Shamal Al mokhtar

Shamal Al mokhtar دةرمانخانا خازر /شيخان/جاددا كشتي /نيزيك كوميتةيا يةكي?

فوائد الأسبرين بعد سن الأربعينيُقلّل خطر الإصابة بسرطان القولون والمستقيم ...يمنع تكوين الجلطات ويقلِّل من أمراض القلب ....
09/10/2023

فوائد الأسبرين بعد سن الأربعين
يُقلّل خطر الإصابة بسرطان القولون والمستقيم ...
يمنع تكوين الجلطات ويقلِّل من أمراض القلب ...
يعالج التهاب المفاصل الروماتيدي ...
يعالج متلازمة رايتر ...
يعالج اعتلال الشَّبكيّة (تليُّف الشَّبكة) ...
فوائد أخرى

اعراض مرض السكري  العطش الشديد كثرة التبوُّل الشعور بالجوع الشديد فقدان الوزن غير المبرر وجود الكيتونات في البول (الكيتو...
30/08/2022

اعراض مرض السكري
العطش الشديد كثرة التبوُّل الشعور بالجوع الشديد فقدان الوزن غير المبرر وجود الكيتونات في البول (الكيتونات هي نتيجة ثانوية لانهيار العضلات والدهون التي تحدث عندما لا يكون هناك ما يكفي من الانسولين المتاح) الإرهاق سهولة الاستثارة تَغَيُّم الرؤية

إن أعراض التهابات المسالك البولية عند الأطفال هي كما يلي:                                                               ...
30/08/2022

إن أعراض التهابات المسالك البولية عند الأطفال هي كما يلي:
. حرقة أو إحساس مؤلم أثناء التبول. التبول بشكل متكرر بكميات صغيرة من البول. الحاجة الملحة والمستمرة للتبول. صدور رائحة نفاذة من البول. وجود دم في البول. الم في منطقه الحوض، والظهر والحمى. التبول النهاري و/أو الليلي.

صيدلية خازرقضاء الشيخان/داخل السوق الرئيسي/قريب على شيخان سنتر.
30/07/2022

صيدلية خازر
قضاء الشيخان/داخل السوق الرئيسي/قريب على شيخان سنتر.

11/02/2022

ھۆکارەکانی گرژبونی ماسولکە

ماسولکە ئەو ئەندامە گرنگەی جەستەیە کەتوانای وەستان‌و جوڵەمان پێدەبەخشێت، لەوەرزی سەرمادا گەرمی بەجەستەمان دەدات، ھەروەھا ئێسک‌و جومگەو جەستە بەگشتی لەزەبری دەرەکی دەپارێزێت.
بەوپێیەی دڵ‌و ریخۆڵەو گەدەو ئەندامەکانی دیکەی جەستە بەگشتی، تەنانەت دەمارو بۆریەکانی خوێنیش تاڕادەیەکی زۆر لەچین‌و ریشاڵی ماسولکەیی پێکھاتون، پەیوەندی‌و کارلێککردنی بەردەوام ھەیە لەنێوان ماسولکەکان‌و تەواوی ئەندامەکانی دیکەی جەستەدا.
جەستەی مرۆڤێکی تەندروست ٦٥٦ ماسولکە لەخۆدەگرێت، تێکڕای ئەو ماسولکانەش لەڕوی چۆنایەتیەوە لەڕەگەزی نێرینەدا بەھێزترو قەوارە پڕترن‌و زیاتر توانای بەرجەستەبونیان ھەیە.
شایەنی باسە لەجەستەی نێرینەیەکی تەندروستدا ماسولکە رێژەی نزیکەی لەسەدا ٤٠ پێکدەھێنێت، لەکاتێکدا نزیکەی لەسەدا ٢٣ی جەستەی خانمان لەماسولکە پێکدێت.
بێگومان بەڕەچاوکردنی قەوارەو ئەرکە بێشومارەکانی ماسولکە، بونی ھەر جۆرێک لەنەخۆشی‌و کێشەیەک لەو ئەندامەدا کاریگەری گەورە بەگشتی لەسەر جەستەی مرۆڤ دروستدەکات‌و لەتواناکانی کەمدەکاتەوە.
دیارە گرژبون لەکۆی کێشەکانی ماسولکەدا پشکی شێری بەردەکەوێت‌و زۆرجار سەرچاوەیەکە بۆ سنورداربونی جوڵەو دروستبونی ئازارو سڕبون لەجەستەدا.

ئەگەرچی بونی گرژی لەماسولکەدا سەرچاوەیەکە بۆ ئازارو ھەندێکجار ئاستەنگێک بۆ جوڵە، لەگەڵ ئەوەشدا مەرج نیە ‌ھەمیشە ئاماژەیەک بێت بۆ بونی کێشەیەک لەخودی ماسولکەدا، ھەربۆیە بەردەوامبونی گرژی‌و ئازار لەماسولکەدا بۆ ماوەی زیاتر لەچەند ھەفتەیەک بەبێ بونی پێکان‌و زۆر ماندوکردن‌و ھۆکارێکی دیکەی ئاشکرا، پێویستە لەبری بەکارھێنانی دەرمانی ئازارشکێن بۆ کەمکردنەوە یان نەھێشتنی ئازار لەڕێی پەردەپۆشکردنی سەرچاوەی ئازارەکان لەمێشکدا بۆ ماوەیەکی کاتی، لەلایەن پزیشک‌و چارەسەرکاری پسپۆڕەوە بەدواداچونی بۆ بکرێت.
ھۆکارەکانی دروستبونی گرژی‌و ئازار لەماسولکەدا زۆر ھەمەجۆرو جیاوازن لەڕوی شێوازو ماوەی بەردەوامبونی ئازارو قەوارەی ئەو بەشانەی جەستە کە بەئازار دەبن، لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێک

ھۆکاری سەرەکی بونیان ھەیە، کەگرنگترینیان ئەمانەی خوارەوەن:
ھۆکارەکانی گرژبونی ماسولکە:
١. ماندوکردنی جەستە بۆ ماوەکی درێژخایەن‌و زیاتر لەتوانای ماسولکە.
٢. خەمۆکی‌و نائارامی‌و پەستانی دەرونی.
٣. بونی کێشەی وەک سوان، بەگیروەستان، لاوازی‌و ھەوکردن لەجومگەو بڕبڕەکاندا.
٤. بونی خواری‌و ناڕێکی لەئێسکەکاندا دەبێتەھۆی تێکچونی ھاوسەنگی ھێزو درێژی لەنێوان ماسولکەکانداو دواجار گرژی‌و بەئازاربونیان.
٥. تێکچونی سوڕی خوێن بەھۆی کەمی جوڵەو نەکردنی وەرزشەوە، تەنانەت پەستانی دەرونی، جگەرەکێشان، زۆرخواردنەوەی ئەلکحول، کەمی ئاوخواردنەوە، کەمخەوی، بەدخۆراکی و...ھتد لەو ھۆکارانەن کە ‌لەڕێی تێکدانی سوڕی خوێنەوە ماسولکە دوچاری گرژی‌و ئازار دەکەنەوە.
٦. ھەوکردنی جومگەو کەمبونەوەی توانای جوڵە، لاوازی، کورتبونەوە، گرژی‌و بەئازاربونی ماسولکەی لێدەکەوێتەوە.
٧. کەمی مەگنیسیۆم لەجەستەدا یەکێکە لەھۆکارە سەرەکیەکانی دروستبونی گرژی لەماسولکەدا.
گوڵەبەڕۆژە، کاکاو، گوێز، مۆز، کێوی، ئەنەناس، سپێناغ‌و برۆکلی لەخۆراکە دەوڵەمەندەکانن بەمەگنیسیۆم.
٨. نەخۆشیەکانی وەک لاوازی گورچیلە، پەستانی خوێنی بەرز، شەکرە.
٩. لاواز کارکردنی غوددە زۆرجار شەوانە دەبێتەھۆی گرژی و ئازار لەماسولکەکانی پوزدا.
١٠. ھەندێکجار گرژبونی ماسولکە لەکاتی حەوانەوەدا، دەگەڕێتەوە بۆ کەمی کالیسیۆم لەجەستەدا.
١١. داخزانی دیسکی نێوان بڕبڕەکان (انزلاق) ھۆکارە بۆ گرژی‌و ئازار لەماسولکەکاندا، زۆرجار سڕبون‌و ئازار لەقاچ‌و قۆڵەکاندا لەنیشانەکانی داخزانی بڕبڕەو دیسکەکانن.
١٢. بونی کێشە لەڕیخۆڵەو گەدەدا ھەندێکجار گرژی ماسولکەی لێدەکەوێتەوە.
١٣. کێش زۆری ھۆکارە بۆ دروستبونی پەستان لەسەر بڕبڕەی پشت‌و جومگەکان بەگشتی‌و بەوھۆیەوە
دروستبونی گرژی‌و ئازار لەماسولکەدا.
١٤. پێکان لەوەرزش و ژیانی رۆژانەدا.

خۆپاراستن‌و چارەسەر:
١. باشکردنی سوڕی خوێن‌و بەھێزکردنی ماسولکە لەڕێی وەرزشی رۆژانەی بەردەوامەوە لەگرژی‌و ئازار دەمانپارێزێت.
٢. خۆپاراستن لەکێش زۆری، نەخۆشیەکانی وەک شەکرە، پەستانی خوێنی بەرز...ھتد.
٣. بەکارھێنانی دەرمانی مەگنیسیۆم، ئەگەر گرژی لەکەمی ئەو مادەیەوە سەرچاوەی گرتبێت.
٤. وەرگرتنی چارەسەری فیزیایی، مەساج، گەرمی، کارەبایی...ھتد، دژی ئازاری بەھێز بۆ ماوەیەکی کورتی کاتی دەکرێت دەرمانی ئازارشکێنیش بەکاربھێنرێت.
٥ . پێدانی خۆراکی بەسود، پشودانی پێویست‌و خەوی پێویست ماسولکە لەگرژبون دەپارێزێت.
٦. بەدواداچون‌و وەرگرتنی چارەسەر لەکاتی بونی ھەرجۆرێک لەنەخۆشیە ھەناوییەکاندا، کەزۆر گرژی ماسولکەیان لێدەکەوێتەوه

دةرمانخانةي خازر لة خزمةتي هاولاتياني خوشةويستة لة كاتزمير 2 دواي نيوةرو هةتا 12ي شةو صيدلية الخازر في خدمة المواطنين ال...
26/01/2022

دةرمانخانةي خازر لة خزمةتي هاولاتياني خوشةويستة لة كاتزمير 2 دواي نيوةرو هةتا 12ي شةو
صيدلية الخازر في خدمة المواطنين الأعزاء من الساعة 2ظهرا إلى 12 ليلا ..
عنوان مركز شيخان داخل السوق

فوائد الأوميغا 3 العامة  التقليل من خطر الإصابة بالالتهابات. التقليل من خطر الإصابة بأمراض القلب. الحماية من الإصابة بال...
14/11/2021

فوائد الأوميغا 3 العامة
التقليل من خطر الإصابة بالالتهابات. التقليل من خطر الإصابة بأمراض القلب. الحماية من الإصابة بالسمنة. تعزيز صحة العيون. التقليل من أعراض الإصابة في قصور الانتباه وفرط الحركة لدى الأطفال. حماية الدماغ من الإصابة بالزهايمر والخرف. تعزيز صحة العظام والمفاصل.

کۆمەڵیک زانیاری دەربارەی ڤیتامینەکان و بڕی پێویستیان کە دەبێ ڕۆژانە وەربگیرێت. 🦠ڤیتامین A- بەرپرسە لە :-وا لە پێست ئەکا...
14/11/2021

کۆمەڵیک زانیاری دەربارەی ڤیتامینەکان و بڕی پێویستیان کە دەبێ ڕۆژانە وەربگیرێت.

🦠ڤیتامین A
- بەرپرسە لە :-
وا لە پێست ئەکا گەنجتر دەربکەوێت و یارمەتی پڕبوون و جوان کردنی قژ ئەکا،و نینۆکەکان بەهێز دەکا .بینین بەهێز دەکا، یارمەتی پتەوبوونی ئێسک دەدا
-لەم پێکھاتانەدا ھەیە:-
گۆشتی جگەر،ماسی،شیر،هێلکە،­ پەنیر، گێزەر،میوە مزرەکان وەک لێمۆ و پرتەقاڵ.
-ڕۆژانە پێویستە0.4 بۆ 1gm وەربگیرێت

🦠ڤیتامین C
-بەرپرسە لە :-
سافبوونی پێست،بەهێزکردنی بەرگری جەستە، یارمەتی بەهێزکرنی پێست و نینۆک دەدا
-لەم پێکھاتانەدا دەدۆزرێتەوە:-
میوە مزرەکان،شویت،کەلەم و قەڕنابیت. سەوزە ،فاسۆلیا،توور،،کێوی،­
-ڕۆژانە پێویستە 70mg وەربگیرێت و بخورێت

🦠ڤیتامین D
-بەرپرسە لە :-
-بەهێزکردنی ئێسک،یارمەتی دانی سوڕی خوێن،بەرگری دژی سەرما،دەردانی ژەهرەکان
-لەم پێکھاتانەدا دەستت دەکەوێت:-
پەنیر، کەرە،سپێنەی هێلکە،خواردنە دەریایەکان،پەتاتە،سە­وزەکان
-ڕۆژانە پێویستە 2 بۆ 5mg وەربگیرێت و بخورێت

‏‎ڤیتامین B2🦠
‏‎بەرپرسە لە-
‏‎دووبارە دروست کردنەوەی خانەکان، بەهێز کردنی بینین،یارمەتی پتەوبوونی ماسولکەکان دەدات.
‏‎دەتوانرێت لەم پێکھاتانەدا بدۆزرێتەوە-
‏‎شیر،بووندوق،قارچک،پە­نیر، ماست ،گۆشت.
-ڕۆژانە پێویستە 1.3 بۆ 3mg وەربگیرێت.

🦠ڤیتامین B5
بەرپرسە لە:-
-بەهێز کردنی بیرەوەری،بەهێزکردنی ملولەکان و هێشتنەوەی دڵ بە ساغی.
-لەم پێکھاتانەدا دەست ئەکەوێت
مریشک،سپێنەی هێلکە،بەرهەمە شیرەمەنیەکان، کاڤیار(خواردنێکە لە هێلکەی ماسی دروست دەکرێت) بازیلیا،گوێز،ماست،بر­ینج ،بڕۆکلی.
-ڕۆژانە پێویستە5mg وەربگیرێت

‏‎ڤیتامین B6🦠
‏‎بەرپرسە لە-
‏‎هێشتنەوەی جەستە بە گەنجی،بەهێز کردنی سیستەمی دەمارەکان،بهێز کردنی ملولەکانی خوێن
‏‎دەتوانرێت وەربگیرێت لەم پێکھاتانەوە-
‏‎دانەوێلە،سەوزە،کەلەر­م،مۆز،گوێز، دانەوێلە بە کەپەکەوە،ماسی سەلەمون و گۆشتی سوور.

-ڕۆژانە پێویستە 1.6 بۆ 2mg وەربگیرێت

🦠ڤیتامین B12
بەرپرسە لە
-زیادکردنی کێش،بەهێزکردنی بەرگری،بەهێزکردنی بیرەوەری،یارمەتی بەهێزکردنی Gastrointestinal tract دەدا.
-لەم خواردنانەدا هەیە.
ماسی،شیر،پەنیر،سپێنە­ی هێلکە،پاقلەی سۆیا،گوێچکە ماسی.
-ڕۆژانە پێویستە 2 بۆ 5mg وەربگرین

🦠ڤیتامین E
بەرپرسە لە:-
-هێشتنەوەی جەستە بە گەنجی،ڕێکخستنی فرمانەکانی سیستەمی زاوزێ وە پاراستنی.
-لەم پێکھاتانەدا دەدۆزرێتەوە
گۆشتی سوور، گەنمەشامی،بەرهەمە شیرەمەنیەکان -ڕۆژانە پێویستە 30 بۆ 50mg وەربگیرێت

🦠ڤیتامین K
-بەرپرسە لە:-
خێراکردنی چاکبوونەوەی برین،یارمەتی مەیاندنی ئاسای خوێن دەدات.
-لەم پێکھاتانەدا دەدۆزرێتەوە سپێناخ،گێزەر،تەماتە،­چای سەوز.
-پێویستە ڕۆژانە 1 بۆ 2mg وەربگیرێت

جۆرەکانی پانادۆڵ و بەکارهێنانیان.یەکەم : Panadol womenکە پاکەتەکەی بە جۆرێکە سەرنجی کریار زیاتر ڕا ئەکێشێت و هەم لە سیع...
14/11/2021

جۆرەکانی پانادۆڵ و بەکارهێنانیان.

یەکەم : Panadol women
کە پاکەتەکەی بە جۆرێکە سەرنجی کریار زیاتر ڕا ئەکێشێت و هەم لە سیعریش گرانترە لە ئەوانەی کە.

بە کار ئەهێنرێت..
١- لە کاتی سوڕی مانگانەدا.
٢- لەکاتی ئازاری ئاسای و مامناوەند.
٣- پلەی گەرمی لەش دا ئەبەزێنێت (تا).

نابێت لە ١٢ ساڵ خوارتر بەکاری بێنێت.

مادەکانی ناو Panadol women
‏Acetaminophen 500mg
‏Caffeine 65mg
ئەتوانرێ ٨ سەعات جارێ بەکار بهێنرێت.

دووەم/ Panadol migraine

بەکارهێنان...
١.بەکاریەت زیاتر بۆ شەقیقە.
٢.ئازاری کەم و مامناوەند.
٣. بۆ Cold & flu

پێکهاتەکەی..
‏Asprin 250mg
‏Acetaminophen 250mg
‏Caffeine 65mg

سێیەم/ Panadol cold & flu

ئەم جۆرەیان تا بڵێی شتێکی باشە بۆ پەتا.

بەکاریەت بۆ...

١-سەر ئێشە.
٢-ئازاری کەم و مامناوەندیی.
٣-بۆ ئاوی لوت و لوت گیران.
٤-کەم کردنەوەی پلەی گەرمی.
٥- کەسێک کۆکەی هەبێت و کۆکەکەی بەڵغەمی لەگەڵ بێت.

پێکهاتەکەی..

‏Acetaminophen 250mg
‏Guaifenesin 100 mg
‏Phenylephrine Hydrochloride 5 mg

¶٦ سەعات جارێ ئەتوانرێ بەکاربێت.

¶نابێ ٨ تاب زیاتر بەکاربێت لە ناوەی ٢٤ سەعات.

¶نابێت زیاتر لە ٥ ڕۆژ بەکاربێت.

چوارەم/ Panadol Sinus

بەکارهێنان...
١-بەکاریەت بۆ ئازاری کەم و مامناوەندیی.
٢.کەمکردنەوەی پلەی گەرمی لەش.
٣.بۆ ئاوی لوت و لوت گیران.

پێکهاتەکانی...
‏Acetaminophen 500mg
‏Pseudoephedrine Hydrochloride 30mg

ئەتوانی ٨ سەعات جارێ بەکاربێت.

نابێت ڕۆژی ٨ تاب بەکاربێت

بێ چاودێری دکتۆر لە ٧ ڕۆژ زیاتر بەکاری مەهێنە.

پێنجەم/panadol cold and flu hot lemon and honey vapour release sachets.

بەکاریەت..

١.ئازاری لەش.
٢.بۆ ئاوی لەت و لوت گیران.
٣.بۆ cold & flu .

پێکهاتەکانی...

‏Acetaminophen = 600 mg
‏Phenylephrine=10mg

یەک پارچە sachet ٦ سەعات جارێ .

لە ماوەی ٢٤ سەعات نابێت زیاتر لە ٦ sachet بەکاربێت.

لە ٧ ڕۆژ زیاتر نابێت بەکاربێت.

شەشەم / Panadol Cold + Flu لە ڕەسمەکەیا دام ناوە مەبەستم لەم خاڵە پاکەت سەوزەکەیە..

بەکاریەت...
١.ئازاری کەم و مامناوەندیی.
٢.کەمکردنەوەی پلەی گەرمی لەش.
٣.بۆ ئاوی لەت و لوت گیران.
٤.بۆ حەساسیەت وەک خورانی قوڕگ و هەر جۆرە حەساسیەتێک بێت.
٥. خورانی پێست و ئاو هاتن لە چاو بەهۆی حەساسیەتەوە.

پێکهاتەکانی..

‏Acetaminophen = 500 mg
‏Chlorpheniramine = 2 mg
‏Pseudoephedrine Hydrochloride =30 mg

حەوتەم / Panadol joint

بەکاریەت...
١.ئازاری لەش بەتایبەتی ئازاری جومگە.
٢.تا
٣.سەر ئێشە.

پێکهاتەی.....
‏Acetaminophen 665mg

ئەتوانرێ ٨ سەعات جارێ بەکاربێت.

لە ٦ ڕۆژ زیاتر بەکارنایەت بەبێ ڕەچاوی دکتۆر.

هەشتەم/ Panadol actifast

ئەم جۆرەیان کرداری Panadol ەکە دوو هێندە خێرا دەبێت.

پێکهاتەی..

‏500mg Paracetamol
‏Sodium content 173mg per tablet

نۆیەم/Panadol extra

بەکاریەت...

١.ڕۆمانتیزم.
٢.شەقیقە.
٣.ئازاری ماسولکە.

پێکهاتەی....

‏500mg Paracetamol
‏65mg caffeine

‏1x3 or 1x4 24h

دەیەم/ Panadol night
ئەم جۆرە بەوە ناسراوە کە خەوێکی خۆش و ئارامت پێ ئەبەخشێ هەڵبەتە کاتێک توشی هەڵامەت یان پەتائەبین بۆ کاتی خەو هەیە کێشەی هەیە و خەوی لێ ناکەوێ.

بەکاریەت بۆ...
١.ئازاری لەش.
٢.سەرئێشە.
٣.ئازاری پشت.
٤. ئازاری ماسولكە.
٥.بۆ حەساسیەت وەک خوران و هەنێ حاڵەتی کە بەکاریەت .

پێکهاتەی...

‏Paracetamol 500mg
‏Diphenhydramine hydrochloride 25mg

‏2 tablet before bedtime

یانزەیەم/ Panadol advance
وەک تەنها مادەی PARACETAMOL تیایە بۆ ئازار بە گشتی بەکاریەت ئازاری مامناوەندیی.

٭کورتەیەک دەربارەی دەرمان:-🍁دەرمان:-مادەیەکە یاخود کارایەکە کە بەکار دەهێنرێت بە مەبەستی [چارەسەر کردنی نەخۆشی،دیاری کرد...
14/11/2021

٭کورتەیەک دەربارەی دەرمان:-
🍁دەرمان:-مادەیەکە یاخود کارایەکە کە بەکار دەهێنرێت بە مەبەستی [چارەسەر کردنی نەخۆشی،دیاری کردنی هۆکاری نەخۆشی، کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشی ، و ڕێگریکردن لە توشبوون بە نەخۆشی .....] بەکاردەهێنرێت
🍁٭دەرمانەکان بە پێی جۆری نەخۆشی و چۆنیەتی کارکردنی دەرمانەکە دەکرێن بە چەند کۆمەڵەیەکەوە کە 30 گروپن و هەر گروپێک بۆ مەبەستێکی دیاری کراوبەکاردەهێنرێت. کە ئەمانەن
‏1.antibiotics
‏2. Antifungals
‏3.anti _ viral
‏4. Anti _ helminthic
‏5.NSAIDs
‏6. skeletal muscle relaxants
‏7. Analgesics
‏8. Gastro _ intestinal drug
‏9. Corticosteroids
‏10.anti_hypertensiv
‏11. Lipid_ lowering agents
‏12. Anti _ platelets
‏13. Coagulation
‏14. Anti _ diabetic drugs
‏15. Anti _ anginal agents
‏16. Thyroid drugs
‏17. Phosphpdiesterse - 5 enzyme inhibitors
‏18 . Anti -histamine
‏19. Womans health
‏20. Urinary tract drugs
‏21. Drug used in treatment of gout
‏22 .cold and flu drugs
‏23. Drug used to treat cough
‏24 Anti - depressants
‏25. Anti_ epileptics
‏26. Anti_ Parkinson drugs
‏27. Anti- alzheimers
‏28. Anxiolytic- agents
‏29. Sedative and hypertonic drugs
‏30. Psychotic drugs
کە بە درێژایی کۆرسەکە هەوڵ دەدەین باس لە گرنگترین گروپەکان بکەین ، کە زۆرترین بەکار هێنانیان هەیە .😌

٭ئێمە سەرەتا باس لەو دەرمانانە دەکەین کە بۆ مەبەستی چارەسەر کردنی (infection))
التهابات) بەکاردەهێنرێت
کە سێ گروپی دەرمان تایبەتە بە چارەسەرکردنی کە:-
‏🍂-antibiotice
‏🍂_anti fungal
‏🍂_anti viral
دەگرێتەوە .
‏🍂antibiotic :-
٭کە بەکار دەهێنرێت بۆ مەبەستی وەستاندنی گەشەی بەکتریا و لەناوبردنی.
٭بە پێی شێوازی کارکردنی دەرمانەکان لەسەر بەکتریاکان دەکرێ بە (4) جۆرەوە کە کاردەکەن لەسەر

‏🌼cell wall دیواری خانە
‏🌼cell membrane پەردەی خانە
‏🌼RNA & DNA ناوکە ترشەکان
‏🌼Ribosome ڕایبۆسۆم

-1

‏🌼1.impairment of synthesis of the
‏cell wall
ئەوانەی کار لەسەر تێکدانی دیواری خانەی بەکتریا ئەکەن
بریتین لە:

‏🌹penicillins
‏🌹cephalosporins
‏🌹carbapenems
‏🌹monobactams
‏🌹glycopeptides
کە هەریەکێکیان کۆمەڵێ دەرمان لەخۆیی ئەگرێ👈

‏👉A.pencellins:
کۆمەڵەی پەنسلین
بەکاردەهێنرێت بە مەبەستی چارەسەری هەوکردنی [ قوڕگ و گوێ و لووت ، ئاڵوەکان ، پێست ، بەشی خوارەوەی کۆئەندامی هەناسە . میزڵدان و میزەڕۆ ]

‏💠.amoxicillin (amoxil)
شێواز و بەکارهێنانی:-
‏Capsule . 250 mg.500 mg ( every 8 hours)
‏Tablet. 1000 mg .(every 12 hours)
‏Orally solution. 125 mg .250 mg (15mg /kg every 8 hours)
‏Vial for injection .250 . 500. 1000 .(two or three time daily)

‏💠.ampicillin (ominpen)
شێواز و بەکارهێنانی:-
‏Capsule (250 mg. 500 mg ) (every 6 hours)
‏Orally solution. (125mg .250mg ) every 6 hours)
‏Vial for injection (250.500.1000.2000.) 3 to 4 time daily

‏.💠amoxicillin+clavulanic acid (amoklan,augmentin)®
شێواز و بەکارهێنانی:-
‏Tablet . 375mg .625mg 1000 mg (two to three time daily
‏Oral solution .157 mg .312mg 457mg.643mg ( every 12 hours)

‏💠ampicillin+cloxacillin (ampiclox)®
شێواز و بەکارهێنانی:-
‏Capsule. 500 mg ( three to four time daily)
‏Vial for injection 500 mg . 1000 mg .( two to three time daily)

‏💠oxacillin(bactocill)®
شێواز و بەکارهێنانی:-
‏Vial for injection. 1000 mg. 2000 mg ( three to four time daily)

‏💠penicillin G (plizerpin)
شێواز و بەکارهێنانی:-
‏Injection suspension ( one time daily by IM )
‏procaine pencillin (procaine penicillin+benzyl penicillin)

‏tb . دەرمانەکانی ئەم گروپە بە پاشگری cillin کۆتایان دێت ،

‏👉B.Cephalosporins:
کۆمەڵەی سیفالۆسپۆرین
بەکاردەهینرێت بو چارەسەری هەوکردنی [ میزڵدان . کۆئەندامی زاوزێ. پەردەی مێشک . گوێ . لەوزەتەین. گرانەتا.بۆڕی هەوا . پێست ]
‏💠cephalexin(keflex)
شێواز و بەکارهێنانی:-
‏Capsule. 250mg .500 mg . 750 mg ( three to four time daily)
‏Orally solution .125 mg .250 mg ( every 6 hours)

‏2💠 cefaclor
شێواز و بەکارهێنانی:-
‏Capsule 250mg . 500 mg ( every 8 hours)

‏💠cefuroxime( zinacef)
شێواز و بەکارهێنانی:-
‏Tablet 250 mg .500 mg ( every 12 hours)
‏Vial for injection 750 mg .1500 mg ( every 12 hours)

‏💠cefixime (suprax)
شێواز و بەکارهێنانی:-
‏Capsule .200 mg .400 mg ( once daily)
‏Tablet .200 mg 400 mg ( once daily )
‏Oral solution .100mg .200 mg(

‏💠cifdinir ( omnicef)
شێواز و بەکارهێنانی:-
‏Capsule. 300 mg ( every 12 hours )
‏Oral solution. 125mg . 250 mg ( every 12 hours)

‏💠cefditorin ( spectracef)
شێواز و بەکارهێنانی:-
‏Tablet 200 mg .400 mg (every 12 hours)

‏💠cefpodoxime( vantin )
شێواز و بەکارهێنانی:-
‏Tablet. 200 mg. 400 mg ( every 12 hours)
‏Oral solution .50 mg .100 mg ( every 12 hours)

‏💠cefdroxil( ultracef)
شێواز و بەکارهێنانی:-
‏Capsule .500 mg ( every 12 hours)
‏Tablet.1000 mg ( every 24 hours)
‏Oral suspension. 250 mg. 500 mg( every 12 hours)

‏💠ceftriaxone( mesporin )
شێواز و بەکارهێنانی:-
‏Vial for injection. 250 mg. 500mg. 1000 mg(twice daily)

‏💠cefotaxime ( claforan )
شێواز و بەکارهێنانی:-
‏Vial for injection . 500 mg .1000 mg ( twice daily)

‏💠cefepime ( maxipime)
شێواز و بەکارهێنانی:-
‏Vial for injection . 1000 mg 2000 mg ( twice daily)

‏👉C.carbapenems
کۆمەڵەی کارباپینەمس
بەکاردێت بۆ چارەسەری هەوکردنی [پێست.سیەکان پەردەی مێشک . پەردەی دڵ. ناوەوەی سک]

‏💠meropenem( merrem IV )
شێواز و بەکارهێنانی:-
‏Vial for injection 500 mg . 1000 mg ( every 8 to 12 hours)

‏👉D.monobactms
کۆمەڵەی منۆبەکتەمس
کە بەکار دەهێنرێت بە مەبەستی چارەسەرکردنی هەوکردنی [پەردەی مێشک، سیەکان، کۆ ئەندامی میزەڕۆ ]
‏💠aztreonam( azactam )
شێواز و بەکارهێنانی:-
‏Vial for injection :_1000 mg . 2000 mg ( every 8 to 12 hours)
‏Solution for inhalation:- 75 mg ( every 8 hours)

‏tb. پێویستە ڕاستەوخۆ لە کانۆلا بدرێت بە ماوەی 3 بۆ 5 دەقە ، وە بۆ مغزی بە 20 دەقە بۆ سەعاتێک بەکاربێت

‏👉E.glycopeptides
کۆمەڵەی گلاکۆپێپتاید

‏💠vancomycin (vancocin)
شێواز و بەکارهێنانی:-
‏Capsule:-125 mg .250 mg ( every 6 hours)
‏Vial for injection:_ 500 mg . 750 mg .1000 mg ( every 8 to 12 hours)
لە ڕێگای مغزیەوە لانی کەم بۆ ماوەی 60 خولەک لێدەدرێت .

‏💠Fosfomycin( monurol)
شێواز و بەکارهێنانی:-
‏Powder for reconstitution 3g / packet

‏tb.1 .لە کاتی پێدانی هەر دەرمانێکی antibiotic پێویستە لە نەخۆش بپرسرێت کە ئاخۆ هەستیاری بە
ئەو دەرمانە یاخود نا ئەگەر هەستیاری هەبوو پێوویستە دەرمانەکەی بۆ بەکار نەیات و دەرمانێکی تر لە هەمان گروپ بەکاربێت .
‏tb.پێویستە بڕی هەموو دەرمانەکان تەواو بکرێت نەک ئەوەی کە هەستت بە باشی کرد و واز لە دەرمانەکە
بهێنیت

‎ئەوكەسانەی تەمەنیان سەرو چل ساڵە پێویستە ئاگاداری خۆیان بن‎چی بکەین بۆ ئەوەی تووشی جەڵتەی مێشک و دڵ نەبین‎زانایەکی گەور...
14/11/2021

‎ئەوكەسانەی تەمەنیان سەرو چل ساڵە پێویستە ئاگاداری خۆیان بن
‎چی بکەین بۆ ئەوەی تووشی جەڵتەی مێشک و دڵ نەبین

‎زانایەکی گەورەی جیهانی نهێنیەکی گەورە ئاشکرادەکات، لە پاش ئەو لێکۆڵینەوانەی بەدرێژایی ژیانی ئەنجامیداوە لە بواری مێشک و دەمارەکان و دروستبوونی جەڵتەی دڵدا.

‎پرۆفیسۆر مەجیدی سەمیعی کە لەساڵی ٢٠١٤ خەڵاتی باشترین پزیشکی مێشکی لەلایەن ئەکادیمیای جیهانی مێشک و دەمارەوە پێدراوە، لە نوێترین وتاریدا دەڵێت نهێنیەکی گەورەتان بۆ ئاشکرا دەکەم کە بەرهەمی لێکۆڵێنەوەی چەندین ساڵەی منە کە لە بواری مێشک و دەمارەکاندا ئەنجاممداوە و کارم تێدا کردووە.

‎ده‌زانین که‌ زۆربه‌ی زۆری جەڵتەی مێشک و دڵ لە به‌یانیاندا رووده‌دات، بەڵام بۆچی! ئه‌مه‌ ئەو نهێنیەیە کە زۆربەی پزیشکەکان بە ئێوەی ناڵێن.

‎کاتێک که‌سێک ئێواران خواردنێکی چه‌ور ده‌خوات، پاش 8 کاتژمێر واته‌ نزیک بانگی بەیانی چەوری ئەو خواردنەی کە خواردوویەتی له‌ گه‌ده‌وه‌ دەچێتە ناو ریخۆڵه‌کان و پاش ئەوەش چه‌وریه‌کی زۆر دەچێتە ناو سوڕی خوێنی ئەو کەسەوە .

‎به‌م شێوەیە‌ فیسکۆسیتی یان هه‌مان خەستی خوێن لە ناو لەشدا دروست دەبێت، سه‌رله‌به‌یانی ساردترین کاتی رۆژه‌ و جه‌سته‌ له‌ خەودایە و لێدانی دڵ و پاڵەپەستۆی خوێن له‌ نزمترین ئاستدایە، قاچه‌کان که دوورترین خاڵه‌ له‌ دڵە‌وه‌ له‌گه‌ڵ دڵ له‌یه‌ک ئاستی ئاسۆییدان، پێیەکان که‌ ساردترین خاڵی لەشە و له‌ژێر به‌تانی دێته‌ ده‌رەوه‌‌و سارد ده‌بنه‌وه‌، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م شتانه‌ زۆربوونی چه‌وری و خه‌ستی خوێنیش زیاد بکات، مەیینی خوێن دروست دەبێت و پرۆسەی جەڵتە دەستپێدەکات.

‎که‌سەکە‌ کاتێک به‌یانی لەخەو هەڵدەستێت و دەچێتە دەرەوە، جەستەی گه‌رم ده‌بێت و لێدانی دڵی زیاتر دەبێت و پاڵەپەستۆی خوێنی بەرزتر دەبێتەوە، ئەو کڵۆ خوێنانەی کە لە ئەنجامی خواردنە چەورەکەی ئێوارە لە لەشیدا دروستبووە له‌ پێیەکانیەوە جیادەبنەوە و دەچنە ناو سوڕی خوێنەوە .

‎کاتێک ئه‌و که‌سه‌ به‌ پێ دەڕوات، کلۆخوێنەکە دەڕواته‌ ناو مێشک و خوێنی و جەڵتە دروستدەبێت و ئەگەری هەیە گیان لەدەستبدات، ئه‌گه‌ریش له‌ ژیان بمێنێته‌وه‌ به‌ شێک له‌ جەستەی له‌کاردەکەوێت، ئەوەش بەستراوه‌ بەوەی کام خوێنهێنەر گیراوه ‌و چه‌ند زیانی پێگەیشتووە.

‎ئه‌گه‌ر کڵۆخوێنەکە بگاته‌ جگه‌ر ئه‌وه‌ جگه‌ر ده‌توانێت خۆی چاک بکاته‌وه‌، ئەگەر کڵۆخوێنەکە بگاته‌ گورچیله‌کان ئەوە هیچ ڕوونادات و گورچیلە کاری خۆی دەکات، ئەگەر کڵۆخوێنەکە لەپێدا بمێنێته‌وه‌ ئه‌و کات نەخۆشی(ده‌والی) دروست ده‌کات.

‎ئەگه‌ر کڵۆخوێنەکە بگاته‌ دڵ و مێشک ئەوا بێگومان جەڵتە دروست دەکات.

‎چۆنێی ڕێگرتن له‌ جەڵتە؟
‎1-مرۆڤ که گەیشتە تەمەنی 40 ساڵی نابێت شەوانە خۆراکی چەور بخوات، چونکە هەتا بەیانی لە ژێر هەڕەشەی جەڵتەدا دەبێت.

‎2- ئەگەر ئێوارانیش لە میوانی بوویت دەبێت کەم بخۆیت.

‎3- پاش خواردن کەمێک سرکە یان ئاوی لیمۆی سروشتی بخۆ.

‎4_پێش خەوتن چەند پەرداخێک ئاو بخۆرەوە بۆ ئەوەى خوێن لەخەستبوونەوە بپارێزیت، چونکە خۆراکی چەور ئاوى لەش دەمژێت.

‎5- لەوەرزی سەرما دا قاچەکانت داپۆشە و گۆرەوی لەپێ بکە.

‎چارەسەری جەڵتە چییە؟
‎چارەسەری جەڵتە زۆر ئاڵۆزە، زۆربەی ئەوانەی تووشی جەڵتە دەبن یان دەمرن یان ئیفلیج دەبن کە ئیدی کار لەکار دەترازێت و ئەو مرۆڤە وەکو جارانی لێ نایەتەوە، چونکە زیان بە مێشک و دەمارەکانی گەیشتووە.

‎لە وڵاتانی خۆرئاوا دەرزیەک هەیە کە پێکهاتەکەی لە لیکی زالوو دروستکراوە، کە بەخێرایی کڵۆخوێنەکان شیدەکاتەوە و لە ناویان دەبات، بەڵام پێویستە ئەم دەرزیە لە سێ کاتژمێری سەرەتایی جەڵتەکەدا لە نەخۆشەکە بدرێت.

‎ئەگەرچی ئەم دەرزییە لە وڵاتی ئێمەدا نییە بەڵام باشترە (زەروو دەرمان)ی لەکاتژمێرى یەکەمی سەکتەدا دەست پێبکرێت، ئەویش چەند زالووێک لە سەر لایەکی سەر یان پشتی گوێ دابنرێت دوای نیو کاتژمێر کەسی نەخۆش بەرەو باش بوون دەچێت.

‎موعجیزەی زالوو بۆ جەڵتە تا ئێستا چەندین جار تاقیکراوەتەوە و ئەنجامی زۆر باشی هەبووە.

‎کامانەن ئەو کەسانەی لە مەترسی جەڵتەدان؟

‎ئەو کەسانەی کە چەوری خوێنیان بەرزه یان خوێنیان خەستە یان خوێ زۆر دەخۆن، ئەو کەسانەن کە گیرانی بۆریەکانی خوێنیان هەیە یان پاڵەپەستۆی خوێنیان بەرزە، ئەوکەسانەی مێژینەی جەڵتە لەناو خێزانیاندا هەیە یان ئەوانەی تەمەنیان زۆرە هەموویان لە مەترسی جەڵتەدان.

‎کەوایە پێش ئەوەی جەڵتە لێتبدات ئەم کارانە ئەنجام بدە:
‎• بۆ پێشگیری کردن زالوو دەرمانی ئەنجامبدەن تا لە ئەگەری گیرانی بۆری و بۆریچکەی خۆیی دڵ و مێشک بەدوربیت.

‎• کەڵەشاخ ئەنجام بدەن کە بۆ نەهێشتنی خەستبوونەوەى خوێن زۆر کاریگەرە.

‎• لەگەڵ هەر ژەمە خۆراکێک کەمێک سرکەی سروشتی بخۆرەوە.

‎• ئاگات لە خواردنی ئێواران بێت و ئەوەی ووترا لەبارەی خۆراکەوە بە هەند وەریبگرە.
‎تكایە بڵاوی بكەنەوە بۆ ئەوەی زۆرتریك كەس سودمەند بێت...

Address

Shekhan
Duhok
42001

Opening Hours

Monday 14:00 - 01:00
Tuesday 14:00 - 01:00
Wednesday 14:00 - 01:00
Thursday 14:00 - 00:30
Friday 14:00 - 01:00
Saturday 14:00 - 01:00
Sunday 14:00 - 01:00

Telephone

+9647504536755

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Shamal Al mokhtar posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Shamal Al mokhtar:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram