26/10/2025
(نیشانەکانی کەمی ڤیتامین D )
ڤیتامین D یەکێکە لە باشترین و پێویسترین جۆری ڤیتامینەکان بۆ لەشی مرۆڤ لەڕووی تەندروستیەوە، ڕەنگە ئاسایی بێت بەلاتەوە نیشانەکانی کەمی ڤیتامین D پشت گوێ بخەیت، بەڵام ناسینەوەی ئەم نیشانانەش گرنگن.
ئەم نیشانانەی خوارەوە مانایی وایە لەشی تۆ پێویستی بە ڤیتامین D زیاتر هەیە و کەمی ئەم ڤیتامینە گرنگەت هەیە:
1-لاوازی ماسولکەکان: ئەگەر هەستت بە شەکەتی گشتی و لاوازی ماسولکەکان کرد، ئەوا پێویستە سەردانی پزیشکەکەت بکەیت تا پشکنینت بۆ بکات.
2-ئازاری ئێسکەکان: دوورکەوتنەوە لە تیشکی خۆر و بەربوومە شیرەمەنییەکان ڕەنگە ببێتە هۆی کەمی ڤیتامین D ، ئەمەش دواجار دەبێتە هۆی ئازاری ئێسکەکان.
ڕەنگە سەخت بێت ئەمە لە ئازاری ماسولکە یان جومگەکان جیابکرێتەوە، بەڵام دەتوانرێت لەڕێگای وێنەی تیشکی ئێکس ڕەی و ئێم ئاڕ ئایەوە، سەرچاوەی ئازارەکەت دەستنیشان بکرێت و دواتر ئەگەر کەمی ڤیتامین D هۆکارەکە بێت دەتوانیت ڤیتامین D بخۆیت، کە لەدەرمانخانەکاندا هەیە، باشترین جۆری جێگرەوەی ڤیتامین D بریتیە لە ڤیتامین D3 چونکە لەو جۆرەیە کە لەش خۆی بەرهەمی دەهێنێت.
3-کێشەی بەردەوامی کۆئەندامی هەناسەدان: لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە ڤیتامین D رەنگە یارمەتیدەربێت لەدژی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان بەتایبەتی لە منداڵاندا، ئەگەر منداڵەکەش کێشەی تەنگەنەفەسی هەبێت ئەوا ڕەنگە کەمی ڤیتامین D هۆکار بێت.
4-ئارەقکردنەوەی سەر: ساڵانێک لەمەوبەر پزیشکەکان پرسیاریان لە دایکەکان دەکرد کە ئایا سەری منداڵە ساواکانیان زیاتر لە حاڵەتی ئاسایی ئارەقدەکاتەوە.
ڕەنگە ئەو حاڵەتە نیشانەیەکی سەرەتایی کەمی ڤیتامین D بێت، ئەگەر تۆ شیری خۆت بە منداڵەکەت دەدەیت واباشترە زیاتر ئەو خۆراکانە بخۆیت کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین.
5-خەمۆکی
6- هەوکردنی درێژخایەن
7- نەخۆشییەکانی دڵ
8- نەخۆشی سەدەفی
9- ئازاری درێژخایەن
10-شەکەتی
11-بەرزی فشاری خوێن
12-تێکچوونی میزاج
13-نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە
14-کەمهێزی
15-دوای سەرووی 50 ساڵی چەندین گۆڕانکاری هەن کە جەستەت هەمیشە کەمی کەمی ڤیتامین D هەبێت، چونکە جەستەت بەهۆی تەمەنتەوە ناتوانێت بەشی پێویست لەم ڤیتامینە بەرهەمبهێنێت، بۆیە پێویستە هەمیشە دڵنیابیتەوە کە بڕی پێویست لەم ڤیتامینە لە سەرچاوەکانی دیکەوە دەستدەکەوێت.
سەرچاوەکانی ڤیتامین دی کامانەن:
تیشکی خۆر سەرچاوەیەکی سروشتی باشە بۆ ئەوەی جەستەت ڤیتامین دی دروست بکات.
ماسی بەتایبەتی ماسی سەلەمون، ماکرێڵ.
شیر و ماست و پەنیر، شەربەتی پرتەقاڵ، هەندێک جۆری قارچک وەکو قارچکی سپی.
زەردێنەی هێلکەو جگەرو سنگی مریشک....
2025/10/26
Ghazi Apo
http://twitter.com/ghazi.rojbeyani
https://www.facebook.com/ghazi.rojbeyani
tiktok.com/