Dangi Pzishk دەنگی پزیشک

Dangi Pzishk دەنگی پزیشک دەنگی پزیشک تۆڕێکی میدیای سەردەمیانەیە بۆ گەیاندنی دەنگی پزیشک بە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا.

بە نوێنەرایەتی  بەڕێز"د. دلۆڤان محمد فاتح جلال" بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر،بەڕێز (د. چەتۆ محمدامین )یاریدەدەری بەڕ...
17/12/2024

بە نوێنەرایەتی بەڕێز"د. دلۆڤان محمد فاتح جلال" بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر،
بەڕێز (د. چەتۆ محمدامین )یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی،
لەگەڵ یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بۆ کاروباری کارمەندان، و
گشت سەرۆک بەش و فەرمانبەرانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی،

لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی لەژێر سێبەری ئاڵای پیرۆزی کوردستان و سروودی نیشتیمانی کوردستان،بە جلی کوردی ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرزڕاگێرا بە کۆبونەوەی دڵخۆشی و دەربڕین و نیشاندان و دووپاتکردنەوەی کوردبوون لەسایەیی خوێنی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان ،

سەرچاوە: ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

لە کۆمێنت وەڵام بدەنەوە.
17/12/2024

لە کۆمێنت وەڵام بدەنەوە.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕیە پزیشکیەکان بەڕێز (پ.د.ئاریانا خالص جواد) سەردانی دەستەی سعودیە بۆ پسپۆڕیە تەن...
17/12/2024

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕیە پزیشکیەکان بەڕێز (پ.د.ئاریانا خالص جواد) سەردانی دەستەی سعودیە بۆ پسپۆڕیە تەندروستیەکان دەکات .

سەرچاوە ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕر پزیشکیەکان.

بەڕێز (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی، لەشاری بەغداد لەگەڵ بەڕێز (د. فراس الهواري) وەزیری تەندروستی شانشینی ئوردنی ه...
17/12/2024

بەڕێز (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی، لەشاری بەغداد لەگەڵ بەڕێز (د. فراس الهواري) وەزیری تەندروستی شانشینی ئوردنی هاشمی کۆبووەوە.
لەدیدارێکدا پەیوەندی هەردولا و سود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتی ئوردن و هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕی بواری پزیشکی و تەندروستی بەووردی گفتوگۆ کرا. بەڕێزیان ئامادەیی زیاتری پەیوەندی و هەماهەنگی دامودەزگا تەندروستیەکانی هەرێمی کوردستانی کرد لە بوار و پسپۆڕیە جیاوەزەکان و ئاڵوگۆڕی ئەزموونی ڕاهێنانی پزیشکان و کارمەندان و چارەسەری نەخۆشان و پێشخستنی سیستەمی تەندروستی و خزمەتگوزاری پزیشکی. بەڕێز وەزیری تەندروستی سوپاس و دەستخۆشی و ستایشی پەیوەندی دۆستانەی شانشینی ئوردنی هاشمی کرد لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لەبواری تەندروستی و سوپاس و خۆشحاڵی بۆ ئەو پێشوازیە و تیمەکانی پزیشکی و دامودەزگاکانی تەندڕوستی ئوردن دەربڕی کە پاڵپشتی و هاوکاری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان یان کردووە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و چارەسەری نەخۆشان، هیوای بەردەوامی و پتەوی زیاتری پەیوەندیەکانی خواست و لای خۆیەوە بەڕێز وەزیری تەندروستی ئوردن خۆشحاڵی و سوپاسی سەردانی شاندەکەی کرد و هاوکاری و پاڵپشتی خۆیانی دووپاتکردەوە.

سەرچاوە: وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

لە پارێزگای دهۆک، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک، دکتۆر ئاڤراسیاب، بەم شێوەیە پیرۆز بای ڕۆژی ئالای کوردستانی لە کا...
17/12/2024

لە پارێزگای دهۆک، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک، دکتۆر ئاڤراسیاب، بەم شێوەیە پیرۆز بای ڕۆژی ئالای کوردستانی لە کارمەندانی تەندروستی کرد.

سەرچاوە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک

پیرۆز بێت ڕۆژی ئالاکەمان.
17/12/2024

پیرۆز بێت ڕۆژی ئالاکەمان.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٤/١٢/١٥ لە هەولێر تاقیکردنەوەی خولی چوارەم  توانستی زانستی بۆ خۆبەخشان  بەڕێوەچوو.سەرچاوە : بەڕێوەبەرای...
16/12/2024

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٤/١٢/١٥ لە هەولێر تاقیکردنەوەی خولی چوارەم توانستی زانستی بۆ خۆبەخشان بەڕێوەچوو.

سەرچاوە : بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر.

لیستی موچەی مانگی ١٠ ی ساڵی ٢٠٢٤.
16/12/2024

لیستی موچەی مانگی ١٠ ی ساڵی ٢٠٢٤.

ژینگەپارێزان لە ئەمریکا وا دەڵێن.
16/12/2024

ژینگەپارێزان لە ئەمریکا وا دەڵێن.

16/12/2024

زۆر بەکار هێنانی پاراسیتامۆل دەبێتە هۆی ئەم نەخۆشیانە

ئاگادر بە خوێنەری بەڕێز.
16/12/2024

ئاگادر بە خوێنەری بەڕێز.

بەڕێز (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی بە مەبەستی بەشداریکردن لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی تەندروستی وڵاتانی عەرە...
16/12/2024

بەڕێز (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی بە مەبەستی بەشداریکردن لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی تەندروستی وڵاتانی عەرەبی بە فەرمی گەیشتە شاری بەغداد.
لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ و شاندی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO بە سەرۆکایەتی بەڕێز (د. حنان البلخي) بەرپرسی نووسینگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێکخراوی WHO و تیمی یاوەریان و بەشداربوون لەزنجیرە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی ناوبراو لایەنی پەیوەنداری دۆستان لە ڕێکخراوی WHO.

سەرچاوە: ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

Address

Quattro Towers
Irbil
44001

Telephone

+9647514770203

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dangi Pzishk دەنگی پزیشک posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dangi Pzishk دەنگی پزیشک:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category