21/12/2025
لەبەڵێنەوە بۆ کردار؛ هەموو خزمەتگوزارییەکان بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو بێ بەرامبەرە
دوا بە دوای تەرخانکردنی بڕی ٣٠ ملیۆن دینار لەلایەن نەخۆشخانەی سەردەم بۆ هاوکاریکردنی نەخۆشانی دەڤەری (چەمچەماڵ، شۆڕش و تەکیە) وەک هاوسۆزییەک بۆ رووداوی لافاوەکەی ئەم دواییە، ئەمڕۆ بە کرداری یەکەمین قۆناغی هەڵمەتەکە دەستیپێکرد.
خۆشحاڵین کە ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی (دکتۆر ولات ئیبراهیم) و بە هاوکاری و بەشداری هەریەک لە بەڕێزان (دکتۆر کەیفی رواندزی - پزیشکی پسپۆری منداڵان) و (دکتۆرە ئاریان - پزیشکی پسپۆری تیشک و سۆنار)، پێشوازیمان لە ژمارەیەک نەخۆشی ئازیز کرد و سەرجەم ئەم خزمەتگوزارییانەیان بەبێ بەرامبەر بۆ ئەنجامدرا:
✅ بینینی پزیشک و ڕاوێژکاری.
✅ پشکنینە تاقیگەییەکان.
✅ تیشک (X-Ray)، سۆنار و سی تی سکان (CT Scan).
✅ دابینکردنی دەرمان.
جێگەی ئاماژەیە، لەنێو نەخۆشەکاندا حاڵەتێکی سەختی (Kyphosis - لاری بڕبڕەی پشت) بوونی هەبوو، خۆشبەختانە دکتۆر ولات بڕیاریدا نەشتەرگەرییەکەشی بەبێ بەرامبەر و لەسەر ئەرکی ئەم کەمپینە بۆ ئەنجام بدات.
ئەم هەڵمەتە بەردەوامە و ئێمە لە نەخۆشخانەی سەردەم بە شانازییەوە لە خزمەتی خەڵکی خۆمانداین.
____________________________________________
📍هەولێر/ شەقامی گەڕەکی نەورۆز - نزیک شەقامی ١٠٠ م
📍أربيل/ شارع نەورۆز - قرب شارع ١٠٠ م
📧 serdem.hospital@gmail.com
📞 0750 418 0077
☎ 0751 414 2814
www.serdemhospital.com