کلینیکا تەندروستی یا نزارکی

  • Home
  • Iraq
  • Dohuk
  • کلینیکا تەندروستی یا نزارکی

کلینیکا تەندروستی یا نزارکی کلینیکا تەندورستی یا نزارکێ

31/08/2025
31/08/2025

Never Stop - Never Turn Back

بەشی دووەم لەسەر ECG لەم بەشەدا باسێکی کورتی لیدەکان دەکەین، لە بەشی سێیەمەوە دەچینە سەر  شەپۆلەکان Waves (PQRST)..لە EC...
22/10/2020

بەشی دووەم لەسەر ECG
لەم بەشەدا باسێکی کورتی لیدەکان دەکەین، لە بەشی سێیەمەوە دەچینە سەر شەپۆلەکان Waves (PQRST)..
لە ECG دا دوانزە لید هەیە ، کە پێکدێن لەمانە ..
ئەو لیدانەی لەسەر سنگی نەخۆش دەدرێChest lead or precordial lead، کە لە V1, V2, V3,V4,V5,V6 پێکدێت ، ...
وە ئەو لیدانەی لە سەر وەرەقەی ECG ئاماژەن بۆ پەلەکان Limb lead لە دوو بەش پێکدێت..
Bipolar:( l , ll , lll )
Unipolar:( aVR , aVL , aVF )
تێبینی /..هەر بۆ زانیاری خۆتان..
لیدی l لەسەر ECG جیاوازی ڤۆلتیەیە لە نێوان دەستی ڕاست و دەستی چەپ.
لیدی ll لەسەر ECG جیاوازی ڤۆلتیەیە لە نێوان قاچی چەپ و دەستی ڕاست.
لیدی lll لەسەر ECG ئاماژەیە بۆ جیاوازی ڤۆلتیە لە نێوان قاچی چەپ و دەستی چەپ.
ئەمەش شوێنی دانانی لیدەکان لەسەر سنگی نەخۆش..👇
پێکدێت لە شەش دانە بەمشێوەیە دادەنرێن ..
ڕەنگی سوور V1 ، لە لای ڕاست نێوان پەراسووی چوارەم و پێنجەم لە ئاستی ناوەندی ئێسکی چەڵەمە .
ڕەنگی زەرد V2 ، لای چەپ نێوان پەراسووی چوارەم و پێنجەم لە ئاستی ناوەندی ئێسکی چەڵەمە.
ڕەنگی سەوز V3 ، لای چەپ لە نێوانی V2 و V4 ، واتە لەسەر پەراسووی پێنجەم .
ڕەنگی قاوەیی V4 ، لای چەپ نێوانی پەراسوی پێنجەم و شەشەم.
ڕەنگی ڕەش V5 ، لای چەپ نێوانی پەراسوی پێنجەم و شەشەم ، بە لای دیوی دەرەوە .
ڕەنگی بنەوشەیی V6 ، لای چەپ لە ڕێکی V5 زیاتر بۆ دیوی دەرەوە.
* وە شوێنی دانانی لیدەکان دەبێت جێڵی لێبدرێت..

فێربوونی خوێندنەوەی ECG، پێکهاتووە لە پانزە بەش، ڕوونکردنەوەمان داوە لەسەر کۆی گشتی شەپۆلەکان و حاڵەتی ئاسایی و نائاسایی...
22/10/2020

فێربوونی خوێندنەوەی ECG، پێکهاتووە لە پانزە بەش، ڕوونکردنەوەمان داوە لەسەر کۆی گشتی شەپۆلەکان و حاڵەتی ئاسایی و نائاسایییان،وە چەندەها زانیاری دیکەی گرنگ و پێویست، بەو هیوایەم سوودی هەبێت بۆتان😌
بەشی یەکەم لەسەر فێربوونی ECG
چەند زانیارییەکی سەرەتایی لەسەر وەرەقەی ECG
بەرزی چوارگۆشەکانی ECG بە مللیمەتر دەپێورێت ، واتە دوورییە ، هەر چوارگۆشەیەکی بچووکیش لە 1mm پێکدێت ، وە لە باری بەرزیدا پێنج چوارگۆشەی بچووک لەناو یەک چوارگۆشەی گەورەدان ، واتە یەک چوارگۆشەی گەورە 5 mm بەرزیەکەیەتی.
لە باری پانیدا چوارگۆشەکان ئاماژەن بۆ کات ، یەک چوارگۆشەی بچووک 0.04 چرکە دەخایەنێت، وە لەباری پانیشدا پێنج چوارگۆشەی بچووک لەناو یەک چوارگۆشەی گەورەدا هەیە ، واتە بەگشتی یەک چوارگۆشەی گەورە 0.20 چرکە دەخایەنێت.

Address

Dohuk
00964

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کلینیکا تەندروستی یا نزارکی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram