کلینیکی دەروونیی دکتۆر محمد قادر خۆشناو

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • کلینیکی دەروونیی دکتۆر محمد قادر خۆشناو

کلینیکی دەروونیی دکتۆر محمد قادر خۆشناو Dr.Mohammed Qader Khoshnaw
Psychiatrist
د.محمد قادر خۆشناو

لەم ماوەیەی دواییدا خەڵکانێکی زۆر لە سۆشیال میدیا خۆیان وەک پزیشک و پسپۆڕی دەروونی ناساندووە، تا ئەو رادەیەی بابەتەکە لە...
24/02/2025

لەم ماوەیەی دواییدا خەڵکانێکی زۆر لە سۆشیال میدیا خۆیان وەک پزیشک و پسپۆڕی دەروونی ناساندووە، تا ئەو رادەیەی بابەتەکە لە حاڵەت دەرچووە و بووەتە دیاردە. ئەوەش کە بەداخەوە، یارمەتیدەر بووە و بازاڕی ئەو کەسانەی گەرمکردووە، شەرم بووە لە نەخۆشییە دەروونییەکان. هەندێک لە چارەخوازان حەزییان نەکردووە دەرکەون لای کەسانی تایبەتمەند و بەڵکو ویتستوویانە لەپشت پەردەوە چارەسەربکرێن. وەک ئەوەی رەفتارێکی شەرمەزاریان کردبێت کە تووشی نەخۆشیی دەروونی بوون.

کۆمەڵەی پزیشکیی دەروونیی کوردستان وەکو ئەرکێکی مرۆیی و لەپێناو پاراستنی چارەخوازان، سکاڵا لەسەر هەموو ئەو کەسانە تۆماردەکات کە خۆیان بە پزیشك و پسپۆڕی دەروونی ناساندووە و هەڵگری هیچ جۆرە بڕوانامەیەکی پەیوەندیدار و باوەرپێکراو نین لەم بوارە. ئەمەش دوای زیادبوونی سەرهەڵدانی ئەم دیاردەیە و پێشکەشکردنی چارەسەری نادروست ونازانستی و زیان گەیاندنیش بە بەشێک لە چارەخوازان.

‎ لەگەڵ ئەوەی بەشێکی زۆری ئەو کەسانە هیچ پسپۆڕیەکیان لەو بوارە نیە و بە پێی بەدواداچوونەکانمان زۆربەیان شارەزاییەکی ئەوتۆیان نییە تەنانەت ڕێنماییش بدەن، چی بگاتە ئەوەی کە چارەسەری دەروونی پێشکەشبکەن.

‎بۆیە ئێمە وەک کۆمەڵەی پزیشکیی دەروونیی کوردستان، وەک ئەرکێکی مرۆیی و لە پێناو پاراستنی چارەخوازان سڵناکەینەوە لە سکاڵا کردن لەو کەسانە لە ڕێگای داواکاری گشتییەوە (تا ئێستاش چەند سکاڵایەک گەیشتوونەتە دادگا و ئەو جۆرە کەسانە سزای خۆیان وەردەگرن).

‎بەڵام هەروەک چۆن چەپڵە بەدەستێک لێنادرێ! ئەگەر خەڵک هاوکارنەبن و وریا نەبن، نە ئێمە و نە داواکاری گشتی ناتوانین ئەو دیاردەیە بە تەنها بنبڕبکەین. بۆیە لێرەوە داواتان لێدەکەین بە هیچ ڕیکلامێکی سۆشیال میدیا هەڵنەخەڵەتێن و نەکەونە داوی ئەو کەسانەوە.

‎داواشتان لێدەکەین لە هەر شوێنێک ئەو جۆرە کەسانەتان بەرچاو کەوت بە بەڵگەی ڤیدیۆیی و وێنە بۆمانی بنێرن، دڵنیاش بن ئێمە سڵ ناکەینەوە لەوەی ڕووبەڕووی یاسایان بکەینەوە.

‎لەگەڵ رێزماندا
کۆمەڵەی پزیشکیی دەروونیی کوردستان
٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥

14/01/2025

سڵاو بەڕێزان.

هەفتەی داهاتوو بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە عیادە دادەنیشم.
بۆ حجزکردن:
07503141927

بەهیوای سەلامەتیتان.

https://www.facebook.com/Dr.MohammedQader

Dr.Mohammed Qader Khoshnaw
Psychiatrist
د.محمد قادر خۆشناو

بۆ ئەو کەسانەی زۆر دادەنیشن ڕۆژانە یان کارەکانیان زۆرترینی دانیشتنە. زۆر دانیشتن وەکو جگەرە کێشان خراپە؟بەپێی توێژینەوە ...
12/07/2024

بۆ ئەو کەسانەی زۆر دادەنیشن ڕۆژانە یان کارەکانیان زۆرترینی دانیشتنە.
زۆر دانیشتن وەکو جگەرە کێشان خراپە؟

بەپێی توێژینەوە سەرەتاییەکانی زانکۆی کالیفۆرنییا کە لەسەر سی و پێنج کەس کردوویانە لە نێوان تەمەنەکانی چل و پێنج تاوەکو حەفتا و پێنج ساڵ دەرکەتووە کە زۆر دانیشتن هەروەکو جگەرە کێشان پەیوەندنی هەیە بە نەخۆشییەکانی دڵ و تووشىوونی شەکرە.
لەمەش گرنگتر پەیوەندیی هەیە بە کەم بوونەوەی چالاکی لەو ناوچانەی مێشك کە تایبەتن بە تەرکیز و یادگە.
توێژەران پێیان وایە کە جووڵەی بەردەوام لەوانەیە یادگە باشتر بکات و ببێتە رێگریك لە نەخۆشییەکانی خەرەفان.

- توێژینەوەکە دەڵیت پەیوەندی هەیە. ناڵێت هۆکارە.
- ژمارەی تووشبووان تاراددەیەک سنوردارە، پێویستیی بە توێژینەوەی زیاتر هەیە.

https://journals.plos.org/plosone/article?id=10.1371/journal.pone.0195549

ئەو هۆکارانە چین کە کار دەکەنە سە بڕیاردان؟ئایا بە دڵ بڕیار بدەم یان بە مێشك؟کاریگەری کۆبرا چیە؟
01/06/2024

ئەو هۆکارانە چین کە کار دەکەنە سە بڕیاردان؟
ئایا بە دڵ بڕیار بدەم یان بە مێشك؟
کاریگەری کۆبرا چیە؟

لەبابەتێکی گرنگ چۆن بڕیار بدەم؟ د.محمد قادر خۆشناو لە بەرنامەی ئەڤین ژن و ژیان.

بێ تەرکیزیی منداڵانتوێژینەوەیەکی نوێ  ئاماژە بەوە دەکات کە پیسبوونی هەوا توانای تەرکیزکردنی ئەو منداڵانە کەم دەکاتەوە کە...
29/04/2024

بێ تەرکیزیی منداڵان

توێژینەوەیەکی نوێ ئاماژە بەوە دەکات کە پیسبوونی هەوا توانای تەرکیزکردنی ئەو منداڵانە کەم دەکاتەوە کە تەمەنیان لە نێوان چوار تا هەشت ساڵ دایە.
بەتایبەت ئەگەر پێش تەمەنی دوو ساڵی بەرکەوتنیان هەبووبێت لەگەڵ پیس بوونی "هەوایی" ژینگە.
هەروەها ئەو دایکانەی کە کۆرپە لە سکیان دایە، هەمان مەترسی بۆ سەر کۆرپەکانییان دروست دەبێت.
ئەمەش لە کوڕان زیاترە.
هۆکارەکەیشی بۆ گازی دووانە ئۆکسیدی نایترۆجین دەگەڕێنێتەوە کە بەهۆی جەنجاڵی هاتووچۆ و زۆری ئۆتۆمبێلەوە زیاد دەبێت.

وێنە: ئەربیل لایف.

منداڵەکەت نیەتت ناخوێنێتەوە هەرچەندە نیەت پاک و دڵسۆزیشی بیت، تەنها شێواز و تۆنی دەربڕینەکەت دەبینێت.
26/03/2024

منداڵەکەت نیەتت ناخوێنێتەوە هەرچەندە نیەت پاک و دڵسۆزیشی بیت، تەنها شێواز و تۆنی دەربڕینەکەت دەبینێت.

نەشتەرگەریی بچووککردنەوەی گەدە، لە ماوەی درێژخایەن، یارمەتی باشترکردنی مێشک و هۆشمەندی دەدات، سەرەڕای سوودە جەستەییەکانی...
25/03/2024

نەشتەرگەریی بچووککردنەوەی گەدە، لە ماوەی درێژخایەن، یارمەتی باشترکردنی مێشک و هۆشمەندی دەدات، سەرەڕای سوودە جەستەییەکانی دیکەی دابەزاندنی کێش.

لە توێژینەوەیەکی نوێ زانستی کە لەسەر ١٣٣ کەس ئەنجامدراوە کە تووشبووی "نەخۆشیی" قەڵەوی لەڕادەبەدەربوون و نەشتەرگەریی بڕینی گەدەیان بۆکراوە، سەدا چل و دووی بەشداربووان، لەماوەی دوو ساڵ دوای نەشتەرگەرییەکە ئاستی هۆشمەندییان بەرزتربووەتەوە تا نزیکەی سەدا بیست. بەتایبەت لە بوارەکانی باشتربوونی یادگە و توانای قسەکردن. هەروەها لە سەدا چلی بەشداربووان تەرکیزیان باشتربووە.
دوای نەشتەرگەرییەکە، چەند بەشێکی مێشک خوێنی زیاتری پێگەیشتووە و شانەکانی ئەستوورییەکەیان باشتربووە "کە ئەمەش نیشانەی ئەوەیە فرمانەکانی باشتر جێبەجێ دەکات".
توێژەران ئەم جۆرە نەشتەرگەرییەیان بە یەکێک لە ڕێگاچارەکان داناوە بۆ تووشبوانی نەخۆشیی قەڵەوی و خەرەفان "دیمێنشیا".

دەرئەنجامەکانی توێژینەوەکە دوای دوو ساڵ ئەمانە بوون.
- نزیکەی نیوەی بەشداربووان، لە سەدا بیستی هۆشمەندییان باشتربووە.
- دیاریەکەرەکانی هەوکردن کەم بوونەتەوە "نیشانەکانی هەوکردنیان کەمبووەتەوە".
- بەشداربووی کەمتر دەرمانەکانی دژی بەرزی فشاری خوێنیان بەکارهێناوە
- نیشانەکانی خەمۆکی لە ناو بەشداربووان کەمتربووەتەوە.
- ئاستی چالاکی و جووڵەیان زیاتربووە.
- لە چەند بەشێکی دیاریکراو هاتوچۆی خوێن باشتربووە.

18/01/2024

لەبەشی دووەمی بەرنامە لەگەڵتان دەبم
بەهیوای سوود

بەپێی توێژینەوەیەک لە عێراقزیاتر لەنیوەی ئەوانەی سەردانی پزیشکی دەروونی دەکەن، پێشتر سەردانی کەسانی بەناو شێخ و مەلایان ...
17/01/2024

بەپێی توێژینەوەیەک لە عێراق
زیاتر لەنیوەی ئەوانەی سەردانی پزیشکی دەروونی دەکەن، پێشتر سەردانی کەسانی بەناو شێخ و مەلایان کردووە.
لەسەدا پازدەیان، زیاتر لە ١٠ جار چوون بەرلەوەی سەردانی پزیشکی دەروونی بکەن یان لەکاتی سەردان و دوای سەردانیکردنی پزیشکانی دەروونی.
و یەک لەسەر سێی ئەمانە دوای سەردانەکانیشیان هێشتا پێیان وایە کە ئەم چارەسەرکارانە باشن و سوودیان هەیە.

بۆ ئەم ئەم بابەتە و بابەتەکانی دیکە سحر و نوشتە و جادوو.
پینج شەممە - ١٨/١/٢٠٢٤
کاتژمێر شەشی ئێوارە
لەشاشەی کوردماکس لەگەڵتان دەبم.

بەهیوام سوودێک بگەیەنم.

ئەوەی بۆت باسناکرێت ئەوەیە کەهەموو سەرکەوتنێک و بەرەو پێشچوونێک، "باج" ی خۆی هەیە.دەستکەوتنی هیچ شتێک بەخۆڕایی نیە.پرسیا...
29/12/2023

ئەوەی بۆت باسناکرێت ئەوەیە کە

هەموو سەرکەوتنێک و بەرەو پێشچوونێک، "باج" ی خۆی هەیە.
دەستکەوتنی هیچ شتێک بەخۆڕایی نیە.
پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ئەم دەستکەوتە شایەنی ئەو قوربانییەیە بۆی بدەیت؟
"ئەگەر هەنگاوێک چوویتە پێش بەبێ ماندووبوون، بزانە کەسێکی دیکە ماندوو بووە لەشوێنت. و ئەگەر ماندووبوویت و هیچ نەچوویتە پێش، لەوانەیە کەسێک لەشوێنی تۆ چووبێتە پێشەوە."

ئەیبراهام لینکن.

ڕۆژانە ئەم چیرۆکانە لە کلینیکی هەموو پزیشکانی دەروونی هەیە
28/09/2023

ڕۆژانە ئەم چیرۆکانە لە کلینیکی هەموو پزیشکانی دەروونی هەیە

سەیرکەن ئەم پیاوە ملیۆنان دینارییان لێ سەندووە بەناوی شێخ و مەلا و عیلاجی تەنها ٢٥ هەزارە !

کێ پێویستی بە چارەسەری دەروونی هەیە؟
11/09/2023

کێ پێویستی بە چارەسەری دەروونی هەیە؟

کێ پێویستی بەچارەسەری دەروونی هەیە؟

Address

Gulan
Irbil
44000

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کلینیکی دەروونیی دکتۆر محمد قادر خۆشناو posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram