04/08/2023
What does the troponin test detect?
🔷🔹تــرۆپۆنین تێست چی دیاریدەکات کەی ئەم تێستە دەکرێت؟
#چەند زانیاریەکی کورت لەبارەی ئەم تێستەوە ....
💠ئــەم تێستە لەڕێگەی پێوانەکردنی ڕێژەی تــرۆپۆنین(Troponin) کەپڕۆتینێکە لەناو ماسولکەکاندا هەن بۆ دیاریکردنی جەڵتەی دڵ دەکرێت👈 Heart attack
کاتێک کەسێک توشی جەڵتەی دڵ ئەبێ دڵ دوای 3-4
سەعات پڕۆتینی تڕۆپۆنین دەردەداتە ناو ڕێڕەوەکانی خوێن🩸
هەرکاتێک ماسولکەکانی دڵ زیانیان بەربکەوێ ئەم پڕۆتینە دەردەدرێتە ناو خوێن....
0-0.4ng/mLڕێژەی ئاسایی تێستەکە لەنێوانی🔶
#ئەم هۆکارانە وادەکەن ڕێژەی ترۆپۆنین بەرزتربێ لەئاستی ئاسایی...
①Congestive heart failure
②Kidney disease
③Blood clot in your lungs
💢ئەم تێستە ئەوکاتانە دەکرێت کە پزیشک گوماندەکات نەخۆش توشی جەڵتەی دڵبووبێ کاتێک نەخۆشەکە تووشی سەرئێشەو ئازاری سنگ و ڕشانەوەو هێڵنجدان هەناسەتەنگی و زۆر ئارەقەکردنەوە دەبێ
ئەم نیشانانە دەریدەخەن کە کەسەکە ئەگەری هەیە توشی جەڵتەی دڵبووبێ بەلایەنی کەمەوە دەبێ سێ سەعات یان چوار سەعات بەسەر ئەم نیشانانەدا تێپەڕیبێ تابتوانی ئەم تێستەی بۆبکەی ....
🔶🔸 #ئەم تێستە لەڕێگەی وەرگرتنی خوێنەوە دەکرێت💉
و بیخەیتە سەر ئەو شوێنەی کە پیتی S واتە Sample
لێ نوسراوە بۆماوەی چارەگێک چاوەڕێدەکەی
ئەو شوێنەی کەلێی نوسراوە T,C
ئەگەر بووبە دوو خەت پۆزەتیڤە ئەگەرنا نێگەتڤە
💢 #هەوکردنی زۆر و وەرزشی 🚴 زۆر و سوتاوی زۆر وە هەر damage تر لەدڵــدا ئەگەری هەیە ئەم پڕۆتینە بەرزکاتەوە
جگە لەمە چەندین تێستی ترهەن کەدەریدەخەن نەخۆش توشی Heart attack بووە یان نا
بەڵام ئەم تێستە بۆئەوەدەکرێ دکتۆر چارەسەری خێرا بۆنەخۆشبکات و زوتر حاڵەتەکە دەستنیشان بکات .