نۆرینگەی شیشار بڵباس

نۆرینگەی شیشار بڵباس pharmacy

25/12/2023

ئەو حەوت ھۆکارە چییە کەوات لێدەکات سەر ئێشەت ھەبێت ؟

کاتێک کە تووشی سەرئێشەیەکی تووند دەبیت، ئەوەی گرنگەلات کەچۆن کۆتایی پێ بھێنیت. ئەو ئازارەی و توندییەی لەسەرتا ھەیە سیستمی ژیانت تێکدەدات و دوات دەخات لە ئیش و کار و پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانت . ئەگەر تۆ ھەر جۆرە سەرئێشەیەکت ھەبێت، ئایا شەقیقە بێت، یاخود سەرئێشەی سترێس و دڵەڕاوکێ یاخود سەرئێشەی ھێشووی ..ھتد، دەتوانیت ڕێگری بکەیت لە دووبارەبوونەوەی، بەزانینی ھۆکارەکانی . لێرەدا باس لە حەوت ھۆکار دەکەین کە ڕێخۆشکەرن بۆ دوبارەبونەوەی سەرئێشەکەت :

١- سترێس و دڵەڕاوکێ :
سترێس دەبێتە ھۆی گرژبوون و ڕەقبوونی ماسولکەکانی شان ومل، کەدەبێتە ھۆی جۆرێک لەسەرئێشە کە پێدەوترێت (سەرئێشەی گرژبوون)، بەمانای ئەوەی کێشەکە لە ماسولکەکانەوە دەست پێدەکات و بەسەر ئێشە کۆتایی دێت .
ھەروەھا سترێس بەھەمان شێوە سەرئێشەی شەقیقەش زیاد دەکات .
٢- خواردن :
برسێتی؛ سەرئێشەی گرژبوون و شەقیقە زیاد دەکات، بەڵام ھەندێک خواردنیش دوبارەبوونەوەی سەرئێشەی شەقیقە زیاد دەکات. بۆ نمونە؛ ھەندێک کەس بە پاقلەمەنی و چەرەزاتەکان سەرئێشەکەیان زیاد دەکات، ھەندێک بەھەندێک خواردنی تری وەک؛ ئەڤۆکادۆ، مۆز، پەنیر، ترشی، شیرەمەنییەکان، شوکولاتە، پیاز . زۆربەی خواردنە ئامادەکراو و موعەلەب و فاست فودەکان ئەوانەی ڕێژەیەکی زۆر نیتراتیان تیادایە، ئازاری سەر زیاد دەکەن .

٣- خواردنەوەی ئەلکھول :
یەکێکە لەھۆکارەکانی توشبون بە شەقیقەو سەرئێشەی ھێشووی . زۆربەی کەس دوای خواردنەوەی شەرابی سوور تووشی سەر ئێشە دەبن . ھەتا ئێستا نەزانراوە کە ئایا ئەلکھول خۆیی ھۆکاری سەرئێشەیە، یاخود پێکھاتەیەکی تری ناو خواردنەوە کھولییەکانە .

٤- ژینگە و سروشت :

سەرئێشەی ھێشووی زیاتر لەھەندێک وەرزدا ڕووئەدات، وەزیاتر لەبەھار و پایزدا رێژەی زیاد دەکات . ئەوەی ڕوونە و زاناکان کۆکن لەسەری ئەوەیە؛ پێکھاتەیەک لە ژینگەی ئەو وەرزانەدا دەبێتە ھۆکار، بەڵام بە تەواوەتی چییە نازانن !
ھۆکارە ژینگەییەکانی وەک؛ تیشکی ڕووناکی ڕاستەوخۆ، دوکەڵ، شێداری، بۆنی تیژ، کەشوھەوای سارد، پەیوەندیان ھەیە بە سەرئێشەی شەقیقەوە .

٥- ھۆرمۆنەکان :

گۆڕان لە ڕێژەی ھۆرمۆنی "ئیسترۆجین" ، پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی ھەیە بەسەرئێشەی شەقیقەوە لە ئافرەتاندا . سووڕی مانگانە لە ئافرەتە کگەنجەکاندا سەرئێشەی شەقیقە زیاد دەکات، ھەروەھا ھەندێک جار گۆڕان لەڕێژەی ئەم ھۆرمۆنە سەرئێشە زیاد دەکات ، بەتایبەت لەوانەی وەکو چارەسەر بەکاریدەھێنن . لە زۆربەی ئافرەتاندا بەوەستانی سووڕی مانگانە ئازاری شەقیقەش کۆتایی دێت .

٦- لێچوونەوە لە کافایین :

ئەگەر تۆ لەو کەسانە بیت کە کافایین بەڕێژەیەکی زۆر بەکاردەھێنن، ئەویش بەخواردنەوەی چا، قاوە، خواردنەوە گازییەکان بەڕێژەیەکی زۆر . ئەگەر لەناکاو بیبڕیت و بوەستیت لەبەکارھێنانی، سەرئێشەی شەقیقەکەت زیاد دەکات .
کافایین بۆری خوێنەکان گرژدەکات، بەبێ کافایین بۆری خوێنەکان دەکشێن و دەئاوسێن، کەئەمیش یەکێکە لەھۆکارەکانی دروستبوونی سەرئێشەی شەقیقە .

٧- کەمخەویی:

کەمخەویی ھۆکارێکە بۆ دروستبونی ئازاری سەر ئێشەی گرژبوون و ھەروەھا سەرئێشەی شەقیقە . ھەر بۆیە پشوودان و سەرخەوشکاندن زۆربەی جار دەبێتە ھۆی نەمانی سەرئێشەکە .

چارەسەر چییە ؟

تێگەشتن لەھۆکاری دروستبوونی سەرئێشەکەت باشترین چارەسەرە بۆ ڕێگریگرتن لە دووبارەبونەوەی سەرئێشەکەت . ھەر بۆیە باشترە کە دەفتەرێکی یادەوەری دابنێت بۆ کاتی دروستبوونی ئازارەکەت و چیت خواردووە لەو ڕۆژەدا، چەندی خایاندووەو بەچی باش بوویت، بینوسیت . ئەگەر بەم ڕێگایە چارەسەر نەبوو ، دەتوانیت ڕای پزیشکەکەت وەربگریت و ڕێگا گونجاوەکانت بۆ ھەڵبژێرێت، ئایە لە ڕێگای دەرمان بێت، یاخود دەرزی ئاژنین ، میدیتەیشن ، باێۆفیدباک تیکنیک، بۆتۆکس بەکاربھێنێت بۆت .

25/11/2022
05/04/2022

سودی گێزه ر

گێزەر چەندان تایبەتمەندی چارەسەرکردنی نەخۆشیی تێدایە، ھەروەھا کۆمەڵێک ڤیتامینی تێدایە کە ئەوانیش بریتین لە: ڤیتامین (A , C , B1 , B6 , K , E , D)، بۆیەش سوودێکێکی زۆری بۆ لەشی مرۆڤ ھەیە.

ئەگەر ڕۆژانە پەرداخێک شەربەتی گێزەر بخۆیتەوە، چەندین سوود بە تەندروستیت دەگات، کە ئەوانیش بریتین لە:

1 - ترشی نێو خوێن ناھێڵێت.
2 - بۆ چاو سوودی ھەیە.
3 - چارەسەری قەبزی دەکات.
4 - سوودە بۆ ئەو کەسانە ھەیە، کە کێشەی ھەناسەدانیان ھەیە.
5 - چارەسەری ھەوکردن دەکات.
6 - دوورت دەخاتەوە لە تووشبوونی جەڵتە.
7 - دەتپارێزێت لە تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە.
8 - گورچیلەکان خاوێن دەکاتەوە.
9 - سوودی بۆ کەم خوێنەکان ھەیە.
10 - ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لە نێو خوێن کەم دەکاتەوە.

💐💐💐💐💐💐

23/03/2022

چۆنیەتى خوێندنەوەی ئەنجامەکانى پشکنینی

( CBC Test )
(Complete Blood Count)

① ئەگەر WBC زیاد بێت و RBC و PLT کەم بێت ئەوە (Leukemia )واتا شێرپەنجەیە

② ئەگەر WBC زیاد بێت و RBC و PLT ئاسایی بوون ئەوا هەوکردنە(التهاب)ە ....

وە بەپێی ئەو جۆرەى (WBC) ەکان جۆرى هەوکردنەکەى دیارى ئەکرێت ، ئەگەر:

‏ Neutrophils زیاد بێت ئەوا جۆرى هەوکردنەکەى (بەکتریا)یە.

‏ Lymphocytes زیاد بێت ئەوا جۆرى هەوکردنەکەى (ڤایرۆسی)یە.

‏ Eosinophil زیاد بێت ئەوا جۆرى هەوکردنەکەى (هەستیاریە(allergic) يان(parasite)یە.

‏ Monocytes زیاد بێت ئەوا جۆرى هەوکردنەکەى (glandular fever )

‏ Basophils زیاد بێت ئەوا جۆرى هەوکردنەکەی ( Immune disease )

③ ئەگەر RBC زیاد بوو بەڵام WBCوPLT ئاسایی بوون ئەوا(Secondary polycythemia).

④ ئەگەر PLT و RBC و WBC زیاد بێت ئەوا ماناى وایە (Polycythemia Vera )یه.

⑤ ئەگەر PLT و RBCو WBC کەمبێت ئەوا ماناى وایە (Pancytopenia )یە.

⑥ ئەگەر RBC کەم بێت ئەوە(Anemia ) یە.

بۆزانینى جۆرى کەم خوینى :
‏ * ئەگەر RBC کەم بێت و هەروەها MCV و MCHو MCHC کەم بێت
ئەوا( Microcytic hypochromic anemia )یە کە هەمان نیشانەى
ئەم جۆرە کەم خوینیانەیان هەیە
‏ ( THALASSEMEA ,iron deficiency, chronic disease )

ئەگەر RBC کەم بێت وهەروەها MCV و MCHو MCHC زیاد بێت
ئەوا( Macrocytic anemia )یان (megablastic anemia) یە ,یاخود
‏(Hemolytic anemia)یە کە بەهۆى کەمى ڤیتامین B12 یان B9 .

ئەگەر RBC کەم بێت وهەروەها MCV و MCHو MCHC ئاسايي بو
ئەوا( normocytic )یە.

* ئەگەر Hemoglobin لە خوێندا کەم بێتە دەبێتە هۆی کەم خوێنی ( anemia )

⑦ ئەگەر Platelets کەم بێت ئەوا (Thrombocytopenia )یە.

① RBC ( Red blood cell ) خڕۆکە سورەکانی خوێن
② WBC (white blood cell) خڕۆکە سپیەکانی خوێن
③ PLT ( Platelet ) پەڕەکانی خوێن
④ HB ( Hemoglobin ) هیمۆگڵۆبین

17/02/2022

پرۆفیسۆرێکی یابانیی توێژینەوەیەکی سەرسورهێنەری پێشکەشکرد

١.ترشیی گەدە هەر بەهۆی خواردنی هەڵەوە نییە بەڵکو هۆیەکەی قەلەقیی زۆرە.

٢.بەرزیی فشاری خوێن ( زەخت) بەهۆی زۆریی ڕێژەی خوێوە نییە بەڵکو بەهۆی ڕێك نەخستنی هەست و سۆزەوەیە.

٣.تەمبەڵیی هۆی سەرەکیی بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆلە لە لەشدا نەك خواردنی چەور!

٤.کێشەی سنگ بەهۆی خراپیی دابەشکردنی ئۆکسجینەوە ڕوونادات بەڵکو بەهۆی خەفەتی زۆرەوەیە.

٥. نەخۆشیی شەکرە بەهۆی خۆپەرستیی و کەلەڕەقییەوەیە نەك زۆربوونی ڕێژەی کلوکۆز لە لەشدا.

٦.نەخۆشیی جگەر بەهۆی سەرلێشێوان و تێکچوونی یادگارییەکانەوە دێتەئاراوە نەك خود و ناڕێکیی خەوتنەوە.

٧.نەخۆشیی دڵ و ڕەقبوونی خوێنەبەرەکان بەهۆی گیران و نەڕۆشتنی خوێنەوە نییە پێیاندا بەڵکو بەهۆی دوورکەوەوەیە لە ئارامیی و کێشەکانی سنگ.

بە کورتیی و بە پووختیی ،ڕێژەی هۆکاری نەخۆشییەکان بەمشێوەیەیە

٥٠% هۆکاری ڕووحییە

٢٥% هۆکاری دەروونییە

١٥% هۆکاری کۆمەڵایەتییە

١٠% هۆکاری ئەندامییە

بۆیە ئەگەر ئەتەوێت ژیانێکی تەندرووست بژیت ئاگات لە مێشك و دڵت بێت و لەمانە دوور بکەوەرەوە

ئیرەیی بردن (حەسودی) ، ڕق لە دڵگرتن ، کینەگرتن ، توڕەیی ، خۆپەرستیی ، باسکردن بە خراپە ، هەڵەشەیی و بێ عەقڵیی ، خەفەت و تەمبەڵیی ، جنیو مەدە ، بە سووکیی سەیری کەس مەکە ، خۆت بەزل مەزانە ، لێبوردە بە ، ببەخشە.

30/01/2022

‏1- ESR پشکنینی ئلتیھابات
‏2- Pcv & Hbg ‌پشکنینی رێژەی خوێن
‏3- TG پشکنینی چەوری ژێر پێست
‏4- Cholesterol پشکنینی چەوری ناو خوبن
‏5- HDLپشکنینی چەوری باش
‏ 6- LDL پشکنینی چەورى خراپ
‏7-VLDL پشکنینی هاوسەنگی چەوری
‏8-CHO/HDL پشکنینی رێژەی چەوی خوێن و چەوری باش
‏9- Blood urea پشکنینی تایبەت ئیش کردنی گورچیلەکان
‏10- BUN پشکنینی تایبەت بە ئیشکردنی گورچیلەکان
‏11- creatinine پشکنینی فرمانی گورچیلەکان
‏12- Uric acid داء الملوک
‏13-Serum Albumin پشکنینی رێژەی ئەلبۆمین تایبەت بەگورچیلە
‏14-Albumin in Urine پشکنینی ئەلبۆمین لەمیز
‏15-Serum Total Protine پشکنینی رێژەی پرۆتینی گورچیلەکان
‏16-Protien in Urine پشکنینی پرۆتین لە میز
‏17-T3 پشکنینی غودە
‏18- T4 پشکنینی غودە
‏19-TSH پشکنینی هاوسەنگی غودەی دەرەقی

‏20- AST پشکنینی ئەنزیمی جگەر کەبەچەوری جگەر ناسراو
‏21-ALT پشکنینی ئەنزیمی جگەر کەبەچەوری جگەر ناسراو
‏22-TSB پشکنینی زەردویی
‏23-Direct TSB پشکنینی جۆرەکانی زەردووی
‏24-Indirect TSB پشکنینی جۆرەکانی زەردووی
‏25-Anti Phospholipid IgG & IgM پشکنینی کێشەکانی منداڵ لەبارچوون
‏26- Anti Cardiolipid IgG & IgM پشکنینی کێشەکانی منداڵ لەبارچوون
‏27- WBC پشکنینی پێوانی ڕێژەی خڕۆکە سپیەکان
‏28-CBC پشکنینی گشتی پێکھاتەکانی خوێن
‏29-(Rose Bengal test) Brucella پشکنینی تای ماڵتا
‏30- Widal پشکنینی گرانەتا
‏31- blood sugarپشکنینی شەکرە
‏32- RBS پشکنینی شەکرە دوای نان خواردن
‏33-FBS پشکنینی شەکرە پێش نان خواردن
‏34- HbA1C پشکنینی شەکرەی سێ مانگی
‏35- S. calciumبڕى کالیسیۆم لە لەشدا
شیشار بلباس

12/01/2022

تێکەڵکردنی لیمۆ و سیر دەبێتە هۆی ......

1- دژی‌ ڤایرۆسی‌ تاعونە
2- خوێن پاك دكاته‌وه‌
3- په‌ستانی‌ خوێن داده‌به‌زێنێ‌
4- دڵ چالاك و به‌ هێز ده‌كات
5- كرمی‌ گه‌ده‌ و ڕیخۆڵه‌ ده‌كوژَێت
6- ئاره‌زوی‌ هاوسه‌ری‌ زیاد ده‌كات(س)
7- به‌ سوده‌ بۆ ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی‌ وهه‌ناسه‌ توندی‌
8-دژی‌ هه‌وكردنی‌ ڕیخۆڵه‌یه‌
9- كرمی‌ اكسیورپ + اسكارس ده‌كوژێ‌
10- ده‌بێته‌ هۆی‌ نه‌مانی‌ كڕێشی‌ سه‌ر
12- گه‌رمی‌ هێنه‌ره‌ بۆ له‌ش
13-هه‌رسی‌ خواردن له‌ گه‌ده‌دا ده‌كات
14- ناوده‌م پاراو ده‌كات و زوو توونیت نابێ‌
15- میز هێنه‌ره‌ به‌ سووده‌ بۆ لم و به‌ردی‌ گورچیله‌
16- دژه‌ ژه‌هری‌ پێوه‌دانی‌ ژه‌هراویه‌ كانه‌
17- پوك وددان به‌ هێز ده‌كات
18- وریا كه‌ره‌وه‌یه‌
19- بۆ لاوازی‌ به‌ سووده‌
20- چالاكی‌ به‌ دڵ ده‌دات و لێدانی‌ ڕێك ده‌خات
21- مێشك به‌ هێز ده‌كات
22- ده‌ماره‌ كرژه‌كان خاو ده‌كاته‌وه‌
23- دژی‌ میكرۆبی‌ شێر په‌نجه‌ ( سرطان ) ه‌ یان گه‌شه‌ی‌
ده‌وه‌ستێنێ‌
34- چاو ڕۆشن ده‌كات وبینایی‌ به‌ هێز ده‌كات
25- بۆنی‌ ناخۆشی‌ ناوده‌م ناهێڵێ‌
26- به‌ سووده‌ بۆ باداری‌ وڕوماتیزمه‌
27- ده‌بێته‌ هۆی‌ چاك بوونه‌وه‌ی‌ ژانه‌ سه‌ر
28- گه‌شه‌ به‌ كۆرپه‌ڵه‌ ده‌دات
29- شه‌كره‌ی‌ خوێن ڕاده‌گرێ‌ ...

تێبینی .. سیر و لیمۆ لە حەسارەی بدە پێکەوە دواتر بە پەرۆیەکی خاوێن بیپالێوە
بە گویرەی خۆتە بۆ نمونە هەتا بەشی ٥ رۆژ ئەویت ٣ لیمۆ و ٢ سەلکە سیر بە کەوچک بیخۆ هەرکاتەک بێت ئەبیت ئەتوانی ئاوی تێکەی بە گوێرەی پیویست یان تێی مەکە

ئامادەکردن
٤دانەلیمۆ
١٦.دەنكسیر
پاشان دەتوانی .زەنجەفیلی تێبکەی
دروستکردن
لیمۆکەبدەلەعەسارە.جوان
دوایبیپاڵێوەوئاوەکەیبگرە
پاشان.سیرو.زەنجەفیلەکەشبدە.لەعەسارە
ئاوی.لیمۆکەیتێبکە.ناوعەسارەکە
بابێتەشەربەت
شەوانە.سەعاتێک.پێشنوستن
کوپێکبخۆروە.بەکجار
پاشان.چارەکێك.دابنیشە.
چونکەتۆزێك.زەختت.دادەبزێنێت.
لیمۆ به‌ توێكله‌وه
بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموو لایەک
blbas🍀🍀🍀🍀

08/01/2022

.
لەکاتی غەسلی گورچیلە سۆندە سورەکە خوێن ئەهێنێتە دەرەوە ، وە بەسۆندە شینەکەدا خوێنەکە ئەگەڕێتەوە .

ئەمەش لەڕێی ئامێری غەسلی گورچیلەوەیەو پرۆسەکە 4 کاتژمێر ئەخایەنێت بەڕاکشاوی لەسەر تەخت و بێ جوڵە .

ئەم کردارە لەهەفتەیەکدا 3 جار ئەنجام ئەدرێت واتە لەمانگێکدا 12 جار هەرجارەو 4سەعات
بەکۆی گشتی 48 سەعات لەیەک مانگدا .

بەڵام تۆ کەتووشبووی ئەم نەخۆشیە نیت لەڕۆژێکدا نزیکەی 36 جار ئۆتۆماتیکی ئەم غەسلەت بۆ ئەنجام ئەدرێت بێ ئاگاو بە بێ ئازار ..!

((((خودایە ئێمە لەچ نیعمەتێکداین الحمدالله")))))

07/01/2022

#قۆڵۆنکۆڵۆننەخۆشیچارەسەری پزیشکی

Address

Erbil
Irbil
00964

Telephone

+9647501743031

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نۆرینگەی شیشار بڵباس posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category