دەرمانخانەی پاشا

  • Home
  • دەرمانخانەی پاشا

دەرمانخانەی پاشا هەڵەبجــــــــە

دەرمانخانەی پاشا بە شەو بە ڕۆژ لە خزمەت ئێوەی بەڕێزدایە لە لایەن ستافێکی شارەزا و بە ئەزمونەوە کە ئەوانیش بەڕێز دکتۆر بی...
02/02/2022

دەرمانخانەی پاشا بە شەو بە ڕۆژ لە خزمەت ئێوەی بەڕێزدایە
لە لایەن ستافێکی شارەزا و بە ئەزمونەوە کە ئەوانیش
بەڕێز دکتۆر بیشوار عومەر و کاک ئەکبەر بۆینیەوە بەڕێوە دەبرێت
ناونیشان :هەڵەبجەی شەهید ،نزیک مزگەوتی پاشا

ھەموو جۆرەکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و بابەتی جوانکاری دابین دەکات. ستافی شارەزا ��کوالێتی بەرز ��نرخی گونجاو ��
16/01/2022

ھەموو جۆرەکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و بابەتی جوانکاری دابین دەکات.

ستافی شارەزا ��
کوالێتی بەرز ��
نرخی گونجاو ��

لەم دەسپێکی  ساڵی نوێیەدا دەرمانخانەی پاشا نوێبونەوەیەکی جیاواز بە خۆیەوە دەبینێتناونیشان :هەڵەبجەی شەهید ٫شەقامی گشتی ٫...
03/01/2022

لەم دەسپێکی ساڵی نوێیەدا دەرمانخانەی پاشا نوێبونەوەیەکی جیاواز بە خۆیەوە دەبینێت
ناونیشان :هەڵەبجەی شەهید ٫شەقامی گشتی ٫نزیک مزگەوتی پاشا

زۆر به‌كارهێنانی موبایل و ته‌له‌فیزیۆن له‌ لایه‌ن دایك و باوكان خۆیانه‌وه‌ هۆكاره‌ بۆ دره‌نگ فێربوونی قسه‌كردنی منداڵ، چ...
23/10/2021

زۆر به‌كارهێنانی موبایل و ته‌له‌فیزیۆن له‌ لایه‌ن دایك و باوكان خۆیانه‌وه‌ هۆكاره‌ بۆ دره‌نگ فێربوونی قسه‌كردنی منداڵ، چونكه‌ كه‌متر گرنگی پێده‌درێت وگفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت به‌تایبه‌ت تا پێش ته‌مه‌نی دوو ساڵی

چۆن منداڵەکەم ڕابهێنم بۆ چونە توالێت ؟① پێویستە تەمەنی لە دووساڵ زیاتر بێت ② لە ڕۆژێکدا بتوانێت زیاتر لە 2 کاتژمێر خۆی ت...
26/08/2021

چۆن منداڵەکەم ڕابهێنم بۆ چونە توالێت ؟
① پێویستە تەمەنی لە دووساڵ زیاتر بێت
② لە ڕۆژێکدا بتوانێت زیاتر لە 2 کاتژمێر خۆی تەڕ نەکات ( ماوە نێوان میزکردنەکانی لە 2 کاتژمێر زیاتر بن )
③ باشترە وای لێهاتبێت بە نزیکەیی 4 دایبی بگۆڕیت لە ڕۆژەکەدا ئەوکات بڕیار دەدەیت ئەدەیت فێری توالێتی بکەیت
④ بەهیچ جۆرێک زۆرلێکردنی تیا نەبێت و منداڵەکە بەهێواشی ڕابهێنرێت
⑤ ئەگەر زانیت منداڵەکەت زۆر نیگەرانە و نایەوێت ئەوە بکات ماوەیەک دوای بخە

::::::

هیچ شتێكی منداڵ به‌ زۆر نابێت هه‌تا یاریكردنیش، زۆر كردن له‌منداڵ بۆ ئه‌نجامدانی كارێك هۆكارێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربكێشێت ب...
21/08/2021

هیچ شتێكی منداڵ به‌ زۆر نابێت هه‌تا یاریكردنیش، زۆر كردن له‌منداڵ بۆ ئه‌نجامدانی كارێك هۆكارێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربكێشێت بۆ دروست كردنی منداڵێكی لاسار.

زۆربه‌ی منداڵ له‌ پاش دایك و باوكی، زیاتر لای پوری هه‌ست به‌ئاسوده‌ی و ئارمی ده‌كات.
13/07/2021

زۆربه‌ی منداڵ له‌ پاش دایك و باوكی، زیاتر لای پوری هه‌ست به‌ئاسوده‌ی و ئارمی ده‌كات.

ئایا دوای‌ نەشتەرگەری‌ جوانکاری لووت تا چەند پێویستە قاڵب و فتیلە بەکار بێت؟؟-هەموو نەخۆشێک دوای نەشتەرگەری لووت توشی جۆ...
08/07/2021

ئایا دوای‌ نەشتەرگەری‌ جوانکاری لووت تا چەند پێویستە قاڵب و فتیلە بەکار بێت؟؟
-هەموو نەخۆشێک دوای نەشتەرگەری لووت توشی جۆرێک لە لووت گیران ئەبێت بۆ ماوەیەکی کاتی ئەویش بەهۆی هەڵئاوسانی ناوپۆشی لووت و نەشتەرگەریەکەوەیە،لە بەر ئەوە جیاوازیەکی زۆر نیە لە بەینی بەکار نەهێنانیدا وە هەندێک جار پێویستە بەکار بێت وەک حاڵەتی ڕێکاری و چاک کردنەوەی کۆڵەکەی لووت بە شێوەی جوانکاری بۆ ئەوەی دور بێت لە جوڵە لەکاتی چاک بوونەوەدا،وە قاڵبی ناو لووت و فتیلە هەندێک جار ڕێگرە لە کۆبوونەوەی خوێن لە کۆڵەکەی لووتدا کە حاڵەتێکی کتوپڕەو هەندێک جار ترسناکە و ئەبێتە هۆی کەوتنی کۆڵەکە یان هەوکردنی مێشک،دانانی فتیلە هەندێک جار ڕێگرە لە خوێنبەربوونی لووت کە لەکاتی جوانکاریدا هەندێک جار قورستر کۆنترۆڵ ئەکرێت ئەگەر فتیلە دانەنرابێت.
کەواتە دانانی قاڵبی ناو لووت و فتیلە لە کاتی نەشتەرگەری جوانکاری و ڕێکاری لووت و کۆڵەکەی لووت زۆر جار چارەسەرە و پێویستە نەک شتێکی خراپ بێت و هەندێک جار وەک ڕیکلام بەکار بێت

14/04/2021
فتق چییە و نیشانەکانى چینهۆکارەکانى بزانەجۆرەکانى و چارەسەرکردنىفتق کە بە کوردی قۆڕی پێدەڵێن،یەک لە نەخۆشیە بڵاوەکانی لە...
18/02/2021

فتق چییە و نیشانەکانى چین
هۆکارەکانى بزانە
جۆرەکانى و چارەسەرکردنى

فتق کە بە کوردی قۆڕی پێدەڵێن،یەک لە نەخۆشیە بڵاوەکانی لەشی مرۆڤە،لە ژیاندا پیاوان بە رێژەی ٢٧% و ژنان بە رێژەی ٣% دوچاری فتقی بن ڕان( groin hernia) دەبن.دوای کاری نەشتەرگەری ناو سک بەهۆی تێکچونی پێکهاتەی شوێنی نەشتەرگەریەکەوە، رێژەی ٢% بۆ ١٠% لە نەخۆشەکان دوچاری فتقی نەشتەرگەری( incisional hernia) دەبن.
فتق بریتیە لەوەی بەشێک لە ریخۆڵە( intestin) یان پەردەچەوری ناو سک(omentem)،یان چەوری ئاسایی سک (fatty tissiu)بۆ دەرەوەی دیواری سک دەردەپەڕێت،ئەم دەرپەڕینە لە رێگەی ڕێرەوی ئاساییەوە دەبێت کاتیک دەرگای ڕێرەوەکە گەورە دەبێت.لە باری ئاساییدا دەبێت ڕێرەوەکان وا دابخرێن کە رێگە لە دەرپەرینی ئۆرگانەکانی ناو سک بگرن،بەڵام هەندێک جار ڕیرەوەکان وەک پیویست داناخرێن و دەرفەت بۆ دەرپەرینی ئۆرگانەکانی ناو سک دەرەخسێنن،ئەگەر ڕێرەوی بۆریەکانی کۆئەندامی نێرینە کە لە سکەوە بۆ هێلکەکان دەروات،بە هۆکاری زکماکی یان بە هۆی نەخۆشی ترەوە بە باشی دانەخرێت، دەبێتە هۆی دروستبونی فتقی بن ڕانی ناراستەوخۆ( indirect inguinal hernia).ئەگەر شوێنی ناوک لە دوای لە دایکبون بە باشی دانەخرێت،فتقی ناوکی مناڵان دروستدەبێت. ئەگەر ڕێرەوی بۆریەکانی خوێن کە لە سکەوە بۆ پەلی خوارەوە دروات،لە ژنی بەتەمەندا گەورە ببێت، فتقی بن ڕانی فێمۆرالی لێدروستدەبێت.
هەندێک جار بە هۆی لاوازبونی دیواری سکی مرۆڤەوە ئۆرگانەکانی ناو سک دەردەپەڕن و فتق دروستدەبیت،ئەم حالەتە لە ژناندا زۆر ترە تا لە پیاواندا وەک فتقی دەوری ناوک( pareumbilical hernia)،وە لە خەلکی بە تەمەندا زیاترە تا لە گەنج ومنداڵداوەک فتقی راستەوخۆی بن ڕان( direct inguinal hernia).
لە دوای کاری نەشتەرگەری ئەگەر برینەکە وەک پێویست چاک نەبێتەوە،شوینی نەشتەرگەریەکە بە لاوازی دەمێنیتەوە و لە خاڵە لاوازەکانەوە بەشێک لە ئۆرگانەکانی ناوسک دەردەپەڕن و فتقی نەشتەرگەری(incisional hernia) دروستدەکەن.

نیشانەکانی فتق :
زۆربەی کات فتق وەک هەڵئاوسانێک لە بن ڕاندا یان لە دەوری ناوک،یان لە شوێنی برینی کۆنی نەشتەرگەریدا دەردەکەوێت.لە کاتی وەستان و رۆشتن و وەرزش و کاردا، هەڵئاوسانەکە زیاد دەکات،لە کاتی پشودان و راکشاندا هەلئاوسانەکە کەم دەکاتەوە و نامێنیت،هەندیک جار نەخۆشەکە بە دەست فشار دەخاتە سەر فتقەکە و دەیباتەوە ناوەوە( reducible hernia).هەندێک جاری تریش فتقەکە بە فشاری دەستی نەخۆش و پزیشک ناچیتە ناوەوە(irreducible hernia)
جاری وا هەیە لە شوێنی فتقدا نەخۆش هەست بە ئازارێکی سوک دەکات،لە کاتی کۆکە و کار و سەرئاو و قورسایی بەرزکردنەوەدا نەخۆشەکە زۆرتر هەست بە ئازار دەکات.
یەک لە مەترسیەکانی فتق ئەوەیە کە فتقەکە بگیرێت و ئۆرگانە دەرپەریوەکە بۆ ناو سک نەگەڕیتەوە،بەو شێوەیە نەخۆشی ریخۆڵەگیران(intestinal obstruction) دروستدەکات کە نەخۆشیەکی گەورە و مەترسیدارە و نەخۆش دوچاری سک ئێشە و سک ئاوسان و رشانەوە و قەبزی دەبێت،نەخۆشەکە ئاو و کانزای لەشی کەم دەبێتەوە و بە زەحمەت هەناسەی بۆ دەدرێت،ئەگەر زو نەشتەرگەری بۆ ریخۆڵە گیران نەکرێت، مەترسی لەسەر ژیانی دروستدەبیت. ئەگەر ریخۆلەگیران چارسەر نەکرێت و درێژە بکێشێت،وردە وردە هاتوچۆی خوێن بۆ ئۆرگانە دەرپەڕیوەکە کەم دەبێتەوە و دوچاری کەمخوێنی و گانگرین (strangulation and gangrin)دەبیت و نەخۆشەکە لە مردن نزیک دەبێتەوە.

هۆکارەکانی دروستبونی نەخۆشی فتق:
بە شێوەیەکی گشتی دو هۆکار فتق دروستدەکەن،یەکەم هۆکار لاوازبونی دیواری سک و گەورەبونی دەرگای رێرەوە سروشتیەکانی لەشی مرۆڤە، سکماکی بێت یان بە هۆی نەخۆشی دوای لە دایکبون و قەڵەویەوە بێت.
هۆکاری دوەم بۆ زیادبونی فشاری ناوسکی نەخۆش دەگەڕێتەوە،کۆکە بە هۆی نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسەدانەوە،قەبزی بە هۆی نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەرسکردنەوە،میزگیران و بە زەحمەت میزکردن بە هۆی نەخۆشیەکانی کۆئەندامی میز و میزەرۆوە،بەرزکردنەوەی قورسایی لە کاتی وەرزش و کاری سەختدا.هەموی دەبێتە هۆکاری بەرزکردنەوەی فشاری ناوسک،فشارە بەرزەکە پاڵ بە ئۆرگانەکانی ناو سکەوە دەنێت بۆ ئەوەی لە شوێنە لاوازەکانی دیواری سکەوە دەرپەڕن و بچنە دەرەوە و فتق دروستبکەن.

جۆرەکانی فتق :
١.فتقی بنڕان ( groin hernia)،ئەو فتقانەیە کە لە بنراندا دروستدەبن،ئەویش چەند جۆرێکە،inguinal ,femoral hernia.ئەم جۆرە فتقانە لە پیاودا زۆرترە تا لە ژناندا.ئەم جۆرە فتقە زۆرترین جۆرەکانی فتقی لەشی مرۆڤ دەگرێتەوە.
٢.فتقی ناوک ( umbilical hernia) ئەم جۆرە فتقە زۆربەی کات لە مندالدا دروستدەبیت.
٣.فتقی دەوروبەری ناوک( paraumbilical hernia)ئەم جۆرە فتقە بە زۆری لە ژناندا دروست دەبێت.
٤.فتقی نەشتەرگەری (Incisional hernia).ئەم جۆرە فتقانە لە دوای کاری نەشتەرگەری بۆ نەخۆشی تر دروست دەبێت،لە ژناندا زیاترە تا لە پیاواندا.
٥.فتقی ناوسنگ ( hiatal hernia ,diaphragmatic hernia)ئەو جۆرە فتقەیە کە بەشێک لە ئۆرگانەکانی ناو سکی نەخۆش دەخزێتە ناو سنگی نەخٶشەکە و دوچاری تەنگەنەفەسی گرفتی تری دەکات.
٦.جەند جۆرێکی تری فتق هەن .

چارەسەری نەخۆشی فتق :
نەخۆشی فتق یەک لەو نەخۆشیانەیە کە بە نەشتەرگەری نەبێت هیچ جارەسەرێکی تری نیە،ئەگەر نەخۆشەکە بە هۆی تەمەن و نەخۆشی ترەوە بەرگەی بەنج و نەشتەرگەری نەگرێت،دەبێت پشتێنی تایبەتی ببەستێت و جوڵەکانی سنوردار بکرێن تا رێگە لە فتق گیران بگیرێت. باشترین چارەسەر بۆ فتق ئەوەیە لەگەڵ دەرکەوتنیدا بە زوترین کات نەشتەرگەی بۆ بکرێت، بۆ ئەوەی رێگە لە گیرانی فتق و کاریگەریە خراپەکانی تری بگیرێت.تەنها لە کاتی فتقی ناوکی منداڵدا نەبێت کە باشترە بۆ ماوەی ٢ دو ساڵ چاوەروان بکەیت تا دەرفتی بدرێت خۆی چاک ببێتەوە،باشترە بەزوترین کات کاری نەشتەرگەری بۆ فتق بکرێت.
فتق بە نەشتەرگەری ئاسایی ( open surgery)،یان بە هەناوبین( laparoscopic surgery ) چارەسەر دەکرێت،پزیشک دەتوانیت بە بەنجی گشتی یان بە بەنجی ناوچەیی نەشتەرگەری بۆ نەخۆش بکات.
٭٭٭٭٭٭
د. ئارا عەبدوڵڵا محەممەد
پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی

20/01/2021

خواردنی سیر و ماست پێکەوە ئەم کاریگەریانەی دەبێت!
ماست و سیر داده‌ندرێن به‌ باشترین دژه‌ زیندوی سروشتی بۆ مرۆڤ،ئه‌مانه‌ش كۆمه‌ڵێك سودی خواردنی سیر و ماستن پێكه‌وه‌:

سیر و ماست به‌رگری له‌شی مرۆڤ به‌رامبه‌ر ئه‌و ڤایرۆس و به‌كتریایانه‌ به‌هێزده‌كه‌ن كه‌ له‌ش دووچاریان ده‌بێت، چاره‌سه‌ری ئاوسان و هه‌وكردنی پڕۆستات ده‌كات،ڕێگری ده‌كات له‌ توشبوونی مرۆڤ به‌ ئه‌نفلۆنزاو و كۆكه‌ له‌ تواناشیدایه‌ كۆتای به‌ هه‌وكردنی له‌وزه‌تێنه‌كان بهێنێت.

خوێن له‌ ژه‌هره‌كان ده‌پاڵێوێت و
به‌گشتی له‌ش له‌ ژه‌هر ڕزگارده‌كات و
مه‌ترسی ژه‌هراویبوونی خۆراكیش كه‌مده‌كاته‌وه‌
په‌ستانی خوێنی به‌رز داده‌به‌زێنێت و ده‌ماره‌كانیش له‌ چه‌وری پاك ده‌كاته‌وه‌
هه‌روه‌ها ئێسك به‌هێزده‌كات و ڕێگری له‌ لاوازی ده‌گرێت،وا باشه‌ له‌ كاتی توشبوونیش به‌ شكاوی ماست و سیر بخورێت.

ئه‌و ماده‌ ترشاوانه‌ی كه‌ ده‌چێته‌ گه‌ده‌وه‌ له‌ناوی ده‌بات به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ ددانه‌كان له‌ كلۆربوون ده‌پارێزێت،د.ئۆنلاین چاره‌سه‌ری پێوه‌دانی مێرو وه‌ك هه‌نگ ده‌كات ئه‌ویش له‌ ڕێگای دانانی سیر و ماست له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ هه‌نگه‌كه‌ پێوه‌ی داوه‌ تێكه‌ڵه‌ی سیر و ماست له‌ تواناشیدایه‌ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن و گه‌ده‌ش بكات.
_______________________________

👈 دەتەوێ سیر بخۆی وبۆنی دەمت نەیەت 👉
سیر بەکوڵایی هەرگیز بۆنی نایەت
تاقی کەرەوە
بەداخەوەخواردنی کورد هیچ سیری تێناکرێت

بیکەناو شفتە ،،، شفتە سیری تیانەبێ لەقوڕگم ناچێتەخوار
بیکە ناو دۆڵمە
بیکە ناو کفتە
بیکە ناو تشمە
بیکە ناو دۆغاوا

بیکە ناو شلە
بیکە چەن کەرتی تۆزێ ناو ڕۆن بیمرێنەو لەناوشلە بکرێ جاوەکو حەب قوتی دە بەتایبەت شلەی بامیەو فاسۆڵیا زۆر نازدار ئەبێ 😍
یان
وورد ی بکە لەگەڵ پیازو بیبەر و تەماتە و پەتاتە کەمێ ڕونی پیاکە بیکوڵێنە بهاراتیش چی تێئەکەی بەدڵ خۆت
کاری خۆشە لەگەڵ بهاراتی نۆکاو تێی بکەی
زۆر زۆر نازدارەتامیشی نادات و سوود وەرئەگری لەگەڵ برنجی سپی یان سۆر بیخۆن یان لەگەڵ سەمون یان نان

خۆشەویستانمان ❤
بۆ ئەوەی پارێزراو بین لە ریپۆرت
هەر بەڕێزە و 5 کۆمێنت بکات
بۆ ئێوە هیچ نیە بۆ ئێمە زۆر پێویستە🌷

Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دەرمانخانەی پاشا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

  • Want your practice to be the top-listed Clinic?

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram