02/03/2026
🟢مرۆڤ هەمیشە دەرەنجامی بیرکردنەوەکانیەتی🧠
چەند هەفتەیەک لەمەوبەر کاتێک ئەبوایە بچینە ووڵاتی مصڕ لۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کۆتایی بۆردی عەڕەبی لە قاهیڕە کە ساڵانە تەنها یەکجارلەسەر ئاستی ووڵاتانی عەڕەبی ئەنجام ئەدرێ. بە بەراورد بە هاوپیشەکانم لە ووڵاتە جیاجیاکانی تری عەڕەبی کە ترس و خەمی گەورەیان تاقیکردنەوەکە و قوڕسی و زەحمەتی امتیحانەکە بوو بەندە و هاوپیشەکانی تریشم لە شارە جیاجیاکانی تری عێڕاق لەبڕی ترس لە تاقیکردنەوەکە و دەرچوون و دەرنەچوون ترسمان ڕوودانی ئەم جەنگەی ئێستا بوو کە ئەوکات لە ئان و ساتدا بوو و عێڕاق و کوردستان لەڕووی جوگرافیەوە وەک بەرداش کەوتووەتە جەرگەی جەنگەکە، هەر ئەوەش وایکرد کە خەرجی و ماندووبونێکی زۆر زیاتر بکەین بە چوون زۆر زووتر لە وادەی تاقیکردنەوەکە و مانەوەی زۆرتر لە لەوێ و دوور لە کەس و کار و ووڵات، سوپاس لۆ خوا تاقیکردنەوەکەمان بە سەرکەوتوویی و پلەی زۆر بەرز ئەنجامدا و بەگشتی ڕێژەی دەرچوون لە پزیشکانی عێڕاق زۆر بەرزتر بوو بە بەراورد بە ووڵاتانی تری عەڕەبی و بەتایبەتی خلیجیەکان لە کاتێکدا زۆرێکیان ئەصڵەن second و third Trial بە کوردیەکەی خۆمان صاقیتی پار و پێرار بوون و چەندین جار ئەو ڕێگایەیان بڕیبوو و دەرنەچوبوون.
✉️پەیامم لەم نوسینە چیە؟
یەکەم/ هەندێ جار بوونی ڕێژەیەکی تەندروست لە دڵەڕاوکێ و حەزەروەرگرتن لە بابەتە جددی و هەستیارەکان زۆر گرینگە، بۆ نمونە لەم حاڵەتە کە دوا تاقیکردنەوەی دکتۆرا و ژیانی ئەکادیمی و خوێندن بوو و ساڵانە تەنها یەکجار ئەکرێ و بە هەر هۆکارێک ئامادە نەبیت لانی کەم ساڵێک لە ڕێڕەوەکە دوائەکەویت.
دووەم/ ڕەنگە زەحمەتیەکان بەهێزترت بکەن لەوەی چۆکت پێدابدەن و ئەکرێ بە ڕووئیایکی تر سەیری زەحمەتیەکانی ڕێگای سەرکەوتن بکەین، کە سەیری ئەو حماسەت و خوێندنە چڕ و پڕەی هاوپێشەکانی ترم ئەکرد لە ووڵاتانی تری عەڕەبی پێکەنینم بەخۆمان ئەهات و لەدڵی خۆم ئەمووت ئەوانە خەمی گەورەیان دەرچوون و ترسە لە شکست لە تاقیکردنەوەکان کەچی ئێمەش خەمی گەورەمان گەیشتنە بە نەخۆشخانە و شوێنی تاقیکردنەوەکان وەک ئەوەی دەرچونمان مسۆگەرکردبێ، هەموو ئەوانە سەڕەڕای زەحمەتیەکی زیاتر بۆ بەندە وەک تاکە کوردێکی ئەم تاقیکردنەوەیە بە شڕە عەڕەبیەکی تێکەڵی قەواعیدی و جڵفەی عێڕاقی و نەخۆشەکان بە لەهجەی عومدێ و مصڕی و استاذ و ممتەحینەکانیشمان بە لبنانی و خلیجی و لیبی و سودانی و هتد بەشێکیان کە ئەیانپرسی خەڵکی کوێی ئەمووت کوردستان سەری ئەسوڕما و ئەیووت کوردستان کوێیە یەکەمجارە بیبیستم!.
وێنەی یەکەم کاتی گەڕانەوەیە لەگەڵ بەشێک لە هاوپیەشەکانم کە خۆشمان لە خۆشیا باوەڕمان نە ئەکرد و وێنەی دووەم ئاسمانی ئێستای کوردستان و عێڕاقە کە بەتەواوی دابڕاوە لە دونیای دەرەوە.
دکتۆر ئازاد خۆشناو
پسپۆڕی نەخۆشیە دەروونیەکان