Pharmacist Ibrahim

Pharmacist Ibrahim 💊 Pharmacist - دەرمانساز 👨‍⚕️

📌 ئەوانەی نەخۆشی کۆئەندامی هەرسیان هەیە چۆن تەندروستیان بپارێزن لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا ؟ 🥦🌙🤔بەڕۆژوو بوون دەرفەتێکی زێ...
23/02/2026

📌 ئەوانەی نەخۆشی کۆئەندامی هەرسیان هەیە چۆن تەندروستیان بپارێزن لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا ؟ 🥦🌙

🤔بەڕۆژوو بوون دەرفەتێکی زێڕینە بۆ باشترکردنی تەندروستی کۆئەندامی هەرس، بەڵام بۆ ئەو کەسانەی کێشەی گەدەیان هەیە، وەک برین و گەڕانەوەی ترشیەتی گەدە و قۆڵۆن . بۆیە پەیڕەوکردنی خۆراکێکی تەندروست لە مانگی ڕەمەزاندا یارمەتیدەرە بۆ دوورکەوتنەوە لە نیشانە بێزارکەرکانی وەک گەرانەوەی ترشیەتی، ئاوسان و دڵ تێکچوون.
👈گرنگترین ئەو خاڵانە چین کە نەخۆشانی گەدە دەبێت لەم مانگە پیرۆزەدا پەیڕەوی بکەن؟

🔹 هۆکارەکانی تێکچوونی کۆئەندامی هەرس لە مانگی ڕەمەزاندا

📌 خواردنی ژەمی گەورە لە یەک کاتدا: پەستان لەسەر گەدە زیاد دەکات و دەبێتە هۆی ئاوسان و دڵ سوتانەوە.
📌 خواردنی زۆر تیژ و سوورکراوە: دەبێتە هۆی وروژاندنی ناوپۆشی گەدە و زیادبوونی بەرهەمهێنانی ترشی گەدە.
📌 خواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان و قاوە راستەوخۆ پاش بەربانگ : لەوانەیە ترشیەتی زیاد بکات و ببێتە هۆی گەڕانەوەی ترشیەتی گەدە.
📌 خواردنی شەکری زۆر: دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای شەکری خوێن کە دەبێتە هۆی خراپ هەرسکردن.
📌 خەوتن راستەوخۆ پاش نانخواردن: مەترسی گەڕانەوەی ترشیەتی گەدە و ڕیخۆڵە زیاد دەکات، چونکە ترشەکان دەگەڕێنەوە بۆ سورێنچک.

🔥 ئامۆژگاری زێڕین بۆ پاراستنی کۆئەندامی هەرس لەکاتی بەڕۆژووبووندا

✅ بەربانگت بە شێوەیەکی تەندروست دەست پێبکە
🔹 خورما لەگەڵ پەرداخێک ئاو یان ماستاو بخۆ، پاشان کەمێک چاوەڕێ بکە پێش ئەوەی ژەمی سەرەکی بخۆیت، بۆ ئەوەی دەرفەت بەگەدە بدەیت بۆ هەرسکردن.
🔹 خۆت بەدوور بگرە لە خواردنی تیژ، ترش و سوورکراوە، چونکە وروژاندنی گەدە زیاد دەکات.

✅ ژەمی هاوسەنگ هەڵبژێرە
🥗 خواردنی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵ بخۆ، وەک سەوزە و میوە، چونکە یارمەتی ڕێکخستنی هەرس و ڕێگری لە قەبزی دەدەن.
🍗 پرۆتینی تەندروستی وەک گۆشتی سپی، هێلکە و پاقلەمەنی بخۆ، و خۆت لە گۆشتی دەستکرد بەدوور بگرن.
🥖 کاربۆهیدراتی ئاڵۆز بخۆ وەک شۆفان و نانی قاوەیی لە جیاتی کاربۆهیدراتی سادە کە دەبنە هۆی دابەزینی ئاستی شەکر.

✅ شلەمەنی پێویست بخۆرەوە
💧 8-10 پەرداخ ئاو لە نێوان بەربانگ و پارشێو بخۆرەوە و خۆت لە خواردنەوەی کافیین وەک قاوە و چا بەدوور بگرە.

✅ ژەمی پارشێو زۆر گرنگە
🌙 دەبێت خۆراکی تێدابێت کە بە درێژایی ڕۆژ وزە بۆ لەش دابین بکات، وەک ماست، نانی قاوەیی، خورما و شۆفان.
🚫 لە کاتی پارشێو خۆت لە خواردنی چەور و سوورکراوە بەدوور بگرە چونکە لە ڕۆژدا دەبێتە هۆی قورسایی لەسەر گەدە.

✅ چالاکی جەستەیی دوای بەربانگ
🚶 ♂️ ڕۆیشتن بۆ ماوەی 15-30 خولەک دوو کاتژمێر پاش بەربانگ یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی هەرس و کەمکردنەوەی هەستی ئاوساوی گەدە.

👨‍⚕️ ئامۆژگاری : ئەگەر برینی گەدە یان گەڕانەوەی ترشیەتی گەدەت هەیە، پێش مانگی ڕەمەزان ڕاوێژ بە پزیشکەکەت بکە بۆ ڕێکخستنی دەرمانەکانت و دوورکەوتنەوە لە هەر ئاڵۆزی و کێشەیەکی تەندروستی .

خودای گەورە ڕۆژووی هەمووی لایەک قبوڵ بکات ،
و شیفای نەخۆشەکان بدات 🤲🏻🤍

21/02/2026

دەتەوێ جگەرەکەت لە کۆڵ بێتەوە؟ گوێ لەم ڤیدیۆیە بگرە...



29/01/2026

#الحمدلله 🤲🏻🤍

🐶 چی دەکەیت کاتێک سەگێک گازت لێ دەگرێت؟به گوێره ی پرۆتۆکۆلەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) 🔴 هاری (Rabies) نەخۆشییە...
23/01/2026

🐶 چی دەکەیت کاتێک سەگێک گازت لێ دەگرێت؟
به گوێره ی پرۆتۆکۆلەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)
🔴 هاری (Rabies) نەخۆشییەکی کوشندەیە دوای دەرکەوتنی نیشانەکانی ئەگەر بگاتە ناوندە کۆئەندامی دەمار
🟢 بەڵام 100٪ دەتوانرێت ڕێگری لێبکرێت کاتێک ڤاکسین و چارەسەری پێویست بە دروستی و لە کاتی گونجاودا بەنەخۆشەکە بدرێن
1️⃣ فریاکەوتنی سەرەتایی دەستبەجێ (گرنگترین هەنگاو):
یەکەم: برینەکە بە ئاو و سابوون بۆ ماوەی 15 خولەک بشۆ.
پاکژکردنەوەی برینەکە بە ماددەی پاکژکەرەوەی گونجاو (Povidone-iodine)
دووەم: راستەوخۆ برینەکە مەبەستە مەگەر لە کاتی پێویست تەندروستی نەبێت (مەگەر پزیشک پێشنیاری بکات) چونکە بەستنی لەوانەیە ڤایرۆسەکە بگرێت و یارمەتی بڵاوبوونەوەی بدات لەناو لەشدا.
📌 شوشتنی باش بە شێوەیەکی بەرچاو ڕێژەی ڤایرۆسەکە کەم دەکاتەوە
سێیەم: پێویستە راستەوخۆ بچیتە نزیکترین بنکەی🗣 تەندروستی.
2️⃣ کوتانی هاری
بۆ ئەو نەخۆشانەی پێشتر کوتاویان وەرنەگرتووە
٥ و ٤ dose Essen regimen
4 یان 5 ژەم (deltoid muscle): لە ژێر سەرپەرشتی پزیشکدا
یەکەم دەرزی لە ڕۆژی 0
دووەم دەرزی لە ڕۆژی 3
سێیەم دەرزی لە ڕۆژی 7
چوارەم دەرزەی له ڕۆژی 14
⚠️ تێبینی گرنگ:
ڤاکسینەکە تەنها لە ماسوولکەی شان (deltoid muscle) دەدرێت نەک لە ماسوولکەی پشتەوە (Gluteal)
وە زۆر پێویستە کە پابەند بێت بە خشتەی کاتەکان.

بەهیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەک 😇🌻

#نەخۆشی #هاری

16/01/2026

بۆ ئەونەی دەپرسن ئەمە چییە !؟ ئەم منداڵە تا درەنگانی شەو کاری فرۆشتنی چای دەکرد بەڵام لەهەمان شوێندا بەهۆی ڕووداوێکەوە ترێلەیەک لێیدەدات و گیانی لەدەستداوە 😔🖤

إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ‎ 💔😭

#منداڵان #منداڵ

13/01/2026

"کە سەری براکەتیان چاک کرد، تۆش سەرت حازر بکە"


🤔 ئه‌مرۆ به‌يانى ڕۆشتم بۆ دوكانى مۆبايل فرۆشێك وتم ببوره‌ له‌ پڕ مۆبايله‌كه‌م كوژايه‌وه‌!📱💥دوكاندار وتى: لێره‌ دايبنێ سه...
11/01/2026

🤔 ئه‌مرۆ به‌يانى ڕۆشتم بۆ دوكانى مۆبايل فرۆشێك وتم ببوره‌ له‌ پڕ مۆبايله‌كه‌م كوژايه‌وه‌!📱💥

دوكاندار وتى: لێره‌ دايبنێ سه‌يرێكى ده‌كه‌م به‌ ئه‌گه‌رێكى زۆر (ته‌چ سكرين) له‌مسه‌كه‌ى سوتاوه‌، ئه‌گه‌ر سوتا بوو بيگۆڕم؟
وتم: به‌ڵێ، مۆبايله‌كه‌م ئامڕازى كاره‌كه‌مه‌ مه‌منون ده‌بم
وتى: به‌يانى دواى نيوه‌ڕۆ وه‌ره‌ تا ئه‌و كاته‌ چاكم كردووه‌،
به‌درێژايى ڕێگاكه‌ تا ماڵه‌وه‌ بيرم له‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌ تا‌ كۆتايى مانگ چه‌ند سه‌د هه‌زارێك كه‌وتووم، بۆ به‌يانيه‌كه‌ى ده‌وروبه‌رى نيوه‌ڕۆ چووم بۆ دوكانه‌كه‌ى مۆبايله‌كه‌م به‌ چاكراوه‌يى وداگيرساوى وه‌رگرته‌وه‌...
ـــ سوپاس هه‌قى زه‌حمه‌ته‌كه‌ت چه‌ند بوو؟
دوكاندار زۆر ڕێزدارانه‌ وتى: هيچ، كێبڵى شێڵته‌كه‌ى شل بوو توندم كرده‌وه‌ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌!
سوپاسم كرد و له‌ دوكانه‌كه‌ چومه‌ ده‌ره‌وه‌، كاتێك له‌ناو ترومبێله‌كه‌م دانيشتم و سولفم لێدا مێشكم ده‌رگيرى ئه‌م ڕسته‌يه‌ بوو ، دوكاندار ده‌يتوانى هه‌ر نرخێك وه‌ربگرێت و منيش ئاماده‌ بووم تێچووه‌كه‌ى بده‌م، چونكه‌ ناچار بووم فره‌ ئاتاجى مۆبايله‌كه‌م بووم
چاوم كه‌وت به‌ شيرينى فرۆشه‌كه‌ى ده‌مى قه‌يسه‌رى، دابه‌زيم پاكه‌تێك شيرينيم كڕى. چوومه‌ سۆراغى دوكانى مۆبايل فرۆشه‌كه‌ پاكه‌تى شيرينيه‌كه‌م خسته‌ سه‌ر مێزه‌كه‌
وتم: كۆمه‌ڵگا زۆر پێويستى به‌ مرۆڤه‌ باشه‌كانى وه‌ك تۆ هه‌يه‌، تكايه‌ مه‌گۆڕدرێ
له‌ كاتێكدا مژوڵى چاككردنه‌وه‌ى مۆبايلێكى تر بوو له‌ پشت چاويلكه‌كه‌يه‌وه‌ نيگايه‌كى تێ گرتم و پاكه‌ته‌كه‌ى بينى...
چاويلكه‌كه‌ى لابرد و وتى: ڕێك هه‌مان قسه‌ باوكم ساڵانێك له‌وه‌و پێش پێى وتم
باوكم چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر كۆچى دوايى كرد، ئه‌ويش پێى وتم: چاك به‌ و هيچ كاتێك ده‌ستبه‌ردارى چاكبوونت مه‌به‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موو دونيا خراپه‌يان له‌گه‌ڵ كردى...
چاوم كه‌وت به‌ چوارچێوه‌ى وێنه‌يه‌ك له‌سه‌ر ديوارى دوكانه‌كه‌ كه‌ لێى نوسرا بوو:
له‌ هه‌زاران يه‌ك كه‌س ئه‌هلى دڵن‌
ئه‌وانيتر په‌يكه‌رى ئاو و گڵن !
ـــــــــ
نوسینی . بیلال باسام✍️

06/01/2026

🤲🏻🌙

📌 زۆر کەس کاتێک دەرمانێک دەکڕن لەناو کیسەیەکی تەنەکەیی وەک ئەوەی لەم وێنەیەدا هەیە، دەیکەنەوە و کیسەکەی فڕێ دەدەن.👈 هەرچ...
03/01/2026

📌 زۆر کەس کاتێک دەرمانێک دەکڕن لەناو کیسەیەکی تەنەکەیی وەک ئەوەی لەم وێنەیەدا هەیە، دەیکەنەوە و کیسەکەی فڕێ دەدەن.

👈 هەرچۆنێک بێت ئەو کیسەیەی کە پارچە حەبەکەی تێدا دانراوە بۆ ڕازاندنەوە نییە ، واتا دەرمانێکی هەستیارە
واتە دەرمانەکە کە هەستیارە بەرامبەر ڕووناکی و لەکاتی بەرکەوتنی ڕووناکی تووشی گۆڕانکاری کیمیایی یان تێکچوون دەبێت.
👈 هەندێک جار هەمان شت بۆ دەرمانەکانی هەستیار بە شێ دەکرێت بۆ ئەوەی هیچ گۆڕانکارییەکیان تێدا درووست نەبێت.

⭕ #بەکورتی تۆ حەبەکە دەخۆیت و پارچەکە دەگێڕیتەوە ناو ئەم کیسە تەنەکەیە بۆ سەلامەتی خۆت.

#دەرمان #پاراستن

02/01/2026

👀
#مامۆستاڪەم #کوردستان #ئیسلام #موسڵمان #چاو

31/12/2025

حاڵی منالی موسڵمانان لە ژێر خێمەکان لە زستاندا…!!😢

ئێمە بە هاتنی بەفر دڵمان خۆش بوە
کەچی بیریشمان لە موسڵمانان نەکردۆتەوە حاڵیان چۆنە ..!!😭

لەدوعاکانتان بێبەشیان مەکەن
هەر نەبێ لەدوعا با کەم تەرخەم نەبین ..🥀💔

30/12/2025

حاڵی غەززە🩸❤️‍🩹
#خودایە خەم و ئازارەکان جەرگیان بڕین و هەر ڕۆژەی خەمێک دێتە سەر خەمەکان... خودایە بەگەورەیی خۆت داوات لێدەکەین کۆتایی بەناخۆشییەکان بێنەو ئاهێک بۆ دڵی موسوڵمانان بگەڕێنەرەوە.🤲😢
#غەززە #غزة

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Pharmacist Ibrahim posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Pharmacist Ibrahim:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram