Rozhawa Emergency Hospital-Erbil نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا -هەولێر

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • Rozhawa Emergency Hospital-Erbil نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا -هەولێر

Rozhawa Emergency Hospital-Erbil نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا -هەولێر پەیجی فەرمی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا-هەولێر، کە پێشوازی لە هەموو رووداوێکی نەخوازراو و نەخۆشییەکی کتوپڕ دەکات

Emergency Hospital providing emergency management for trauma and acute medical cases including pediatrics.

لینکی دەنگدان لە یەکەم کۆمێنت دانراوە✅سڵاو بەرێزان تكایە دەنگ بدەن بە  نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا-هەولێر وەک هەلبژارد...
02/01/2026

لینکی دەنگدان لە یەکەم کۆمێنت دانراوە✅

سڵاو بەرێزان تكایە دەنگ بدەن بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا-هەولێر وەک هەلبژاردنی باشترین نەخۆشخانەی كوردستان.
کە شایەنی ئەوەیە لە پای ئەو خزمەتەی بە هەولێر و کوردستان دەکات .
تەنها سالی 2025 زیاتر لە دوو سەد هەزار (200,000) مان چارەسەر کردووە.

#رۆژئاواهەمیشەپێشەنگە

01/01/2026

✅لەم لینکەی یەکەم کۆمێنت دەنگی خۆتان بدەن

کێ لە ناخۆشترین ساتەکاندا وەک شەڕی‌داعش ، داستانی پردێ ، لەکاتی تەقینەوەکان یان جەنگی کۆڕۆنا فریادڕەس بوو؟ 🚑
بێگومان وەڵامەکە لای هەمووان ڕوونە. نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا لە ساڵی ٢٠٢٥ دا سەلماندیان کە شوێنی متمانەی هەموو خەڵکی هەولێرن.
با پێکەوە بیکەینە یەکەمی ساڵ.

سەری ساڵی نوێتان پیرۆزبێت هیواخوازین ئەم ساڵ ببێتە ساڵێکی پڕ خێر و بەرەکەت بۆ هەمووان و هەر لە خۆشیدا بژین  #رۆژئاواهەمی...
31/12/2025

سەری ساڵی نوێتان پیرۆزبێت
هیواخوازین ئەم ساڵ ببێتە ساڵێکی پڕ خێر و بەرەکەت بۆ هەمووان و هەر لە خۆشیدا بژین
#رۆژئاواهەمیشەپێشەنگە

لە دەست پێک و پشوی سەری ساڵدا جەنابی وەزیری تەندروستی (دکتۆر سامان بەرزنجی) لە سەردانێکی مەیدانی د ا بۆ نەخۆشخانەکەمان ت...
31/12/2025

لە دەست پێک و پشوی سەری ساڵدا جەنابی وەزیری تەندروستی (دکتۆر سامان بەرزنجی) لە سەردانێکی مەیدانی د ا بۆ نەخۆشخانەکەمان تەواوی بەشەکانی بەسەر کردەوە و پیرۆزبایی ساڵی نوێی لە هەمووان کرد .
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا-هەولێر #رۆژئاواهەمیشەپێشەنگە

بەناوی خۆمان و دەستەی کارگێڕی نەخۆشخانەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێز(دیمەن احمد)پەرستار لە بەشی شکانی ئافرەتان ...
31/12/2025

بەناوی خۆمان و دەستەی کارگێڕی نەخۆشخانەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێز
(دیمەن احمد)
پەرستار لە بەشی شکانی ئافرەتان لە نەخۆشخانەکەمان دەکەین بەهۆی کۆچی دوایی (دایک)ی بەڕێزیان ، لە خوای گەورە داواکارین ئەمە دوا ناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت و کۆچکردووش بە بەهەشتی
بەرین شاد بکات
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُون

بەربوونەوە لەناو بەفرلە بەشی راوێژکاریم لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا-هەولێر؛ هەر لە ٢-٣ نەخۆش یەکێکیان لە ناو بەفر ک...
29/12/2025

بەربوونەوە لەناو بەفر

لە بەشی راوێژکاریم لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا-هەولێر؛ هەر لە ٢-٣ نەخۆش یەکێکیان لە ناو بەفر کەوتووە و تووشی شکان یان درز یان لەجێچوون بوون.

تکایە لەم بەفربارینە و لە داهاتووش؛
منداڵان، بەساڵاچووان، ئەوانەی پێشتر شکانیان هەبووە و خەڵکی گشتی، خۆتان لە چوونە دەرەوەی ناپێویست بپارێزن.

لەکاتی چوونە دەرەوەش؛
- لە شوێنی زۆر خلیسک و لووس دووربن
- پێڵاو و نەعلی ژێر لووس لەپێ مەکەن
- هێواش رێبکەن
- پێش رۆیشتن رێگاکە رووناک بکەنەوە و لایت بەکاربهێنن
- دەستتان لە گیرفان دامەنێن و خۆتان بگرن.

د. هونەر رێبوار
پسپۆڕی پزیشکیی فریاکەوتنی نەخۆشییەکانی هەناو، دڵ و شەکرە و رژێنەکان.
Dr-Hunar Rebwar

لە دوای پێشوازی بەشی ڕاوێژکاریەکان درێژە پێدەر و تەواوکەری خزمەتگوزاریەکانە لە نەخۆشخانە.راگەیاندنی نەخۆشخانەی فریاکەوتن...
29/12/2025

لە دوای پێشوازی بەشی ڕاوێژکاریەکان درێژە پێدەر و تەواوکەری خزمەتگوزاریەکانە لە نەخۆشخانە.

راگەیاندنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا-هەولێر

کاتێک ئەوانی تر دەوەستن ، ئێمە دەستپێدەکەین ڕەنگە پشوو بۆ هەمووان زۆر ئاسودەیی بێت بەڵام بۆ کارمەندانی تەندروستی  پشوو و...
27/12/2025

کاتێک ئەوانی تر دەوەستن ، ئێمە دەستپێدەکەین
ڕەنگە پشوو بۆ هەمووان زۆر ئاسودەیی بێت بەڵام بۆ کارمەندانی تەندروستی پشوو واتا خزمەت کردنی زیاتر و زۆرتر .

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا-هەولێر

#رۆژئاواهەمیشەپێشەنگە

چەند ڕێنماییەک بۆ کەشی ساردی زستان:1. جلوبەرگی گەرم و ئەستور لەبەر بکەن.2. هەتا دەتوانن لە ماڵ بمێنن و خۆتان لە کەشی سار...
27/12/2025

چەند ڕێنماییەک بۆ کەشی ساردی زستان:
1. جلوبەرگی گەرم و ئەستور لەبەر بکەن.
2. هەتا دەتوانن لە ماڵ بمێنن و خۆتان لە کەشی سارد بپارێزن.
3. لە کاتی بەکارهێنانی هیتەرەکاندا، ئاگاداری سەلامەتی و هەواگۆڕکێی باش بن.
4. ئاگاداری تەندروستی منداڵ و بەسالاچووەکان بن و سەرمایان نەبێ.
5. لە ڕێگا و شوێنە تەڕ و شاختاوەکاندا وریا بن و لە خلیسکان دوور بن.
6. زۆر شلەی گەرم بخۆوە.
7. ئەگەر کەسێک تووشی سەرمابوون بوو یان هەناسە تەنگی، بۆورانەوە، سەرگێژخواردن یان لەرزی توندی هەبوو، پێویستە زوو سەردانی نەخۆشخانە بکات یان پەیوەندی بە ئەمبویلانس بکات.

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا-هەولێر

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرواری ٢٥ی ١٢ی ٢٠٢٥ هاوکات یەکەم ڕۆژی پشووی سەری ساڵە لێژنەیەک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ب...
25/12/2025

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرواری ٢٥ی ١٢ی ٢٠٢٥ هاوکات یەکەم ڕۆژی پشووی سەری ساڵە لێژنەیەک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بۆ پشووەکانی سەری ساڵ سەردانی نەخۆشخانەیان کرد و سەبارەت بە پاکو خاوێنی و بەڕێوەچوونی کارەکان سەرنجی خۆیان دا ،
شایەنی باسە یاداشتێکی دەست نووسیان تۆمارکرد تیایدا دەست خۆشیان کرد لە تەواوی ستافی کارگێڕی و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و کارمەندانی خزمەتگوزاری بۆ ڕێک و پێکی و پابەندبوونیان بە دەوام و خاوێن ڕاگرتنی هۆڵ و ناو نەخۆشخانە .

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا-هەولێر

بە فەرمانی جەنابی پارێزگاری هەولێر و لەسەر ئەرکی پارێزگا دەست کرا بە دروست کردنی شوێنی ئۆتۆمبێل ڕاگرتن لە پانتایی پشتەوە...
25/12/2025

بە فەرمانی جەنابی پارێزگاری هەولێر و لەسەر ئەرکی پارێزگا دەست کرا بە دروست کردنی شوێنی ئۆتۆمبێل ڕاگرتن لە پانتایی پشتەوەی نەخۆشخانە بە ڕووبەری ٤٥٠٠ مەتر دووجا ،
بە پیویستی ئەزانین سوپاسی بەڕێز بەرێوبەری گشتی تەندروستی هەولێر (دکتۆر دلۆڤان فاتیح) و تیمی ئەندازیاری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بکەین کە هاوکارێکی گەورەن لە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە ،
سوپاس و پیزانینمان بۆ بەڕێز (ڕەوەز سەرتیپ) بەرێوبەری خزمەتگوزاری نەخۆشخانە بۆ هەوڵ و ماندوو بوون و پێداچوونەوەکانی بۆ سەرخستنی ئەم پرۆژەیە .

راگەیاندنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا-هەولێر

Address

Rozhawa Emergency Hospital_Erbil
Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Rozhawa Emergency Hospital-Erbil نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا -هەولێر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Rozhawa Emergency Hospital-Erbil نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا -هەولێر:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category