دەرمانخانەی تابلێت

  • Home
  • دەرمانخانەی تابلێت

دەرمانخانەی تابلێت ئێرە پەیجی سەرەکی دەرمانخانەی تابلێتە و تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی زانیاری و ڕێنمایی تەندروستی

پەیجی دەرمانخانەی تابلێت: پەیجی فەڕمی دەرمانخانەی تابلێتە و تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی زانیاری و ڕێنماییە تەندروستیەکان وە هەروەها هۆشیارکردنەوەی خڵک لە چۆنێت بەکارهێنانی دەرمان و خۆپارێزیە پێویستیەکان بۆ ڕێگری کردن لە تووشبوون بە نەخۆشی

10/02/2026
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش (تا) نەخۆشی نیەبەڵکو کاردانەوەی بەرگری لەشە بۆ بەکتریای زیان بەخش (ئیلتیهاب)کاتێك پلەی گەرمی...
08/02/2026

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش (تا) نەخۆشی نیە
بەڵکو کاردانەوەی بەرگری لەشە بۆ بەکتریای زیان بەخش (ئیلتیهاب)

کاتێك پلەی گەرمی لەشت بەرزدەبێتەوە مانای ئەوەیە کەوا سیستەمی بەرگری لەش لەگەڵ بەکتریا و ڤایرۆس لە شەڕکردن دایە.
تایەکی کەم و مام ناوەند، زۆربەی کات ئاساییە و یارمەتی لەش دەدات چاکبێتەوە.

بەڵام، لەوانەیە پێویستت بە چارەسەربێت کاتێك:
* تایەکە زۆر بەهێزە
* بۆ چەند ڕۆژێك بەردەوامە
* کەسی توشبوو منداڵ یان بەتەمەنە
* جگە لە تا نیشانەی دیکەشی لەگەڵە

تێگەشتن لە هۆکاری تا یارمەتیدەرە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر پێویست.

#تابلێت

زۆر کەس هەر لەگەڵ باشتربوونی تەندروستیان یەکسەر دەوەستن لە بەکارهێنانی دژەبەکتریاکان. ئەمەش هەڵەیەکی باوو و ترسناکە.زوو ...
05/02/2026

زۆر کەس هەر لەگەڵ باشتربوونی تەندروستیان یەکسەر دەوەستن لە بەکارهێنانی دژەبەکتریاکان.
ئەمەش هەڵەیەکی باوو و ترسناکە.

زوو وەستان لە بەکارهێنانی دژە بەکتریاکان یان تەواو نەکردنی کۆڕسەکە دەبێتە هۆی:
١. مانەوەی بەکتریا لە لەش
٢. دووبارەبوونەوەی ئیلتیهاب
٣. زیادبوونی بەرگری بەکتریا بۆ دژەبەکتریاکان
٤. هۆکارە بۆ ئەوەی ئیلتیهابی داهاتوو زەحمەتتر چارەسەر بکرێت.

دژە بەکتریاکان پێویستە کۆڕسی تەواوی لێ بەکاربێت (تەواوی ئەوکاتەی دکتۆر دایناوە).

بەرپرسیارێتی لە بەکارهێنانی دژەبەکتریاکان، خۆت و کۆمەڵگەش بە تەندروستی دەهێڵێتەوە.

#تابلێت

سەرئێشە حاڵەتێکی باوە، بەڵام بەردەوام وەرگرتنی ئازارشکێن بۆ سەرئێشە باشترین چارەسەر نیە.هۆکاری هەندێك سەرئێشە بریتین لە:...
02/02/2026

سەرئێشە حاڵەتێکی باوە، بەڵام بەردەوام وەرگرتنی ئازارشکێن بۆ سەرئێشە باشترین چارەسەر نیە.

هۆکاری هەندێك سەرئێشە بریتین لە:
* سترێس
* کەم خەوی
* توێنێتی و کەم ئاو خواردنەوە
* برسیەتی
* ماندوبوونی زۆر

هەموو کات وەرگرتنی ئازارشکێن بۆ سەرئێشە بە بەردەوامی لەوانەیە ببێتە هۆی خراپتر کردنی سەر ئێشەو دەرکەوتنی کاریگەری لاوەکیەکان.

زانینی هۆکاری سەرئێشە گرنگە.
ئەگەر سەرئێشە زوو زوو دووبارە بێتەوە، یان تووند بوو یان ئاسایی نەبوو، پێویستە سەردانی پزیشك بکرێت.

زۆرکەس هەن ئەو دەرمانەی کە بۆخۆیان باشەو سوودی هەبووە دەیدەن بە کەسانی نزیك خۆیان بەو نیازەی کە هیچ زیانێکی نیەو ئەوانیش...
31/01/2026

زۆرکەس هەن ئەو دەرمانەی کە بۆخۆیان باشەو سوودی هەبووە دەیدەن بە کەسانی نزیك خۆیان بەو نیازەی کە هیچ زیانێکی نیەو ئەوانیش هەمان سوودی لێ دەبینن. هەرچۆنێك بێت، ئەو دەرمانەی کە بۆ کەسێك سوود بەخش بووە لەوانەیە بۆ کەسێکیتر سەلامەت نەبێت.

پێدانی دەرمان لەخۆوە و بێ ئاگاداری دکتۆر باش نیە لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە:
* لەوانەیە دۆزی دەرمانەکە بۆ ئەو نەگونجێت
* لەوانەیە ئەم دەرمانە کارلێك لەگەڵ دەرمانێکیتر بکات.
* دەکرێت هەندێك نیشانەی تەندروسی بشارێتەوە کە پێویستی بینینی دکتۆر هەبێت.
* دەکرێ مەترسی کاریگەری لاوەکی زیاتر بکات.

هەر دەرمانێك پێویستە تەنها لەلایەن ئەو کەسە بەکاربێت کەبۆی دیاریکراوە.

#تابلێت

نەخۆشی شەکرە نەخۆشیەکی درێژخایەنە و کاریگەری لەسەر ئەوە دروست دەکات کە چۆن لەش کۆنتڕۆلی ڕێژەی شەکر لەخوێن دەکات.کاتێك ڕێ...
28/01/2026

نەخۆشی شەکرە نەخۆشیەکی درێژخایەنە و کاریگەری لەسەر ئەوە دروست دەکات کە چۆن لەش کۆنتڕۆلی ڕێژەی شەکر لەخوێن دەکات.

کاتێك ڕێژەی شەکر لەخوێن بۆ ماوەیەکی زۆر بە بەرزی دەمێنێتەوە زیان بە ئەندامەکانی وەك گورچیلك و دڵ و چاو و دەمارەکان دەگەیەنێت، ئەگەر کەسی تووش بوو هەستیشی پێی نەکردبێ.

ئاگەداربوونەوەی پێشوەختە و زوو زوو فەحس کردنی ڕێژەی شەکر و وەرگرتنی دەرمانی پێویست، پێویستن تاکو کەسی تووش بوو بە تەندروست بمێنێتەوە.

ژیانکردن لەگەڵ شەکرە پێویستی بە هۆشیاریە. بەڵام لەگەڵ ڕێنمایی ڕێك و ڕێکخستنی ژیانی ڕۆژانە کەسی تووش بوو دەتوانێت بە تەندروستیەکی باش بمێنێتەوە.

زۆرێك لە خەڵکی پێیانوایە کەوا تەنها لەکاتی ناساغی پێویستە پشکنین بۆ پەستانی خوێنیان بکەن بەڵام لەڕاستیدا زۆرجار بەرزبوون...
24/01/2026

زۆرێك لە خەڵکی پێیانوایە کەوا تەنها لەکاتی ناساغی پێویستە پشکنین بۆ پەستانی خوێنیان بکەن بەڵام لەڕاستیدا زۆرجار بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن هیچ نیشانەیەکی نیە.

دەکرێ خۆت هەست بەباشی بکەیت و پەستانی خوێنیش بەبێ دەنگی زیان بە گورچیلك و دڵ و مێکت بگەیەنێت.

جارجارە پشکنینی پەستانی خوێنت یارمەتیدەرە بۆ:
* زوو ناسینەوەی هەر کێشەیەك لە ئەگەری ڕوودانی
* دەتپارێزێ لە تێکچونی باری تەندروستیت
* یارمەتیدەرە بۆ دیاریکردنی چارەسەری کاریگەر

"پشکنینی پەستانی خوێن کارێکی ئاسان و سادەیە و لە هەمان کاتیش دەپارێزێت تاکو بە تەندروست بمێنیەوە"

پەستانی بەرزی خوێن (زەخت) کاتێکە کە پەستانی خوێن لەسەر دیواری خوێنبەرەکان زیاترە لە پەستانی ئاسایی خۆی.خەڵکا ێکی زۆر کە ...
20/01/2026

پەستانی بەرزی خوێن (زەخت) کاتێکە کە پەستانی خوێن لەسەر دیواری خوێنبەرەکان زیاترە لە پەستانی ئاسایی خۆی.

خەڵکا ێکی زۆر کە پەستانی بەرزی خوێنیان هەیە هەست بە هیچ نیشانەیەك ناکەن، بەڵام سەرەڕای ئەوەش دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە دڵ و مێشك و گورچیلك و مولولەکانی خوێن بەپێی کات.

ئەگەر بە کۆنتڕۆلنەکراوی جێ بهێڵدرێ،دەبێتە هۆی:

* نەخۆشیەکانی دڵ
* نەخۆشیەکانی گورچیلك
* جەڵتە

چاودێری کردنی بەردەوام و ڕێکخستنی ژیانی ڕۆژانەوە و وەرگرتنی دەرمانی پێویست (ئەگەر دکتۆر داینابیت) پێویستە بۆ هێشتنەوەی پەستانی بەرزی خوێن لەژێر کۆنتڕۆل

هەندێك دەرمان پێویستن بۆ ماوەیەکی زۆر بەکاربێن بەتایبەت ئەو دەرمانانەی کە بۆ نەخۆشیە درێژخایەنەکانی وەك بەرزی پەستانی خو...
17/01/2026

هەندێك دەرمان پێویستن بۆ ماوەیەکی زۆر بەکاربێن بەتایبەت ئەو دەرمانانەی کە بۆ نەخۆشیە درێژخایەنەکانی وەك بەرزی پەستانی خوێن و نەخۆشی شەکرە و نەخۆشیەکانی دڵ بەکاردێن.
وەستان لە بەکارهێنانی ئەو دەرمانانە بەبێ ئامۆژگاری دکتۆر دەبنە هۆی خراپتر کردنی نیشانەی نەخۆشیەکەو تێکچونی باری تەندروستی.
دەرمانە درێژخایەنەکان بەجۆرێک ئیش دەکەن کە هەوڵدەدەن لەش بەجێگیری بهێڵنەوە بەپێی کات، هەر گۆڕانکاریەک لە وەرگرتنیان پێویستە بو هەنگاو بێت و لە ژێر ڕێنمایی دکتۆر بێت.

بۆیە هەرگیز لەخۆتەوە مەوەستە لە بەکارهێنانی دەرمانە درێژ خایەنەکان.
هەمیشە پرس بە دکتۆرەکەت یان دەرمانساز بکە پێش هەرگۆڕانکاریەك.

Address

Alban Street

44000

Opening Hours

Monday 14:00 - 02:00
Tuesday 14:00 - 02:00
Wednesday 14:00 - 02:00
Thursday 14:00 - 02:00
Friday 14:00 - 02:00
Saturday 14:00 - 02:00
Sunday 14:00 - 02:00

Telephone

+9647503552029

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دەرمانخانەی تابلێت posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

  • Want your practice to be the top-listed Clinic?

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram