Kurdish Safety Awareness - KSA

Kurdish Safety Awareness - KSA The page is to share knowledge and awareness regarding occupational Health &Safety

هاووڵاتییانی بەڕێز، لەگەڵ هاتنی یەکەم ڕۆژی وەرزی هاویندا، بۆ خۆپاراستنتان، ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکەن:۱- خواردنەوە گازیی...
22/06/2024

هاووڵاتییانی بەڕێز، لەگەڵ هاتنی یەکەم ڕۆژی وەرزی هاویندا، بۆ خۆپاراستنتان، ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکەن:

۱- خواردنەوە گازییەکان بەهەموو جۆرەکانییەوە، لە ناو ئۆتۆمبێلدا بەکار مەهێنن، هەمـوو جۆرە چەرخێک، بتڵی ئاو، بۆن و پاوەربانک و ئامێرە ئەلکترۆنییەکان لە ناو ئۆتۆمبێل دووربخەنەوە.
٢- پێویستە لە کاتی وەستاندا، پەنجەرەی ئۆتۆمبێل کەمێک بکرێتەوە.
٣- پڕنەکردنی تانکیی سووتەمەنیی ئۆتۆمبێل بە تەواوی.
٤- تایەی ئۆتۆمبێل زیاتر لە پێویست پڕ مەکەنەوە، بەتایبەتی بۆ ڕێگە دوورەکان.
٥- خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو و شلەی جۆراوجۆر بەتایبەت لە کاتی بەرکەوتنی تیشکی خۆر.
٦- لەبەر تیشکی خۆر بوتڵی غازی چێشتلێنان دامەنێن.
٧- دڵنیا بن لەوەی سویچی کارەبا لۆدی زۆریان لەسەر نەبێت، ئەیرکۆندیشن با کار نەکات، تەنها لەو شوێنانە نەبێت کە خێزانەکە یان کەسێک لەوێ بێت.
٨- وایەرەکانی کارەبا لۆدی زیاد لە توانای دیاریکراوی خۆیان نەخرێتە سەر و بەکارنەهێنانی تەقسیمی کارەبایی بۆ چەند ئامێرێک.
٩- دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر بەتایبەتی لە ماوەی کاتژمێر ١١ ی بەیانی تا ٣ ی پاش نیوەڕۆ.
١٠- کوژاندنەوەی ئامێرە کارەباییە زیادەکان.

13/01/2024

بە ڤیدیۆ
--------

کۆمەلێک تەکنیک و ڕێگا چارە ھەیە بۆ خۆ دەربازکردن لە بینا و بالەخانەکان لە کاتی بوونی ئاگر ، ھیودارم لایەنی پەیوەندی دار ھەندێک لەو ڕێگاچارانە فەرز بکات بەسەر بینا و بالەخانەکان.

پێویستە لایەنی پەیوەندی دار مۆلەت بە ھیچ یەکەیەک و بالەخانەیەک نەدات ئەگەر مەرجەکانی سەلامەتی تێدا نەبن .

06/01/2024

کاریگەری تۆپی ئاگر کوژێنەوە
Ball fire extinguisher efficiency.


Kurdish Safety Awareness - KSA
HSE Professionals

ڕێوشوێنی سەلامەتی ڕێگاوبان ھیوادارم لایک و شەیری بکەن بەلکو بەھۆی تۆوە  کەسێک دوور بێت لە ڕووداوی ھاتوچۆ.
05/01/2024

ڕێوشوێنی سەلامەتی ڕێگاوبان

ھیوادارم لایک و شەیری بکەن بەلکو بەھۆی تۆوە کەسێک دوور بێت لە ڕووداوی ھاتوچۆ.

31/12/2023

ھیوای سالێکی سەلامەت و تەندروست بۆ گشت کارمەند و کرێکارێک دەخوازین لەھەر کۆمپانیاو دامودەزگایەک بێت بێ جیاوازی.

داوا لە خوای گەورە دەکەم سالی ئایندە کەمترین ڕووداو لە شوێنی کارکردنەکاندا ڕووبدات و کەمترین زیان ھەبێت لە چاو سالانی ڕابردوو.

ھەروەھا ھیوا دەخوازم لە سالی نوێ ھەنگاوی گەورە و کاریگەر ببینین بۆ کەلتور کردنی سەلامەتی و تەندروستی پیشەیی لە کۆمەلگای کوردی.

Farman Trainer
ڕاھێنەر لە بواری سەلامەتی و تەندروستی پیشەیی

بۆ مقاول  وکۆمپانیاکانی بنیاتنان    دوای بینینی ئەو ڤیدیۆیە ھیوادارم لە کاتی ھەلکەندنی ھەر شوێنێک  بۆ ھەر مەبەستێک   بێت...
31/12/2023

بۆ مقاول وکۆمپانیاکانی بنیاتنان دوای بینینی ئەو ڤیدیۆیە ھیوادارم لە کاتی ھەلکەندنی ھەر شوێنێک بۆ ھەر مەبەستێک بێت دیواری حەفرەکە بپارێزن لە ڕووخان و ڕۆچوون بە تایبەت ئەگەر جۆری خاکەکە نەرم بوو .

دەتوانن لە ڕێگەی کۆلکەدانان ( shoring) یاخود قەلغانکردن ( shielding ) دیواری حەفرەکە بپارێزن و خۆتان و کارمەندەکانتان بپارێزن لە ھەر ئەگەرێکی نەخوازراو .

تێبینی /// وێنەی ھەردوو شێوازەکەی shoring & shielding لە گەل ڤیدیۆکە پۆست کردووە.

بە ھیوای سوود.

ئەحمەد فەرمان جەمال دانیشتووی گەڕەکی باروتخانەی کەرکوکە و تەمەنی ٢٣ ساڵە، لە گەڕەکی رەحیماوای کەرکوک لەسەر ماتۆڕسکیلەکەی...
28/12/2023

ئەحمەد فەرمان جەمال دانیشتووی گەڕەکی باروتخانەی کەرکوکە و تەمەنی ٢٣ ساڵە، لە گەڕەکی رەحیماوای کەرکوک لەسەر ماتۆڕسکیلەکەی دەکەوێت و گیان لەدەستدەدات.

سەرچاوە NRT
———————————————————————————

بەداخەوە بۆ ئەو بەڕێزە ، إن شاءالله جێگای بەھەشتە و خوای گەورە سەبووری کەس و کارەکەی بدات .

ئەوەی ڕاستی بێت من پێش ئەوەی ئەو ھەواڵە ببینم خەریکی ئامادەکردنی بابەتێک بووم سەبارەت بە ھۆشیاری سەلامەتی لێخوڕینی پاسکیل، ھەلبەتە بۆ ماتۆڕیش دەکرێ سوودی لێ وەربگیرێ.

ئەو بابەتەی ئامادەم کردووە لە وێنەکەیە، ھەموو توانای خۆم پێشکەش دەکەم بۆ بە کەلتورکردنی سەلامەتی لە کۆمەلگای
کوردیدا.

ھیودارم ئەو پۆستە شەیر و لایک بکەن و بیکەنە مایەی خێری دواڕۆژتان.

Kurdish Safety Awareness - KSA

ئایا لە ناو سەیارەکەت ئاگر کوژێنەوەی تێدایە ؟؟؟گرنگی پێ دەدەیت ؟؟؟ ماوە ماوە سەیری دەکەی بۆ ئەوەی دلنیابیتەوە ئێکسپایەر ...
28/12/2023

ئایا لە ناو سەیارەکەت ئاگر کوژێنەوەی تێدایە ؟؟؟

گرنگی پێ دەدەیت ؟؟؟ ماوە ماوە سەیری دەکەی بۆ ئەوەی دلنیابیتەوە ئێکسپایەر نەبووە و کار دەکەت ؟؟؟

Kurdish Safety Awareness - KSA

من دژی وەرزش و دژی جوانییەکانی تۆپی پێ نیم.....——————————————————————————بەلام ھەمیشە پێم وایە دەبێ سەلامەتی پێش ھەموو ش...
26/12/2023

من دژی وەرزش و دژی جوانییەکانی تۆپی پێ نیم.....
——————————————————————————

بەلام ھەمیشە پێم وایە دەبێ سەلامەتی پێش ھەموو شتێک بێت.
سەلامەتی پێویستە پێش چێژ و پارە و ناوبانگ بێت.

ئەو دیمەنانەی دەیبینن بە داخەوە یاری ئەمرۆی نێوان چوارقوڕنە و ڕانیەیە بەھۆی نەمانی شوێنی دانیشتن لە یاریگا هاندەران لەناو بەرزکەرەوەکان سەیری یاریەکە دەکەن.

بەکارھێنانی ئەو بەرزکەرەوانە بۆ سەیرکردنی یاری کارێکی ناسەلامەت و ھەلەیە، بەداخەوە ئەوەی دیارە کە مندالی بچووکیش چونەتە ناو ئەو بەرزکەرەوانە ، ئەگەر یەکێک لەو کەسانە بکەوێت و توشی ڕوداوێک بێت کێ بەرپرسیارەتی ھەلدەگرێت؟؟

بەداخەوە بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کە نەیتوانیوە کەشێکی لەبار و گونجاو بۆ ھاندەران و ئاشقانی تۆپی پێ لە کوردستان دروست بکات، ھیوادارم ھاندەران بۆ وەرگرتنی ساتێک چێژ و خۆشی مەترسی نەخەنە سەر ژیانی خۆیان و دەوروبەریان.

ھیوادارم یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ڕێگری لەو دیاردە ناسەلامەت و نا شارستانیانە بکات و ڕێگایەکی تر بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی ھاندەران لە چێژ و ئەشقی تۆپی پێ بێ بەش نەبن.
Farman Trainer
ڕاھێنەر لە بواری سەلامەتی و تەندروستی پیشەیی.

23/12/2023
22/12/2023

4 تەکنیکی ئاسان بۆ زگارکردنی کەسێکی بریندار یان بێھۆش.

4 Simple techniques to rescue a victim.

Address

Irbil

Telephone

+9647508413727

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurdish Safety Awareness - KSA posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram