Dr Shaho Hawezy د. شاھۆ حوێزی

Dr Shaho Hawezy د. شاھۆ حوێزی لەسەر تەندروستی و نەخۆشیەکانی قورگ و لووت و گوێ دەدوێم

22/10/2025

دەزانم ئەم سێ پرسیارەت لەبارەی ڤاکسینی ئەنفلەوەنزاوە هەیە
کەواتە وەڵامەکان بخوێنەرەوە

✅ 1- كێن ئەوانەی دەتوانن و گرنگە ساڵانە ڤاکسینی ئەنفلەوەنزای وەرزی وەربگرن؟

- هەموو کەسێک دەتوانێت وەری بگرێت بەتایبەت؛
* کەسانی سەروو 65 ساڵ.
* خانمانی دووگیان.
* تووشبووانی شەکرە، بەرزەپەستانی خوێن، سستیی دڵ و گورچیلە، لاوازیی بەرگریی جەستە و رەبۆ.
* تووشبووانی شێرپەنجە (بە راوێژ بە پزیشک).
* ئەوانەی بەرکەوتەیان لەگەڵ کەسی تووشبوودا هەیە.
* پزیشک و کارمەندانی تەندروستی.

✅ 2- کێ ناتوانێت ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا وەربگرێت؟

- ئەوانەی هەستییارییان هەیە بە هەندێک جۆری پڕۆتین وەکو هێلکە.
- ئەوانەی تووشبوون پەتا و هەڵامەت بوون و بوەستن تا چاک دەبنەوە.
- تووشبووانی نەخۆشیی Guillain Barre syndrome کە پێویستە راوێژ بە پزیشک بکەن.

✅ 3- کە ڤاکسینی ئەنفلەوەنزام وەرگرت، ئیتر پەتا ناگرم؟

وەرگرتنی ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا (فڵو ڤاکسین) رەنگە بۆماوەی 6 بۆ 12 مانگ دوورت بخاتەوە لە تووشبوون بە پەتای وەرزی و ئەنفلەوەنزا، بەڵام دەکرێت هێشتا تووشی نەخۆشییەکە ببیت، بەڵام نیشانەکان سووک و سەلامەتترن و بە کاتێکی خێراتریش چاک دەبیتەوە.

دکتۆر شاهۆ حەوێزی
پزیشک و خوێندکاری بۆردی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی قوڕگ، لووت و گوێ

1. كێن ئەوانەی دەتوانن ساڵانە پێکوتەی فلو flu vaccine وەرگرن ؟  ⁃ هەموو کەسێک لە دوای تەمەنی ٦ مانگەوە دەتوانێت وەریگرێت...
18/10/2025

1. كێن ئەوانەی دەتوانن ساڵانە پێکوتەی فلو flu vaccine وەرگرن ؟

⁃ هەموو کەسێک لە دوای تەمەنی ٦ مانگەوە دەتوانێت وەریگرێت ، بەڵام بۆ ئەو کەسانە زەروورە :
⁃ کەسانی سەروو تەمەن ٦٥ ساڵ
⁃ خانمانی دووگیان
⁃ ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە وەک ( شەکرە ، بەرزە فشاری خوێن ، رەبۆ-Asthma ، نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە و جگەر و نەخۆشی دڵ ، سستی سیستەمی بەرگری لەش )
⁃ تووشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە (پێویستە راوێژ بە پزیشکەکەیان بکەن)
⁃ پزیشک و کارمەندانی تەندروستی کە لە نەخۆشخانەکان کار دەکەن
⁃ ئەو کەسانەی بەرکەوتەیان هەیە لەگەڵ کەسێک کە نەخۆشی درێژخایەنی هەیە

2. کێ ناتوانێ ئەو جۆرە کوتانە(پێکوتە) وەربگرێت ؟
⁃ ئەوانەی هەستیاری/حساسیەیان هەیە بە پێکوتە ، یاخود هەستیاری بە پێکهاتەکانی ناو پێکوتەکە وەک هەندێ جۆری پرۆتین
⁃ ئەو کەسانەی کە لە ئێستادا تووشی پەتا و هەڵامەت بوون پێویستە تا دوای تەواوبوونی سوڕی ڤایرۆسەکە پێکوتە وەرنەگرن
⁃ ئەوانەی تووشبوی نەخۆشیەکی دەمارەخانەکانن بەناوی Guillain Barre syndrome ( پێویستە ڕاوێژ بە پزیشک بکەن )

3. وەرگرتنی پێکوتەی flu vaccine ڕەنگە بۆ ماوەی ٦-١٢ مانگ دوورت بخاتەوە لە تووشبوون بە پەتای وەرزی و ئەنفلۆنزا ، دەکرێ سەرباری ئەوەش تووش ببیت بەڵام نیشانەکانی سووکتر و سەلامەتتر دەبن

⁃ پێویستە پرس و راوێژ بە پزیشکی چارەسەرکاری نەخۆشیەکەت وەربگیرێت پێش ئەوەی پێکوتەکە وەربگریت

د. شاهۆ جمال حوێزی ( پزیشکی نیشتەجێی قورگ و گوێ و لووت ENT )

کۆرپەلە لە سکی دایکیەوە گوێی لە شتەکان دەبێت ، ئایا ئەوە ڕاستە ؟  ⁃ بێگومان بیستوومانە ووتراوە کەوا کۆرپەلە لەوکاتەی لەن...
18/10/2025

کۆرپەلە لە سکی دایکیەوە گوێی لە شتەکان دەبێت ، ئایا ئەوە ڕاستە ؟

⁃ بێگومان بیستوومانە ووتراوە کەوا کۆرپەلە لەوکاتەی لەناو رەحمی دایکی دایە و لەدایک نەبووە دەتوانێ گوێبیستی دەنگەکان بێت ، ئەمە بە زانستی و ئایینی سەلمێنراوە ( سەرچاوەکان لە خوارەوە ئاماژە پێدەکەم )

⁃ لە کتێبی زانستی پزیشکی هاتووە کە ٣ ئێسکی گوێی ناوەڕاست ear ossicles کە بچووکترین ئێسکی جەستەی مرۆڤن لە مانگی چوارەمی ناوسکی دایک بە دیاریکراوی لە نێوان ( هەفتەی ١٥ بۆ ٢٠ ) بە ئێسک دەبن واتا ossification روودەدات ئەمەش وەکو ( یەکەم ئێسکی جەستەی مرۆڤ ئەم کردارە تەواو دەکەن )

⁃ هەر لە هەمان کتێب ئاماژە بەوا کراوە کەوا ( دەزگای لوولپێچ - cochlea ) کە ئەندامی سەرەکی بیستنە لەناو گوێی ناوەوە لە هەفتەی( ٢٠ )ەمی ناو سکی دایک دروست دەبێت و کۆرپەلە دەتوانێ گوێبیستی دەنگەکان بێت لە دنیای دەرەوە ( بێگومان بەو شێوە و چۆنیەتیەی خوا دەیزانێ )

⁃ لە شوێنیکی تر و کتێبێکی تری زانستی پزیشکی دا باسی دروست بوونی چاو و هەستی بینین دەکات وئاماژە بەوە دەکات : کۆرپەلە بۆ یەکەم جار لە تەمەنی ٢٧-٣١ هەفتەی ناو سکی دایکی چاوی دەکاتەوە و ، بیلبیلەی چاوەکان کرژ و فراوان دەبن و رووناکی دەناسنەوە

⁃ ئەگەرچی نامۆ نیە بەڵام دڵخۆشی و سەرسورمانەکە لەوەدایە کە لە کتێبی قورئانی پیرۆز لە زۆر شوێن هاتووە کەوا ( بیستن پێش بینین خولقێنراوە ) هەروەک لە سورەتی ( النحل ئایەتی ٧٨ ) دا هاتووە : { وَٱللَّهُ أَخْرَجَكُم مِنْ بُطُونِ أُمَّهَٰتِكُمْ لَا تَعْلَمُونَ شَيْئَا وَجَعَلَ لَكُمُ السَّمْعَ وَٱلْأَبْصَرَ وَٱلْأَفئدَةَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ } وەک دەبینین ووشەی ( السمع-بيستن ) پێش ووشەی ( الأبصر - بینین ) هاتووە کە ئەمەش بێگومان یەکێکی ترە لە ئاماژە سەرسورهێنەرەکانی قورئانی پیرۆز

د. شاهۆ جمال حوێزی
پزیشک و قوتابی خوێندنی باڵا - نەخۆشی و نەشتەرگەری قورگ و لووت و گوێ

• سەرچاوەکان :
⁃ قورئانی پیرۆز
⁃ کتێبی زانستی پزیشکی نەخۆشی و نەشتەرگەری قورگ و لووت و گوێ Sakshi Arora Hans
⁃ کتێبی زانستی دروست بوون و گەشەکردنی کۆرپەلە
⁃ embryology - Moore, Persaud & Torchia

تێبینی ( بابەتی تەفسیری ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز ورد و قوڵن وە لێرەدا من وەکو مامۆستای ئایینی و شەریعە نادوێم ، ڕەنگە ئەو ئایەتانە تەفسیر و لێکدانەوەی تریش هەڵبگرێ بەڵام لەگەڵ لایەنە زانستیەکەی کە ئاماژەم پێ کردووە یەکدەگرێتەوە )

15/07/2025
23/11/2024

Croup

⁃ بە هۆی ڤایرۆسێکەوە تووشی بەشی سەرەوەی ڕێرەوی هەناسە دەبێت
⁃ زۆر جار دوای تووش بوون بە پەتای ڤایرۆسی وەرزی ڕوودەدات
⁃ ڕەنگە تووش بوون بە بەکتریاشی بەدوا دابێت
⁃ بە زۆری منداڵانی تەمەن ٦ مانگ بۆ ٥ ساڵ تووش دەبن
⁃ بە زۆری لە وەرزی پایز و زستان تووش دەبن ⁃ گرنگترین نیشانەی بریتیە لە کۆکەیەکی تایبەت کە لە ڤیدیۆکە دیارە
⁃ ڕەنگە هەڵامەت ، تا و لەرز ، لووت گیران ، هەناسەتەنگی لەگەڵ بێت
⁃ پێویستە بە زووترین کات ببینرێت لەلایەن پزیشک و چارەسەر وەربگرێت لە فریاکەوتنەکان .

• د. شاهۆ جمال حوێزی ⁃ پزیشکی نیشتەجێی دێرینی ENT قورگ و لووت و گوێ

٧ زانیاری لەسەر سێوی ئادەم ١.ئایا مەبەستمان چیە لە سێوی ئادەم ؟  ⁃ کڕکراگەی ڕژێنی دەرەقی (غودەی دەرەقی)  ⁃ Thyroid carti...
25/10/2024

٧ زانیاری لەسەر سێوی ئادەم

١.ئایا مەبەستمان چیە لە سێوی ئادەم ؟
⁃ کڕکراگەی ڕژێنی دەرەقی (غودەی دەرەقی)
⁃ Thyroid cartilage بە سێوی ئادەم ناسراوە

٢.بۆچی پێی دەڵێن سێوی ئادەم ؟
⁃ شارستانیە کۆنەکان دەڵێن ، کاتێک خوای گەورە سزای ئادەم و حەوای داوە و کاتێک (ئادەم) سێوێکی خواردووە لە گەرووی گیر بووە و بەو شێوەیە دەرکەوتووە و دەرپەڕیوە بۆیە ئەو شێوەیە دەرکەوتنەی ڕژێنی دەرەقی (غودە)دەناونراوە (سێوی ئادەم)

٣.لە چ کەسێک دا هەیە ؟
⁃ بێگومان لە هەموو کەسێک دا هەیە بەڵام لە هەندێک کەس دا بەو شێوەیە روون و ئاشکرا دیارە

٤.سوود و بایەخی چیە ؟
⁃ گرنگترین سوودی ئەو کڕکراگەیە ئەرکی پاراستنی دەنگە ژێیەکانە ، کە بێگومان ئەوانیش کۆمەڵێک فرمانیان هەیە کە گرنگترینیان بەرهەم هێنانی دەنگە .
⁃ گەورەبوونی ئەو کڕکراگەیە لەگەڵ پێگەیشتن و گەیشتنە تەمەنی هەرزەکاری و گەنجی وادەکات دەنگی کەسەکە زیاتر توندتر بێت و گڕی پێوە دیاربێت .

٥.بوونی ئەو حاڵەتە پەیوەندی بە هۆرمۆنی پیاوانە هەیە ؟
⁃ بێگومان بەڵێ ، ئەگەرچی بە شێوەیەکی سروشتی لە هەموو کەس و ڕەگەزێکدا هەیە ، بەڵام لێکۆڵینەوەکان سەلماندوویانە کە ئەوانەی ڕێژەی تێستۆستیرۆن لە جەستەیان زیاترە ئەوانە ڕەنگە ئەو کڕکراگەیان گەورەتر بێت و زیاتر دەرپەڕێت .

٦.زەرەر و زیانی چیە ؟
⁃ ئەگەر لایەنی شێوە و ناڕێکی کێشە دروست نەکات هیچ زەرەر و زیانێکی نیە .

٧.ئایا چارەسەری پێویستە یان نا ؟
⁃ مەگەر تەنها کەسێک لە شێوەکەی ئاسوودە نەبێت دەکرێ پەنا ببرێتە بەر نەشتەرگەری ڕێککاری .

⁃ لە کۆتایی دا پێویستە بڵێم کریستیانۆ ڕۆنالدۆ تاکە کەس نیە کە ئەو حاڵەتەی هەیە بەڵام بەهۆی ناوبانگ و کەسایەتی بەهێزیەوە وای کردووە بکەوێتە بەر چاو و ببێتە جێی پرسیاری هەندێک کەس .

• د. شاهۆ حوێزی / پ.ن.دێرین Ear,Nose, and Throat

(سێوی ئادەم) چییە کە کریستیانۆ ڕۆنالدۆ هەیەتی؟ هەوادارێکی پاشا تاگ بکە لە پۆستی داهاتوودا باسی دەکەم
16/10/2024

(سێوی ئادەم) چییە کە کریستیانۆ ڕۆنالدۆ هەیەتی؟

هەوادارێکی پاشا تاگ بکە

لە پۆستی داهاتوودا باسی دەکەم

13/10/2024

بابەتێکی سەرنج ڕاکێش

گریانی تیمساحی چیە ؟
✅✅✅

19/09/2024

A day in the operation room 🏥

؟؟؟
03/09/2024

؟؟؟

Address

Irbil

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr Shaho Hawezy د. شاھۆ حوێزی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram