Lia laboratory

Lia laboratory تاقیگەی لیــــــا بۆ شیکاری نەخۆشیەکان ��
ناونیشان :ھ

14/01/2021
03/01/2021

7 نیشانە کە دەریدەخات گورچیلەکانت نەخۆشن
نیشانەکان:
* بەردەوام میزکردن بە ئازارەوە
* تۆخی رەنگی میز یان بۆنی ناخۆش و بینینی خوێن
* ئازاری پشت لە لایەکان یان سەرو ڕان
* لەرز
* پلەی گەرم بەرز
* دڵتێکەڵهاتن
‎‏* رشانەوە
‎‏———————- ——————
7 علامات الإنذار المبكر لأمراض الكلى:
علامات:
* استمر في التبول بشكل مؤلم
* البول الداكن أو رائحة كريهة ورؤية الدم
* آلام الظهر على الجانبين أو رأس الفخذ
* الارتجاف
* درجات حرارة عالية
* المغص
* القيء

‎ #زینکZN‎ ‎- زینك كانزایەكی ئەساسی و زۆر گرنگە لە خانەكانی لەشدا‎ئەو كانزایە هەڵدەستێ بە هاندانی نزیكەی سێ سەد ئەنزیم ب...
31/12/2020

‎ #زینک
ZN

‎- زینك كانزایەكی ئەساسی و زۆر گرنگە لە خانەكانی لەشدا
‎ئەو كانزایە هەڵدەستێ بە هاندانی نزیكەی سێ سەد ئەنزیم بۆ بەجێ گەیاندنی چالاكیەكانیان لە لەشدا .
‎ :
‎1- سیستەمی بەرگری چالاك دەكات دژی نەخۆشییە وە كاری ئەو سیستەمە باشتر دەكات.
‎2- دەوری گرنگی هەیە لە دابەش بوونی خانە و گەشەی خانە و چاك بوونەوەی برین.
‎3- زینك زۆر پێویستە بۆ هەستی بۆنكردن و تامكردن.
‎4- لەكاتی بوونی حەمل دیسانەوە زینک زۆر پێویستە بۆ گەشەی كۆرپە بە شێوەیەكی ڕێك و پێك.
‎5- زینك چالاكی ئەنسۆلین چاكتر دەكات دەبێتە هۆی رێکخستنی شەکری ناو خوێن.
‎6- یارمەتی دروست بوونی هۆڕمۆن دەدات وە باڵانسی هۆڕمۆن ڕادەگرێ.
‎7- كرداری هەرس ئاسان دەكات.
‎8- دەجەنگێ دژی سەرەتان و بەكتریا و ڤایرۆس.
‎9- دەوری هەیە لە دروست بوونی حەمل و دژی نەزۆكیە وە سپێرم پێویستی بە زینكە بۆ ئەنجامدانی ئەركەكەی بەشێوەی گونجاو .
‎10- زۆرێك لە ئەنزيمەكانی لەشمان هۆگرييان هەيە بۆ ئەم كانزايە چونكە دووەم ئۆكسيدی كاربۆن لە لەش دەگوازێتەوە بۆ سيەكان تا سييەكان خاوێنی بكاتەوە.
‎11- دروستكردن و یارمەتی دەرە لە بەرهەم هێنانی پڕۆتين.

چۆن ئه‌زانیت کام ڤیتامین که‌مه‌ له‌ له‌شت؟هه‌ندێ رێگا هه‌یه‌ که‌ئه‌زانی چ ڤیتامینێک که‌مه‌ له‌ له‌شت وه‌ک:نیشانه‌کانی که...
30/12/2020

چۆن ئه‌زانیت کام ڤیتامین که‌مه‌ له‌ له‌شت؟

هه‌ندێ رێگا هه‌یه‌ که‌ئه‌زانی چ ڤیتامینێک که‌مه‌ له‌ له‌شت وه‌ک:

نیشانه‌کانی که‌می ڤیتامینC:
1.وشک بوونه‌وه‌ی لاده‌م.
2.خ‌‌واردنی شه‌وانه‌.
3.پێست قڵیشان.
چاره‌سه‌رکردنی:
خواردنی جگه‌ر - خوێ و ترش- شه‌ربه‌تی -لیمۆ پرته‌قاڵ -لاله‌نگی- شلیک - توور- سێو.. نیشانه‌کانی که‌می ڤیتامین A :
1.بیری کز.
2.لێو قڵیشان.
3.بێزار بوون له‌ رووناکی.
4.ئاره‌ق کردنه‌وه‌. چاره‌سه‌ر کردنی:
خواردنی په‌نیر- ماست -قه‌یماخ- سه‌وزه‌- سپیناخ -گێزه‌ر -کاهوو- ته‌ماته‌- پاقله‌و بابه‌ته‌کانی -قۆخ- پرته‌قاڵ... نیشانه‌کانی که‌می ڤیتامین B:

1.هه‌مووکات هه‌ست به‌ سه‌رما ده‌که‌یت.
2.بوونی خوێنی پوک.
3.برینه‌کانت به‌ ئاسانی سارێژ نابێت.

چاره‌سه‌ر کردنی:
خواردنی جگه‌ر -زه‌ردێنه‌ی هێلکه‌ -سه‌وزه‌ -میوه‌ -ا- سپیناخ -گێزه‌ر

نیشانه‌کانی که‌می ڤیتامین D:
1.ئازاری پشت.
2.قژ روتانه‌وه‌. چاره‌سه‌ر:
خوادنی ماست -زه‌ردێنه‌ی هێلکه-‌ چونه‌ به‌ر هه‌تاو.

نیشانه‌کانی که‌می ڤیتامین E:
1.هه‌ست به‌ ماندوو کردن.
2.زوو چاک نه‌بونه‌وه‌ی برین.

چاره‌سه‌ر:
خواردنی سه‌وزه‌ وه‌ک‌:
کاهوو -که‌ره‌وز -سپیناخ
کەسێکت تاگ بکە تائاگاداری خۆی بێت

وەک هاوکاری بۆ پەیج 5کۆمێنت بکە

 #گرنگترین ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی قژ هەڵوەرین ١- نەخۆشی  غوددە  (TSH)٢- کەم خوێنی (PCV) ٣- کەمی پرۆتین (Total Protei...
28/12/2020

#گرنگترین ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی قژ هەڵوەرین

١- نەخۆشی غوددە (TSH)
٢- کەم خوێنی (PCV)
٣- کەمی پرۆتین (Total Protein)
٤- کەمی ماددەی زینک (Zink Test)
٥- کەمی ڤیتامینات وەک (Vit D3)
٦- کەمی ماددەی ئاسن (Serum Total Iron)
٧- هەندێ ماددەی کیمیایی
٨- دوودڵی
٩- بەکارهێنانی هەندێ جۆری شامپۆ کە لە گەڵ پێستی سەری کەسەکە ناگونجێ
١٠- بۆماوەیی

رينماي له سةر تێکەڵکردنی لیمۆ و سیر دەبێتە هۆی 1- دژی‌ ڤایرۆسی‌ تاعونە2- خوێن پاك دكاته‌وه‌3- په‌ستانی‌ خوێن داده‌به‌زێن...
27/12/2020

رينماي له سةر

تێکەڵکردنی لیمۆ و سیر دەبێتە هۆی

1- دژی‌ ڤایرۆسی‌ تاعونە
2- خوێن پاك دكاته‌وه‌
3- په‌ستانی‌ خوێن داده‌به‌زێنێ‌
4- دڵ چالاك و به‌ هێز ده‌كات
5- كرمی‌ گه‌ده‌ و ڕیخۆڵه‌ ده‌كوژَێت
6- ئاره‌زوی‌ هاوسه‌ری‌ زیاد ده‌كات(س)
7- به‌ سوده‌ بۆ ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی‌ وهه‌ناسه‌ توندی‌
8-دژی‌ هه‌وكردنی‌ ڕیخۆڵه‌یه‌
9- كرمی‌ اكسیورپ + اسكارس ده‌كوژێ‌
10- ده‌بێته‌ هۆی‌ نه‌مانی‌ كڕێشی‌ سه‌ر
12- گه‌رمی‌ هێنه‌ره‌ بۆ له‌ش
13-هه‌رسی‌ خواردن له‌ گه‌ده‌دا ده‌كات
14- ناوده‌م پاراو ده‌كات و زوو توونیت نابێ‌
15- میز هێنه‌ره‌ به‌ سووده‌ بۆ لم و به‌ردی‌ گورچیله‌
16- دژه‌ ژه‌هری‌ پێوه‌دانی‌ ژه‌هراویه‌ كانه‌
17- پوك وددان به‌ هێز ده‌كات
18- وریا كه‌ره‌وه‌یه‌
19- بۆ لاوازی‌ به‌ سووده‌
20- چالاكی‌ به‌ دڵ ده‌دات و لێدانی‌ ڕێك ده‌خات
21- مێشك به‌ هێز ده‌كات
22- ده‌ماره‌ كرژه‌كان خاو ده‌كاته‌وه‌
23- دژی‌ میكرۆبی‌ شێر په‌نجه‌ ( سرطان ) ه‌ یان گه‌شه‌ی‌
ده‌وه‌ستێنێ‌
34- چاو ڕۆشن ده‌كات وبینایی‌ به‌ هێز ده‌كات
25- بۆنی‌ ناخۆشی‌ ناوده‌م ناهێڵێ‌
26- به‌ سووده‌ بۆ باداری‌ وڕوماتیزمه‌
27- ده‌بێته‌ هۆی‌ چاك بوونه‌وه‌ی‌ ژانه‌ سه‌ر
28- گه‌شه‌ به‌ كۆرپه‌ڵه‌ ده‌دات
29- شه‌كره‌ی‌ خوێن ڕاده‌گرێ‌ ...

یەک سیر ورد بکە بیکە ناو نیو کوپ ئاوی لیمۆ انجا بیخوه

ڤیتامین چییە و چەند جۆری هەیە و بۆچی باشن؟، زۆربەمان هەمیشە زانیاری لەسەر ئەو ڤیتامینانە وەردەگرین كە لە چیدا هەیە، بەڵا...
27/12/2020

ڤیتامین چییە و چەند جۆری هەیە و بۆچی باشن؟،

زۆربەمان هەمیشە زانیاری لەسەر ئەو ڤیتامینانە وەردەگرین كە لە چیدا هەیە، بەڵام بە شێوەیەكی ورد نازانین گرنگییەكەی چییە، لێرەدا چەند زانیارییەك لەسەر هەر 13 جۆر ڤیتامینەكە دەخەینە ڕوو.

سوود و سەرچاوەی ڤیتامینەكان:
1. ڤیتامین A : پێویستە بۆ چاو و توانای بینین و دابەشبوونی خانە و تەندروستی پێست لە: جگەر، ماسی، گێزەر، زەردێنەی ھێلكە بە زۆری ھەیە.

2. ڤیتامین B1: پێویستە بۆ چالاكی مێشك و دەمار و غودە. لە گۆشت، سەوزە و پەتاتە زۆرە.

3. ڤیتامین B2: پێویستە بۆ نەشونمای جەستە، پێست، چاو، دەمار. لە گۆشت، پەنیر، ھێلكە، جگەر، قارچك و ماسیدا هەیە.

4. ڤیتامین B3: پێویستە بۆ تەندروستی پێست، ھەڵسووڕانی پڕۆتین و كاربۆھیدرات و چەوری لە لەشدا، گرنگە بۆ چاكبوونەوەی برین لە جەستەدا. لە گۆشتی سوور، باڵندە و ماسیدا هەیە.

5. ڤیتامین B5: پێویستە بۆ چاكبوونەوەی برین، دژی رووتانەوە و سپیبونی قژ، بەرگری سروشتیی جەستە، تەندروستی دەمار. لە كنگر، گۆشتی سوور، گوڵەبەڕۆژە، جگەر و سەوزەدا زۆرە.

6. ڤیتامین B6 پێویستە بۆ تەندروستیی دەمار، پاككردنەوەی جەستە لە ژەھراویبون، بەڕێوەبردنی پڕۆتین لە جەستەدا. لە پەتاتە، پاقلەی سەوز، گێزەر، قەڕنابیت، جگەر، كێویدا هەیە.

7. ڤیتامین B7: پێویستە بۆ قژ، نینۆك، پاراستنی پێست لە ھەوكردن، دروستبوونی خانەكانی خوێن. لە كونجی، ھێلكە، سپێناغ، قەڕنابیت، قارچك، شیر و ئەڤۆكادۆدا هەیە.

8. ڤیتامین B11: پێویستە بۆ پێست، دروستكردنی خڕۆكە سوورەكان، چالاكی دەمار، نەشونما و دابەشبوونی خانە، لە ناوكە كوولەكە، قارچك، ماسی، جگەر، سپێناغ و ئەڤۆكادۆدا زۆرە.

8. ڤیتامین B12: پێویستە بۆ چالاكی دەمار، دروستكردنی خڕۆكە سوورەكانی خوێن، تەندروستی جگەر. لە ماسی، گۆشتی سوور، جگەر و زەردێنەی ھێلكەدا زۆرە.

9. ڤیتامین C: پێویستە بۆ راگرتنی بەرگری سروشتی لەش، چاكبوونەوەی برین، جێگیربوونی باری دەروونی، پاككردنەوەی جەستە لە ژەھراویبوون. لە گێلاس، لیمۆ، پڕتەقاڵ، لالەنگی، كێوی و بیبەردا زۆرە.

10. ڤیتامین D: پێویستە بۆ وەرگرتنی كالیسیۆم لە ئێسكدا و پتەوبوونی ئێسك و نینۆك، پاراستنی قژ لە ڕووتانەوە. لە ماسی، شیر و بەروبوومەكانی، جگەر، زەردێنەی ھێلكە، ئەڤۆكادۆ و تیشكی خۆردا زۆرە.

11. ڤیتامین K1: پێویستە بۆ راگرتنی خەستی خوێن، دروستبوونی ئێسك، دروستكردنی پڕۆتینەكانی جەستە. لە سپێناغ، گۆشت، ھێلكە، كەلەرم، سەوزە و كێویدا زۆرە.

12. ڤیتامین K2: لەلایەن بەكتریاكانی ناو ریخۆڵەوە دروست دەبێ، رێگری دەكات لە دروستبوونی كلس لەناو بۆڕیی خوێندا، لەو رێیەوە پاراستنی بۆری خوێن و دڵ و كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە چەندان نەخۆشی دڵ و مێشك و بۆڕیی خوێن، بەڕێژەی 50% دەگەڕێتەوە بۆ ئەم ڤیتامینە، پاراستنی ئێسك لە پوكانەوە، پاراستنی خانەكانی لەش لە شێرپەنجە. لە جگەر، ماسی، زەردێنەی ھێلكە، برۆكلی، قەڕنابیت، تەرخون، ھەرمێ و سێودا زۆرە.

١٣. ڤیتامین E: پێویستە بۆ بەرگریی سروشتیی جەستە، كەمكردنەوەی ھەوكردن، نوێبوونەوە و پاراستنی خانەكانی جەستە، پاراستنی بۆڕیی خوێن لە گیران و تەسكبوونەوە بەھۆی دروستبوونی كلسەوە، تەندروستی پێست. لە رۆنەكان بەگشتی، گوێز، ماسی، سپێناغ، مانگۆ و ئەڤۆكادۆدا زۆرە.

 #ئه‌و_خواردنانه‌ی_کاریگەری_زۆر_باشی_دەبی٘ت_بۆ_زیره‌کیو_گەشەی_منداڵ خواردنی باش ئه‌و خواردنه‌یه كه ئاستی وزه زیاد ده‌كات...
27/12/2020

#ئه‌و_خواردنانه‌ی_کاریگەری_زۆر_باشی_دەبی٘ت_بۆ_زیره‌کیو_گەشەی_منداڵ

خواردنی باش ئه‌و خواردنه‌یه كه ئاستی وزه زیاد ده‌كات، توانا و به‌رگری بەهێز دەکات، منداڵ زوو گه‌شه دەكات و به‌هێز و ته‌ندروست دەبێت گرنگترین ئه‌و خواردنانه‌ش بریتین له

🥛
🍺 شیر :
شیر سه‌رچاوه‌یه‌كی سروشتی باشی تێدایه بۆ منداڵ، كه ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی كالیسیۆم و پرۆتین و مه‌گنیسیوم و فوسفۆر، شیر له پروتینه یه‌كه‌مه‌كانه كه به ئاسانی ده‌ست ده‌كه‌وێت.

🍳 هێلکە :
سپێنه‌ی هێلكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین(B2-B6-D) ، هه‌روه‌ها برێكی زۆر زینك و مس و ئاسنی تیدایه، به‌ڵام زه‌ردێنه‌ی هێلكه سودی زیاتره له سپێنه‌كه‌ی، چونكه كالیسیۆمی زۆری تێدایه.

🐠🐠 ماسی سه‌له‌مون :
ئه‌و پروتینه‌ی كه له ماسی سه‌له‌موندا هه‌یه زور به ئاسانی هه‌رس ده‌بیت، به‌خێرای ده‌توێته‌وه له لەشتدا ١٠٠ گرام سه‌له‌مون ٢٠ گرام پروتینی تێدایه، ده‌وله‌مه‌نده به ئومیگا-٣،هه‌روه‌ها برێكی زور ئاسن و كالیسیوم و فوسفور و ڤیتامین (A-B) تێدایه.

🌻 چەرەسات :
یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین خواردنه ئاسانه‌كان كه زۆر باشن بۆ منداڵ به‌تایبه‌ت له به‌یانیاندا، به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئوستورالی ده‌ڵێن كه ژماره‌یه‌كی زور منداڵ خۆشبه‌ختانه حه‌زیان له خواردنی چه‌ره‌ساته كه برێكی زۆر مادده‌ی ئاسن و زین و سۆدیۆمی تیدایه، ده‌وله‌مه‌نده به ڤیتامین (E) كه‌وا له منداڵ ده‌كات به خێرای گه‌شه‌ بكات.

🍓🍓توو (شاتوو) شلیک :
تووه ره‌شه و شاتوو و شلیك، مادده‌یه‌كی وزه‌ی زۆریان تێدایه كه توانا به منداڵ ده‌به‌خشێت، به‌تایبه‌ت خواردنی دوای وه‌رزش كردن سودێكی زۆر باشی هه‌یه.

🍌🍌🍌مۆز :
مادده‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نی فۆسفۆره گرنگترین سه‌رچاوه‌ی "فایبه‌ره"، به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌ی كه له زانكۆی له‌نده‌ن كراوه ده‌ڵێن ئه‌و منداڵانه‌ی كه رۆژی یه‌ك موز ده‌خۆن به‌دوورن له ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی.
🥕🥕🥕
گێزەر :
ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه ئۆكسید و ڤیتامین (A) و ریشالی فایبه‌ری، خواردنی ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی كه لهده‌مه‌وه ده‌چنه ناو لەشی مرۆڤ، به‌هۆی ڤیتامین (A) تێیدا، ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی چاو و جوانكردنی پێست.

🌱🌱🌱سپێناخ :
خواردنی سپێناخ سودێكی باشی هه‌یه بۆ منداڵ، برێكی زۆر مادده‌ی ئاسن و كالیسیۆم و پۆتاسیۆم و مه‌نگه‌نیز و فایبه‌ر و ڤیتامین (K-B6-A) تێدایه.

🌽🌽🌽🌽پاقله‌مه‌نی :
پاقله‌مه‌نی ده‌وڵه‌مه‌نده به ئاسن و پرۆتین، برێكی زۆر ڤیتامینی تێدایه كه یارمه‌تیده‌ره له باشكردنی توانای مێشك.

🌿سەوزەوات
برێكی زۆر مادده‌ی تێدایه كه كارده‌كاته سه‌ر توانای ته‌ركیزی منداڵ، رێژه‌یه‌كی زۆر كاربۆهێدراتی تێدایه . . .

ئێستا..... بە باشترین ئامێر و بە هەرزانترین نرخ فەحسی کۆرۆنا لە تاقیگەی  لیــــــا بەردەستە...🔬💉۱. فەحسی کۆرۆنا IgM بۆ ز...
27/12/2020

ئێستا.....
بە باشترین ئامێر و بە هەرزانترین نرخ فەحسی کۆرۆنا لە تاقیگەی لیــــــا بەردەستە...🔬💉

۱. فەحسی کۆرۆنا IgM بۆ زانینی توش بوون بە کۆرۆنا و یا چاک بوونەوە توش بوو بە کۆرۆنا ..
۲.فەحسی کۆرۆنا IgG بۆ دەستنیشان کردنی رێژەی بەرگری لە کۆرۆنا ..( بۆ بەخشینی پلازما )

ژ.م /07503154147

ھیوای تەندروستی باش بۆ ھەمووان 😊
27/12/2020

ھیوای تەندروستی باش بۆ ھەمووان 😊

27/12/2020

کەمی ئاسن چییە؟
‎ئاسن کانزایەکە کە لەش پێویستی پێیەتی بۆ دروستکردنی هیمۆگڵۆبین، کە ئەویش پڕۆتینێکە لە خانە سوورەکانی خوێندا یارمەتی ئەو خانانە دەدات بۆ هەڵگرتنی ئۆکسجین بۆ هەموو خانەکانی شانەی خوێن و ماسوولکەکانی لەش
‎کەمی ئاسن ئەو ‌‌ثٶ حاڵەتەیە کە لەشی مرۆڤ کانزای ئاسنی تەواوی نییە کە پێویستە بۆ درووستکردنی هیمۆگڵۆبینی پێویست
‎کەواتە ئەگەر لەش بەپێی پێویست هیمۆگڵۆبین بەرهەم نەهێنێت، ئەوا شانەی خوێن و ماسوولکەکانی لەشیش ئۆکسجینی تەواویان دەست ناکەوێت بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی کاریگەر کار بکەن، کە ئەوەش دەبێتە حاڵەتێک پێی دەگووترێت کەم خوێنی
‎کەمخوێنی چەندەها جۆری هەیە بەڵام کەم خوێنی ئاسن باوترین جۆری کەم خوێنیە لە جیهاندا
‎کێن ئەوانەی مەترسی کەم خوێنی ئاسنیان هەیە؟
‎• بە گشتی ژنان مەترسی کەم خوێنی ئاسنیان لە پیاوان زیاترە
‎• ئەو ئافرەتانەی خوێنێکی زۆریان لێ دەڕوات لە کاتی سووڕی مانگانەدا
‎• منداڵی پێش وەختر لە دایک بوو
‎• منداڵی ساوا
‎• ئەو کەسانەی کە هەندێک حاڵەتی تەندروستیان هەیە وەکو: نەخۆشی درێژخایەنی دڵ، هەستیاری گڵوتین
‎چۆن ڕێگە لە کەمی ئاسن بگرین؟
‎• جارەسەری هۆکارەکانی کەمبوونی خوێن بکە
‎• ئەو خواردنانە بخۆ کە دەوڵەمەندن بە ئاسن
‎• ئەو خواردنانە بخۆ کە یارمەتیدەرن بۆ هەڵمژینی ئاسن
‎• بە دووربە لە خواردنەوەی چاو و قاوە لەگەڵ ژەمە خۆراکەکان
‎نیشانەکانی کەمی ئاسن:
‎• ماندووبوون
‎• بێهێزی
‎• ئازاری سنگ، خێرا لێدانی دڵ یان هەناسە بڕکێ
‎• گێژخواردن
‎• هەڵوەرینی قژ
‎• شکانی نینۆک
‎• ساردی دەست و پێیەکان
‎• هەوکردنی زمان
‎• سەرئێشە
‎چیبکەین ئەگەر هاتوو نیشانەکانی کەمی ئاسنمان هەبوو؟
‎ئەگەر ئەو نیشانانەت هەبوو دەبێت سەردانی پزیشک بکەیت جونکە ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر بەجێی بهێڵیت و چارەسەری نەکەیت
‎ئەوا دەبێتە هۆی جۆری کەمخوێنی ئاسن کە لەوانەیە لە کۆتاییدا ئاڵۆزیەکی زۆر دروست بکات وەکو:
‎• کێشەکانی دڵ
‎• خەمۆکی
‎• کێشەکانی دووگیانی

27/12/2020

ڤیتامین B12 چییە و چۆن ڕزگارمان دەکات لە نەخۆشی؟
ڤیتامینێکە لە ناو ئاو دەتوێتەوە
• یارمەتی پاراستنی دەمارەکانی لەش و خانەکانی خوێن دەدات
• یارمەتی نەھێشتنی جۆرێک لە کەم خوێنی دەدات کە وا دەکات ھەست بە ماندووبوون و لاوازی بکەیت
نیشانەکانی:
• ماندووبوون
• لاوازی
• لەدەستدانی ھەستی چێژ
• خەمۆکی
• کێشەکانی دەمار
• زوو لەبیرچوونەوە
• ترشبوونی دەم و ددان
کێن ئەوانەی مەترسی کەمی ڤیتامین B12 یان ھەیە؟
• بەتەمەنەکان: ئەو کەسانەی تەمەنیان لە 50 ساڵ بەسەرەوەیە پێویستە زۆربەی ڤیتامین B12 لە ( تەواوکەرە خۆراکیەکان ) وەربگرن
• ئەو کەسانەی کەم خوێنی کوشندەیان ھەیە
• ئەو کەسانەی نەشتەرگەری ڕیخۆڵەیان کردووە
• ڕووەک خۆرەکان ( ڤێجیتێریانەکان )
لە کوێ ڤیتامین B12 مان دەستبکەوێت؟
• گۆشتی گا
• گۆشتی ماسی
• جگەر
• بەرھەمەکانی شیرەمەنی
• ھێلکە
• پەلەوەر
%1.5 بۆ %5 ی دانێشتوان کێشەی کەمی فیتامین B12 یان ھەیە
ھەر بۆیە پێویستە بە بەردەوامی
پشکنینی ڤیتامین B12 بکەیت بۆ ئەوەی بەدووربیت
لە کاریگەریە نەرێنیەکانی

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Lia laboratory posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram