د. زانا دزەیی - پسپۆری تایبەتمەندیی هەناسە و سییەکان / Chest Clinic

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • د. زانا دزەیی - پسپۆری تایبەتمەندیی هەناسە و سییەکان / Chest Clinic

د. زانا دزەیی - پسپۆری تایبەتمەندیی هەناسە و سییەکان / Chest Clinic د.زانا دزەیی - دکتۆرا لە نەخۆشییەکانی هەناو - دکتۆرا لە پسپۆڕیی ووردی هەناسە و سییەکان
اخصائي امراض الباطنية - اختصاص دقيق في امراض الرئة و الجهاز التنفسي

21/09/2025
ھاونیشتیمانی ئازیز:-ئەگەر خۆت یان کەسێکی نزیک و ناسیاوێکت نەخۆشیی "ڕەبۆ"، نەخۆشیی ھەوکردنی درێژخایەنی سییەکان، یان جگەرە...
07/09/2025

ھاونیشتیمانی ئازیز:

-ئەگەر خۆت یان کەسێکی نزیک و ناسیاوێکت نەخۆشیی "ڕەبۆ"، نەخۆشیی ھەوکردنی درێژخایەنی سییەکان، یان جگەرەکێشە، یان ھەر نەخۆشییەکی تری درێژخایەنی سییەکان و دڵ و گورچیلەیان ھەیە، یان بە گشتیی ئەوانەی لەسەرەوەی ٦٥ ساڵن، یان تووشبووانی شێرپەنجە و یان ئەوانەی بەرگری لەشیان کەمە بە هۆکاری جیاواز، ئەوا لەم مانگەوە تا کۆتایی مانگی ١١ پێویستە ڤاکسینی (لوقاح-پێکوتە)ی ئەنفلەوەنزا وەربگریت، ڕێژەی تووشبوون بە ئەنفلەوەنزا و تێکدانی باری نەخۆشییەکانی سییەکان کەمتر دەبێتەوە بۆ زیاتر لە ٪٦٠ و ھەموو کۆمەڵە پزیشکییەکانی سینگ و سییەکانی ئەوروپا و ئەمریکا و ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانیی، لە ڕێنمایی ساڵانەیاندا ئاماژەیان بەم خاڵە کردووە.

-ڤاکسینەکە ھەندێک بنکە تەندروستییەکان و نەخۆشخانەکان و سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەکان ھەیە و ڤاکسینێکی سەلیمە و ماک و لێکەوتە نەخوازراوەکانی زۆر کەمە.

چەند تێبینییەک:

یەکەم/ بۆ ئەم کەسانەی کە ھەستیاریی (حەساسییە)یان بە ھێلکە ھەیە پێویستە لەژێر چاودێریی لە نەخۆشخانە بمێننەوە لەکاتی وەرگرتنی ڤاکسینەکە
دووەم/ بۆ ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان لە شەش مانگ کەمترە، نابێت وەریبگرن. دوای شەش مانگی تەمەن ئاساییە وەریبگرن.

سێیەم/-خانمی دووگیان دەتوانێت وەریبگرێت و هیچ کێشەیەکی نییە

چوارەم/ بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیی بە نزیکتریین بنکەی تەندرووستی ناوچەکەت بکە و ڕاوێژ بە پزیشکەکەت بکە.

لەگەڵ هاوپیشەی بەڕێز، د.باغەوان، بە چاودێریی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێر و کۆمپانیای ئەستڕازێنیکا، بەیەکەوە پ...
29/08/2025

لەگەڵ هاوپیشەی بەڕێز، د.باغەوان، بە چاودێریی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێر و کۆمپانیای ئەستڕازێنیکا، بەیەکەوە پێشکەش کردنی سێمینارێک بۆ پۆڵێک لە پزیشکانی پسپۆڕە جیاجیاکانی سنووری پارێزگای ھەولێر لەسەر بابەتی چۆنیەتی ڕێگریی کردن لە بەهەڵە بەکارهێنانی دەرمانە ستیڕۆیدییەکان ( کۆرتیزۆن) لەلایەن نەخۆشان و ڕێکارە زانستییەکانی بەکارھێنانی دەرمانەکە لە تووشبووانی نەخۆشیی ڕەبۆ و هەروەها ڕۆڵی بەکارھێنانی دەرمانە بایۆلۆجییەکان لە نەخۆشیی ڕەبۆ.

کەمی ڤیتامین دی ئەو بابەتەی کە پێویستە قسەی لەسەر بکرێتلەم چەند ساڵەی دوایی لە کوردستان باسی گەرمی ناو پزیشکان و چارەخوا...
18/08/2025

کەمی ڤیتامین دی
ئەو بابەتەی کە پێویستە قسەی لەسەر بکرێت

لەم چەند ساڵەی دوایی لە کوردستان باسی گەرمی ناو پزیشکان و چارەخوازان و تاقیگە پزیشکییەکان بوو بە بابەتی کەمی ڤیتامین دی، بەجۆرێک هەرچی هەڵدەستێت نیشانە یان کۆنیشانە یان هۆکار یان دەرەنجامی نەخۆشیی و ناڕەحەتییەک دەخاتە پاڵ کەمی ڤیتامین دی!

ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە کە ڤیتامین دی بەیەکێک لە سەرەکیترین ڤیتامینەکانی فسیۆلۆژی و مێتابۆلیزمی لەش دادەندرێت و کەمی ڤیتامینەکە بەستراوەتەوە بە چەندین حاڵەت و نەخۆشیی لەوانە:
ئێسکە نەرمە، کەمی کالسیۆم، کەم بوونەوەی بەرگریی لەش، پەیوەندیی بە ڕێگریی کردن لە نەخۆشیی شەکرە، نەخۆشییە خودبەرگرییەکان، نەخۆشییەکانی دڵ و مێشک، نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە، هەندێ جۆری شێرپەنجە و چەندینی تر..
بەڵام بە چ ڕێژە و چ ڕاددەیەک؟! بە کام داتا و دەلیلی باوەڕپێکراو؟!

بەشی زۆری چارەخوازان و تەنانەت هاووڵاتی تەندروستیش ئەگەر چووبێت بۆ پشکنین و چێک کردنێکی گشتیی لە تاقیگە، ئەوا بێ گومان داوای پشکنینی ڤیتامین دی کردووە، جا چ خۆی بێت چ پزیشک بێت، جاری واش هەیە کابرای تاقیگە یان عیادەی لاکۆڵان بۆی کردووە، هەر بەوەش ناوەستێ باسەکە، زۆربەی جار دەبینین بە شێوازێکی هەڕەمەکیی و نازانستیی و ناتەندروستی، ڤیتامین دی بە شێوازی جۆراوجۆر دراوە بە چارەخوازان یان کەسانێک کە کێشەکەیان هیچ پەیوەندییەکی بە کەمی ڤیتامین دی نەبووە!

با بێین بەیەکەوە بزانین بەپێی زانست و کۆمەڵە پزیشکییە جیهانییەکان و ڕێنیشاندەرە پزیشکییەکانی جیهانیی و هەرێمیی، کەی پێویستە کەسێک پشکنینی کەمی ڤیتامین دی بۆ بکرێت؟

پێش وەڵامەکە، بەداخەوە تا ئێستا چ لە کوردستان و چ لە عێراق هیچ ڕێنیشاندەرێکی پزیشکیی بوونی نییە لەسەر کە ئایا پشکنینی کەمی ڤیتامین دی بۆ کێ بکرێت و لە چ ڕێژەیەک ڤیتامین دی بە کەم دادەنرێت، ئەوەی هەیە کۆمەڵە پزیشکییە ئەوروپیی و ئەمریکیی و بەریتانیی و هتد کە ئەو کۆمەڵانە بە تایبەت بۆ دانیشتووانی ئەو ناوچانە داندراون و خۆیان باسی ئەوە دەکەن کە هەر ناوچەیەکی جوگرافیی دەبێت ڕێنیشاندەری پزیشکیی تایبەت بە خۆی هەبێت چونکە ڕێژە و بڕی ڤیتامین دی بە پێی ناوچەی جوگرافیی، ئیتنیک و ڕەچەڵەک و ڕەنگی پێست و چۆنیەتیی و تینی تیشکی خۆر و جۆری خواردنی ناوچەکان جیاوازە.

یەکەم/ هەموو ڕێنیشاندەرە پزیشکییەکانی جیهان لەسەر ئەوە هاوڕان و کۆکن کە بەبێ گەڕانەوە بۆ پزیشک نابێت پشکنین بۆکەمیی ڤیتامین دی بکرێت.
نابێت بەبێ پێویستیی، پشکنینی ڤیتامین دی لە پشکنینە ڕۆتینەکان بێت.

دووەم/
نابێت بەبێ گەڕانەوە بۆ ڕێنمایی پزیشک و دەرمانساز بۆ هەر مەبەستێک بێت، دەرمانی ڤیتامین دی بەهەر بڕ و شێوازێک وەربگیرێت.

سێیەم/
زۆربەی کۆمەڵە پزیشکییە جیهانییەکان هاوڕان کە دەبێ خۆدانە بەر تیشکی خۆر بە شێوازێکی زانستیی و خواردنی ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین دی لە پێشینەی ڕێگەچارەکانی کەمیی ڤیتامین دی بێت و لەپاڵ ئەوانەدا وەرگرتنی بڕی دیارییکراو لە ڤیتامینەکە بەپێی ڕێنیشاندەرە پزیشکییەکان دەدرێت

چوارەم/
کۆمەڵەی ئەمریکیی بۆ نەخۆشییەکانی ڕژێنەکان لە دوایین ڕێنیشاندەریدا دەڵێت
هەندێ گروپ هەن لە خەڵکی کە پێویستە پشکنین بۆ کەمی ڤیتامین دی بکەن لەوانە:
تووشبوانی فشەڵی یان پوکانەوەی ئێسک، تووشبوانی نەخۆشیی پەککەوتنی درێژخایەنی گورچیلەکان، قەڵەویی بەتایبەت ئەوانەی یەکەی بارستایی لەش یان لە ٣٠ زیاترە، تووشبوان بە هەندێ نەخۆشیی کە کاریگەری دەکەنە سەر مژرانی ڤیتامین دی لە کۆئەندامی هەرس وەک نەخۆشیی هەستیاریی گەنم یان ئەوانەی نەشتەرگەری بڕینی گەدە و ڕیخۆڵە باریکەیان بۆ کراوە.

پێنجەم/
کۆمەڵە پزیشکییەکان دەڵێن بۆ ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٧٥ ساڵانە و هیچ کێشەیەکی تەندروستیی ئەوتۆیان نەبێت، پێویست ناکات پشکنینی وەرزیی یان ساڵانە بۆ کەمی ڤیتامین دی بکات.

دەرەنجام/
پێویستە بە دیقەتەوە مامەڵە لەگەڵ پشکنینی کەمی ڤیتامین دی و چارەسەری بکرێت، پێویستە هەڵسەنگاندنی پزیشکیی و زانستیی تەواو بکرێت کە کەی و بۆ کێ و چۆن بکرێت، ناکرێت هەموو نیشانەیەکی وەک بێ هێزیی و بێ خەویی و ئازاری بەردەوامی ماسولکە و جومگەکان و سەرئێشەی بەردەوام تەنها بۆ کەمی ڤیتامین دی بگەڕێنینەوە پێش ئەوەی هەڵسەنگاندنی تەواو بکرێت.

هیوادارم بابەتەکە بۆ خوێنەر سوودی هەبێت

تێبینیی:
ڤیتامین دی بابەتێکە فرە ڕەهەند و فرە ڕاو بۆچوونە هەتا لە نێو ناوەندە پزیشکییە جیهانییەکان، ئەوەی پێویستە بیزانین کە تا ئەو ساتەش باس و خواستی زۆر هەڵدەگرێت و تا ئێستا بابەتەکە بە تەواویی یەکلا نەکراوەتەوە و پێویستیی بە توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی زیاترە، چونکە دەشێ زۆرینەی ئەو شتانەی باس کراون لەسەر کەمی ڤیتامین دی گۆڕانکارییان بەسەردابێت.

د.زانا دزەیی
پزیشکی پسپۆڕی هەناو و پسپۆڕی وورد لە نەخۆشییەکانی هەناسە و سییەکان

ئەمڕۆ وەک قسەکەر بە پێشکەشکردنی بابەتێک لەسەر چۆنیەتی دەستنیشان کردنی نەخۆشیی (ڕەبۆ) لە منداڵان، لەگەڵ پۆلێک لە پسپۆڕان ...
07/08/2025

ئەمڕۆ وەک قسەکەر بە پێشکەشکردنی بابەتێک لەسەر چۆنیەتی دەستنیشان کردنی نەخۆشیی (ڕەبۆ) لە منداڵان، لەگەڵ پۆلێک لە پسپۆڕان و ڕاهێنراوانی پسپۆڕیی منداڵان، بەشداربووین کە تێیدا تیشک خرایە سەر نوێتریین ڕێگەچارەکانی دەستنیشان کردن و چارەسەریی نەخۆشییەکە لە منداڵان.

پەیامێک بۆ دایکان و باوکان لەوانەی کە جگەرگۆشەکەیان تووشبووی ڕەبۆیە:

ڕەبۆ نەخۆشییەکە زۆربەی جار کۆنتڕۆڵ کردنی زۆر ئاسانە و کەسی تووشبوو دەتوانێت وەک کەسێکی ئاسایی بژیێت بە مەرجێک بە شێوازێکی زانستیی چارەسەری نەخۆشییەکە بکرێت

ئەمڕۆ، یەکی مانگی ئاب (ئۆگێست)، ڕۆژی جیهانیی شێرپەنجەی سییەکانە.تا ئەم ساتەش سەرەکیتریین هۆکاری مردن بە هۆی شێرپەنجە لە ...
01/08/2025

ئەمڕۆ، یەکی مانگی ئاب (ئۆگێست)، ڕۆژی جیهانیی شێرپەنجەی سییەکانە.

تا ئەم ساتەش سەرەکیتریین هۆکاری مردن بە هۆی شێرپەنجە لە نێو هەموو جۆرەکانی شێرپەنجە لە سەرتاسەری جیهان، شێرپەنجەی سییەکانە! واتا کوشندەتریین شێرپەنجەیە.

زۆربەی هەرەزۆری شێرپەنجەی سییەکان کاتێک دەستنیشان دەکرێت کە کەسی تووشبوو لە قۆناغی کۆتایی نەخۆشییەکەیە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە نەخۆش لە قۆناغە سەرەتاییەکانی نەخۆشییەکە هیچ نیشانەیەکی نییە یانیش نیشانەکانی تایبەت نین بە شێرپەنجەکە.

لە ئێستادا دوو سەرەکیتریین ڕێگە بۆ کەمتر کردنەوە و ڕێگرییکردن لە تووشبوونی شێرپەنجەی سییەکان بریتیین لە:

یەکەم/ دوور کەوتنەوە لە کێشانی تووتن و جگەرە و ژینگەپارێزیی.

دووەم/ سیستەمی سکرینینگ یان دەستنیشانکردنی پێشیینە:

لەم چەند ساڵەی دوایی، کۆمەڵە پزیشکییەکانی سنگ و سییەکانی ئەمریکا و ئەوروپا، دوای چەند توێژینەوەیەکی تۆکمە لەسەر بابەتی دەستنیشانکردنی پێشینە یان پێشوەختی شێرپەنجەی سییەکان، چەند ڕێکارێکی نوێیان ئاماژە پێدا و دوای ئەوە بوو بە ڕێکارێکی کلینیکیی پزیشکیی بۆ (سکرین) کردن یان دەستنیشانکردنی پێشینە بۆ شێرپەنجەی سییەکان.

دەستنیشانکردنی پێشینە بۆ شێرپەنجەی سییەکان چۆن و بۆ کێ بکرێت؟

وەڵام/
لە ڕێگەی تیشکی سی تی سکان یان (مفراز) CT scn ەوە دەبێت، بە جۆرێک کە ڕێژەیەکی کەم لە تیشکەکە بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی ماک و لێکەوتەکانی تیشکەکە لە داهاتوودا.

کێ پێویستە بیکات؟ هەموو جگەرە کێشێک پێویستە بیکات؟

وەڵام/ نەخێر، بۆ هەموو جگەرە کێشێک ناشێت، تەنها ئەم گرووپە دەگرێتەوە:

یەکەم/ دەبێت تەمەنی کەسەکە لە نێوان (٥٠ بۆ ٨٠ ساڵ) بێت، تەمەن لەم ڕێژەیە کەمتر و زیاتر ناگرێتەوە.
دووەم/ بەلایەنی کەم ڕۆژانە بیست جگەرەی کێشابێت بۆ ماوەی بیست ساڵ یان زیاتر، یان ڕۆژانە چل جگەرەی کێشابێت بۆ ماوەی ١٠ ساڵ یان زیاتر.
سێیەم/ یان ئەو کەسانەی گروپەکەی سەرەوە ئێستا وازیان لە جگەرە كێشان هێناوە بەڵام ماوەی وازهێنانەکە کەمترە لە ١٥ ساڵ ئەوا دەیانگرێتەوە، ئەگەر ١٥ ساڵ زیاتر بێت وازهێنانەکە، نایانگرێتەوە.
چوارەم/ کەسەکە نابێت هیچ نیشانەیەكی تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکانی هەبێت.

ئایا سوودی چییە ئەم دەستنیشانکردنە پێشینەیەی شێرپەنجەی سییەکان؟

وەڵام/
دەتوانین بەم ڕێگەیە بەشێکی بەرچاوی نەخۆشییەکە لە قۆناغەکانی سەرەتایی دەستنیشان بکەین، ئەو کاتە چارەسەر ئاسان و گونجاوتر دەبێت و دەشێ ژیانی کەسی تووشبوو بۆ ماوەیەکی بەرچاو درێژبکرێتەوە.

هیوای سەلامەتیی بۆ هەموو لایەک.

د.زانا دزەیی
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو
پسپۆڕی تایبەتمەندی نەخۆشیی سییەکان و ڕێرەوی هەناسە.

هاوبەش و هاوڕێیانی پەیجسڵاوی خودا لە هەموو لایەک..پشت بە خوا لە بەرواری ١/٨/٢٠٢٥ نۆرینگە تایبەتەکەم (کلینیکی هەناسە و سی...
20/07/2025

هاوبەش و هاوڕێیانی پەیج

سڵاوی خودا لە هەموو لایەک..

پشت بە خوا لە بەرواری ١/٨/٢٠٢٥ نۆرینگە تایبەتەکەم (کلینیکی هەناسە و سییەکان )دەگوازرێتەوە بۆ کۆمەڵگای پزیشکیی (بێست مێد -Best Med) لە شەقامی گوڵان - ٤٠ مەتری، تەنیشت ژووری بازرگانی هەولێر، بەرامبەر کونسوڵخانەی تورکیا و شوقەکانی کواترۆ، نزیک نەخۆشخانەی بەلسەم.

ڕۆژانی دووشەم و پێنج شەم کلینیکم نابێت.

ژمارەی ت.سکرتێر: 07503330356

هیواخوازم هەموو لایەک تەندروست بن و دووربن له نەخۆشیی.

السلام عليكم جميعًا.

بإذن الله، بتاريخ ١/٨/٢٠٢٥، سيتم نقل عيادتي الخاصة إلى المجمع الطبي (بيست ميد -Best Med) في شارع كولان - ٤٠ متري، بجوار غرفة تجارة أربيل، مقابل القنصلية التركية وشقق كواترو، بالقرب من مستشفى بلسم.

رقم السكرتير: ٠٧٥٠٣٣٣٠٣٥٦

19/07/2025

بەکارھێنانی بەخاخ و پەمپی ڕەبۆ تووشی ئاڵوودەبوونت ناکات و بە پێچەوانەوە چارەسەری سەرەکیی نەخۆشیی ڕەبۆ بەکارھێنانی پەمپەکانە بە شێوازێکی تەندروست.

06/06/2025

جەژنتان پیرۆز بێت و هیوادارم هەموو لایەک ساغ و تەندروست بن.

لەم کوورتە ڤیدیۆیەدا بە کورتیی باسی نەخۆشییەکی باوی ئێستامان کردووە کە نەخۆشیی (گیرانی لەناکاوی هەناسە لەکاتی خەو) یان نەخۆشیی پرخە.
هیوادارم سوودی هەبێت.

د.زانا دزەیی
پسپۆڕی هەناو و پسپۆڕی وردی هەناسە و سییەکان

01/05/2025

مانگی مایس، مانگی هۆشیاریی نەخۆشیی (ڕەبۆ)یە

لەم کورتە ڤیدیۆیەدا، گرنگترین هۆکارەکانی کۆنتڕۆڵ نەبوونی نەخۆشیی (ڕەبۆ) ڕوون کراوەتەوە.

ئەگەر خۆت یان کەسێکی ناسیاوت نەخۆشیی(پرخە) یان کۆنیشانەی وەستانی لەناکاوی هەناسە لەکاتی خەوتن (انقطاع التنفس الانسدادي أ...
07/03/2025

ئەگەر خۆت یان کەسێکی ناسیاوت نەخۆشیی(پرخە) یان کۆنیشانەی وەستانی لەناکاوی هەناسە لەکاتی خەوتن (انقطاع التنفس الانسدادي أثناء النوم)ی هەیە:
دەرمانی تیرزیپەتاید (زێپباوند) هیوایەکی نوێ بۆ تووشبووانی نەخۆشیی گیرانی هەناسە لەکاتی نووستن (مرض انقطاع التنفس الانسدادي أثناء النوم- Obstructive Sleep Apnea ).

دامەزراوەی دەرمان و خۆراکی ئەمریکا، لە کۆتایی دیسەمبەری ساڵی ٢٠٢٤، دوای چەند توێژینەوەیەکی پوخت، ڕێگەی بە بەکارهێنانی دەرمانی جۆری دەرزی (تیرزیپەتاید یان زێپباوند) دا کە دەتوانرێت لە پاڵ کەم کردنەوەی کێشی نەخۆش، بۆ کەم کردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشییەکە بەکاربێت.

دەرمانی تیرزیپەتاید، لە گروپی دەرمانە دژە شەکرەکانە کە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی شەکرەی جۆری دوو، بۆ دابەزاندنی کێشی لەش لەو کەسانەی کە قەڵەون، لە دوا توێژینەوەش وەک ئاماژەی پێدرا، بۆ نەخۆشیی کۆنیشانەی گیرانی هەناسە لەکاتی نووستن، بەکاردێت.

گرنگیی ئەو دەرمانە لە دوو خاڵدایە:
یەکەمیان: زۆربەی تووشبوان بە کۆنیشانەی گیرانی هەناسە لەکاتی نووستن لە هەمان کاتدا کێشی لەشیان زۆرە و دەتوانن بە دەرمانەکە کێشی لەشیان کۆتتڕۆڵ بکەن.

دووەمیان: بۆ ئەوانەی کە نایانەوێت یان ناتوانن ئامێری (CPAP) بۆ نەخۆشیی پڕخە یان کۆنیشانەی گیرانی هەناسە لەکاتی نووستن بەکاربهێنن، ئەوا دەتوانن دەرمانی تیرزیپەتاید وەک جێگرەوە بەکاربهێنن.

ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی ڕزگاری لە شاری هەولێر، شەڕەفمەند بووم بە پێشکەشکردنی سێمینارێک بۆ کۆمەڵێک لە هاوپیشەی پسپۆڕی هەناویی...
03/02/2025

ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی ڕزگاری لە شاری هەولێر، شەڕەفمەند بووم بە پێشکەشکردنی سێمینارێک بۆ کۆمەڵێک لە هاوپیشەی پسپۆڕی هەناویی و پسپۆڕی ووردی هەناسە و سییەکان لەسەر ڕۆڵی دەرمانی دژە-ڕیشاڵبوونی سییەکان بە ناوی (Ofev) و ڕۆڵی لە نەخۆشیی بە ڕیشاڵ بوونی سییەکان لە جۆری (IPF).
خۆشبەختانە و لە ماوەیەکی کورتی داهاتوو، ئەم دەرمانە لە نەخۆشخانە حکومییەکان بەردەست دەبێت و بێ بەرامبەر بۆ چارەخوازانی ئازیز بەردەست دەبێت.
دەرمانەکە لەلایەن کۆمپانیای (Boehringer Ingelheim) ئەڵمانیی بەرهەم دێت و لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە ڕاستەوخۆ دابەش دەکرێت.

پشتیوان بەخوا لە داهاتوو، بە کورتە ڤیدیۆیەک باسێکی کورتی نەخۆشیی بە ڕیشاڵ بوونی سییەکان و ڕۆڵی دەرمانەکە لەم نەخۆشییە دەکەم. بینەر بن.
ڕێزم بۆ هەموو هەموو لایەک.

Address

Irbil
00964

Opening Hours

Tuesday 16:00 - 20:00
Wednesday 16:00 - 20:00
Saturday 16:00 - 20:00
Sunday 16:00 - 20:00

Telephone

+9647503330356

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when د. زانا دزەیی - پسپۆری تایبەتمەندیی هەناسە و سییەکان / Chest Clinic posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to د. زانا دزەیی - پسپۆری تایبەتمەندیی هەناسە و سییەکان / Chest Clinic:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category