20/09/2025
دوای ئەوەی لەلایەن بەرێز (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر ئاگادارکراینەوە کە ئافرەتێکی دووگیان یەکێک لەپارکەکانی بەردەم نەخۆشخانەیەکی تایبەت لەشاری هەولێر دانیشتبوو کەپێویستی بەنەشتەرگەری منداڵبوون هەبوو ،
دەست بەجێ لایەن پزیشک وستافی نەخۆشخانەکەمان نەشتەرگەری منداڵبوونی بۆ ئەنجامدرا دوای مانەوەی نەخۆش ٣ڕۆژ لەنەخۆشخانەکەمان بەتەندروستیەکی باش ڕەوانەی ماڵەوە کرا .
بەناوی بەڕێوەبەڕایەتی نەخۆشخانەکەما ن سوپاس ودەستخۆشی
لەبەڕێز(ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و پزیشک و ستافی تیمی نەشتەرگەری ئێشکگری نەخۆشخانەکەمان دەکەین کە بەهانای نەخۆشەکەوە هاتن .
ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایک بوونی فێرکاری هەولێر