چارەسەری نەخۆشی لەوڵاتی هیندستان

  • Home
  • چارەسەری نەخۆشی لەوڵاتی هیندستان

چارەسەری نەخۆشی لەوڵاتی هیندستان بۆ چارەسەرکردن و ئاسانکاری بۆ نەخۆش لە وڵاتی ھیندستان

جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت جەژنی قوربانی پیرۆز لە تەواوی مسوڵمانانی جیھان بەگشتی و مسوڵمانانی کودستان بەتایبەتی پیرۆزدەکەی...
08/07/2022

جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت
جەژنی قوربانی پیرۆز لە تەواوی مسوڵمانانی جیھان بەگشتی و مسوڵمانانی کودستان بەتایبەتی پیرۆزدەکەین ، ھیواخوازین ھەمیشە ساغ و تەندروستبن .

پاش جەژن چوار نەخۆش بۆ چارەسەر لەڕێی ئێمەوە دەچنە ھیندستان بۆ چارەسەر
- گواستنەوەی جگەر .
- نەشتەرگەری دڵ .
-نەشتەرگەری فەقەرات .

لە دوعای خێر بێبەشیان مەکەن .

جەژنی ھەموولایەك پیرۆزبێت ، ھیوادارین جەژنی کۆتایی ناخۆشی و نەھامەتیەکان بێت ، خودای گەورە شیفای تەواوی نەخۆشەکانمان بدا...
12/05/2021

جەژنی ھەموولایەك پیرۆزبێت ، ھیوادارین جەژنی کۆتایی ناخۆشی و نەھامەتیەکان بێت ، خودای گەورە شیفای تەواوی نەخۆشەکانمان بدات ..

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان پیرۆزبایی ھاتنی مانگی   لە تەواوی مسوڵمانانی جیھان بەگشتی و مسوڵمانانی کوردستان بەتایبەت...
12/04/2021

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

پیرۆزبایی ھاتنی مانگی لە تەواوی مسوڵمانانی جیھان بەگشتی و مسوڵمانانی کوردستان بەتایبەتی دەکەین .. ھیوادارین مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلەکەمان ، خودا ھەموولایەك لە نەخۆشی و ئازار بپارێزێت ..

ڕۆژو و تاعەتی ھەمووان قبوڵبێت .. أن شاء الله

 #نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمک ۱. بونی گرێ لە ناو مەمک یان لە ژێر باڵدا، گرێ لە ناو مەمکدا بەهۆی نەخۆشیەکەوە دەبێت و گرێ لە...
04/02/2021

#نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمک
۱. بونی گرێ لە ناو مەمک یان لە ژێر باڵدا، گرێ لە ناو مەمکدا بەهۆی نەخۆشیەکەوە دەبێت و گرێ لە ژێر باڵدا بۆی هەیە هەربەشێک بێت لە مەمک یان بەهۆی گەورەبوونی لیمفەگرێکانی ژێرباڵەوە بێت.
۲. گۆڕانی شێوەی گۆی مەمک
گۆی مەمک بۆ دەرەوەیە، وەئەگەر کەسێک هەستی کرد گۆی مەمکی بۆ ناوەوە دەچێت دەبێت سەردانی پزیشک بکات .
۳.گۆڕانی ڕەنگی پێستی مەمک کەبۆی هەیه شێرپەنجەبێت.
٤. گۆڕانی قەبارەی مەمک یان شێوەو ئاراستەی گۆی مەمک.
٥. ئازاری مەمک ، زۆر جار بەهۆی نەخۆشیەکانی تری مەمکەوەیە ، بەڵام ٥٪ ئازاری مەمک شێرپەجەی لەگەڵدایە...
🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿
دکتۆر رێباز عمر محمەد
پزیشکی نەشتەرگەی گشتی

خاڵ (پەڵە) Freckle            ئەم جۆرە پەڵانە بەزۆری لە منداڵیدا و لەسەر ڕومەت و لوت سەرھەڵدەدات و بەزۆریش لەو کەسانەی ک...
30/01/2021

خاڵ (پەڵە) Freckle

ئەم جۆرە پەڵانە بەزۆری لە منداڵیدا و لەسەر ڕومەت و لوت سەرھەڵدەدات و بەزۆریش لەو کەسانەی کە پێستیان سپی و مویان سورە. قەبارەی ئەم جۆرە پەڵانە بچوکن، تەنھا لەڕوی جوانیەوە کاریگەری ھەیە لەسەر ھەڵگری نەخۆشیەکە. ئەم نەخۆشیە بۆماوە کاریگەری لەسەری ھەیە و ئاسایی لەکەسی توشبودا دەردەکەوێت. لە ھەندێ وڵاتدا وەک وڵاتانی باکوری ئەوروپا بەھۆی زۆری ئەم جۆرەی پێستەوە ئەم نەخۆشیە زۆر ئاساییە و نابێتە ھۆکارێک کە نەخۆش سەردانی پزیشک بکات، بەڵام لەو ناوچانەی کە زۆر بڵاو نیە دەبێتە ھۆی دروستکردنی بارێکی ناخۆش بۆ کەسەکە و بەناچاری سەردانی پزیشک دەکات. ئەم جۆرە پەڵانە لە وەرزی ھاویندا زیاتر دەبێت، بەڵام لە زستاندا کەمتردەبێتەوە. ئەم نەخۆشیە لەسەرەتای منداڵیدا پەرەدەستێنێت و لەدوای پێگەشتن (باڵغ) بون جێگیر دەبێت و دەوەستێ وە یاخود بەڕادەیەکی کەم پەرەدەسێنێت. بونی ئەم نەخۆشیە لەسەر پێستی سپی واتای ھەستیار بونی ئەو پێستەیە بە تیشکی خۆر وە ھۆکارێکە بۆ سەرھەڵدان و توش بون بە شێرپەنجەی پێست. کەسەکانی ھەڵگری ئەم جۆرە پێستە بە بەرکەوتنی خۆر توشی سوتاوی دەبن بۆیە پێویستە بە دروستی سود لە دژە خۆرەکان وەربگیردرێت. چارەسەری دەرمانی ئەم نەخۆشیە جگە لە دژە خۆرەکان دەتوانرێت کرێمە کاڵکەرەوەکان یاخود ئەو کرێمانەی کە ھەڵگری پێکھاتەی ترتینۆینن بەکار بھێنرێت، بەڵام بەھۆی ھەستیاری پێست بۆ ئەم جۆرە دەرمانان پێویستە بۆ دڵنیابون لەبەکارھێنانیان لەژێر چاودێری پسپۆڕی پێستدا بەکار بھێنرێت. دەرمانەکانی تریشی بریتین لە پاک کەرەوە کیمیاویەکان، مایکرۆ دێرما پرێشن و لەیزەر وە دەتوانرێت دەرمانە داپۆشەرەکان بەکار بھێنرێت بۆ کەمکردنەوەی ئەم نەخۆشیە، بەڵام دەبێت ئەوەمان لەبیر نەچێت کە ئەم نەخۆشیە نەخۆشیەکی بۆماوەیی پێستە و بەو دەرمانانەی کە پێشتر باسکران تەنھا دەتوانرێت بۆ کاتێکی کەم ئەم دەردراوانە کەمبکرێنەوە، وە ئەگەری سەرلەنوێ گەڕانەوەیان ھەیە. بۆ ئەم مەبەستەش ئامۆژگاری ئەو کەسانەدەکەین کە توشی ئەم نەخۆشیە بون، کەمێک خۆڕاگربن لەگەڵ پێستی خۆیان ھەڵکەن و ئەم بارەی پێست بە نەخۆشیەکی نەزانن بەڵکو بەبارێکی ئاسای پێستی بزانن.

=======
وەرگیراوە لە پەرتوکی ( )
وێنەی بەرگی پەرتوکەکە لە کۆمێنت

جۆرەکانی پێست و چۆنیەتی پارێزگاری کردن لێیان  یەکەم ھەنگاو بۆ بەدەست ھێنانی پێستێکی جوان ئاگادار بوونە لە جۆری پێستەکەت،...
04/12/2020

جۆرەکانی پێست و چۆنیەتی پارێزگاری کردن لێیان


یەکەم ھەنگاو بۆ بەدەست ھێنانی پێستێکی جوان ئاگادار بوونە لە جۆری پێستەکەت،چونکە لەم ڕێگەیەوە ئێوە دەتوانن بەشێوەیەکی باش پارێزگاری لە پێستتان بکەن و وە پێداویستیە جوانکاریەکان بەپێی جۆری پێستتان بەکاربھێنن .

- بەشێوەیەکی گشتی پێنج جۆر پێست ھەیە کە بریتین لە :-

١-پێستی ئاسای:-

نەزۆر وشکە و نەزۆر چەورە.کونەکانی پێست دەردەکەون بەڵام گەورە و داخراونیە،وە لەدوای شۆردن نەرم و ناسک دەبێت و بەدەگمەن ڕوومەت زیپکەدەکات .

+ڕێگەی پاراستن:-

ڕۆژی دوو جار ڕوومەتتان بە شۆرەرە گونجاو و بەسودەکان بشۆرن وە سود لەشێدار کەرەوەکان وەربگرن دوای شتن.

٢-پێستی چەوور:-

ئەم جۆرە پێستە بەزۆری چەورە.ڕووی پێستەکە زبر و ئەستوور دەبێت.کونەکانی پێست گەورەن و بە چاو دەبینرێن و پێستەکە دەبریسکێتەوە ، ڕوومەت زۆر زیپکە دەکات و تەپوتۆز و پیسی زۆر بەخۆوە دەگرێت . بەھۆی ئەوەی چەوریە ڕژێنەکان زۆر چالاکن ئەگەری گرتنی کونەکانی لێدەکەوێتەوە .پێستیش کەمتر چرچ دەبێت .

+ڕێگەی پاراستن:-

پێویستە ڕۆژی دوو جار ڕوومەت بە درووستی و ڕێکی بەھۆی پێداویستیە شێدار کەرەوەکان بشۆردرێت وە ھاوکات شۆرەرە شێدار کەرەوەکان و ناچەور و کھولیەکان بەکاربێنن.ئەوەشتان لەبیر نەچێ کەپێستی چەور پێویستی بەشێدارکەرەوەکان ھەیەو پێویستە ھەموو ڕۆژێک بەکاربھێنرێن . بە ئاوی سارد ڕوومەتتان بشۆرن بۆئەوەی کونەکانی پێستتان دابخرێن،وەھەروەھا خواردنی سورکراو و چوکلێت کەم بکەنەوە .

٣-پێستی ووشک:-

ئەم پێستە ناسک و شێوە کاغەزە .لەکاتی دەست لێدانی دا دەردەکەوێت کە ئەم پێستە ووشکە، وە کونەکانیشی زۆر بچوکن .ڕوومەت بەدەگمەن زیپکەدەکات.چەوریە ڕژێنەکان چالاکیان کەمەو بەمەش پێستەکە سرووشتیانە چین چین دەبێت و ئامادەیە بۆ چرچ و لۆچ بوون و پیس بوون.لەوەرزی زستانیشدا پێستەکە وشک تر دەبێت و زۆریش دەخورێت.

+ڕێگەی پاراستن:-

بەردەوام سود لەو جوانکاریانە وەربگرە کە ئەلکھولیان تێدانیە .ھەموو ڕۆژێک پێست تان بەشێدارکەرەوەکان شێدار بکەن ،بەردەوام ڕوومەتتان بەشۆرەرە گونجاوەکان و بەبێ سابوون بشۆرن چونکە سابوون لەگەڵ خۆی چەوری پێست ڕادەماڵت و پاکی دەکاتەوە، ئەو کرێمانە بەکاربھێنن کەپێکھاتەی ئەلفا ترشی ھایدرۆکسیدیان تێدایە.ڕوومەتان بەڕۆنی بادام و زەیتوون بشۆرن چونکە ئەم دووجۆرە ڕۆنە زۆر سودمەندە بۆ پێست .سێوێک لە ڕەندەی بدەو بیخە ناو سەلاجەوە دواتر بۆ ماوەی (١٥) خولەک لەسەر ڕومەتت بیھێڵەوە.

٤-پێستی تێکەڵ:-

زۆربەی خەڵک پێستیان لەجۆری پێستی تێکەڵە، ئەمەش ئەوەدەگەیەنێ کەبەشێک لەپێستیان ووشکە و بەشەکەی تر چەورە .پێستی ووشک ئاسای لە ھەندێ شوێنی وەک دەوروو بەری چاوو و گەردندایە بەڵام پێستی چەور وەکو پێستی لوت و چەناکە . واباشترە بۆ شوێنە چەورەکان جۆرە کرێمێک و وە بۆشوێنە ووشکەکان جۆرە کرێمێکی جیاوازتر یەکار بھێنرێت.

+ڕێگەی پاراستن:-

پێویستە ڕۆژی دووجار ڕوومەت بە شۆرەرە گونجاوەکان بشۆردرێت .بەکارھێنانی بۆن کاریگەریەکی زۆر باشی لەسەر نوێی و گەشی پێست ھەیە.

٥-پێستی ھەستیار:-

بە جوڵاندنێکی ئاسای ھەستیار دەبێت ، کەدەبێتە ھۆی سوتانەوە و خوران و سور بوونەوەی پێست.ھەندێ جاریش زیپکە دەکات .

+ڕێگەی پاراستن:-

لەکاتی شۆردنی پێستدا سابوون بەکار نەھێنن وە لەجێگای لوسینەکان شۆرەرە نەرم و گونجاو و ناھەستیار کەرەوەکان بەکاربھێنن.

* چەند خاڵێک لەبارەی دروستی پێستەوە

١-ئاوی زۆر بخۆنەوە ،بەڕادەی ٦-١٠پەرداخ لەڕۆژێکدا.ئاو بۆ ساغی پێست زۆر پێویستە و گرنگە چونکە دەبێتە ھۆی دوور خستنەوەی پاشەڕۆ و مادە زیان بەخشەکان.
٢-کرێمە دژە خۆرەکان بەکار بھێنن تا پێستتان بەزوی پیرو لۆچ نەبێت.
٣-ژەمە خۆراکی گونجاوتان ھەبێ .ڕۆژانە بەڕێژەیەکی باش سەوزە و میوەی تازە بخۆن ،چونکە زۆر سودمەندن بۆ پێست .
٤-دەست ھەڵگرن لە خواردنەوەی مادە کھولیەکان و جگەرە کێشان .چونکە جگەرە کێشان دەبێتە ھۆی لەناوبردنی ڤیتامین C لەش و دروست بوون و گەڕاندنەوەی چرچو لۆچی بۆ سەر ڕووی پێست. کھولیش دەبێتەھۆی فراوان بونی لولەکانی خوێن و سور ھەڵگەڕان و دروستکردنی خوران و ھەستیاری لەپێستدا.
٥-وەرزش بکەن،چونکە پێست پێویستی بە ھەناسەدان ھەیە،بە ڕاکردن یا بەڕۆیشتنی ئاسای تەوژمی خوێن زیاد دەکات و بەمەش ئۆکسجین و خواردنی پێویست بە خانەکانی پێست دەگات.
٦-بەپێی پێویست بخەون ،بەڕێژەی ٦-٨ کاتژمێر لە شەو وڕۆژێکدا.
٧-ساسی مایونز شێدارکەرەوەیەکی زۆر بەسودە بۆ پێستی ڕوومەت ، دەتوانرێت ئەمەش بەشێوەی ماسک بەکاربھێنرێت.

=================
وەرگێڕانی، #تەیمور _حسن_غفور
تایبەت بە پەیجی #شلێر لە فەیسبووک
تکایە بەبێ ناوھێنانی وەرگێڕ و پەیجی ناو براو بڵاوی مەکەوە.

⭕بۆچی پزیشك سەیری زمانی  نەخۆش دەكات؟!ئەمەش چەند وەڵامێكی كورت و پوخت لەسەر ئەم بابەتە .1.ڕەنگی زمانی زەرد: نیشانەیە بۆ ...
11/10/2020

⭕بۆچی پزیشك سەیری زمانی نەخۆش دەكات؟!

ئەمەش چەند وەڵامێكی كورت و پوخت لەسەر ئەم بابەتە .

1.ڕەنگی زمانی زەرد: نیشانەیە بۆ بوونی رێژەی زەردی لە خوێن.

2.ڕەنگی زمانی شین: نیشانەیە لەسەر بوونی نەخۆشی لە دڵ یان كۆئەندامی هەناسە.

3.ڕەنگی زمانی سوری پەمبەیی: نیشانەی تەندروستیەكی باشە.
4.ڕەنگی زمانی كاڵ: نیشانەیە بۆ بوونی ئەنیمیا.

5.بوونی پارچەی سپی لەسەر زمان: نیشانەیە لەسەر بوونی گەرمی لەش ( نەخۆشی تا ) و كێشە لە هەرسكردن.

6.بوونی قڵش لەسەر زمان: نیشانەیە لەسەر بوونی قەلەقی و دڵەراوکێ.

سایەتیکا (sciatica ) یاخود ( عرق النسا) چی یە؟دەماری سایەتیک (sciatic nerve) شا دەمارێکە کە لە بەشی خوارەوەی پشت ەوە دێت...
28/09/2020

سایەتیکا (sciatica ) یاخود ( عرق النسا) چی یە؟

دەماری سایەتیک (sciatic nerve) شا دەمارێکە کە لە بەشی خوارەوەی پشت ەوە دێت و بەرەو قاچەکان دەڕوات، ھەر کاتێک فشارێک لەسەر ئەم دەمارە دروست دەبێت بەھۆی ئینزلاقی دیسکی نێوان بڕبڕەکانی پشتەوە یاخود ئێسکی زیادە یاخود کرژبوونی ماسولکەی پسۆس( psoas..) توشی ئازارەکانی سایەتیکا ئەبیت.

نیشانەکانی :
1- ھەست کردن بە سوتانەوە و سربوون لە قاچەکاندا ..
2- بێھێزی و ئازار لەسمت و قاچەکاندا ...
3- ھەندێک جار ھەستێکی وەکو دەرزی ئاژەنین دروست دەبێت لە پێ کاندا ..
4- ھەندێک جار وەکو تەزوویەکی کارەبا یاخود ئازارێکی وەک چەقۆ بە قاچ دا دەڕوات ..

دەستنیشانکردن :
1- پشکنینی سەریری بۆ نەخۆشەکەو پرسینی نیشانەکانی نەخۆشیەکە ..
2- ئێکس رەی (x ray) یاخود ئەشیعەی ڕەش و سپی ..
3- ستی سکان (CT) ..
4- ئەشیعەی تەنووری (MRI)...

چارەسەرکردن :
1- ھەندێ جار بەھۆی گرژی ماسولکەکانەوە ئەم ئازارە دروست دەبێت و دوای ماوەیەک نامێنێت، بینراوە (80%)ى ئەوانەی ئازاری ئەم دەمارەیان ھەیە دوای دوو سێ ھەفتە بەرەو چاک بون دەچن .
2- مانەوە لە جێگادا بۆ ئەم ئازارە ئەگەری لاوازکردنی ماسولکەکان زیاد دەکات، بەڵام وەستان بە پێوەش یان دانیشتنی زۆر ئازارەکە زیاد دەکات، لەبەرئەوە باشترە لەجوڵەدا بیت وەکو نیو سەعات بەپێ ڕێکردن .
3- وەرزش: ئەگەر ئازارەکە زۆر نەبوو شتێکی باشە ئەو وەرزشانە بکەیت کە دەمارەکە ڕادەکێشێت یاخود ماسولکەکانی بەشی خوارەوەی پشت ڕادەکێشێت و گرژبوونی ماسولکەکان کەم دەکاتەوە.
4- پاکی گەرم یان سارد یاخود جەوەنە: ھەمیشە بەسودە بۆ کەم کردنەوەی ئازار، ساردی تەنیا لە کاتی پێکانێکی کتوپڕ لەماوەی (72)کاتژمێردت، دوای ئەم ماوەیە گەرمی بەکار دەھێنرێت بۆ ماوەی (15-20) دەقیقە ھەموو جارێک، بەڵام ئاگادار بیت کە پێستت نەسوتێنیت باشترە جەوەنەکە گە خاولیەکەوە بپێچیت.
5- بەکارھێنانی ئازار شکێنەکان وەکو (NSAI) یاخود ماسولکە خاوکەرەوەکان, ئەو دەرمانانەی بۆ گەشکە بەکاردەھێنرێن وەکو(گاباپێنتین -- پریگابالین )،ھەندێک لە دەرمانە ھێورکەرەوەکان.
6- چارەسەری سروشتی یاخود چارەسەری فیزیایی رۆڵێکی گرنگی ھەیە لە کەم کردنەوەی ئازاری سایەتیکا.
7- دەرزی ئاژەنین و یۆگا و میدیتەیشن لەوانەیە ڕێگە چارەیەکی باش بن بۆ کەم کردنەوەی ئازارەکە.
8- شێلان و مەساج کردن بە رێگەیەکی زانستی پرۆفیشناڵ سوودی زۆرە.
9- کۆنترۆڵکردنی ستریس: لەبەرئەوەی ئازار دوو لایەنی ھەیە لایەنێک جەستەیی و لایەنێک دەرونی، لەبەرئەوە کەم کردنەوەی ستریس و بیرکردنەوەی نەگەتیڤانە کاریگەرییەکی زۆری ھەیە لەسەر کەم کردنەوەی ئازار.
10- بەکار ھێنانی( دەرزی ئیپیدوراڵ ) بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئازار کە ئەمیش دەرزییەکە لەژێر ئامێری (C- arm)دا یاخود لەژێر ئامێری سۆنەردا بۆ ڕەگی دەمارەکان و خاڵی ئازارەکان لەپشتدا دەکرێت، ھەندێ دەرمان دەکرێتە دەوری دەمارەکە بۆ کەم کردنەوەی ھەوکردن و فشاری دەوری دەمارەکە ...
11- نەشتەرگەری: لە (90%) حاڵەتی سایەتیکا پێویستی بە نەشتەرگەری نیە، بەڵام ھەندێ جار پزیشکی پسپۆر بە پێویستی دەزانێت کە نەشتەرگەری بکات لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا:
یەکەم: لەدەست دانی کونترۆڵکردنی میزکردن و پیسایی کردن.
دوەم: کەوتنی قاچ (سقوط قدم )، وپوکانەوەی ماسولکەکان.
سێیەم: کاتێک ئازارەکە ھێندە زۆرە بەھیچ جۆرێک کۆنترۆڵ ناکرێت ...

چ کاتێک زۆر پێویستە ئاگاداری پزیشکەکەت بکەیتەوە ؟؟؟
سایەتیکا حاڵەتێکی بێزار کەرو ئازار بەخشە، بەڵام ترسناک نیە، ھەندێ جار ھەیە پێویستە پزیشکەکەت ئاگادار کەیتەوە لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا :
- بوونی تا ( بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ) ..
- بوونی خوێن لە میزدا ..
- کۆنترۆڵ نەکردنی میز و پیسایی ..
- ئازاری زۆر بەھێز کە لەشەودا بێدارت کات ...

د. ھەڤین کمال شاە محەمەد
ئەندامی پرۆفیشناڵی ئەکادیمیایی ئەمریکی بۆ ئازار شکاندن

شەپۆلی دووەمی کۆڤید-١٩ئامادەکردنی / تەیمور حسن غفورھەر لە سەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسی 2 -SARS-CoV  و پەتای کۆڤید -١٩ وە لە...
31/05/2020

شەپۆلی دووەمی کۆڤید-١٩

ئامادەکردنی / تەیمور حسن غفور

ھەر لە سەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسی 2 -SARS-CoV و پەتای کۆڤید -١٩ وە لە چەند نوسراوێکدا یان بە وەڵامدانەوەی نامەی بۆ چەند ھاوڕێ یەکم لە فەیسبووک و دەرەوەی فەیسبووک مەترسیەکانی ئەم پەتایەم بۆ مرۆڤایەتی خستوەتەڕوو. بەڵام بەھۆی کێشە دارایەکانی حکومەت و پێنەدانی مووچە و قەدەغەی ھاتوچۆوە خەڵکانێکی زۆر باوەڕیان بە ڕاستی بونیەتی ڤایرۆس و نەخۆشیەکە نیە و کارەکانی حکومەت بە ھەڵھاتن لە بەرپرسیاری و قسەکانی ئێمەش بە گاڵتە جاڕی لە قەڵەم دەدرا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ڤایرۆسەکە لە سەراپای جیھان ڕۆژانە سەدان کەس توشدەکەن و دەیانیان دەمرن و ھەزارانیش تا ئێستا بێ چارەسەر ماونەتەوە و جگە لە چارەسەری سادە و بێکەڵک ھیچی کەیان بۆ ناکرێت.
پێشتر لە پۆستێکی فەیسبووک ئاماژەم بەوە کرد ئەم ڤایرۆسە لە ناوەڕاستی مانگی پێنجەوە دوو بارە شەپۆلی دووەمی سەرھەڵدەداتەوە و ترسناکتر و خراپتر دەبێت ، بەڵام چاوەڕوانم نەدەکرد ئەم ڤایرۆسە بۆ باشوری کوردستان ئەوەندە مەترسیداربێت، چونکە ئەو کوتاوانەی ئێمە بەکارمان ھێناوە دژ بە کۆمەڵێک نەخۆشی لە شەپۆلی یەکەمدا پارێزگاری باشی لێکردن و پاراستینی، بەڵام بۆ ئەم جارەیان ڕەنگە کوتاوەکان چیتر نەتوانن بەرگەی ئەم ڤایرۆسە بگرن چونکە ڤایرۆسەکە بەتەواوەتی بۆماوە مادەی نوێی بونیاد ناوە و دەتوانێت لەبەرانبەر ئەم کوتاوەنشدا ڕابوەستێت.

- بۆیە دەمەوێت بەچەند پرسیار و وەڵامێکی کورت باس لەم شەپۆلی دووەمە و شەپۆلی سێیەمی ڤایرۆسەکە بکەم . ئەوەی من دەیڵێم نە کارێکی فەلەکناسی و بورجەکانە نە پێشبینی نازانستیە بەڵکو وەک زیندەوەرناسێک قسەدەکەم :-

١-شەپۆلی دووەم :-

أ/ بۆچی شەپۆلی دووەم سەری ھەڵدایەوە ؟

-وەڵام / بەھۆی گۆڕانی کەشوو ھەوا لە زۆرێک لە ناوچەکانی جیھان و واتە گۆڕان لە وەرزی سەرماوە بۆ گەرما ئەگەری سەرھەڵدانەوەی شەپۆلی دووەمی لە ناوەڕاستی مانگی پێنجەوە بەتەواوەتی چاوەڕوان کراوبوو ، چونکە ڤایرۆسەکە زۆر بە باشی دەتوانێت لەو گۆڕانە کتو پڕانەدا چالاکی خۆی پێش بخات و ببێتە ھۆکاری توشکردنی ھەزاران مرۆڤ بە کۆڤید-١٩.

ب/ بۆچی کوردستانی گرتەوە ؟

-وەڵام / بەھۆی ھەڵکەوتەی جوگرافی کوردستان کە یەکێکە لەو ناوچانەی بە ھێواشی کەشو ھەواکەی دەگۆڕێت و بەتەواوەتی ھەر چوار وەرزەکەی تێدا دەردەکەوێت بۆیە ئەستەمبوو کە شەپۆلی دووەمی بەو شێوەی ئێستای تیا دەربکەوتبایە ئەگەر کەشو ھەوا بە ھەمان شێوازی ساڵانی پێشوو لەسەر خۆ گۆڕانی بەسەردا بھاتبایە ، بەڵام بەھۆی ئەوەی لە کۆتایەکانی نیوەی یەکەمی مانگی پێنجەوە لە چەند ڕۆژێکی کەمدا باران بارین و وەستا و پلەی گەرما بەخێرای گۆڕا و خەڵکی پەنایان بردە بەر بەکار ھێنانی فێنک کەرەوەکان وای کرد ڤایرۆسەکە چەند قاتی جاران زیاتر بەئاسانی بگات بە ھەموو کەسێک و کردنەوەی بازاڕوو و شوێنە گشتیەکان و گوێنەدانی خەڵک بە ڕێنمایەکان ئەوەی ئێستای لێکەوتەوە کە دەیبینین.

ج/ ئایا ئەم شەپۆلە ترسناکترە یا شەپۆلی یەکەم؟

-وەڵام/ بەھۆی ئەوەی شەپۆلی یەکەم تاڕادەیەک یەکەم بەرکەوتنی بوو لەگەڵ مرۆڤدا، ھەروەھا بۆماوە مادەی ڤایرۆسەکە تاڕادەیەک سادەبوو وە گۆڕانی ئەوتۆی دروست نەکردبوو، ھەرچەند زیانێکی گەورەی گەیاند بە مرۆڤایەتی ھەزاران مرۆڤی لەناوبرد و سەدان ھەزار توشکرد . بەڵام ئەم جارەیان ڤایرۆسەکە بۆماوە مادەی ئاڵۆزترە و بەتەواوەتی دەتوانێت زۆرێک لەو کەسانە توشبکات کە پێشتر نەیدەتوانی، دەتوانێ ئەو کەسانە بە ئاسانی بکورژێت کە پێشتر ئەگەر بەرکەوتنیان ھەبوایە لەگەڵی دەیتوانی زیانیان لێبدات بە تایبەت نەخۆش و بەتەمەنەکان. ھەر بۆیە شەپۆلی دووەمی زۆر ترسناک و بکوژە. ڕەنگە ئەگەری مردن بۆ ھەر توشبوویەک بگات بە لە ٢٥% بۆ کەسی ساغ و بۆ کەسی نەخۆش و بە تەمەن بگات بە سەروو ٧٥% .

د/ ئایا کاریگەری لەسەر دانیشتوانی باشوری کوردستان ھەیە ؟

وەڵام / بەدڵنیایەوە ئەم ڤایرۆسە نە ئاینی ھەیە نە نیشتیمان و نە ئەوانەش دەناسێت، ھەر بۆیە بە دڵنیایەوە کاری گەری لەسەر کوردستان دەبێت و زیانی ڕاستەقینەمان پێدەگەیەنێت. چیتر ئەو کوتاوانەی پێشتر بەکارمان ھێنان ناتوانێت بمان پارێزێت و ڤایرۆسەکە لە بەرانبەریان بەگری خۆی دروستکردوە و بۆماوە مادەکەی لە بەرانبەریان نوێکردۆتەوە. ئەگەری زۆرە تووشبوە کان زیاتر بن و مردنی ڕاستەوخۆ بەھۆی پەتاکەوە ھەبن. بەڵام ھێشتا خۆراکی ئێمە و جیھان زۆر لەیەکتر جیاوازە و ئێمە زیاتر پشت بە بەرھەمە سروشتیەکانی چیاکان دەبەستین کە زۆربەیان بەرگری لەش بەھێز دەکەن و ئەگەری پاراستنمان زیاترە لە کەسێکی کە لە وڵاتێکی کە.

ە/ ئایا ئەوانەی لە شەپۆلی یەکەم مردن بەھۆی پەتاکەوەبوو ؟

-وەڵام / لە ڕاستیدا ئەوانەی کە پێشتر و لە شەپۆلی یەکەمدا مردن بە پێی پشکنینەکان کە لایەنی پەیوەندیدار ڕایگەیاندوە ھەڵگری ڤایرۆسەکە بوون، بەڵام ھەموویان ھەڵگری نەخۆشی درێژ خایەن بوون و کەسانی بەتەمەن بوون بۆیە ناکرێت بگوترێت ھۆکاری مردنیان ڤایرۆسەکە بوە بەڵام ناشکرێت کاریگەری ڤایرۆسەکە لەبەرچاو نەگیردرێت.

٢-شەپۆلی سێیەم :-

أ- ئایا ئەگەری ھەیە شەپۆلی سێیەمی ڤایرۆسەکە ڕووبداتەوە ؟

- وەڵام/ بەدڵنیایەوە ڤایرۆسەکە ئیتر وەک ڤایرۆسی ھەڵاکەت بوە بە بەشێک لە مرۆڤایەتی و بۆ ھەتا ھەتایە لبێی دانابڕێت، بەڵام شەپۆلی سێیەمی ڤایرۆسەکە ئەگەری زۆرە لە لە پایز و لە کاتی گۆرانی کەشوو ھەوا دوو بارە سەرھەڵبداتەوە بەڵام ناکرێت قسە لەسە بەھێزی یا لاوازی ئەو شەپۆلەیان بکرێت چونکە لە کۆتای ئەم شەپۆلەدا دەزانین شەپۆلی سێیەم بەھێزە یاخود نا.

٣- چارەسەری :-

-ئەم ڤایرۆسە وەک زۆرێک لە ڤایرۆسەکانی کە باوەڕناکەم چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە ئەگەر بۆی بدۆزرێتەوە ئەوا کەسانی پلە باڵای جیھان نایەڵن بە ئاسانی بگات بە دەست خەڵک. ئەو دەرمانانەی کە پێشتر باسی لێوە دەکرا ھەموویان بێبەھان لە چارەسەری ئەم ڤیارۆسەدا و شتێک نیە بەناوی چارەسەری لەم ڤایرۆسەدا تەنھا چاودێری نەخۆش ھەیە و ھیچی کە. کاتێک پێی دەگوترێت چارەسەری کە دەرمان یا ھەر شێوازێکی کەی بۆ بەکاربھێنرێت تا ڤایرۆسەکە لەناو بەرێت بەڵام ئەوەی پزیشکەکانی جیھان بە کوردستانیشەوە دەیکەن تەنھا چاودێریە. سەرەڕای ئەوەش بەکارھێنانی پلازمای کەسی باشبوەوە لە پاش توشبوون ئەویش لە کۆتایدا فەشەل دێنێت و تەنھا بۆ چەند کەسێکی کەم دەتوانێت سەرکەوتوبێت.

بەھیوای لەش ساغی و تەندروستی بۆ ھەمووتان

ژیانی سەر زەوی لەپاش کۆرۆنا !!!!ھەموومان ئەو ڕاستیە دەزانین کە ژیانی مرۆڤایەتی پێش کۆرۆنا واتە پێش چوار مانگ لەو پەڕی نا...
16/03/2020

ژیانی سەر زەوی لەپاش کۆرۆنا !!!!

ھەموومان ئەو ڕاستیە دەزانین کە ژیانی مرۆڤایەتی پێش کۆرۆنا واتە پێش چوار مانگ لەو پەڕی ناخۆشی و ماڵوێرانیدابوو. ڕۆژانە دەیان تەقینەوە ڕوویان دەدا بەھۆیەوە ھەزاران کەس دەبوون بە قوربانی ، دەیان کەس بەھۆی شێرپەنجەوە گیانیان لەدەست دەدا.سەدان کەس بەھۆی ڕووداوی ھاتوچۆوە دەمردن.کێشە کۆمەڵایەتیەکان ھەموو کەسێکی گرتبوەوە، ژینگە بەتەواوەتی وێران ببوو. ڕۆژانە ھەزاران درەخت دەبڕدران ، کارگەکان ملیۆنان گاڵۆن دوکەڵی ژەھراویان بە ھەوادا بڵاو دەکردەوە بەھۆیەوە ھەزاران مرۆڤ توشی نەخۆش دەبوون و دەمردن. ملیۆنان ئاژەڵ ڕاودەکران.
بەڵام کە ئێستا کۆرۆنا ھاتوە زۆرێک لەم کردارانە کۆتاییان پێھاتوە. لە زۆر وڵاتدا زۆرێک لە چالاکیەکان ڕاگیراون ،کارگەکان داخراون ، درەختەکان نابڕدرێن، ئاژەڵەکان ڕاوناکرێن ، گروپە توندڕەوەکان چالاکیەکانیان ڕاگرتوە بەتەواوەتی جیھان لە ئارامیەکی گەورەدایە مرۆڤایەتی ئارامە ، سروشت بۆیەکەم جار ھەناسەیەکی خاوێنی ھەڵمژی،جیھان ھەموو یەک دووژمنیان ھەیە و ھەموو خەمیان زاڵبوونەوە بەسەر ڤایرۆسەکەدا.
ڕۆژێک دێت ئەم ڤایرۆسە خۆبەخۆ وەک چۆن پەیدابوو ھەرواش لەناو دەچێت زۆر بڕوات تەمەنی ھەشت مانگی ترە و ئیتر بەتەواوەتی ون دەبێت . ھەرچەند ژیانی مرۆڤایەتی لە چەند وڵاتێک تاڵکردوە بەڵام ئەمەش بەشێکە لە کاردانەوەی سروشت لەبەرەنابەر کارە ناڕەواکانی ئێمەی مرۆڤ کە دژ بە سروشت کردوومانە. ھەرچۆن بێت ڕۆژێک دێت ئەم ڤایرۆسەش لەناو دەچێت مرۆڤایەتی و سروشت دوو بارە ئازاد دەبنەوە.
کاتێک ئەم ڤایرۆسە کۆتای پێدێت سروشت ژیانێکی نوێ دەستپێدەکات وەک چۆن لە پاش ئاگرکەونەوەیەک دوو بارە گژوگیا سەوز دەبنەوە و دروختەکان چرەوە دەکەن. دوو بارە سروشت باوەش بۆ لە خۆگرتنەوەی نەوەیەکی نوێی مرۆڤایەتی دەکاتەوە. نەوەیەک لە کارەساتێکی گەورەی سروشتی کە بچوکترین پێکھاتەی بۆماوەی دروستنی کرد ڕزگاریان بوە ، نەوەیەک بەدرێژای تەمەنی سروشتێکی وا خاوێن و جوانی نەدیوە و چیتر نایبینێتەوە.
پێم وایە لە پاش دووبارە دەستپێکردنەوەی ژیانی ئاسایی و دوو بارە گەڕانەوەی مرۆڤ بۆ سەر کار و پیشەکانی خۆیان ڕێژەی زۆرێک لە نەخۆشیەکان کە بەھۆی پیسبونی ژینگە و دوو کەڵی کارگەکانەوە توشی مرۆڤ دەبوون بە ڕێژەیەکی زۆر کەمدەکەم بەشێوەیەک مرۆڤایەتی شەرم لە مێژوی پێش کۆرۆنای دەکات .
ئەگەر مرۆڤایەتی ھۆشیارببێتەوە و وەک ئێستا واتە سەردەمی کۆرۆنا بەردەوامبێت لە ژیان و کاری کارگەکان کەمبکاتەوە بەدڵنیایەوە لە دوو ساڵی ئایندەدا بەدەگمەن خەڵک توشی نەخۆشیەکانی کۆئەندامی ھەناسە دەبێت، لە پاش چوار ساڵ تا پازدە ساڵ نەخۆشی شێرپەنجە دەگمەن دەبێت چیتر ئەو نەخۆشخانانەی بۆ شێرپەنجە دانرابوون دەرگاکانیان بەکراوەی نابینیت ، کێشە دەرونیەکان زۆربەیان کۆتاییان پێدێت شەڕوو کوشت کەم دەبێتەوە. لە بەھاری ساڵی ئایندە بەسەدان جۆر ڕووەک و ئاژەڵە دەردەکەونەوە و گەشەدەکەن.
بەڵام ئەگەر مرۆڤایەتی ھوشیار نەبێت لە بەرەنگاربونەوەی ئەم ڤایرۆسە SARS-CoV-٢ و ھەوڵی ڕاستی نەدات بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەی COVID-١٩و خەڵکی ئاسایی بەدەم ڕێکارەکانی خۆپاراستنەوە نەچن ڕەنگە زۆربەمان نابین بەیەکێک لەو نەوەیەی کە لە پاش ھەشت مانگی کە ژیانێکی نوێ ببینین لەسەر ھەسارەکەمان.
بۆیە گەر دەتەوێت ئەوو ھەسارە نوێیە ببینیت ئەوا چەند دەتوانی ڕێکارەکانی خۆپاراستن پەیڕەو بکە و مرۆڤایەتی لە لەناوچونی یەکجاری بپارێزە.
*لەبیرتان نەچێت مرۆڤ لە تێکڕای زیندەوەرانی سەرزەوی بەھێزترە*

تەیمور حسن غفور
٢٠٢٠/٠٣/١٦
ھەڵەبجەی شەھید

زانیاری تەواو لەسەر ڤایرۆس و نەخۆشی  #کۆرۆنا ئامادەکردنی / تەیمور حسن غفور- ھەموومان ئەو ڕاستیە دەزانین کە نەخۆشیە ڤایرۆ...
21/02/2020

زانیاری تەواو لەسەر ڤایرۆس و نەخۆشی #کۆرۆنا

ئامادەکردنی / تەیمور حسن غفور

- ھەموومان ئەو ڕاستیە دەزانین کە نەخۆشیە ڤایرۆسیەکان لە ترسناکترین نەخۆشیەکانی سەرزەوین . زۆرێکیان پاش دەیان ساڵ ھێشتا چارەسەری دروستیان بۆ نەدۆزراوەتەوە یاخود بڵێم دەوڵەتانی سەرمایەدار بۆ زیاتر کۆیلەکردنی گەلانی بندەست و ھەژار نایانەوێت ئەو کەسانەی توشی ئەم نەخۆشیە بوون بێنە چارەسەرکردن، بۆ ئەوەی ھەمیشە وەک داردەست و کۆیلەی خۆیان بیانھێڵنەوە و سەروەت و سامانی ژێر زەوی و بن زەویان بدزن.
نەخۆشیەکانی ئایدز و ئیبۆلا و ئەنفلوەنزای وەرزی لە ترسناکرتین ئەو نەخۆشیانەبوون کە بەھۆی ڤایرۆسەوە توشی مرۆڤ دەبوون و تا ئێستاشی لەگەڵبێت چارەسەری پێویستیان بۆ نەدۆزراوەتەوە ھەڵبەتە وەک گوتم نایانەوێت ئەم نەخۆشانە چارەسەر بکەن. چونکە زۆر بەڵگە لەبەردەستدا ھەن کە کەسانی توشبوو بەو نەخۆشیانە لە وڵاتانی سەرمایەدار بە ئاسانی چارەسەر دەکرێن بۆنمونە ئەو پزیشکە ئەمریکی و ئوسترالی و ئەڵمانیانەی کە توشی ئیبۆلابوون کە گەڕێنرانەوە وەڵاتەکانیان زۆر بە سادەی و پاش چەند ڕۆژێکی کەم چارەسەریان بۆ دۆزرایەوە و چارەسەر کران بەڵام نەخۆشە ڕاستەقینەکان و لە وڵاتانی ھەژاردا ھەتا ئێستاش بەھۆی ئەم نەخۆشیەوە رۆژانە لییان دەمرێت و کەسیش بە ھانایانەوە ناچێت.ھەمان باریش لە کۆرۆنادە ڕوویداوە و توشبوانی وڵاتانی زلھێز زۆر بە ئاسانی چارەسەرکراون. ئەمەش مل بۆ کۆمەڵێک لێک دانەوە دەبات کە ئەم ڤایرۆسە تەواوکەری شەڕی ئابوری نێوان زلھێزەکان بێت بۆ تێکشکاندنی ئابوری یەکتر بەتایبەت چین و ئەمریکا ئەمە لەکاتێکدایە کە کۆمپانیا ئەلیکترۆنیە چینیەکان خەریکە دوونیا بۆ خۆیان کۆنتڕۆڵ دەکەن و کۆمپانیا ئەمریکیەکان مایە پوچ دەکەن.

#ڤایرۆسی کۆرۆنا

- ئەوە بۆ سێ مانگ دەچێت جۆرێک ڤایرۆسی نوێ لە شاری (وھان)ی چین بڵاوبوەتەوە وتا ئێستا بە ھەزاران کەسی کردوە بە قوربانی. ئەم ڤایرۆسە ناونراوە بە (٢٠١٩ novel corona virus)کە بە (٢٠١٩ nCoV) ناو دەبرێت و لە زمانی سادەدا بە کۆرۆنا ناسراوە و ھەندێک جار Covid-١٩ پێ دەگوترێت واتە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا .

* پۆلێنزانی ڤایرۆسەکە :-

-ئەم ڤایرۆسە سەربە خێزان (Coronaviridae) کە کۆمەڵێک جۆرن لە ڤایرۆسەکان شێوەیان وەک تاجی سەری پادشاکانە بۆیە بەو ناوەوە ناونراوە.
لەم خیزانە ڤایرۆسیەدا سێ جۆریان کە بریتین لە (MERS-CoV و SARS-CoV و٢٠١٩ nCoV) ترسناکیەکی گەورەیان لەسەر کۆمەڵەی زیندەی مرۆڤ دروستکردوە و بونەتە ھۆی کوشتنی سەدان کەس و بە ملیاران دۆلار زیانیان بە ئابوری جیھان گەیاندوە.

١- SARS-CoV کورتکراوەی Severe acute respiratory syndrome:-
-واتە ڤایرۆسی نەخۆشی ھەوکردنی قورسی سیەکان. ئەم ڤایرۆسە لە مانگی یەکی ٢٠٠٣ دەرکەوت و سەرەتا لە ھۆنکۆنگ و دواتر زۆرێک لە وڵاتانی ئاسیا و ئەورپا و تەنانەت ئەمریکا شی گرتەوە. ھەرچەندە ئەم ڤایرۆسە توانی (٨٠٩٨)کەس توشبکات و (٧٧٤)کەسیشی کوشتو زیانێکی گەورەی لە ئابوری جیھاندا بەڵام خۆشبەختانە ئەم ڤایرۆسە بە زووی چارەسەر کرا و نەھێڵرا بەتەواوەتی پەرەبسێنێ.

٢- MERS-CoV کورتکراوەی Middle East respiratory syndrome (MERS):_
- ئەم نەخۆشیە لە مانگی نۆی ٢٠١٢ یەکەم توشبوی دەستنیشانکرا. ئەم ڤایرۆسە سەرەتا لە ئاژەڵە ماڵیەکانی وەک حوشترەوە گواسترایەوە بۆ مرۆڤ و لە وڵاتانی سعودیە و قەتەر و تونس بڵاوبویەوە پاشان لە ڕێگەی گەشتیارانەوە گواسترایەوە بۆ فەرەنسا و کۆریا و ئەمریکا. ئەم جۆرەیان زۆر ترسناکتر لە SARS-CoV کاریگەری ھەبوو چونکە لە وڵاتانی جیھانی سێیەم سەری ھەڵدا و توانای تەندروستی ئەم وڵاتانە ھێندە گونجاو نیە تا بەرگەی ڤایرۆسێکی وا ترسناک ببنەوە. ئەم ڤایرۆسە تا ٢٠١٥ بەردەوام چالاک بوو لە ساڵە کانی ٢٠١٣ و ٢٠١٤ و ٢٠١٥ چەند کەسێک توشی ئەم نەخۆشیە بوون بەڵام زۆرترینیان لە ساڵی ٢٠١٢ دابوو . ژمارەی کەسانی توشبوو بەم ڤایرۆسە (٢٤٩٤) کەس بوە و لە کۆی ئەو ژمارەیە ( ٨٥٤)کەسیان گیانی لەدەست دا. ئەگەر ژمارەی توشبوان و مردوانی ھەردوو جۆری SARS-CoV و MERS-CoV بەراورد بکەین بۆمان دەردەکەوێت MERS-CoV زۆر تر کوژەر بوە بەڵام بە ھۆی زوو بە ھاناوە چونی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیەوە بە زووی دژە ڤایرۆسی بۆ ئامادەکرا و چارەسەرکرا.

٣- ٢٠١٩ nCoV کورتکراوەی ٢٠١٩ novel corona virus)) و بە Covid-١٩ش ناو دەبرێت واتە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا:-
- ئەم ڤایرۆسە لە کۆتایەکانی ساڵی ٢٠١٩ لە شاری (وھان) ی چین سەرھەڵدا و ئێستا زۆرێک لە وڵاتانی جیھانی گرتۆتەوە و بوە بە بارودۆخێکی نا ئارامی جیھانی و خەریکە جیھان بەتەواوەتی لەیەکتر دادەبرێت.

* تایبەتمەندیەکانی کۆرۆنا ٢٠١٩ nCoV:-

- کۆرۆنا یەکێکی لە ڤایرۆسە ترسناکەکان کە تا ئێستاش چارەسەرێکی یەکلاکەرەوەی بۆ نەدۆزراوەتەوە. چونکە پێکھاتەی ئەم ڤایرۆسە جیاوازە لە جۆرەکانی تری ھەمان خێزان. بەپێی یەکەم وێنەی ئەم ڤایرۆسە کە لەم چەند ڕءَژەی ڕابردوودا بۆیەکەمین جار بڵاوکرایەوە و لە ژێر ئەلیکترۆنە وردبیندا بەشێوەی تاج دەردەکەوێت و دەتوانرێت بەتەواوەتی لە خێزانی Coronaviridae جێگیر بکرێت، چونکە ھەمان شێوەی ئەوانی ھەیە.بەو پێیەی ئەم ڤایرۆسە ناووکە ترشی (RNA)ی ھەیە بە ئاسانی ناتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت، چونکە لە کاتی چونە ناو لەشی مرۆڤەوە ڕاستەوخۆ کار لەسەر ڕایبۆسۆمەکانی خانە دەکات و وادەکات لە جێگای ئەوەی پرۆتین و ناوکە ترشی ئاسای بەرھەمبێنێت ھەمووی دەکات بە ناوکەترش و پێکھاتەی ڤایرۆسی بەمەش ھەر ڤایرۆسێک دەتوانێت بە سەدان بگرە ھەزاران ڤایرۆس لە ماوەیەکی کەمدا بەرھەمبێنێت. ئەم خێرا زۆربوونەی ڤایرۆسەکە وادەکات بەردەوام بۆماوە مادەی خۆی و خانەی لەشی مرۆڤەکە بەیەک بگەیەنێت و بەمەش بۆماوە مادەی نوێ بەرھەم دەھێنێت ھەرئەمەش وای کردوە نەتوانرێت بە ئاسانی چارەسەر بکرێت. ئەم ڤایرۆسە لە پلەی گەرمی لەشی مرۆڤدا زۆر چالاکە و دەتوانێت کاریگەری تەواوی ھەبێت، ھەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن ئەگەر ڤایرۆسەکە سارد بکرێتەوە بۆ ژێر سفر ئەوا چالاکی دەوەستێت بەڵام لەناو ناچێت و ھەندێکیش دەڵێن ئەگەر پلەی گەرمی بگاتە سەر و (٥٠ پلە) ئەوا لەناو دەچێت. بەڵام ھەتا ئێستا ھیچ زانیاریەکی فەرمی لەو بارەیەوە نیە. ئەگەر ھەشبێت زۆر گونجاو نیە، چونکە کەسێک توشی ئەم ڤایرۆسە ببێت ناکرێک بخرێتە پلەی ژێر سفرەوە یا خود پلەی گەرمی لەشی بەرز بکرێتەوە بۆ ئەو ڕێژیە چونکە لەھەردوو حاڵەتدا ئەگرەی کوشتنی کەسەکەی ھەیە.

* ھۆکانی گواستنەوە: -

-لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ئەم ڤایرۆسەدا وەک ھەرجارێکی کە ئاماژە بە شەمشەمە کوێرە دەکرا لە گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بۆ مرۆڤ پاشان ناوی دەیان جۆر زیندەوەری ئاوی و وشکانیش خرایە پاڵ ئەم شەمشەمە کوێرە لەوانە مار و زیندەوەرە دەریایەکان کە چینیەکەکان زۆر ئارەزوی دەکەن ھەروەھا کۆمەڵێک لەقەڵغاندارەکان خرانە لیستەکەوە کە ژمارەیان زۆرکەمە و بەرکەوتنی ئەوتۆیان لەگەڵ مرۆڤ نیە. بەڵام تێکڕای ئەو زیندەوەرانەی کە پشکنینیان بۆ کراوە ھەڵگری ڤایرۆسەکە بوون و لە رێگەی خورادنیان لەلایەن مرۆڤەوە یاخود بەرکەوتنی مرۆڤ بە پاشماوە و لیکی ئەو ئاژەڵانەوە گواستراونەتەوە بۆ مرۆڤ بەڵام ھەتا ئێستاش نەتوانراوە سەرچاوە سەرەکیەکەی دەستنیشان بکرێت. ئەگەر ئەو ھەواڵانە ڕاستبن لەسەر تایبەتمەندی ڤایرۆسەکە کاتێک پلەی گەرمی بەرز ببێتەوە لەناو دەچێت ئەوا ھەواڵێکی دڵخۆشکەرە بەڵام ئەگەر وانەبێت ئەوا ئەگەری بڵاوبونەوەی ئەم نەخۆشیە لە ھاویندا بەڕێژەی ١٠٠٠% لەسەدا ھەزار زیاتر بڵاو دەبێتەوە چونکە لە لەوەرزی ھاویندا زۆرێک لە مێروەکان چالاک دەبن وەک مێشوولە بەتایبەت ئەوانەی کە لەسەر خوێنی زیندەوەران دەژین بەمەش زۆر بە ئاسانی لە مرۆڤێکەوە دەتوانێت بگواسترێتەوە بۆ مرۆڤێکی کە.

* توشبوان :-

-بەپێی کۆمەڵێک ناوەندی سیاسی و ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆی چین ژمارەی توشبوان و مردوان زۆر لەوە زیاترن کە دەوڵەتی چین باسی لێوە دەکات . بەڵام بە پێی کۆتا ئاماری فەرمی تا ئێستا ئەم ڤایرۆسە زۆرێک لە وڵاتانی ئاسیا و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و ئوسترالیا و ئەمریکا و ئەوروپا و ئەفریقاشی گرتوەتەوە ژمارەی توشبوان لە تێکڕای وڵاتانی جیھان گەشتوە بە (٧٦٠٠٠) کەسە و مردوان بەھۆی ئەم ڤایرۆسەوە گەشتوە بە نزیکەی (٢٢٠٠) کەس . ھەوەھا زیاتر لە (١٦٠٠٠) کەس چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و چاک بوونەتەوە.

* کێ توشی ئەم ڤایرۆسە دەبێت :-

- بە پێی زانیاریە بەدەست ھاتوەکان ھەموو کەسێک ئەگەری توشبوونی بەم ڤایرۆسە ھەیە. واتە ڤایرۆسەکە گوێ بە جیاوازی ڕەگەز و نەتەوە و زمان و ئاین و تەمەن نادات . بەتێکڕا ئەوانەی کە بەرگری لەشیان لاوازە وەک ئەوانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە وەک شێرپەنجە ، ھەوکردنی بەردەوامی سیەکان ، ڕەبۆ ، شەکرە و پیر و منداڵ ....... وە ئەوانەی کە دەترسن و لە ڕووی دەرونیەوە لاوازن ئەگەری توشبوون و مردینان زۆرە. بەڵام ئەوانەی کە کێشەی تەندروستی درێژ خایەنیان نیە و گەنجن و لە ڕووی دەرونیەوە کەسایەتیەکی بەھێزن بە ئاسانی ئەم ڤایرۆسە ناتوانێت زیانیان پێبگەیەنێت و لە کاتی توشبونیاندا ئەگەری چاک بوونەوەی ئەمانە زۆر ئاسانترە لە کە سانی کە.

* ئەم ڤایرۆسە توشی چیمان دەکات :-

-بەو پێیەی ئەم ڤایرۆسە پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی ھەیە بە کۆئەندامی ھەناسەوە و لە سیەکاندا دەگات بەوپەڕی چالاکی خۆی بەم ھۆیەوە دەبێتە ھۆی دروستبوونی ھەوکردن لە بۆری ھەواو ھەوکردنی توندی سیەکان و دروستکردنی ئازار لە سیەکان ڕەقبونی مل و تێکچونی کاری سیەکان. ھەتا توندتربێت ئەگەری مردن زیاتر دەکات.

* چۆن توشدەبین :-

- ڕێگاکانی توشبوون زۆرن بۆ یەدەبێت وریابن چەند دەتوانن ڕێگاکانی خۆپاراستن بگرنە بەر کە لە خوارەوە ئاماژەم پێ داوە . ئەم ڤایرۆسە بە چەند شێوەیە دەتوانێ توشت بکات :-
١-لە ڕێگەی ھەوا و ئاوی ئاڵوودەبوو.
٢- لەڕێگەی پژمەی کەسی توشبوەوە کە ھەواو لیکی دەیمی بەرت بکەوێت بچێتە ڕێڕەوی ھەناسەتەوە.
٣- لە بەکارھێنانی کەلوپەلی توشبوەکان.
٤- گواستنەوەی شلەی لەش وەک خوێن و پلازما.
٥- تەوقەکردن و ماچکردن پەیوەندی سێکسی.
٦-خواردنی خۆراکی ئاڵودەبوو بەم ڤایرۆسە.

* نیشانەکانی چین :-

-نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە لەسەرەتادا دەرناکەوت تا نزیک بە دوو ھەفتە دەخایەنێت ئەوکات دەست دەکات بە دەرکەوتنی نیشانەکانی و سەرەتا ھەمان نیشانەی ھەڵامەتی ئاسایت لێدەردەکەوێت بە کورتی ئەم خاڵانە نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە:-
١-ھەستکردن بە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و تا لێھاتن .
٢-ئاوھاتن لە لووت.
٣-پژمین و کۆکە.
٤-ئارەزوو نەکردنی خۆراک.
٥-دروستبوونی ئازار لە قوڕگ و سیەکان بە ھۆی دروستبوونی ھەوکردنەوە.
٦-ڕەقبوونی ڕێڕەوی ھەناسە.
٧-دروستبوونی ئازاری سنگ ئەمە لەکاتێکدایە کە ھەوکردن بەتەواوەتی سیەکانتی گرتوەتەوە و ئەوپەڕی ترسناکی نەخۆشیەکە دەردەخات کە ناتوانیت بە ئاسانی ھەناسە بدەیت و ئۆکسجینی پێویست ناگات بە خانەکان بەمەش شەکەت بوون تەواوی لەشت دەگرێتەوە و ھەست بە ئازاری تەواوی لەشت دەکەیت و بەتەواوەتی بێ ھێز دەبیت چونکە خانەکان ناتوانن ووزەی پێویست بەرھەم بھێنن بۆ چالاکی خانەکان بە ھۆی نەگەشتنی بڕی پێویستی ئۆکسجین.

-ئەمانە کۆمەڵێک نیشانەی ئەم نەخۆشیەن بەڵام دەکرێت ھەندێک لەم نیشانانەت ھەبێت و توشی ڤایرۆسەکە نەبووبیت چونکە وەک گوتمان نیشانەکانی بەتەواوەتی لە نیشانەکانی ھەڵامەتی ئاسایی دەچێت. بەڵام لە کاتی بونی ھەر نیشانەیەک لەم جۆرە باشتر وایە سەردانی پزیشک بکەیت.

* چۆن خۆمان بپارێزین :-

-لە بارەی خۆ پاراستن لەم ڤایرۆسە چەند ڕێگا و ئامۆژگاریەک باسی لێوە دەکرێت و باشتر وایە پێگیریان پێ بکرێت:-

١-بە کارھێنانی ماسک بۆ داپۆشینی ڕوومەت بەتایبەت دەم و لووت، چونکە ئەم ڤایرۆسە زیاتر لە ڕێڕەوی ھەناسەوە دەچێتە ژوورەوە.
٢-دروکەوتنەوەی لە کەلوپەل و پێداویستی ئاڵودەبوو و توشبوەکان.
٣-بەکارنەھێنانی ئەو خۆراکانەی کە گومانیان لەسەرە و دانەپۆشراون و سەرچاوەکانیان ناڕوونە.
٤-دووربکەونەوی لەو خۆراکانەی کە بەرگری لەش لاواز دەکات وەک خواردنەوە کھولیەکان و جگەرە و شەکر .
٥-لە کاتی گەشت کردن بۆ ناوچە ساردەکان بەتەواوەتی خۆتی بۆ ئامادە بکە لە کەلوپەل و خۆراک و شلەمەنی گەرم بخۆ.
٦-ئەو خۆراکانە بخۆ کە بەرگی لەش بەھێز دەکەن وەک ھەنگوین و ڤیتامینەکان و میوە و ڕووەکە خۆماڵیەکان.
٧-پاراستنی خاوێنی ماڵ و کەلوپەل ڕوومەت و دەستدەکات و چۆردنیان بە مادە خاوێنکەرەوە پزیشکیەکان.
٨-سوتاندنی ماسک و کلێنس لە پاش بەکارھێنان بۆئەوەی نەگواسترێتەوە بۆ ھیچ کەسێکی کە.
٩-دوورکەوتنەوە لە کۆبوونەوە و ناووچە قەرەباڵخیەکان.
١٠- لەکاتی سەرھەڵدانی ئەم نەخۆشیەدا لە ناوچەکەت باشتر توایە بچیتە جێگایەک کە ژمارەی دانیشتوانی کەمبێت وەک گوندەکان و ناو باخ و چیاکان و بەکارھێنانی دەرمانە مێروو کوژەکان بۆ لەناو بردنی ئەو مێشوولە و مێروانەی کە ئەگەری ھەیە نەخۆشیەکە بگوازێتەوە.

# جگەرە و کۆرۆنا:-

-ماوەیەکە لە کۆمەڵێک پەیج و ماڵپەڕەوە بانگەشەی ئەوە دەکەن ئەو کەسانەی کە جگەرە و مادە کھولیەکان بەکاردێنن توشی ئەم ڤایرۆسە نابن. من لێرەوە بە ھەمووتان دەڵێم ئەو قسەیە بەتەواوەتی دوورە لە ڕاستیەوە و کاری کۆمەڵێک بازرگانی چاوچنۆکن دەیانەوێت سود لە نەزانی و ترسنۆکی خەڵک وەرگرن و لەم ماوەیەدا کاڵاکانیان بەسەر خەڵکی داماودا ساغبکەنەوە و خەڵک ئاڵودەی ئەو دوو مادە زیات بەخشە بکەن بۆ ئەوەی ھەتا ھەتایە ئەوان گیرفانەکانیان بە پڕی بمێنێتەوە. جگەرە و خواردنەوە کھولیەکان و نێرگەلە ھۆکارێکی سەرکین بۆ دابەزاندنی بەرگری لەش و لاوازکردنی دەرون ئەمەش ئەو دوو ھۆکارە سەرەکیەیە کە ئەم ڤایرۆسە پەی پێدەبات تا کەسێک توشبکات و بیکوژێت. بۆیە دووربکەونەوە لە کێشانی جیگەرە و نێرگەلە و خواردنەوەی مادە کھولیەکان.

(بە ھیوای تەندروستیەکی باش بۆ ھەموان )
پەيجى - زيندەزانى Biology -
---------------
هەموو پەيج و ماڵپەڕێك ئازادە لە بڵاوكردنەوەى بە مەرجيێك ناوى ئامادەكارى لەسەر بيێت.

Address

Sharawany

Telephone

+9647702462588

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when چارەسەری نەخۆشی لەوڵاتی هیندستان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

  • Want your practice to be the top-listed Clinic?

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram