نەخۆشخانەی ئیماراتی بۆ چارەسەری کۆرۆنا

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • نەخۆشخانەی ئیماراتی بۆ چارەسەری کۆرۆنا

نەخۆشخانەی ئیماراتی بۆ چارەسەری کۆرۆنا لاپەرەی فەرمی نەخۆشخانەی ئیماراتی بۆ چارەسەری کۆرۆنای

ئەمرۆ ١٥/٦/٢٠٢٢  بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی بۆ چارەسەری کۆرۆنا  بەیاوەری دەستەی کارگێری و بەرپرسی بەشەکانی نەخۆشخانە...
15/06/2022

ئەمرۆ ١٥/٦/٢٠٢٢ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی بۆ چارەسەری کۆرۆنا بەیاوەری دەستەی کارگێری و بەرپرسی بەشەکانی نەخۆشخانە لەسەر داوای کونسیلیەی ئیماراتی سەردانی کونسیلیەی(ئیماراتی)یان کرد سوپاس و پێزانینی نەخۆشخانە درا بەبەرێز ( د.احمد ) کونسلی ئیمارات لەهەرێمی کوردستان لەبەرامبەر پالپشتیان بۆ نەخۆشخانەی ئیماراتی

بەرێز دکتۆر (شاخەوان اسعد خەیلانی) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی بۆ چارەسەری کۆرۆنا  بەیاوەری بەڕێوەبەری کارگێری و بەرپ...
13/02/2022

بەرێز دکتۆر (شاخەوان اسعد خەیلانی) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی بۆ چارەسەری کۆرۆنا بەیاوەری بەڕێوەبەری کارگێری و بەرپرسی بەشەکانی نەخۆشخانە سەردانی دەزگای خێرخوازی بارزانی کرد و سوپاس و پێزانینی نەخۆشخانەی دا بەبەرێز ( موسا ئەحمەد ) سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی لەبەرامبەر ئەو پالپشتی و هاوکاریانەی کەدەزگای خێرخوازی بارزانی پێشکەشی نەخۆشخانەی ئیماراتی کردوە

لەلایەن بەڕێوەبەرو دەستەی کارگێری نەخۆشخانە سوپاس و پێزانینی نەخۆشخانەی ئیماراتی بۆ چارەسەری کۆرۆنا پێشکەش بە خاتوو (سها...
19/11/2021

لەلایەن بەڕێوەبەرو دەستەی کارگێری نەخۆشخانە سوپاس و پێزانینی نەخۆشخانەی ئیماراتی بۆ چارەسەری کۆرۆنا پێشکەش بە خاتوو (سهام علی) کرا لەپای ئەو خزمەتەی لەدووسالی ڕابردوو چ وەک خۆبەش و چ وەکو لێپرسراوی کۆگای دەرمان و پێداویستی نەخۆشخانەکەمان زۆر دلسۆزو چاو نەترسانە کاری کردوە لەنەخۆشخانەکەمان ، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لەپۆستی تازەی وەکو بەڕێوەبەری کارگێری نەخۆشخانەی خواکورک بۆلەدیک بوون .

نەخۆشخانەی ئیماراتی لەلایەن UN  ڕێز و سوپاسی ئاراستە دەکرێ.......دوای ئەوەی نەخۆشخانەکەمان وەک تاکە نەخۆشخانە لەسەر ئاست...
22/10/2021

نەخۆشخانەی ئیماراتی لەلایەن UN ڕێز و سوپاسی ئاراستە دەکرێ.......
دوای ئەوەی نەخۆشخانەکەمان وەک تاکە نەخۆشخانە لەسەر ئاستی عیراق لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان دەست نیشانکرا بۆ چارەسەرکردنی توشبووانی کارمەندانی UN بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، سوپاس و پێزانینمان ئاراستە کرا لە لایەن نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری کردنی عیراق (یونامی)،
لە نووسراوێکی فەرمی UNAMI سوپاس و پێزانینی ئاراستەی نەخۆشخانەکەمان کرد، هەوڵ و ماندوو بوونی پزیشک و پەرستار و گشت کارمەندانی نەخۆشخانەکامانی بەرز نرخاند.
هەر لە درێژەی نووسراوەکەدا ستایشی نەخۆشخانەکەمانی کرد لە دابین کردنی ئەمبولانس کە گشت ئامێر و پێداویستیەکانی تێدابوو لەگەل پەرستاری کارامە و لێهاتوو لە کاتی پێویست.
هەروەها گەرموگوری و هاورێیەتی پزیشک و پەرستار و کارمەندانی نەخۆشخانەکەمان لەگەل نەخۆشانی UN لە هەموو رووێکەوە بەرز نرخاندووە.

هاوڵاتیانی بەڕێزهاونیشتیمانی خۆشەویست، جگە لەڕۆژانی هەینی لەنەخۆشخانەکەمان پشکنینی کۆرۆنا بۆ هاولاتیان و بەرکەوتەی نەخۆش...
20/10/2021

هاوڵاتیانی بەڕێز
هاونیشتیمانی خۆشەویست،
جگە لەڕۆژانی هەینی لەنەخۆشخانەکەمان پشکنینی کۆرۆنا بۆ هاولاتیان و بەرکەوتەی نەخۆشانی کۆرۆنا بەخۆرایی دەکرێت لەکاتژمێر 11 بەیانی تاکو کاتژمێر 6 ئێوارە دەتوانن سەردانی نەخۆشخانەکەمان بکەن

کارگێری نەخۆشخانەی ئیماراتی

بەناوی خوای گەورەو میهرەبانبەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسلمانانی کوردستان و شاری هەولێر...
19/07/2021

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسلمانانی کوردستان و شاری هەولێری خۆشەویست وخزمان وبرادەران دەکەم ، بەتایبەتی گشت پزیشکان وده رمانسازو و کارمەندانی تەندروستی وتاقيگه و تیشک و فەرمانبەران و خزمه ت گوزارى وزيره ڤانى نەخۆشخانەی ئیمارتی بۆ چارەسەری کۆرۆنا هەموو کە مپەکانی ئاوارەکان لە سنوری پارئزگای هەولئر ئەوانەی ئیستا لە هێلی پیشەوەن بەرامبەر ئەوپەتایەنەگریسە. خوای گەورە ئەم جەژنە بکاتە تەبای وئاشتی و یەکریزی تەواو بونی ناخۆشیەکان
كوتايى به ئه م به تايه بينيت انشاء الله
بەهیوای پابەندبون بە رێکارەکانی تەندروستی بۆ پاراستنی گیانی خۆت و خۆشەویستانت خوای گەورە هەموو لایەک ساغ وسلامەت بکا امین
براتان.
د. شاخەوان خەیلانی
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی

دەست نیشان کردنی نەخۆشخانەکەمان لەلایەن UN سەرکەوتنی کەرتی تەندروستی شاری هەولێر پێشان دەدات ئەمەش بە هەوڵ و ماندوبوون و...
08/05/2021

دەست نیشان کردنی نەخۆشخانەکەمان لەلایەن UN
سەرکەوتنی کەرتی تەندروستی شاری هەولێر پێشان دەدات ئەمەش بە هەوڵ و ماندوبوون و شەونخونی بەڕێوەبەرو دەستەی کارگێری و پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەران و خزمەت گوزارانی نەخۆشخانەکەمانە.

لەسەر ئاستی عێراق توش بوانی کۆرۆنای ستافی UN دەگوازرێنەوە نەخۆشخانەی ئیماراتی بەمەبەستی چارەسەرکردنیان.

بەبۆنەی جەژنی کرێکارانەوەستافی کارگێری و پزیشکان و خزمەت گوزاری  نەخۆشخانەکەمان  بەشداربوون لەکاری پیرۆزی کرێکاران وە کر...
01/05/2021

بەبۆنەی جەژنی کرێکارانەوە
ستافی کارگێری و پزیشکان و خزمەت گوزاری نەخۆشخانەکەمان بەشداربوون لەکاری پیرۆزی کرێکاران وە کرێکارانی نەخۆشخانەکەمان ئێوارە خوانێکیان بۆ سازکرا لەنەخۆشخانەکەمان بەسەرپەرشتی بەشی خزمەت گوزاری نەخۆشخانەکەمان

لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز(د. دلۆڤان محمد فاتح جلال) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بەڕێز( دکتۆر شاخەوان اسعد خەیلانی) بەڕێ...
28/04/2021

لەسەر ڕاسپاردەی
بەڕێز(د. دلۆڤان محمد فاتح جلال)
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
بەڕێز( دکتۆر شاخەوان اسعد خەیلانی)
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی

لەڕێگەی بەشی ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، ڕێنمایی دروست سەبارەت بە مەترسیەکانی بوتلی ئۆکسجین دابەشکرا.
بۆ مەبەستی ئاگادارکردنەوە لەمەترسیەکانی تەقینی بوتلی ئۆکسجین و ڕێنمایی درا بە گشت فەرمانبەران و کارمەندانی تەندروستی و خزمەت گوزارانی نەخۆشخانەکەمان.

بەشی کارگێری نەخۆشخانەی ئیماراتی

بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا لەنەخۆشخانەی ئیماراتی پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانە بکەن لەکاتژمێر 11بەیانی تاکو 4...
11/04/2021

بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا لەنەخۆشخانەی ئیماراتی پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانە بکەن لەکاتژمێر 11بەیانی تاکو 4 ئێوارە

هاوڵاتیانی بەڕێزهاونیشتیمانی خۆشەویست،لەبەیانیەوە ڕێکەوتی7/4/2021  جگە لەڕۆژانی هەینی لەنەخۆشخانەکەمان پشکنینی کۆرۆنا بۆ...
06/04/2021

هاوڵاتیانی بەڕێز
هاونیشتیمانی خۆشەویست،

لەبەیانیەوە ڕێکەوتی7/4/2021 جگە لەڕۆژانی هەینی لەنەخۆشخانەکەمان پشکنینی کۆرۆنا بۆ هاولاتیان و بەرکەوتەی نەخۆشانی کۆرۆنا بەخۆرایی دەکرێت لەکاتژمێر 9 بەیانی تاکو کاتژمێر 7 ئێوارە دەتوانن سەردانی نەخۆشخانەکەمان بکەن

کارگێری نەخۆشخانەی ئیماراتی

لەیەکەم ڕۆژی چەژنی نەورۆز بە سەرپەرشتی بەرێوەبەری خزمەتگوزاری نەخۆشخانەی ئیماراتی کرێکاران و کار گوزارانی نەخۆشخانەکەمان...
21/03/2021

لەیەکەم ڕۆژی چەژنی نەورۆز بە سەرپەرشتی بەرێوەبەری خزمەتگوزاری نەخۆشخانەی ئیماراتی کرێکاران و کار گوزارانی نەخۆشخانەکەمان هەلسان بە تعقیم کردن و شوشتنی ناو نەخۆشخانە .

دەست خۆشی لە یەکە یەکەی کرێکاران و کارگوزار و کارمەندانی بەشی خزمەتگوزاری دەکەین

‌‌‌ (ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ئیماراتی)

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نەخۆشخانەی ئیماراتی بۆ چارەسەری کۆرۆنا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to نەخۆشخانەی ئیماراتی بۆ چارەسەری کۆرۆنا:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category