەم و چاو، کە زۆرێک لە خەڵکی نۆ مانگێک درێژە دەکێشێت و چاک دەبنەوە.

ئەو ئیفلیج بوونە لەلایەکی دەم و چاو لە ماوەی ٧٢ سەعاتدا روەدات

الضعف أو الشلل التام في جانب واحد من الوجه يتطور بسرعة خلال 72 ساعة
نیشانەکانی:
♦️وشکبوونی ناودەم.
♦️لەدەستدانی هەستی چێژ کردن.
♦️لە هەندێکدا وشکبوونەوەی چاوی، لە هەندێ کەسی تر بوونی فرمێسکی زۆر رودەدات.

کۆتایی بەوە دێنین کە لێتان تێک نەچێت لە نێوان ئەم ئیفلیج بوونەی لایەک لە دەم و چاوو جەڵدەی دەماخ بەمانەیا جیاوازیان بکەن:
🔷ئەم ئیفلیج بوونە وردە وردە روودەدات لە دەم و چاودا و لە هەندێک کەس درێژە دەکێشێت بۆ دوو بۆ سێ ڕۆژ.
🔷بەڵام لە جەڵدەی دەماخ دا یەکسەر ئەو خواربوونە لە دەم و چاو دا روودەدات و پێویستە بەپەلەش بگەیەنرێتە نەخۆشخانە.
جەڵدەی دەماخ کە لێی دەدات ناتوانێت بەباشی بدوێت، هەروەها یەکێک لە دەستەکانی ناتوانێت جووڵەی پێ بکات.

31/01/2021

شێوازی لابردنی بەردی گورچیلە
بەئامێری نازور( هەناوبین)

چەوری خوێن چییە..؟چەوری خوێن بریتیە لە زۆر بوونی ڕێژەی کۆلسترۆڵ یان ترایگیلسراید زیاتر لە ڕێژەی ئاسایی خۆی لە خوێندا کە ...
19/01/2021

چەوری خوێن چییە..؟

چەوری خوێن بریتیە لە زۆر بوونی ڕێژەی کۆلسترۆڵ یان ترایگیلسراید زیاتر لە ڕێژەی ئاسایی خۆی لە خوێندا کە ئەبێتە هۆی نەخۆشی چەوری خوێن . ڕیژەی ئەم چەوریانە لە خوێندا بە هۆی بەکارهێنانی خواردن زیاتر لە رێژەی پێویست یان بەهۆی تێکچوونی لە سوتانی چەوری و هەزم کردنی لە لەشدا ئەبێتە هۆی بەرز بوونی چەوری .چەوری خوێن و شەکرەی خوێن ئەبێتە هۆی سڕ بوون یان تەزوی پێ یان بێ هەست بوونی پێ وە لە کاتی خەودا ژێر پێی زۆر گەرم ئەبێت کە کەسەکە خەبەر ئەکاتەوە .

چەوری خوێن

شێوەی بەرزبوونەوەی چەوری خوێن ...



بەرز بوونەوەی چەوری خوێن به چ شێوەیک ئەبێت ؟

بەرز بوونەوەی چەوری خوێن لەگەڵ نەخۆشیەکانی وەک کەم ئیش کردنی غودە،هەندی لە نەخۆشیەکانی جگەر و گورچیلە نەخۆشیەکانی شەکرە ،قەڵەوی هەندێ لە ئیلتیهابات ،خواردنە کحولیەکان و ئایدز و ....لە هەندێ باری تر ئەبینرێت ، بەرزبوونەوەی چەوری خوێن بە کۆبوونەوەی چەوری لە دیوارەکانی بۆری خوێن و تەسک کردنەوەی ڕێرەوی خوێن و دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی رێژەی تووش بوون بە جەلتەی مێشک ،ئازاری سنگ ، بۆ دەرخستنی ڕێژەی بەرزی چەوری خوێن پشکنین بۆ دوو جۆر چەوری خوێن دەکەین کۆلستڕۆڵ و ترایگلیسراید .

کۆلسترۆڵ چییە؟
کۆلستڕۆڵ جۆریک چەوریەکه کە لە هەموو خانەکانی لەشی مرۆڤدا هەیە . کۆلسترۆڵ لە خوێندا هەزم نابێت و بە هۆی لیپۆپرۆتینەکان ئەچێتە ناو خانەکانەوە لە خانەکان دێتە دەرەوە .لیپۆپرۆتین پێکهاتەیکە لە پرۆتین و چەوری وە چەوری لە خوێندا دەگوازێتەوە بوونی کۆلسترۆڵ لە جگەر ، شانەکان و مێشک پێویستە.
کۆلسترۆڵ لە دروست کردن و پاراستنی خانە و شانەکان ، هەندێ هۆرمۆن ، دروست بوونی ڤایتامین D و هەڵمژینی هۆرمۆنەکان . ڕێژەی نۆرماڵی کۆلسترۆڵ کەمتر لە 200 میلی گرامە لە یەک لیتردا.
کاتێک که کۆلسترۆڵی خوێن بەرز ئەبێتەوە، دەبێتە هۆی تەسک بوونەوەی دەمارەکانی خوێن و ئەمەش ڕۆشتنی خوێن بە دەمارەکانیدا قورس دەکات و دڵ بە ڕێژەی پێویست خوێنی ئۆکسجین دار ناتوانێت بنێرێت ترسی دروست بوونی جەڵتەی دڵ زیاد دەکات.

چەوری خوێن
شێوەی دروست بوونی کۆلسترۆڵی خوێن



کۆلسترۆڵ بە دوو شێوە دروست دەبیت لە لەشدا:
1- لەش خۆی دروستی دەکات زۆرترین کۆلسترۆڵ جگەر دروستی دەکات کە ڕێژەکەی بە نزیکەیی ڕۆژی 1000 میلی گرام دەبێت.

2- کۆلسترۆڵ کە دەچێتە لەشەوە لە ڕیگای خواردن وەک :گۆشتی سوور،مریشک، ماسی ،وشکە دانەکان

میوە ، سەوزەوات، ڕۆنی گیایی، چەرەسات کەمترین کۆلسترۆڵ لە زەردێنەی هێلکەدایە و زۆرترین بڕی لە گۆشتی سووردایە .

چ هۆکاریک دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی کۆلسترۆڵ؟
- جۆر و رێژەی خواردن
-جموجۆڵی لەش
- ویراسی و جین
- تەمەن و ڕەگەز:زۆربوونی کۆلسترۆڵ بە زۆری لە تەمەنی 20 ساڵیەوە دەست پێدەکات ژنان پێش ئەوەی کە بە تەواوی سووڕی مانگانەیان نەمینیت کەمتر تووش ئەبن لە چاو پیاواندا .

نیشانەکانی بەرزی چەوری خوێن

نیشانەکانی بەرزی چەوری خوێن بریتیە لە قورس بوون و خەست بوونەوەی خوێن کە دەبێتە هۆی کەم بوونی جوڵەی خوێن و قورس ڕۆشتنی خوێن و کەم گەیاندنی ئۆکسجین بۆ شانەکانی لەش بەرز بوونەوەی پلەی گەرمی لەش ئەو نیشانانەش بریتین لە :

1- هەست کردن بە قورسی، هیلاکی یان تەشەنوج لە لەشدا .
2- خەواڵوو .
3- سوتانەوە و هەست کردن بە بەرز بوونەوەی پلەی گەرمی هەندێ بەشی لەش بە تایبەت بنە پی کە لە شەودا زۆرتر دەبێت .
4- ئازارێکی کەم لە پوزی پێ و بنە پێ
5- سەرئێشە کە بە شێوەی قورس بوونی سەر دەردەکەوێت .
6- وشک بوون دەم .
7- سەرگێژە و هەندێ کات زرینگانی گوێ .
8-، دڵە ترپە کە ئەم نیشانانە لەدوای بەکارهێنانی ئەو خواردنانەی کە چەوریان زۆرە دەردەکەوێت ئەم هۆکارانەش بە بەکارهێنانی ئاوی بەرسیلە و ئاوی لیمۆ ئارام دەبێتەوە
10- ئاوسانی دەمووچاو.

تێبینی : مەرج نییە ئەم نیشانانە لە هەموو ئەو کەسانەدا دەربکەویت کە چەوری خوینیان هەیە ڕەنگە یەک نیشانەیان هەبێت یان زیاتر



جۆرەکانی چەوری خوێن چییە ؟
کۆلسترۆڵ و ترایگلیسراید

LDL چییە؟

LDL کۆلسترۆڵی خراپ ، گەردەکانی کۆلسترۆڵ دەگوازنەوە بۆ لەش


VLDL چییە؟
خاوەنی گەورەتری رێژەی ترایگلیسرایدە. . VLDL وەک LDL گەردی کۆلسترۆڵ گەورەتردروست دەکات دەبێتە هۆی تەسک بوونەوەی بۆری خوێن ئەگەر نەخۆشی چەوری خوێنت هەیە و لە هەمان کاتدا VLDL بەرزە ئەوا ئەبێت هەوڵبدەیت دەرمانی بەهێز تر بەکاربهینی چونکە VLDL خاوەنی بڕێکی زۆر لە ترایگلیسرایدە.

HDL چییە؟
کۆلسترۆڵی باش کە کۆلسترۆڵی زیادە لە شدا هەڵدەگرێت و دەیباتەوە بۆ جگەر


چۆن بزانین چەوری خوێنمان بەرزە؟

پشکنین بۆ چەوری خوێن، پشکنین بۆ هەموو جۆرەکانی کۆلستڕۆڵ ، کۆلسترۆڵ HDL (باش)، کۆلسترۆڵ LDL (خراپ) و ترایگلیسراید. ترایگلیسراید جۆرێکە لە چەوری که لە ئەنجامی بەکارهێنانی بەرهەمی خاوەن شەکر دروست دەبێت.بۆ دەرخستنی ڕێژەی ڕاستی چەوری دەبێت 9 تا 12 سەعات پێش پشکنین هیچ شتێک نەخۆیت جگە لە ئاو .

چۆن دەتوانین HDL یان کۆلسترۆلی باش لە لەشدا زۆر بکەین ؟

1-ڕاکردن :بە وەرزش کردن 1200 کالۆری بسوتێنین

2-کەمکردنەوەی کێشی لەش: بە کەمکردنەوەی هەر نیو کیلۆ لە کێشی لەش ئەواHDL %1 زیاد دەکات .

3- وەرزش کردن لە پێش خواردنی ئەو خواردنانەی کە چەوریان زۆرە : ئەم کارە وا دەکات کە ڕێژەی HDL بەرز بێتەوە.

4- جگەرە نەکێشان:بە نەکێشانی جگەرە بۆ ماوەی هەفتەیک، 7 پلەHDL زیاد دەکات.

5- پارێزکردن:پارێزکردن لە خواردنی زۆری شەکر، ئارد، پەتاتەو برنج. ئەو خواردنانەی کە شەکری خوێن زیاد دەکات ئەوا بڕی HDL کەم دەکات لە خوێندا.

بە زۆر بوونی HDL، تووش بوون بە جەڵتەی دڵ کەم دەکات.


بۆ کەمکردنەوەی LDL کۆلسترۆڵی خراپ چی بکەین؟

پارێز کردن لە خواردنی چەوری و کۆلسترۆڵ بە دوور بین .
خۆمان بپارێزین لە کالۆری زیادە.
وەرزش کردن و جوڵەی لەش زیاد بکەین .

Address

Chamchamal

Telephone

+9647728952018

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when عیادەی د.خالید posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category