26/01/2026
زۆر خۆشحاڵم بەوەی پاش ٣٩ ساڵ خزمەت لە ژیانم بەو پەڕی دڵسۆزیەوە لە سێکتەری تەندروستی و فێرکاری و توێژینەوە و کارگێڕی وا ئەمڕۆ دەستم لەکار هەڵگرت و خانە نشین بووم و ژمارەیکی زۆر لە دکتۆرە بەرێزەکانم و ڕەفیقانم لە ناوەوەی کوردستان و لە سوید پێگەیاند و هەروەها چارەسەری نەخۆشەکانم و ئەنجامدانی سەدەها نەشتەرگەری و بەدەستهێنانی دوو داهێنان لە بواری پزیشکی درووستکردنی دوو نەخۆشخانە و دوو ڕێکخراوی خێرخوازی و چاپکردنی١٠ کتێب و ٥٣ توێژینەوەی زانستی لە گۆڤارەکانی ناوخۆ و جیهانی
زۆر سوپاسی ڕێزدار سەرۆکی ئەنجومەنی کوردستانی بۆ پسپۆریە پزیشکیەکان خاتون (پ.د. ئاریانا بەرزنجی) و بەڕێزان جێگری سەرۆك کاك (پ.د. دارا حەمە رەشید)و ئەندامانی ئەنجومەن بەڕێزان (کاک د. عبدالخالق کەریم و کاک د. مجید شێخانی) دەکەم بۆ ڕێزلێنان و بەرز ڕاگرتنی خزمەتکردنم و بەڕێکردنم
لەگەڵ هیوای سەرکەوتنی بەردەوامم بۆ ئەنجومەنەکەمان تەواوی دکتۆرە بەڕێزەکان و فەرمانبەران، زۆر سوپاسی هاوکاری و پاڵپشتیان دەکەم لەکاتی کارکردنم وەك سەرۆکی ئەنجومەنەکەمان