Dr. Hoshyar Murad

Dr. Hoshyar Murad some tears never dry...!!!

snaphat: hoshiarmorad1

ئەتوانن هەموو ستۆریەکانم لە 2020 تا ئێستە لەم ئەکاونتەی خوارەوە ببینن...

https://m.facebook.com/hoshyar.murad.75?ref=bookmarks

ووڵاتەکەم هەموو ساڵەکانی گەنجی منی دزیبوو!ئیتر هیچ ووڵاتێکیتر نەیئەتوانی بۆم بگەڕێنێتەوەAN ئیتالیا - ئانکۆنا
29/09/2025

ووڵاتەکەم هەموو ساڵەکانی گەنجی منی دزیبوو
!ئیتر هیچ ووڵاتێکیتر نەیئەتوانی بۆم بگەڕێنێتەوە

AN ئیتالیا - ئانکۆنا

...تازە ئەوەی چوو چوو،بەڵام ڕاستی بڵێم ئەو وەک هەڵەبجەبوو لە ئێوارانداوەک ئێواران بوو لە هەڵەبجەدائەو وەک هەڵەبجەبوو دڵی...
09/09/2025

...تازە ئەوەی چوو چوو
،بەڵام ڕاستی بڵێم
ئەو وەک هەڵەبجەبوو لە ئێواراندا
وەک ئێواران بوو لە هەڵەبجەدا
ئەو وەک هەڵەبجەبوو دڵی لە شوێنێکیتر بوو
!!!ئەو وەک هەڵەبجەبوو جگە لە دڵی شوێنێکیترم نەبوو

یۆنان - کەڤاڵە

ئەڵێم غەریبی ماندووی کردوم، هاتوم کەمێ لات بخەوم، دەستێک ئەهێنێ بە پرچماو  ئەڵێ تۆو غەریبیان نەوتبوو، چەندجار ووتم مەڕۆ ...
29/08/2025

ئەڵێم غەریبی ماندووی کردوم، هاتوم کەمێ لات بخەوم، دەستێک ئەهێنێ بە پرچماو ئەڵێ تۆو غەریبیان نەوتبوو، چەندجار ووتم مەڕۆ هۆشیار، ئەم ڕۆشتنانەت ئاخری تۆ ئەکاتە شیعر! و منیش ئەکا بە شاعیر. هەڵئەستم لایەکی پەنجەرەکە ئەکەمەوە، هەوایەکی فێنک لە سییەکانما ئەنیشێت، ئەڵێم پەنجەرەکانت بکەرەوە ، هەر پەنجەرەیەک نەکرێتەوە پارچەیەک دیوارە دیوار! پەنجەرەکانی دڵت بکەرەوەو بهێڵە کەسێک خۆشی بوێیت وا پیر ئەبیت، ئەڵێ تا لێرەیت نیوەکەیتریشی بکەرەوە با هەناسەیەک بدەم،
زەختی لێ ئەکەم ناکرێتەوە، پەنجەم بریندار ئەبێ، لەکۆتاییدا بەزۆر ئەیکەمەوە، دێ لەسەر لایەکی ‌پەنجەرەکە دائەنیشێ ئەڵێ دەستت بۆ بریندار بووە هۆشیار، ئەڵێم بەدەستەکانما دیارە کوڕی باخەوان بووم، ئەڵێ بەبرینەکەی دڵیشتا دیارە هی منی... گازێک لە زمانی خۆی ئەگرێت، ئەڵێم ئەوەندە پەنجەرەکەت نەکراوەتەوە ژەنگ گرتویەتی ئەڵێ تۆ هەر پەنجەرەیەک بتەوێ ئەتوانی بە زۆۆۆر بیکەیتەوە بەڵام ئاگاداربە دەستەکانت بریندار ئەکات!!
لەکاتێکا خەریکە چای ووشک لەناو قۆریەک بە ئاوی سارد ئەشواتەوە ئەڵێ بخەوە.... منیش تا هەڵئەستی چایەکی بۆنخۆشت بۆ لێ ئەنێم ئەڵێم با تاڵ تاڵ بێ بەڵام شەکرەکەی تۆبیت. سەرینێک ئەخاتە ژێر سەرم ئەڵێ ئاگاداری خۆت بە! ئەڵێم بۆ؟ کەست دیوە لە خەوا ئاگای لەخۆی بێت؟ ئەڵێ کەسێکیتر نەیەتە خەوت!.
هەتاوێکی کەمڕەنگ کەتبووە ناو قۆریەکی شوشەیی و خەریک بوو ئارام ئارام ڕەنگی ئەگرت،
من خەوتم و ئەو زوو زوو دایئەپۆشیم کە سەرمام نەبێ
بێ ئاگا لەوەی من لە خەوەکانما ئەسوتام....... بۆی.....

03/08/2025

Proud of you my brother Hassan Murad بە ووردی سەرنج بدەنە تابلۆکانی

((ئازاری هەڵەبجەو هونەری هایپەر ڕیالیزم))

یەک یەک ئاوی گوڵەکانی چواردەوری هەورەبانەکەی ئەدا، وەک مناڵ ئەکەوێتە گفتوگۆ لەگەڵیان، ئەڵێ خۆزگە مرۆڤ ئەیتوانی دەنگی کەس...
29/07/2025

یەک یەک ئاوی گوڵەکانی چواردەوری هەورەبانەکەی ئەدا، وەک مناڵ ئەکەوێتە گفتوگۆ لەگەڵیان، ئەڵێ خۆزگە مرۆڤ ئەیتوانی دەنگی کەسێک کە خۆشی ئەوێت لە گوڵدانێکدا بڕوێنێت... ئەچم لەسەر جۆلانەکە دائەنیشم، خەریکە هەتاو ئەدا لە کەمەری دێ، مانگ ووردە ووردە بەر ئەبێتەوە ناو حەوزەکەی بەر هەیوان ئەڵێم تۆ هەمیشە ئاوەها گوڵەکان ئەلاوێنێ؟ ئەڵێ من هەمیشە بە گوڵدانەکانی حەوشە ئەڵێم(جەناب، ئازیز، گیان....)، بەدەست خۆم نیە وا هەستەکەم هەمو گوڵەکانی دونیا لە منەوە لە دایک بوون...ئەڵێم سەیری نێرگس و گوڵباغ و یاسەمین بکە، یا ئەرخەوان و شەوبۆ و نەیلوفەر..سەیرکە جوانیان ئەچێتەوە سەر تۆو... تەنهاییان سەر من...!!!

ئەڵێ تۆ چ گوڵێکت زۆر خۆشەوێ هۆشیار؟ ئەڵێم مەگەر نازانی من کە لەناو هەموو گوڵەکاندا بەیبون و لەناو هەمو مرۆڤەکانا تۆم خۆش ویست
بە نازێکەوە سەیرم ئەکاو هیچ ناڵێ ، دێت پاڵێک بە جۆلانەکەوە ئەنێت ئەڵێم: ئەزانی مرۆڤ لە غەریبیا هەر ڕۆژ کەمێ زیاتر ئەمرێ
نە کەس ئەبینێ
نە کەس ئەبیستێ
نەکەس تێئەگات
لەسەر لاکەیتری جۆلانەکە دائەنیشێت، ئەڵێ تۆ لە نوسینەکانتا زۆر باسی نەیلوفەر و بەیبون ئەکەیت، بەیبونم هەیە، بەس نەیلوفەر لێرە ناڕوێت، ئەزانی بۆچی نەیلوفەر لە زۆنگاوەکانا ئەڕوێت؟ ئەڵێم بۆچی؟ ئەڵێ تا بۆ هەموانی بسەلمێنێت کە لە خراپترین بارودۆخیشدا ئەتوانی باش بیت، جوان بیت، بەهێز بیت، ئەکرێ ئومێدت هەبێت ، تۆ هەمیشە ئەو نەیلوفەرە بویت، نەیلوفەر گوێ نادا بەوەی شوێنەکەی کوێیە، تەنها گوڵ بگرە لەهەر بارو دۆخێکدا ژیان بکە با جوان بیت

ئەڵێم درەنگە ئەڕۆم تۆش نوێژەکەت بکە
خۆی ئەخەڵافێنێ، چەپکێ ڕەیحان ئەکا بە ناو پشتوێنەکەما ئەڵێ جلەکانت زۆر لێهاتوە هەستە با چەند وێنەیەکت بگرم( نوقتە زوعف شتێکە پیاوان زیاتر ئەیزانن ژنان زیاتر بەکاری ئەهێنن)، ئاوێنەیەکی بچوک لەسەر ڕەفەی هەیوانەکەیە دایئەگرم و سەیری خۆم ئەکەم . ئەڵێ ئاوێنەکەشم شکاوە، ئەڵێم ئەزانم، من حەزەکەم بەو شێوەیە دەر بکەوم کە هەستی پێ ئەکەم!!! ئەڵێ تۆ تا منت هەبم ناشکێیت. ئەڵێم پێش ڕۆشتن دوتاڵی سپیم هەبوو ئێستا هەموی بەفرە. ئەڵێ توخوا پیر مەبە هۆشیار... ئەڵێم پیر بون بە ساڵ نیە.... پیری بەوەیە وەرزش نەکەی، کتێب نەخوێنیتەوە، عاشق نەبی، سەفەر نەکەی، موحیبەت نەکەی ، نەڕۆی بۆ میوانی، پیری بە ساڵ نیە، پیری بە چۆنێتی دڵە
!!!!
ئەڵێم وا مامۆستای مزگەوتەکەتان ئەڕوات بانگ بدا
دەستێ ئەخاتە کەلەکەی ئەڵێ خۆزگە ئەویش هیچنا کەمێ شیعری ئەخوێندەوە یان پشیلەیەکی لە ماڵەوە ڕا ئەگرت ڕەنگە کەمتر ئالودەی دونیا ببوایە
.....................................

ئەڕۆم بێ خواحافیزی(ئەو خواحافیزیەی کە ئەبێ بیکەیت و نایکەیت ڕۆژێ ئەتخنکێنێت!)،
هەر لا ئەکەمەوە ئەویش هەر سەیری ڕۆشتنم ئەکات
دەستێکی بۆ بەرز ئەکەمەوە.... هاوار ئەکات :
(هۆشیاااااار .... هەندێ جار مرۆڤ حەزەکات (ڕۆژێک)ی تەمەنی لە نێوان لاپەڕەێ کتێبێکدا بۆ هەمیشە ووشک بکات)
ئەڵێم: بۆ نمونە؟؟؟
ئەڵێ: بۆ نمونە ئەمڕۆ...
ئەڵێم خەمت نەبێ ئەمڕۆ ئەخەمە نێوان لاپەڕەکانی کتێبێکەوەو وەک پەڕی گوڵ هەڵیئەگرم...

(ئەو کاتانەی کە هۆشیار بووم)

هەمو ڕۆژێک ئەمبینی غەمگین و چاوەکانی سوور بوبونەوە لەتاو گریان، ئەمڕۆ لەدەوام بینیم خۆی جوان کردبوو، پێکەنینێکی دڵنیشین ...
09/05/2025

هەمو ڕۆژێک ئەمبینی غەمگین و چاوەکانی سوور بوبونەوە لەتاو گریان، ئەمڕۆ لەدەوام بینیم خۆی جوان کردبوو، پێکەنینێکی دڵنیشین لەسەر لێوی بوو، ووتم چی ڕویدا وا هەموو شت گۆڕا؟!

ووتی هەمیشە لە پێش چاوت...
فرمێسک ناکەوێت
هەندێجار مرۆڤ ئەکەوێت!!!

ووتم بۆچی سەرەتا ئەوەندە متمانەت پێ کرد بەو دەردەت بەرێ؟

ووتی دکتۆر وا بیر بکەرەوە فیشەکێک بەر قاچت کەوتوەو لەناوەڕاستی یەک جەنگەڵدا تەنیایت، کاتێک شەو دادێ خەریکە لەسەرماندا هەڵئەلەرزیت و ڕەق ئەبیتەوە، ئەگەر کەسێک پەیا ببێت و بیەوێت پەنات بدات چی ئەکەیت؟
لەبارەی شەخسیەت و ئەخلاقیەوە هیچ ئەپرسیت؟
یان تەنیا سەیری ئەو ڕەفتارە جوان و ڕۆحیەتی یارمەتیەی ئەکەیت و تەنیا ئەوە ئەبینیت؟
نــــا... دڵنیابە بیر لە هیچی ناکەیتەوە، هیچیشی لێ ناپرسی، تەنها ئەتەوێت بەهەرجۆرێک بێت لەو کارەسات و ڕەقبونەوەیە ڕزگارت بێت...
ئیتر لە من مەپرسە ئەو بێئەخلاقە کێ بوو خۆتت پێ سپارد، مەڵێ ئەو لە ئاست تۆ نەبوو، من خەریکبوو لەسەرمای غوربەتا ڕەق ئەبومەوە، تێئەگەیت؟ من تیرم بەرکەوتبوو تیـــر، ئەویش نەک یەک دانە، چەندین تیر...

15/04/2025

بە پارێزگا بونت پیرۆز هەڵەبجە، چەند خۆشبەختم کوڕی تۆم
لەهەرکوێبم ئاوازێ لە سینەمدایەو برینێکی جوان لە دڵمدا کە تۆی
هەموان بە برینەکەیانەوە پەڕۆ ئەبەستن
من بە برینەکەمەوە دڵم بەستووە!!!........................................

ڤیدیۆکە (م.حسن مراد)ی برامە لەکاتی کێشانی تابلۆی مۆنیومێنتی هەڵەبجە

وەک ئاگر وایە...تا لێی نزیکتر بیت زیاتر ئەتسوتێنێت، بستێکیش لێی دوور بکەویتەوە سەرمای غەریبی ئەتکوژێت!!!...................
15/04/2025

وەک ئاگر وایە...
تا لێی نزیکتر بیت زیاتر ئەتسوتێنێت، بستێکیش لێی دوور بکەویتەوە سەرمای غەریبی ئەتکوژێت!!!....
..........................

دایە ئەم شارەی تۆ بۆ ئاوایە؟؟؟!!!

بۆ ئەوەندە لە خوداوە نزیکەو.......ئەوەندەش لە کوردستانەوە دووور؟؟؟!!!...

بۆچی تا بەرپرسەکانی زیاتر (فرمێسکی) بۆ بڕێژن،
زیاتر بەشێوەی (تیمساح) دێنە پێشچاو.

بۆ برینەکانی لە خۆی گەورەترن،
لە هەرشوێنێکەوە دەستی لێبدەیت، ئازاری پێ ئەگات.

ئەم شارەی من و تۆ بۆ وەک ئاگر وایە تا لێیەوە نزیکتر بیت زیاتر ئەتسوتێنێت،
کەمێکیش لێی دوور کەویتەوە سەرمای غەریبی ئەتکوژێت...

من وەک ئەوەی بە بۆنی هەواکەی حەساسیەتم هەبێ کە لێی نزیک ئەکەومەوە لە چاوەکانمەوە فرمێسک ئەڕژێت!!!

وا من چەند ساڵی بێ تۆییم تێده‌په‌رێت...
خۆزگە ڕۆژێ ئەهاتیتەوە پێکەوە پیاسەیەکمان ئەکرد بە شەقام و کۆڵانەکانیدا
تا هەموو ئەو شوێنانەت پیشان بدەم کە من تیایاندا مردووم!!!!!

یەک بەهار تۆم دی، یەک زستان، یەک پایز، یەک هاوین
من لە زمانی تفەنگەکان زیاتر لە لایە لایەکانت تێگەشتوم!!!
ئەمەوێ پێت بڵێم وەرەوە تەواوی ژیانم ئازاری هەیە...

مەترسە، ئەمجارە من دەنگ ئەدەم بە کەسێک کە (بەڵێن) بدات: تەواوی کۆڵانەکانی ئەم شارەو، یـــــادەوەریـــەکانـــــــی......بگۆڕێت!!!.

مەترسە ئێستا شارەکەت ئارامە... وەک کێڵگەیەک کە تەواوی بەرهەمەکەی چۆلەکە بیخوات ئیتر لە داسەکان نەترسێت!!!.

بەڵام ئەمجارەیان کە هاتیەوە مشتێ گەنم بهێنەوە بۆ کۆترەکان...
دەستەسڕێ بۆ فرمێسکە بە خوڕەکانی چاوووووو گ،تای غەریبیی دابەزێنە.
گۆشەی کراسە پیرۆزە/ییەکەت بۆ سەر مەرقەدی عەبابەیلێ.
مشتێ میهرەبانیم بۆ بهێنەوە با بیخەمە سەر ئەم زامانەی دڵی عەنەب.

دایە تۆ سۆراغێکی شارەکەت بکە...
بڕ بڕەی پشتی شکا بەدەست هەڵگرتنی ئەو هەموو صندوقە فیشەکەوە ئێستا هەموو شەوێ لە دوو دەست ئەپاڕێتەوە بۆ شێلان...

باوەشێکی ئەوێ بۆ خەون بینین،
ئێستا ئەبێ هەموومان بچینە باوەشی عومەری خاوەر کەمێ بخەوین
تا خەون بە دەوڵەتەوە ببینین!!!

من دەمێکە گومان ئەکەم دونیا بەشێکی خۆیی لێ حەشارداوە،
وەک باڵندەیەک چونکە لە قەفەزدا لە دایک بووە کەس باسی ئازادی بۆ ناکات!!!

دایە ئەم شارەی تۆ بۆ ئاوایە؟
هەر لە سەربازێکی بریندار ئەچێ کە ئەوەندە بۆتە قوربانی تاقەتی نەماوە بمرێت.
ئەوەندە (مات)ە / هیچ جوندیەکی نابێتە وەزیری شەترەنجی خەونەکانت

ئایندەی ڕەشە وەک چاوەکانت، دڵی سپیە وەک پرچت.

ڕووتی ئەکەنەوە تا زیاتر ئابڕوی بچێت بەڵام ئەوەی ڕەش ئەبێت دەستەکانی ئەوانە نەک ڕووی شارەکەت...
گیرفانەکانیان تەفتیش ئەکرد بۆ هیرۆین و تلیاک، چەکمەجەکانی خۆشیان پڕبوو لە ئاڵای دوژمن و بەیان و بوتڵە عارەق و مجەلەی ڕووت و دەمانچە!

دایە هه‌ڵه‌بجه‌ شارەزاترە پێی بڵێ: باڵای درۆی سه‌رۆكەکانی جه‌نده‌....؟؟

پێی بڵێ ئەمجارە دەنگی خۆی.......نەبەخشێت بە کەس با شتێکی هەبێ هاواری پێ بکات!

ئای دایە چەند جار بەڕاست و چەپەوە بەهەڵە/بجەیان ووت:
تۆ زۆڵیت و کوڕی فارسی لەمە و دوا...

هەڵەبجە...
ڕۆحێکی غەریب لە ناو بۆنی دوکەڵا!
دڵیان لەبەر خاتری سیاسەت وەک پەنجەرەی ماڵی ژنێکی تەنیا شکاند!
فەرەنجی و کڵاشەکەیان دزی ڕۆحیشی وەک ناسکترین شوشە لێیان کەوتە خوارەوە!
دوو دەرزیان کرد بە گوێچکەیداو لەو دەنگە خۆشەی(عوسمان هەورامی)یان کرد.
چاوەکانیان حەرام ئەکرد لە تەماشاکردنی شارەزوور...

دایە من ئێستەش تێناگەم ئەم شارەی تۆ بۆ ئاوایە؟؟؟!!!
بۆ ئەوەندە لە خوداوە نزیکەو.......ئەوەندەش لە کوردستانەوە دووور؟؟؟!!!...
...................

*ز۲۰۱۱
*بەپارێزگا بوونی شارەکەت پیرۆۆۆۆز...

خزم و دۆست و هاوڕێی پەیجەکەم، جەژنی ڕەمەزانت پیرۆز بێت...من دوورم بۆ هەر جەژنێک وەک جەژنانە تەنها ئەتوانم ئومێد و خۆزگەی...
30/03/2025

خزم و دۆست و هاوڕێی پەیجەکەم، جەژنی ڕەمەزانت پیرۆز بێت...

من دوورم بۆ هەر جەژنێک وەک جەژنانە تەنها ئەتوانم ئومێد و خۆزگەی سادەت بۆ بخوازم، کە بەشێکە لە نامەیەک...
..................................................................

ئومێدەوارم ئەوە فەرامۆش نەکەیت کە لەم دونیایە تەنیا یەکجار ئەژیت ئارەزو ئەکەم بۆ چێژ وەرگرتن لە ئەزمونی تازە کەسێکی چاونەترس بیت،

ئومێدەوارم لە داهاتوا چیرۆک و داستانی زۆر بۆ مناڵەکانت بگێڕیتەوە ئەو داستانانەی کە خۆت لە ناویاندا بۆ عشق و ئازادی و کەرامەتی مرۆڤ جەنگاویت...

ئومێدەوارم دۆست و هاوڕێی باش و مەزنت هەبن بە سەرکەوتنەکانت خۆشحاڵ و لە ناڕەحەتیەکانتا یاریدەت بدەن، ئەگەرنا... هیوادارم بتوانی وەک من سوپایەکی یەک نەفەری بەهێز بی بۆخۆت...

مامۆستاکان ناتوانن فێرت بکەن کە چۆن بگریت، قوتابخانەو زانکۆکان ناتوانن پێت بڵین کە دڵت شکا چۆن پارچەکانی کۆکەیتەوە، پێت ناڵێن چۆن بە بێ هۆکار پێبکەنیت...ئەوان نازانن دەرسی بەخشندەییت پێ بڵێن... خۆت ئەمانە فێربە پێش ئەوەی دونیا مەجبورت بکا فێربیت

مەترسە دونیا جارجار پەرێشانت ئەکات، هەندێجار هەرچی ئەکەی ژیان هیچت پێ نابەخشێ، بێ ئومێد مەبە، دوعا بکە هەرگیز ئەو شوێنە لەبیر نەکەی کە ئومێدەواریت تیا داناوە، بەکەوتن واز مەهێنە، تەنیا ئەوانە ناکەون کە هەمیشە ڕاکشاون... کەی ئەتەوێ تێبگەیت ژیان هەر ئەڕوا بەبێ ئەوەی بۆی گرنگ بێت تۆ هەیت یان نا، تۆش هەر خەریکی جوڵە بچوکەکانی دونیایت

شتی سەیر ئەبینی، ڕۆژگاری پڕ لە تەنیایی ئەچێژی، ئەبینی کە هەرکەس هەر شتێکی لێ چاوەڕێ ئەکرێ، هەندێجار دوژمنەکانیشت یەک ئەگرن دژت،هەندێجار دۆستەکانت برین ئەکەنە ڕۆحتەوە ئەمە ژیانە گوڵم، مەزن بە، تا ئەوکاتەی باز ئەدەی بەسەر هەمویانا و ئەگەیتە ئەو شوێنەی خۆت ئەتەوێ...

پێویستە هەمیشە لە پشت جامی ئۆتۆمبیلەکەتەوە سەیری شارو شەقام و خەڵک نەکەیت، جار جار دابەزە،ڕەنگە ڕۆژێ خاوەن پێداویستیەکی تایبەت پێویستی بەتۆبێ عەرەبانەکەی پاڵ بنێی، ئەوکات چانسی ئەو چێژی هاوکاریکردنەت نابێ، گەر بە نسیبت بوو هەندێجار پێی بڵێ براکەم..........

ئەها با بیرم نەچێت هەژارەکان ئەوانە نین کە هەفتەی حەوت ڕۆژ کار ئەکەن و ساڵی یەکجار جلی تازە ئەپۆشن ، بۆ من هەژاری لە بیرکردنەوەدایە
ئازیزم ئەمەوێ پێت بڵێم لە نێوان مناڵی سەرمایەدار و بەرپرسەکانا ئەتوانی وەک ئەڵماس بدرەوشێیتەوە، سەروەتی من ئەو ئازارانەبون کە مەجبوریان ئەکردم قوڵ ببمەوە لە خۆما، من سەروەتمەندبوم لەناو کۆنەیی جل و برینی دەستەکان و دڕاوی گیرفانەکانما، ئەوان هەژاربون، هەژارێک کە تەنیا گیرفانەکانیان پڕبوو!!!....

بزانە ئەوەی پارەی هەبێ خۆش ئەخوات بەڵام ئەوەی زانست و مەعریفەی هەبێ خۆش ئەخەوێت، کەسێک خەوی خۆش نەبێت چێژ لە خواردنیش نابینێ، زەردەخەنەیەک هیچی تێناچێ بەڵام بەپارەش مەزەندەناکرێ

لە کۆتاییا ئەمەوێ بڵێم، با لە غەریبیا بم دڵم وەک کۆترێ هەر لە دەورو بەری ئێوە گمە گمیەتی، با دور بم دڵم هەر لە دەوروبەری ئێوەیە کەمێ دورتر، ئێوەش هەر لە دەوروبەری دڵمن بڕوا بکەن کەمێ نزیکتر!!!

بەڵێن بدە بۆ هەمیشە بە جوانی بمێنیتەوە، بەڵێن بدە چاوەکانت بدرەوشێنەوە، بەڵێن بدە ئومێدت بە ڕۆژگارێکی باشتر هەبێ....جەژنت پیرۆز

*وێنەکە من و پەپولە گیانی برازام🩷🌸🌹🦋🫶😘😍

خودایا...ئەمشەو هەرچیم هەیە ئەیپێچمەوەو جانتاکەم پڕ ئەکەم  و دێم بۆ لات میوانت ئەوێ؟ تەنها تۆی کە بە بێ قسە ئەتوانم بانگ...
26/03/2025

خودایا...

ئەمشەو هەرچیم هەیە ئەیپێچمەوەو جانتاکەم پڕ ئەکەم و دێم بۆ لات میوانت ئەوێ؟ تەنها تۆی کە بە بێ قسە ئەتوانم بانگت بکەم، بێ قاچ ئەتوانم بە شوێنتا بگەڕێم، بە چاوی داخراوەوە ئەتوانم بتبینم، تەنها کەسی کە هەمووان ئەرۆن تۆ دێیت،کە هەموان پشتمان تێ ئەکەن تۆ لە باوەشمان ئەگری،هەندێجار هەموان بانگ ئەکەین جگە لەتۆ، کەس وەڵاممان ناداتەوە جگە لەتۆ...

من هەرکات تۆ لە بیر بکەم سەیری خەتەکانی ناو لەپی دەستم ئەکەم، ئەزانم تۆ چەند گەورەیت،
هەندێجار بە گەورە ئەتبینم و هەندێجار بچوک ئەوە تۆ نیت گەورەو بچوک ئەبیتەوە، ئەوە منم هەندێجار نزیک ئەبمەوە لێت و هەندێجار دوور!!!

خودایا هەردوکمان تەنیاین، هیچ کەس هەستی بەوە نەکرد کە تۆش چۆن بە (ﻗﻞ ﻫﻮﺍﻟﻠﻪ ﺍﺣﺪ) هاوار لە تەنیایی خۆت ئەکەیت، بەڵام خۆشبەختانە ئیستا من لە قوڵایی تەنیاییما تۆم هەیە!!! ئەی تۆ کێت هەیە؟!
ئەزانم کە تەنیاشم ئەکەی، خۆت هەموانم لێ دور ئەخەیتەوە بۆ ئەوەی دوبەدو بین...

خودایا...

خەڵکی دوای تاوانەکانیان بە تەوبەیەک ئارام ئەبنەوە و ئیتر زوو بیریان ئەچێتەوە چ هەڵەیەکیان کردوە، خودایە تۆش بمبەخشی مەهێڵە من دوای تاوانەکانم خۆم خۆم ببەخشم...
مەهێڵە ئەوەی تۆ درەنگ ئەتەوێ من زوو بمەوێ و ئەوەی تۆ زوو ئەتەوێ من درەنگ بمەوێ...
لەوانەیە ئەوە نەبم کە تۆ ئەتەوێ
بەڵام نامەوێ ئەوە بم کە تۆ ناتەوێ

خودایا...

ڕوناکیەک بخەرە مشتم، نورێک لە منا هەڵکە، مەهێڵە خوو بگرم بە تاریکیەوە ، مەهێڵە بە تاریکی خۆشنوود بم، مەهێڵە لەو کەسانەبم کە مرۆڤی ناو ڕوناکی نین... مەهێڵە لەو توتیانە بم کە توڵی قەفەزەکەیان ئەپەرستن

خودایا من دێوانەتم ، عەقڵم پێ ببەخشەرەوە با دووبارە بۆ عشقەکەم دێوانە ببمەوە، ئاخر لەوەتی عاشقم بۆنی ڕۆحم ئەوەندە خۆشە لە عارەقی لاملی بەیبوون ئەچێ، مرۆڤ کە عشقی وونکرد زووو بۆگەن ئەکا زوو...

خودایا...

هێزم بدەرێ داوای لێبوردن بکەم و بڵێم من هەڵەم، توانام پێ ببەخشە ببورم،
یارمەتیم بدە ئەوەی ئەیشکێنم دڵ نەبێت،
ئەگەر نەتکردمە هەتاو ڕوناکی بگرمە پەنجەرەی خەڵکی هەرگیز مەمکە بەوبەردەی پەنجەرەی ماڵێ ئەشکێنێ.

هەموو ئەو شتانەی پێت داوم ببەرەوە بۆ خۆت، تەنها خۆتم بدەرێ، ئەوەندە خۆت لە دڵمدا گەورە بکە جێگەی هیچیتری تیا نەبێتەوە.
(ئاخر من چیم هەیە کە تۆم نیە و من چیم نیە کە تۆم هەیە؟)

خودایا...

من هرگیز نەچەماومەتەوە بۆ مرۆڤ تەنها خۆت شایەنی بۆچەمینیت، مرۆڤەکانت شایەنی چەمانەوە نین شایەنی ڕێزلێگرتنن،
خودایە ئەوەندە بچوکم مەکەرەوە ڕۆژێ بچەمێمەوە، ئەوەندەش گەورەم مەکە بۆم بچەمێنەوە ، ئەوەندە بێ دەسەڵاتم مەکە لێیان بپاڕێمەوە ئەوەندەش دەسەڵاتم مەدەرێ لێم بپاڕێنەوە، ئەگەر بڕیار بێ مەزڵوممم بکەی یا زاڵم ئەوە یەکەمیان هەڵئەبژێرم،
خودایە وەهامان لێهاتوە دەستەکانمان هیچ بەشدار نین لە بیرکردنەوەماندا، ئەوەندە غەرقی جوان بیرکردنەوەین بیرمان چۆتەوە جوان عەمەل بکەین، خودایە ئەگەر فێرت کردم جوان بیر بکەمەوە فێرمکە جوانیش عەمەل بکەم، تا کاتێ دەستەکانم بەشدار نەبن لە بیرکردنەوەمدا مەهێڵە شانازی بکەم... مەهێڵە بەزمانم سوپاست بکەم و بە بێ ئەوەی دڵم بەشدار بێ، مەهێڵە بیرت لێبکەمەوە بەبێ ئەوەی دەستەکانم بەشداربن، دەستێکم پێ ببەخشە یارمەتی پێ بدەم پێش ئەوەی دوعای پێ بکەم...

خودایا من ئەزانم مرۆڤ بەرگەی ئازار زیاتر ئەگرێ وەک لە خۆشبەختی، لەبەرئەوە ئەگەر هەر شتێکت پێبەخشیم خۆتم لێ مەستێنەوە، هەرشتێکت پیشاندام خۆتم لێ مەشارەوە...

خودایا...

لەهەرکوێ بم، هی تۆم...
نە باکم بە غەریبیەو نە بە تەنیایی
لەهەرکوێم با ببم...
ئاوازێک لە ڕۆحمایەو، عشقێک لە سینەمدایەو، غەمێک لە دڵما...

ئەگەر بونی تۆ مانا ئەدا بە ژیانی هەرکەس، ژیانی هیچ کەس بێ مانا مەکە....

خودایا (خەڵکی سوپاسی نیعمەتەکانت ئەکەن،
من سوپاسی خۆت ئەکەم، خۆت گەورەترین نیعمەتی منی...)

من کێشەم نیە بەهەشت هەیە یان نا، بەهەشت هەر ئەو ڕۆژانەن کە تۆی تیا ئەبینم! ، جەهەننەمی من ئەو کاتانەیە کە بێ تۆم، بەهەشت واتە دۆزینەوەو گەشتن بە تۆ، گرنگ نیە لە کام دونیایەدا...

من لە مزگەوت بۆت ئەگەرام، بەڵام لە ناو کۆتا هەناسەکانی نەخۆشەکانما هەستم بە تۆ کرد!!! ئەچوم بۆ مەککە بە شوێنتا، بەڵام لە نزیک رەگی لاملی دۆستەکانمەوە بویت!!!
لەژێر مێزەری مەلا سۆراخم کردی، تۆ لەناو دڵی ئەو کەسانەدای کە بەبێ ئەوەی چاوەڕێی هیچ شتێ بکەن میهرەبانن،
لەنێوان لاپەڕەی کتێبەکاندا هاتم و تۆ دروست لەو شوێنەدا بوی کە هەنار دەم ئەکاتەوە و ددانەکانی دەرەکەون، بۆ پاڕانەوە لە باغەوان...
خودا من ئەزانم تۆ لەسەر بەڕەی گەدایەکیت، لە ناودەستی گەنجێکا ئەتبینم کە دەستی کوێرێک ئەگرێ، من لە کاتی خۆراوابونا ئەتبینم، تۆ لە هەموو کات و شوێنێکدایت، تۆ لە نزیک مارمێلکەیەکەوەیت، لە عەترەکەی سەرۆکدایت، لە مشتی مناڵێکای کە نوقڵێکی دزیوە، لای فەقیانەکەی شێخیت، لە نزیک هەموو بێ دینەکانیشەوە هەیت، من تۆم تەنیا لای ئەوانە نەدۆزیەوە، کە ئیشیان بەس باسکردنی تۆیە!!!
(من کەسانێک ئەناسم شەوو ڕۆژ باست ئەکەن و دەستیان بە ئەستێرەیەک ناگات، کەسانێکیش ئەناسم بێ ئەوەی باست بکەن دەست ئەخەنە ناو دەستت و لەژێر بارانا پیاسەت لەگەڵ ئەکەن...)
من جەهەننەمەکەی تۆ لە ناو چاوە گریاوەکانی مناڵێکی هەژاردا ئەبینم و بەهەشتیشت لە سەر بەرماڵەکەی دایە گەورە...

خودایا...
ساڵانێکی زۆر موسوڵمان بووم بەبێ ئەوەی تۆم هەبێ!
بەڵام ئێستا:
چەند گەدابم لە ناو مەیخانەکەی تۆدا سوڵتانم...
چەند پاشا بم لەسەر بەرماڵەکەی دایکم غوڵامم....
سەیرکە لەتاو عشقت چ غوڵامێک و چ سوڵتانێکم لێ دەرچوە!!!

خودایا...

وەک فیرعەون هەرگیز من نەجات مەدە!

کاتێ ئەمەوێ لە بیرکردنەوەتا غەرق ببم...
...................................
زۆۆۆر کەس دڵیان شکاندوم
بەیانی جەژن وەرە...
هەر من نیشانت ئەدەم و تۆ بیانبوورە...

ئەڵمانیا ۲۰۲۱

ئازارەکانی من کوردانەن، وەرناگێڕدرێنە سەر هیچ زمانێکیتر!له‌هه‌ر کوێ بم...کوردانه‌ گۆرانی ئەڵێمکوردانه‌ عاشق ئه‌بمکوردانه...
22/03/2025

ئازارەکانی من کوردانەن، وەرناگێڕدرێنە سەر هیچ زمانێکیتر!

له‌هه‌ر کوێ بم...

کوردانه‌ گۆرانی ئەڵێم

کوردانه‌ عاشق ئه‌بم

کوردانه‌ ئه‌گریم

خەونەکانی من ساددەن، تەسبیحێک و پەنجەرەیەکم بدەرێ

بەبێ کتێب عاشق ئەبم و بێ فەلسەفەش لەگەڵ خوا ئەدوێم...

* نەورۆز و شەوی قەدرتان پیرۆز...

17/03/2025

ووتارەکەی کەس و کاری شەهیدان و کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە سانسۆر کرابوو!
لە مەڕاسیمی ٣٧ەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، ووتارەکە سانسۆری خرابووە سەر و بەشێوەیەک پەخشی مەڕاسیمەکە کۆنترۆڵ کرابو تا بڵاونەبێتەوەو کەمترین کەس بیبینێت!!!..
ئێمە لە کەسانی دڵسۆز پارچەکانیمان دەستکەوتو پێکمانەوە لکاند و هەرچۆنێک بێت ئەم پارچەیەی دەخەمە خزمەتتان.
بەهیواین بەکورتی، ڕاستی ڕازەکانی دڵی هەڵەبجەو هەڵەبجەییەکان لێرەوە ببینن، نەک هیچ شوێن و کەناڵێکی تر...
👇👇👇

Address

Sharawani
Halabja

Telephone

+31684673295

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Hoshyar Murad posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category