Charmoo pharmacy دەرمانخانەی چەرموو

  • Home
  • Charmoo pharmacy دەرمانخانەی چەرموو

Charmoo pharmacy دەرمانخانەی چەرموو charmo pharmacy دەرمانخانەی چەرموو
بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی
ناونیشان :چەمچەماڵ شەقامی گشتی پزیشکان تەنیشت کۆگای دەرمانی چەرموو

‏Ultra biotin gummyتەواوکەرێکی خۆراکییە و بڕێکی باش لە ڤایتامینەکانی تێدایە ، بۆ چارەسەری کێشەی قژهەڵوەرین و بەهێزکردنی ...
11/10/2025

‏Ultra biotin gummy
تەواوکەرێکی خۆراکییە و بڕێکی باش لە ڤایتامینەکانی تێدایە ، بۆ چارەسەری کێشەی قژهەڵوەرین و بەهێزکردنی تاڵەکانی قژ

Charmoo pharmacy دەرمانخانەی چەرموو

 #ئاوسانی گورچیلەی خانمان لەماوەی دووگیانیدا؟؟🏵لەماوەی دووگیانیدا هەندێک جار گورچیلەی خانمان دووچاری ئاوسان دەبێتەوە بەت...
30/09/2025

#ئاوسانی گورچیلەی خانمان لەماوەی دووگیانیدا؟؟

🏵لەماوەی دووگیانیدا هەندێک جار گورچیلەی خانمان دووچاری ئاوسان دەبێتەوە بەتایبەت لەماوەی سێ مانگی دووەم و سێ مانگی سێیەم.
🏵ئاوسانی گورچیلە لەماوەی دووگیانیدا بەهۆی هەندێ هۆکارەوە ڕوودەدات وەکو:-
🔴گەورە بوونی قەباری منداڵدان و پەستان خستنە سەر بۆری حالب ئەمەش دەبێتە هۆی ئاوسانی بۆری حالب و پاشان گورچیلە.
🔴گۆڕانی هۆرمۆنی لە ماوەی دووگیانیدا و بەرزبوونەوەی هەندێ هۆرمۆن کە دبێتە هۆی خاوبوونەوەی لوسەماسولکەکانی بۆری حالب و کشانی بۆری حالب.
🔴هەنێک جار خانمان پێش دووگیانی بەردی گورچیلەیان هەیە و لەماوەی دووگیانی بەردەکەیان دادەبەزێت بۆناو بۆری حالب و دەبێتە هۆی ئاوسانی گورچیلە.
🔶ئاوسانی گورچیلە لەماوەی دووگیانیدا دەبێتە هۆی هەوکردنی میزەڕۆ و زیاتر ئاوسانی گورچیلە.
⚫نیشانەکانی ئاوسانی گورچیلە لەماوەی دووگیانیدا؟؟
💠ئازای سک و ئازاری کەلەکان.
💠لەرز و تا و ڕشانەوە.
💠کزانەوەو ئازار لەکاتی میز کردن.
💠زوو زوو میزکردن.
💠هەندێک جار سوربوونی میز.

💥چۆن دەست نیشان دەکرێت؟؟
♦️بەنیشانەکانی کە دەردەکەوێت لەماوەی دووگیانیدا.
♦️پشکنینی میز کە هەوکردن و خوێن لەمیزدا دەردەخات.
♦️سۆناری دایکان کە ئاوسانی گورچیلە پیشان ئەدات.

♣️چارەسەریەکان:-
♦️ئازارشکێن.
♦️دژەڕشانەوە.
♦️دژەهەوکردن.
♦️موغەزی لەڕێگەی کانولا ئەگەر توشی وشکبونەوە هاتبوو.
♦️هەندێک جار ئاوسانی گورچیلەی لە ماوەی دووگیانیدا زۆرە و ئازاری زۆرە بۆیە لەوکاتانەدا قەستەرەی بۆری حالب((دبڵ جەی))لەڕێگەی حالب بینەوە ((نازوری بۆری حالب))بۆ دادەنرێت بە بەنجی گشتی یان بەنجی نیوەی.
‌🔥ئاوسانی گورچیلە بەهۆی دابەزینی بەرد بۆناو بۆری حالب لەماوەی دووگیانیدا چارەسەر دەکرێت بە حالب بین ((نازوری حالب)) و لەیزە.
♠️تێبینی/ئاوسانی گورچیلەی خانمان لەماوەی دووگیانیدا بەزۆری لەلای ڕاست ڕوودەدات و
هەندێک جەر هەردوولا دەئاوسێت.

🦋بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموولایەک.
♦️♦️♦️♦️♦️♦️♦️♦️♦️♦️♦️
☀دکتۆر هەردی طارق زەنگەنە

☀دکتۆرا(بورد)لەنەشتەرگەری گورچیلە و میزو میزەڕۆ پرۆستات و نەزۆکی پیاوان و لاوازی سێکسی.

☀دکتورا(بورد)فی الامراض جراحة المسالک البولية و عقم الرجال والضعف الجنسی.
F.K.B.M.S MB.Ch.B
—————————————-
*چەمچەماڵ
تەلاری پزیشکی نالی
07704999002
゚viralシalシ ゚ #لاوازجنس

نەخۆشی شەکرەو لاوازی جنسی لە پیاواندا؟؟🏵نەخۆشی شەکرەو لاوازی جنسی لە پیاواندا دووانەیەکی هاوتەریبن بۆیە پێویستە لە سەر پ...
13/09/2025

نەخۆشی شەکرەو لاوازی جنسی لە پیاواندا؟؟
🏵نەخۆشی شەکرەو لاوازی جنسی لە پیاواندا دووانەیەکی هاوتەریبن بۆیە پێویستە لە سەر پیاوان پارێزبەندی باش بکەن لەو خواردن و خواردنەوانەی کە شەکری تێدایە.
🏵یەکێک لە هۆکارە هەرە سەرەکیەکان بو دروست بوونی لاوازی جنسی لە پیاواندا بریتییە لە نەخۆشی شەکرە.
🏵نەخۆشی شەکرە دەبێتە هۆی برینداربوونی ناوپۆشی لولەکانی خوێن و بەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کلس بکات و چەوری لەسەری بنشێت و ڕەقبوون و تەسکبوونی لولەکانی خوێن ڕوودەدات ئەمەش زیان بە خوێنبەروخوێنهێنەرەکانی چوک((زەکەر ))دەگەیەنێت.
🏵نەخۆشی شەکرە زیان بە هەستە دەمارەکان دەگەینێت و هۆکارە بۆ لاوازی جنسی.
🔪نەخۆشی شەکرە هۆکارەبۆ:=
*ڕەق نەبوونی چوک.
*کەمبونەوەو نەمانی ئارەزووی سێکس.
*ناتەواوی لە ڕەحەتبوون لەکاتی جووتبوندا واتە چێژ لە جووتبون وەرناگرێت بەراورد بە کەسێکی ئاسای.
*هەندێک جار دەبێتە هۆی گەڕانەوەی تۆماو بۆ دواوە لەکاتی ئاوهاتنەوەدا.

🏵ئەگەر ئەتەوێ لەڕووی جنسەوە تەندروست بیت خۆت بپارێزە لە توشبون بە نەخۆشی شەکرە بە دوورکەوتنەوە لەخواردن و خواردنەوە زیان بەخشەکان بەتایبەت شەکر و خواردنەوەگازیەکان و فاست فود (خواردنە خێراکان).
🏵🏵🏵🏵🏵🏵🏵🏵🏵🏵🏵🏵
☀دکتۆر هەردی طارق زەنگەنە

☀دکتۆرا(بورد)لەنەشتەرگەری گورچیلە و میزو میزەڕۆ پرۆستات و نەزۆکی پیاوان و لاوازی سێکسی.

☀دکتورا(بورد)فی الامراض جراحة المسالک البولية و عقم الرجال والضعف الجنسی.
F.K.B.M.S MB.Ch.B

07738765606
سلێمانی /نزیک فولکەی گۆزەکان
کۆمەڵگەی هاوکاری

07704999002➸➸چەمچەماڵ
゚viralシalシ #لاوازجنس ゚ ゚viralシviralシfypシ゚viralシalシ ゚viralシalシ

نەزۆکی لە پیاواندا بەشێوەیەکی گشتی دوو هۆکاری هەیە:-‌🔴هێلکە گونەکان توانای دروستکردنی تۆوی تەندروستیان نیە.🔴گیران یان تە...
21/08/2025

نەزۆکی لە پیاواندا بەشێوەیەکی گشتی دوو هۆکاری هەیە:-
‌🔴هێلکە گونەکان توانای دروستکردنی تۆوی تەندروستیان نیە.
🔴گیران یان تەسک بوونی ڕێرەوی تۆو((هێلکە گونەکان تۆوی تەندروست دروست دەکەن بەڵام بەهۆی گیرانی ڕێرەوی تۆو ناگەنە زێی مێینە لەکاتی جوتبووندا)).

☀چ کاتێک هێلکە گونەکان توانای دروستکردنی تۆوی تەواو و تەندروستیان نابێت؟؟
‌🔺دانەبەزینی هێلکە گون.
🔺دەوالی گون.
🔺وەرگرتنی چارەسەری کیمیاوی یان چارەسەری تیشک.
🔺جگەرەکێشان،خواردنەوەی کحول،قەڵەوی.
🔺هەوکردنی هێلکە گونەکان بە ڤایرۆس یان بەکتریا.
🔺دروست بوونی دژەتەن دژی تۆوەکان.
🔺بەرکەوتنی هێلکە گون بە زەبری دەرەکی و پوکانەوەی هێلکە گونەکان.
🔺کەمبوون یان ناڕێکی هۆرمۆنەکان بەرپرسن لە دروستکردنی تۆو.
🔺هۆکاری بۆماوەی و ناڕێکی لە جینەکان کە بەرپرسن لە تۆو دروست کردن.

💥نەگەیشتنی تۆو بەزێی مێینە لەکاتی جوتبوندا.
🔷تەسکبون یان گیرانی بۆری تۆو.
🔷تەسکبوون یان گیرانی هاوێژەرە جۆگەی تۆو.
🔷تەسکبوون یان گیرانی میزەجۆ.
🔷گەڕانەوەی تۆواو بۆ میزڵدان لەکاتی ئاوهاتنەوەی پیاو.
🔷نەمان یان لەدەست دانی توانای جوتبوون لە پیاودا.
🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸

☀دکتۆر هەردی طارق زەنگەنە

☀دکتۆرا(بورد)لەنەشتەرگەری گورچیلە و میزو میزەڕۆ پرۆستات و نەزۆکی پیاوان و لاوازی سێکسی.

☀دکتورا(بورد)فی الامراض جراحة المسالک البولية و عقم الرجال والضعف الجنسی.
F.K.B.M.S MB.Ch.B

👇بۆناونوسین پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن:07704999002

سەرەکیترین فرمانەکانی تێستۆستیرۆن:• دەرکەوتنی سیفەتە دووەمییەکانی نێرینە وەکو گڕبوونی دەنگ و گەشەکردنی موو• بنیادنانی ما...
02/08/2025

سەرەکیترین فرمانەکانی تێستۆستیرۆن:
• دەرکەوتنی سیفەتە دووەمییەکانی نێرینە وەکو گڕبوونی دەنگ و گەشەکردنی موو
• بنیادنانی ماسولکەکانی جەستە
• گەشەکردنی چووک و پرۆستات
• بەشدارە لە دروستکردنی خڕۆکە سوورەکانی خوێن
• بەهێزکردنی ئێسک
• دروستکردنی تۆو و رەپبوونی چووک
• دروستبوونی ئارەزووی سێکسی
• جێگیرکردنی مەزاج و باری دەروونیی پیاوان و باشترکردنی بیرکردنەوەیان


دکتۆر. هەردی تاریق زەنگەنە🏵
پسپۆڕی نەشتەرگەریی گورچیلە، میزەڕۆ، پرۆستات و نەزۆکیی پیاوان لاوازی جنسی

07704999002

یەکێک لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای مێدکێری یۆنانی 🇬🇷 %💯🔸 باشترین چارەسەرە بۆڕێگریکردن لە کرێشی قورسی پێستی سەر🔸 لە یەکەم شتن...
21/07/2025

یەکێک لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای مێدکێری یۆنانی 🇬🇷
%💯
🔸 باشترین چارەسەرە بۆڕێگریکردن لە کرێشی قورسی پێستی سەر
🔸 لە یەکەم شتنەوە ئەنجامەکەی زۆر بە ڕوونی دیارە، بۆ ماوەی ١٠ خولەک لەسەر پێستی سەر دەمێنێتەوە و پاشان دەشۆردرێت.

🔥شامپۆیەکی کاریگەرە بۆ لەناوبردنی کرێشی پێستی سەر و ئەو خورانەی کە لەگەڵیدایە و هەروەها هەندێک کەڕووی سەر جەستە.

● یارمەتیدەرە لە کۆنترۆڵکردنی هەڵوەرینی قژ بەهۆی کرێشەوە
● زیانی نییە بۆ پێستی سەر بەهۆی بوونی ماددە و زەیتی سروشتییەوە، کاریگەرە و قژ بە شێوەیەکی زیندوو و تەندروست بەجێدەهێڵێت
● هەروەها دەتوانرێت بۆ چارەسەرکردنی هەندێک هەوکردنی کەڕوویی کە لەسەر ڕووی جەستە هەیە بەکاربهێنرێت

20/07/2025

دانەبەزینی ھێلکە گون (undesended te**is)

🔥بریتیە لە شکستی پرۆسەی دابەزینی هێلکە گون لە سکەکەلێنەوە بۆناو تورەکەی گون .

🔥 هێلکەگونەکان سەرەتا لەناو سکەکەلێندا دروست دەبن پاشان بە پرۆسەیەک وردە وردە دادەبەزن بۆ ناو تورەکەی گون ئەم پرۆسەیە بەتەواوی لە ماوەی دووگیانی و لەناو مناڵدانی دایک دا روودەدات ھەر ھەڵەیەک لەم پرۆسە ورد و ئاڵۆزەدا رووبدات یەک ھێلکە گون یاخود ھەردووکیان ناگەن بە جێگەی پێویست کە ناو تورەکەی گونە .

🔥ئەو ھۆکارانەی کە ئەگەری روودانی دانەبەزینی ھێلکە گون زیاد دەکەن
⁃ لەدایک بوونی منداڵی پێشوەختە واتە (نەبەکام).
⁃ کەمی کێشی منداڵ لەکاتی لەدایک بووندا .
⁃ منداڵی دوانە .
⁃ سستی گەشەی کۆرپەلە لە منداڵدانی دایک دا.
⁃ بوونی پێشینەی خێزانی گوونی دانەبەزیوو.
⁃ بوونی ھەندێک نەخۆشی زکماکی بۆ نمونە مەنگۆلی (Down syndrome ).
⁃ خواردنەوەی کھول لەماوەی دووگیانیدا لەلایەن دایکی دووگیانەوە.
⁃ دایکی جگەرەکێش یاخود بەرکەوتەی دووکەڵی جگەرە.

🔥نیشانەکانی ( چۆن بیناسینەوە )
⁃ نەبینین یاخود ھەست نەکردن بە تاکێک یاخود ھەردوو ھێلکە گون لەپاش لەدایک بوون بە دەست لێدان .

🔥ماکەکانی هێلکە گونی دانەبەزیوو بریتیە لە:
⁃ نەزۆکی .
⁃ شێرپەنجەی گوون .
⁃ سوڕانی گوون .
⁃ فتقی لاموسەڵان.
⁃ بەرکەوتنی زەبری دەرەکی بە ھێلکە گونی دانەبەزیوو .
🌟واتە ئەگەر هێلکە گونی دانەبەزیوو پشتگوێ بخرێ ئەکرێ ھەرکامێک لەم بارانەی سەرەوە دروست بکات .

🔥چارەسەر

⁃ پێویستە راستەوخۆ پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری گورچیلە و میزومیزەرۆ منداڵەکە ببینێ.
⁃ دواتر بەدوای ھێلکە گونەکەدا بگەرێـن بە پشکنین تاکو جێگەکەی ئەزانرێ و جۆرێ دانەبەزینەکە دەست نیشان دەکرێ.
⁃ ئەگەر ھێلکە گونی بەجێماو لە تورەکەی گونەوە نزیک بێت بۆ نمونە لە بن راندابێت ئەوا ئەتوانرێ چاوەرێی دابەزینی بکرێ بەسروشتی .
⁃ لەم کاتانەدا زۆرجار گونی دانەبەزیوو بە شێوەیەکی خۆرسک دادەبەزی پاش لەدایک بوون تاکو تەمەنی (سێ مانگی) .
⁃ ژمارەیەکی کەمی ھەتاکو تەمەنی یەک ساڵی خۆی دادەبەزێ ..» واتە دوای ٣ مانگی ئەگەری بە خۆرسک دابەزینی کەمە بەڵام ھێشتا ئەتوانرێ چاوەرێ بکرێ خۆی داببەزێ تاکو تەمەنی ١ساڵی .
⁃ ئەگەر ھێلکە گونی دانەبەزیوو دووربێت بۆ نمونە لەناو سکدا بەجێمابێت یاخود نەتوانرێ شوێنەکەی بدوزرێتەوە یاخود پوکابێتەوە ئەوا پەنا دەبرێتە بەر ھەناوبینی و نەشتەرگەری .

🔴 تێ بی نێ : زۆرترین کاتی چاوەروانکراو بۆ دابەزینی ھێلکە گونی دانەبەزیوو بە خۆرسکی بریتیە لە(( ١٨ مانگ)) واتە ساڵێک و ٦ مانگ ئەگەر تا ئەوکاتە دانەبەزی پێویستە بە نەشتەرگەری داببەزێنرێ بۆ ناو تورەکەی گون.( واتە نابێ بە ھیچ جۆرێ لە ١٨ مانگ زیاتر دوابخرێ.

☀دکتۆر هەردی طارق زەنگەنە

☀دکتۆرا(بورد)9 گورچیلە و میزو میزەڕۆ پرۆستات و نەزۆکی پیاوان و لاوازی سێکسی.

☀دکتورا(بورد)فی الامراض جراحة المسالک البولية و عقم الرجال والضعف الجنسی.
F.K.B.M.S MB.Ch.B

07738765606

چەمچەماڵ➔➔07704999002

اللهم صَلِّ علی مُحَمَّدٍ وآل مُحَمَّدٍ
18/07/2025

اللهم صَلِّ علی مُحَمَّدٍ وآل مُحَمَّدٍ

دانەبەزینی ھێلکە گون (undesended te**is) 🔥بریتیە لە شکستی پرۆسەی دابەزینی هێلکە گون لە سکەکەلێنەوە بۆناو تورەکەی گون . 🔥...
16/07/2025

دانەبەزینی ھێلکە گون (undesended te**is)

🔥بریتیە لە شکستی پرۆسەی دابەزینی هێلکە گون لە سکەکەلێنەوە بۆناو تورەکەی گون .

🔥 هێلکەگونەکان سەرەتا لەناو سکەکەلێندا دروست دەبن پاشان بە پرۆسەیەک وردە وردە دادەبەزن بۆ ناو تورەکەی گون ئەم پرۆسەیە بەتەواوی لە ماوەی دووگیانی و لەناو مناڵدانی دایک دا روودەدات ھەر ھەڵەیەک لەم پرۆسە ورد و ئاڵۆزەدا رووبدات یەک ھێلکە گون یاخود ھەردووکیان ناگەن بە جێگەی پێویست کە ناو تورەکەی گونە .

🔥ئەو ھۆکارانەی کە ئەگەری روودانی دانەبەزینی ھێلکە گون زیاد دەکەن
⁃ لەدایک بوونی منداڵی پێشوەختە واتە (نەبەکام).
⁃ کەمی کێشی منداڵ لەکاتی لەدایک بووندا .
⁃ منداڵی دوانە .
⁃ سستی گەشەی کۆرپەلە لە منداڵدانی دایک دا.
⁃ بوونی پێشینەی خێزانی گوونی دانەبەزیوو.
⁃ بوونی ھەندێک نەخۆشی زکماکی بۆ نمونە مەنگۆلی (Down syndrome ).
⁃ خواردنەوەی کھول لەماوەی دووگیانیدا لەلایەن دایکی دووگیانەوە.
⁃ دایکی جگەرەکێش یاخود بەرکەوتەی دووکەڵی جگەرە.

🔥نیشانەکانی ( چۆن بیناسینەوە )
⁃ نەبینین یاخود ھەست نەکردن بە تاکێک یاخود ھەردوو ھێلکە گون لەپاش لەدایک بوون بە دەست لێدان .

🔥ماکەکانی هێلکە گونی دانەبەزیوو بریتیە لە:
⁃ نەزۆکی .
⁃ شێرپەنجەی گوون .
⁃ سوڕانی گوون .
⁃ فتقی لاموسەڵان.
⁃ بەرکەوتنی زەبری دەرەکی بە ھێلکە گونی دانەبەزیوو .
🌟واتە ئەگەر هێلکە گونی دانەبەزیوو پشتگوێ بخرێ ئەکرێ ھەرکامێک لەم بارانەی سەرەوە دروست بکات .

🔥چارەسەر

⁃ پێویستە راستەوخۆ پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری گورچیلە و میزومیزەرۆ منداڵەکە ببینێ.
⁃ دواتر بەدوای ھێلکە گونەکەدا بگەرێـن بە پشکنین تاکو جێگەکەی ئەزانرێ و جۆرێ دانەبەزینەکە دەست نیشان دەکرێ.
⁃ ئەگەر ھێلکە گونی بەجێماو لە تورەکەی گونەوە نزیک بێت بۆ نمونە لە بن راندابێت ئەوا ئەتوانرێ چاوەرێی دابەزینی بکرێ بەسروشتی .
⁃ لەم کاتانەدا زۆرجار گونی دانەبەزیوو بە شێوەیەکی خۆرسک دادەبەزی پاش لەدایک بوون تاکو تەمەنی (سێ مانگی) .
⁃ ژمارەیەکی کەمی ھەتاکو تەمەنی یەک ساڵی خۆی دادەبەزێ ..» واتە دوای ٣ مانگی ئەگەری بە خۆرسک دابەزینی کەمە بەڵام ھێشتا ئەتوانرێ چاوەرێ بکرێ خۆی داببەزێ تاکو تەمەنی ١ساڵی .
⁃ ئەگەر ھێلکە گونی دانەبەزیوو دووربێت بۆ نمونە لەناو سکدا بەجێمابێت یاخود نەتوانرێ شوێنەکەی بدوزرێتەوە یاخود پوکابێتەوە ئەوا پەنا دەبرێتە بەر ھەناوبینی و نەشتەرگەری .

🔴 تێ بی نێ : زۆرترین کاتی چاوەروانکراو بۆ دابەزینی ھێلکە گونی دانەبەزیوو بە خۆرسکی بریتیە لە(( ١٨ مانگ)) واتە ساڵێک و ٦ مانگ ئەگەر تا ئەوکاتە دانەبەزی پێویستە بە نەشتەرگەری داببەزێنرێ بۆ ناو تورەکەی گون.( واتە نابێ بە ھیچ جۆرێ لە ١٨ مانگ زیاتر دوابخرێ.

☀دکتۆر هەردی طارق زەنگەنە

☀دکتۆرا(بورد)لەنەشتەرگەری گورچیلە و میزو میزەڕۆ پرۆستات و نەزۆکی پیاوان و لاوازی سێکسی.

☀دکتورا(بورد)فی الامراض جراحة المسالک البولية و عقم الرجال والضعف الجنسی.
F.K.B.M.S MB.Ch.B

بۆ ناونوسین پەیوندی بکەن بەم ژمارانەوە
0770 499 9002
0750 212 23 60

🔺بەنیازی چوونەدەرەوەیەک و کارێکی بەڵام  هۆی تیشکی بەتینی خۆرەوە دواتخستوه 🌞؟🔻بێزاربووی لە کڕینی دژەخۆری جیاواز و بۆ پێست...
12/07/2025

🔺بەنیازی چوونەدەرەوەیەک و کارێکی بەڵام هۆی تیشکی بەتینی خۆرەوە دواتخستوه 🌞؟

🔻بێزاربووی لە کڕینی دژەخۆری جیاواز و بۆ
پێستت نە گونجاوە؟

چیتر پێیویست ناکات خەم بخۆیت ،بە
بەکارهێنانی ئەم دژە خۆرە تایبەت و جیاوازەی براندی لارۆش پۆسای فەرەنسی Anthioles UVMune SPF 50 invisible superfluid چارەسەری هەموو ئەم کێشانە بکە ،بە هۆی تایبەنمەندییە نموونەیەکانیەوە کە :-

1•پارێزەرێکی تەواوەتی ئەبەخشێت بە دەم و چاوت لە هەموو جۆرەکانی تیشکی خۆر نەک بە تەنها UVB
بەڵکو (Ultra long UVA ,UVA) کە گرنگترین خاڵە بۆ هەڵبژاردنی دژەخۆرەکەمان.

2•گونجاوە بۆ هەموو جۆرەکانی پێست
تەنانەت پێستی هەستاریش.

3•ڕێگرە لە دروستبوونی زیپکە و پەڵەی دەم و چاو.

4•پێکهاتەیەکی زۆر سووک و خەفیفی هەیە کە بە دەم و چاوەوە دیار نییە و نابێتە هۆی کزانەوە و سووربوونی چاومان

⚙️شێوازی بەکارهێنان :-

باشتر وایە نیو کاژێر پێش چوونە دەرەوە
بەکاریبهێنیت و دوای زیاتر لە ٢ کاژێر تازەبکرێتەوە.
_________________________________
دەرمانخانەی چەرموو
بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی
ناونیشان :چەمچەماڵ شەقامی گشتی پزیشکان تەنیشت کۆگای دەرمانی چەرموو
دەرمانخانە کەمان لە 12:30ی پاشنیوەڕۆ تاكو ١٢ی شەو كراوەیە
______________________

🌟سیحری قژێکی جوان و تەندروست بە ‏Hola® Ultra Hair Gummies لە ٢٠ ڤیتامین و کانزا و ترشە ئەمینییە گرنگەکان پێکهاتووە، کۆتا...
10/07/2025

🌟سیحری قژێکی جوان و تەندروست بە
‏Hola® Ultra Hair Gummies لە ٢٠ ڤیتامین و کانزا و ترشە ئەمینییە گرنگەکان پێکهاتووە،
کۆتا نهێنی قژە کە توشی سەرسوڕمانت دەکات

دکتۆر هەردی تاریق (پسپۆری نەشتەرگەری گورچیلەومیزەڕۆ و نەزۆکی پیاوان): ئەو خواردن و خواردنەوانەی کە ماددەی سیترەیت لە پێک...
01/07/2025

دکتۆر هەردی تاریق (پسپۆری نەشتەرگەری گورچیلەومیزەڕۆ و نەزۆکی پیاوان): ئەو خواردن و خواردنەوانەی کە ماددەی سیترەیت لە پێکهاتەکەیاندا هەیە، وەکو لیمۆ و سندی و پرتەقاڵ، رێگری لە دروستبوونی بەردی گورچیلە دەکەن

07704999002

Address

شەقامی شەهید باقی

Opening Hours

Monday 13:00 - 00:00
Tuesday 13:00 - 00:00
Wednesday 13:00 - 00:00
Thursday 13:00 - 00:00
Friday 09:00 - 12:00
13:30 - 00:00
Saturday 13:00 - 00:00
Sunday 13:00 - 00:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Charmoo pharmacy دەرمانخانەی چەرموو posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

  • Want your practice to be the top-listed Clinic?

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram