16/09/2024
بەهۆی تەشەنەكردن و بلاوبونەوی نەخۆشی كۆلێرا لە ئێستادا بە پێویستم زانی چەند زانیاریەك بخەمە ڕوو دەربارەی ئەو نەخۆشیەو هۆكار و چارەسەرەكانی چین .
کولێرا نەخۆشییەکى بەکتریاییە (واتە بەهۆى جۆرە بەکتریایەکەوە بڵاودەبێتەوە)، کە تووشى مرۆڤ دەبێت، لە رێگەى چوونە ژوورەوەى بەکتریاى (Vibrio -cholera) بۆ ناو گەدە و ریخۆڵەکان (کۆئەندامى هەرس)، ئەوەش وادەکات مرۆڤ بە خێرایی تووشی سکچوون و رشانەوەیەکى توند ببێت.
*****نیشانەکانى نەخۆشی کۆلێرا*******
- سکچوونێکى توند، کە لە شێوەى ئاوى برنجە و بۆنێکی ناخۆشی هەیە
رشانەوەیەکی زۆر.
*****چارەسەری نەخۆشی کۆلێرا******
- خواردنەوەی رێژەیەکی زۆر شلەمەنی، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو شلەیەی جەستە لەدەستیداوە.
- خواردنی شلەمەنی و سووپ و ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ماددە خۆراکییەکان.
- پێدانی دەرمانی تایبەت بە نەخۆشییەکە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە، بە تایبەت دەرمانی دژە زیندەگی (anti biotic).
*****رێنماییەکانی خۆپاراستن******
1- گرنگیدان بە پاکوخاوێنی.
2- دابینکردنی ئاوی خاوێن بۆ خواردنەوە و کوڵاندنی ئاو پێش بەکارهێنانی.
3- خۆپاراستن لە سەوزەیەك کە گومانی لێبکرێت پیسبووبێت.
4- بەکارنەهێنانی خواردن و خواردنەوەی سەردانەپۆشراو و دەستگێڕ و عارەبانەکان.
5- زوو دەستشۆردن بە ئاو و سابوون، بە تایبەت دوای دەرچوون لە تەوالێت و پێش ناخواردن.