19/06/2022
▫️پەتای کۆلێرا :
▫️نەخۆشیەکی بەکتریایی توندی ڕیخوڵەکانە، بەهۆی بەکتریای ڤیبریۆ کۆلێرا ڕوو دەدات.
▫️ بەڕێگەی خواردنەوە وخواردنی پێس بوو بە بەکتریاکە بڵاودەبێتەوە
▫️زۆربەی حاڵەتەکان بێ نیشانەن یان سوکن بەڵام تا دوو هەفتە توشبوەکان میکرۆبەکە لەگەڵ پیسایی فڕێدەدەن و بڵاویدەکەنەوە و خەڵکی تر توشدەکەن
▫️بەشێک لە نەخۆشەکان بەتوندی و قورسی توشدەبن و لەماوەیەکی کەمدا ووشکدەبنەوە بەهۆی سکچوونی توند و ڕشانەوە ،ئەوانە مەترسیان لەسەرە و پێویستە خێرا چارەسەربکرێن و شلەمەنی و ژیناویان پێبدرێت.
▫️هەموو کەسێک و هەموو تەمەنێک لەوانەیە توشبن بەڵام لە منداڵ و بەساڵاچوان و ئەوانەی نەخۆشیتریان هەیە دەکرێت قورستر بێت.
▫️ترشی ناو گەدە ،بەرگریەکی سروشتی باشە بۆ ڕێگری لە توشبوون چونکە بەکتریاکە بەرگەی ترشی ناو گەدە ناگرێت ولەنێو دەچێت لەبەر ئەوە ئەوانەی ترشی نێوگەدەیان کەمە وەک منداڵ و بەساڵاچوان وئەوانەی دەرمانی دژە ترشەکان وەردەگرن وەک ئەنتی ئەسید و ئۆمیپڕازۆڵ ... ئەگەری توشبوونیان زیاترە.
▫️خۆپارێزی بە پاک وخاوێنی گشتی و کەسی دەبێت وە دەستشوشتن بەئاو وسابوون پێش نان خواردن و ئامادەکردنی خواردن وە دوای دەرچوون لە ئاودەست.
▫️ دوورکەوتنەوە لە خواردن و خواردنەوە لەدەرەوە و لەچێشخانەکان. بەتایبەتی سەوزە و میوە و زەڵاتە .
▫️ لەماڵەوە ، لەو ماوەیە خۆت دوور بگرە لە سەوزەی گەڵادار وەک کەرەوز و تەڕەتولە ... چونکە پاکردنەوەیان قورسە
ئەو سەوزە و میوانە بخۆن کە پەلکیان لێدەکرێتەوە و بە پەلکەوە ناخورێن .
▫️ئەگەر دڵنیا نیت لەپاکی ئاوی بەلۆعە ، پێویستە ئاوەکە بکوڵێنیت یان ئاوی بوتڵی پاک بەکاربێت بۆ خواردنەوە و ددانشۆردن و چێشتلێنان .
▫️ئاگاداری منداڵەکانتان بن خواردن و خواردنەوەی سەر عارەبانەکان نەکڕن.
▫️ ئەگەر توشی سکچوون بوون ، لەماڵەوە پشووبدەن ، ئاو وشلەمەنی پاک و ژیناو (موغەزی پاکەت لەنێو چوار پەرداغ ئاوی پاک ئامادەکراو)
بخۆوە تاوەکو ووشک نەبیەوە.
زوو زوو دەستت بەئاو وسابوون بشۆ.
ئەگەر هەستت بە بێهێزی و سەرسورە و گێژبوون کرد ،سەردانی نەخۆشخانە بکە پێش ئەوەی تەواو بێهێز بیت.
▫️ بڵاوبونەوەی کۆلێڕا پەیامێکە بۆ خراپی و ناتەندروستی سیستەمی ئاو وئاوەڕۆ ، لاوازی سیستەمی چاودێری و بەدواداچوون وە کەمی هۆشیاری خەڵک.
بەھیوای لەشساغی بۆ هەموو لایەک ✨✨
د خالس