کۆمەڵگای پزیشکی مێرسی - Mercy Polyclinic

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • کۆمەڵگای پزیشکی مێرسی - Mercy Polyclinic

کۆمەڵگای پزیشکی مێرسی - Mercy Polyclinic کۆمەڵگای پزیشکی مێرسی

جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانتان پیرۆز بێ✨اللَّهُ أَكْبَرُ، اللَّهُ أَكْبَرُ، اللَّهُ أَكْبَرُ،✨           ✨لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ...
19/03/2026

جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانتان پیرۆز بێ

✨اللَّهُ أَكْبَرُ، اللَّهُ أَكْبَرُ، اللَّهُ أَكْبَرُ،✨
✨لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ،✨
✨اللَّهُ أَكْبَرُ، اللَّهُ أَكْبَرُ،✨
✨وللَّهِ الحمد✨

جه‌ژن پیرۆز ده‌كه‌ین له‌ سه‌رجه‌م مسوڵمانان و به‌تایبه‌تی مسوڵمانانی كوردستان و دكتۆر و په‌رستار و كارمه‌ندان و نەخۆشە به‌ڕێزه‌كان، خودا تاعه‌ت و عیباده‌تی گشت لایه‌كمانی قبوڵ كردبێت.

هه‌ر له‌ جه‌ژن و خۆشیدا بن.

ده‌سته‌ی كارگێڕی كۆمه‌ڵگای پزیشكی مێرسی

چ كاتێك لە مانگی ڕەمەزان پشكنینی شەكرە بكرێت؟بۆ ئەوەی لە مانگی ڕەمەزان تووشی كێشە نەبن و بتوانن بە ئاسانی ڕۆژوو بگرن، پێ...
16/03/2026

چ كاتێك لە مانگی ڕەمەزان پشكنینی شەكرە بكرێت؟

بۆ ئەوەی لە مانگی ڕەمەزان تووشی كێشە نەبن و بتوانن بە ئاسانی ڕۆژوو بگرن، پێویستە لەم كاتانەدا پشكنینی شەكرە بكەن:

پێش خواردنی پارشێو
بەیانیەكەی كە هەستان
كاتژمێر 12 ی نیوەڕۆ
عەسر
پێش مەغریب
دوو كاتژمیر دوای مەغریب دوای بەربانگ
وە ئەگەر شەكرەتان لە (70) كەمتر بوو دەبێ ڕۆژووەكەتان بشكێنن و ئەگەر لە (300)یش زیاتر بوو دەبێ ڕۆژوو بشكێنن و بە ڕۆژوو نەبن تاوەكو سەردانی دكتۆر دەكەنەوە

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان

د. دلێر ئەنوەر كاكل
پسپوٚر لە نەخوٚشیەکانی هەناو و دڵ
پسپوٚری وورد لە نەخوٚشیەکانی شەکرەو کوێرە رژێنەکان و هوٚرموٚنەکان

كۆمەڵگای پزیشكی مێرسی
شەقامی ٤٠ مەتری ، پشت نەخۆشخانەی رزگاری
ژمارەی سكرتێر: 07507287270


بۆچی خورما به‌سووده‌؟* ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامینه‌كان و پۆتاسیۆم و مه‌گنیسیۆم* وزه‌ به‌خشه‌* ئه‌و شیرینییه‌ی كه‌ هه‌یه‌...
14/03/2026

بۆچی خورما به‌سووده‌؟

* ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامینه‌كان و پۆتاسیۆم و مه‌گنیسیۆم

* وزه‌ به‌خشه‌

* ئه‌و شیرینییه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی سروشتییه‌

* ئێسك پته‌و ده‌كات


تاقیکردنەوەی ماڕشمیڵۆو و پەیوەندی بە هێزی ئیرادە و دواخستنی ئارەزووەکانلە ساڵی ١٩٦٨ تاکو ١٩٧٤ دەروونناسی ئەمریکی پرۆفیسۆ...
11/03/2026

تاقیکردنەوەی ماڕشمیڵۆو و پەیوەندی بە هێزی ئیرادە و دواخستنی ئارەزووەکان

لە ساڵی ١٩٦٨ تاکو ١٩٧٤ دەروونناسی ئەمریکی پرۆفیسۆر واڵتەر میشێل لە زانکۆی ستانفۆرد ؛ تاقیکردنەوەی لەسەر چەند منداڵێک لە تەمەنی ٤ ساڵاندا ئەنجامدا ؛ بۆ زانینی ئەوەی کە چەند دەتوانن ئارەزوەکانیان دوابخەن و کۆنترۆلی حەزەکانیان بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش تاقیکردنەوەی لەسەر ٥٥٠ منداڵ ئەنجامدا و بەم شێوەیەی خوارەوە.

منداڵەکە لە ژورێک بەتەنیا جێدەهێڵرا پاشان واڵتەر شرینیەک ( مارشمیلۆو) ی دەدایە و پێی دەگووت: من دەڕۆم چەند کارێکم هەیە ، ئەگەر هاتمەوە و تۆ ئەم شیرینیەت نەخواردبوو ، ئەوا دانەیێکی ترت دەدەمێ ، دوای پازدە خولەک دەگەڕایەوە بزانێت چی ڕوویداوە، واڵتەر بۆی دەرکەوت لە سێ کەس دوانیان بەرگە ناگرن و مارشمێلۆکە دەخۆن ، ئەویتر بەرگەی ئارەزووەکەی دەگرت و نەیدەخوارد و سەرکەوتوو دەبوو.

واڵتەر ١٤ ساڵ دواتر گەرایەوە بزانێت ئەم منداڵانە چیان بەسەر هاتووە ، بینی ئەوانەی توانیان کۆنترۆلی خۆیان بکەن ، و١٥ خولەک شیرینیەکە نەخۆن ، زیاتر کەسانی سەرکەوتوو بوون لە خوێندن ، چ لە چالاکیەکانی تری وەک وەرزشی و چالاکی کۆمەڵایەتی یان لە خوێندن ، هەروەها زیاتر متمانەیان بەخۆیان بوو، زیاتر توانای کۆنترۆلکردنی خۆیان هەبوو ، زیاتر لە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیان سەرکەوتوو بوون، کەمتر تووشی ئاڵودەبوون بە مادەی هۆشبەر ببون .
لە بەرامبەردا ئەوانیتر (ئەوانەی یەکسەر شیرینیەکەیان خواردو ئارامیان نەما) نمرەی کەمتریان هەبوو ، زیاتر تووشی ئاڵودەبوون و کێشەی کۆمەڵایەتی ببون.

ئەوەی جێگەی سەرنجە بزانرێت، تەنیا شتێکی بچووک ( ڕاهێنانیان لەسەر خود کۆنترۆل کردن ) ، و دواخستنی حەز و ئارەزوو بۆ ماوەیەکی دیاریکراو چ کاریگەریێکی لەسەر داهاتووی منداڵ دەبێت.
ڕۆژووگرتن (بە ڕەچاوکردنی باری جەستەیی و تەندروستی منداڵ و تەنها بۆ چەند کاتژمێرێکی دیاریکراو ) شێوازێکی گونجاوە بۆ راهێنانی منداڵ لەسەر خود کۆنترۆل کردن

د. ڕێدار محمد أمین
پزیشكی پسپۆڕی ده‌روونی

ڕۆژووه‌كه‌تان به‌ خورما بشكێننخورما به‌رده‌وام كه‌ره‌سته‌ی یه‌كه‌می به‌ربانگ بووه‌،پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هانما...
10/03/2026

ڕۆژووه‌كه‌تان به‌ خورما بشكێنن

خورما به‌رده‌وام كه‌ره‌سته‌ی یه‌كه‌می به‌ربانگ بووه‌،

پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هانمان ده‌دات به‌ خورما ڕۆژوو بشكێنین، خورما جگه‌ له‌وه‌ی چه‌ندین سوودی ته‌ندروستی هه‌یه‌ وه‌كو وزه‌ به‌خشی و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی به‌ ڤیتامینه‌كان و مه‌گنیسیۆم و پۆتاسیۆم و، هه‌بوونی شیرینییه‌كی سروشتی كه‌ جه‌سته‌ پێویستییه‌تی،

خورما به‌ خێرایی له‌ناو گه‌ده‌دا شی ده‌كرێته‌وه‌ و هه‌رس ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش بۆ كاتی به‌ربانگ پێویسته‌..

به‌رده‌وام ڕۆژووه‌كانتان به‌ خورما بشكێنن


ئایا ئەگەر كەسێكی ئاسایی كە هیچ نەخۆشییەكی نەبێت، مەترسیدارە بە ڕۆژووببێت و مەترسی جەڵتەی میشكی هەیە؟د. عبدالله فقێ یزدی...
09/03/2026

ئایا ئەگەر كەسێكی ئاسایی كە هیچ نەخۆشییەكی نەبێت، مەترسیدارە بە ڕۆژووببێت و مەترسی جەڵتەی میشكی هەیە؟

د. عبدالله فقێ یزدین
ڕاوێژكاری نەخۆشیەكانی مێشك و دەمار
كۆمەڵگای پزیشكی مێرسی

كۆمەڵگای پزیشكی مێرسی
شەقامی ٤٠ مەتری ، پشت نەخۆشخانەی رزگاری
ژمارەی سكرتێر: 07503014670


3 بۆ 4 جار بێ ئەوەی هیچ هۆكارێك هەبێت دەگریەتكۆمەڵگای پزیشكی مێرسیشەقامی ٤٠ مەتری ، پشت نەخۆشخانەی رزگاری
08/03/2026

3 بۆ 4 جار بێ ئەوەی هیچ هۆكارێك هەبێت دەگریەت

كۆمەڵگای پزیشكی مێرسی
شەقامی ٤٠ مەتری ، پشت نەخۆشخانەی رزگاری


ڕێنمایی بۆ ئەوانەی جەڵتە یان نەزیفی مێشكیان هەببوە و بەڕۆژوو دەبن دوای شەش مانگ1- دەبێت دەرمانەكان بە ڕێك و پێكی بخۆن و ...
07/03/2026

ڕێنمایی بۆ ئەوانەی جەڵتە یان نەزیفی مێشكیان هەببوە و بەڕۆژوو دەبن دوای شەش مانگ

1- دەبێت دەرمانەكان بە ڕێك و پێكی بخۆن و نابێت كەمتەر خەمی تێدا بكەن، ئەگەر یەكێك دەرمانێكی تری هەبێت بۆ نەخۆشیەكی تر و سێ جەمە بێ، لەوانەیە نەتوانێ بە ڕۆژوو بێت.

2- لەو ماوەیە دەبێت شەوان شتی شل زۆر بخوات و بخواتەوە.

3- نابێت ڕەمەزان ببێتە هۆی ئەوەی كەسەكە هاتووچۆ و جوڵەی كەم ببێتەوە، بە پێچەوانەوە، بە شەوان ئەو هاتووچۆیەی یان ئەو وەرزشەی پێشتر دەیكرد، قەرەبووی بكاتەوە و بە شەوان جێبەجێی بكات.

4- نابێت بە شەوان هەندە نان بخوات كەوا ئەو فاكتەرانەی جەڵتەی دروست دەكات دروست ببنەوە یان زیاد ببن، بۆ نموونە كێشی زیاد بێت، چەوری ناو خوێنی زیاد بێت، یان وا بكات فشاری خوێنی بچێتە سەر، دەبێ (كەم خۆری دایم خۆر) بێت.

5- ئەگەر هەر یەكێك جگە لە جەڵتە هەر نەخۆشیەكی تری هەبێت، دەبێ ڕاوێژ بە پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكە بكات پێش بە ڕۆژوو بوون.

به‌هیوای سه‌لامه‌تی

د. عبدالله فقێ یزدین
ڕاوێژكاری نەخۆشیەكانی مێشك و دەمار
كۆمەڵگای پزیشكی مێرسی

كۆمەڵگای پزیشكی مێرسی
شەقامی ٤٠ مەتری ، پشت نەخۆشخانەی رزگاری
ژمارەی سكرتێر: 07503014670


24/02/2026

ئێستا لە نۆرینگەی د. سازگار عبدالله خۆشناو، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ئافرەتان و منداڵبوون،
ئامێری کورسی Ultra Tesla بەردەستە.
ئامێرێکی زیرەک و نانەشتەرگەری دیزاین کراوە
بۆ هاندانی قوڵی ماسولکەکانی حەوز.

گریان و زیڕەی بەردەوامی منداڵمنداڵەكەمان شیری خوارد، تۆزێكی هێنایەوە، خەوێكی خۆشی كرد، دوای هەستا، لە ئەنجامی ئەوە، مندا...
20/02/2026

گریان و زیڕەی بەردەوامی منداڵ

منداڵەكەمان شیری خوارد، تۆزێكی هێنایەوە، خەوێكی خۆشی كرد، دوای هەستا، لە ئەنجامی ئەوە، منداڵ ڕۆژانە دەوروبەری 3 جار، وە 3 سەعات بۆ 5 سەعات، یانی منداڵ هەیە 3 سەعات، منداڵ هەیە 5 سەعات دەگریەت بەبێ هۆكار.

گریانەكان زۆربەیان لەكاتی شەوە، هیچ كێشەیەكی نیە لەناكاو دەگریەت، عادەتەن بەتەقریبی دەوروبەری مەغریب جارێك، سەعات 11ی شەو جارێك، سەعات 3ی شەو جارێك، منداڵەكە بەبێ هۆكار دەگریەت، بەهەمووی هێزیەوە دەگریەت، بەهیچ ژیر نابێتەوە، كە دەشڵێی بەقوربانت بم زیاتر دەگریەت، هەر دەگریت هەتا هیلاك دەبێت، كە هیلاك بوو منداڵەكە بێ دەنگ دەبێت و بۆخۆی دەنوێتەوە، جەماعەتیش كەیفی خۆیانە، بابی نانوێ چاوی سور بۆتەوە، دایكی ماندووبووە ئەوە كێشەی خۆیانە.. بۆیە منداڵەكە بە گشتی بە ڕۆژ دەخەوێ و بەشەویش لەلای حەفلەیە، منداڵەكە دەگری و دایكی و باوكیشی بوونەتە سینەما و منداڵەكەش عەیبی نیە، ئەوە تەواو حاڵەتێكی ئاساییە لە منداڵ، دایك و باوك نابێت خۆیان مشەوەش بكەن، مادام شیرخواردنی باشە، گەشەی منداڵی باشە.

دكتۆر كاوێس عمر زەنگەنە
پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان








ناونیشان: هەولێر، 40 مەتری، بەرامبەر نەخۆشخانەی ڕزگاری

بینینی دوانی ئەگەری هەیە کاتی بێت یان پەیوەست بە نەخۆشییەکی چاو بێت، بۆیە پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت لەم بارودۆخەدا.الر...
17/02/2026

بینینی دوانی ئەگەری هەیە کاتی بێت یان پەیوەست بە نەخۆشییەکی چاو بێت، بۆیە پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت لەم بارودۆخەدا.

الرؤية المزدوجة هي حالة يمكن أن تكون مؤقتة, ولكنها يمكن أن تكون مصحوبة بمرض خطير في العين لذلك يتوجب عليكم زيارة الطبيب في هذهِ الحالة.

د. ئاری ساڵەیی/ پسپۆری چاو

تێڕوانینی منداڵ بۆ مردنمنداڵانی خوار تەمەن ٦ ساڵ وا دەزانـن مـردن شـتێكى كاتيیە و دووبارە كەسەكە دەگەڕێـتەوە ،دواى تەمەن...
15/02/2026

تێڕوانینی منداڵ بۆ مردن

منداڵانی خوار تەمەن ٦ ساڵ وا دەزانـن مـردن شـتێكى كاتيیە و دووبارە كەسەكە دەگەڕێـتەوە ،دواى تەمەنـى 6 سـاڵى منداڵان هێواش هێواش هەست دەكەن كە مردن گەڕانەوەى نيە، بەڵام ڕەنگە وابيربكەنەوە مردن ئەو شتە بێت يان ئەو كەسە بێت كە لە شـەو دێـت و يەخەت دەگرێـت (بـۆيە تـرس لە شـەو و خەونى ناخۆش دروست دەكات) .

لە قۆناغێكى دياريكراوى گەشەى دەروونى و ئەقڵیدا، منداڵان بۆیان دەردەكەوێت كە مردن هەميشەييە و ناگەڕێتەوە چ بۆ خۆى يان خۆشەويستانى، كاتێك كەسێكى نزيك لە منداڵەكە دەمرێت، ئەوا زۆر بير لە تەندروستى خۆى دەكاتەوە و تووشى گرفتى دەروونجەستەيى يان ژان و ئازار دەبێت، و وا دەزانێت ئەم ناڕەحەتیانە نیشانەی مردنن، بۆيە تووشى دڵەڕاوكێ دەبێت نەوەك دايباب يان كەسانی دیکەی نزيكی بمرن و لێيان دووربكەوێتەوە، ڕەنگە تازەگەنجان بيركردنەوەى ئەفسانەييان هەبێت و هەست بكەن ئەوان بەرپرسن لە مردنى كەسەكە، چونكە ڕۆژێك لە ڕۆژان پڕبە دڵ حەزيان كردووە ئەو كەسە ئازار بدەن كە ئێستا مردووە، هەستكردن بە گوناە دەرەنجامى ئەم بيركردنەوە هەڵانەيە كەوا پێيانوايە گەر ئەوان باشتـر بوونايەخۆشەويستەكەيان نەدەمرد، ياخود ئەوان دەيانتوانى مردووەكە لە مەترسى بپارێزن و بەم پێيەش لە مردن دەيانـپاراست.

بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆستکەوتنی ئاسایی و کۆستکەوتنی بەئازار لەمنداڵاندا، بە درێژی لەم کتێبەمدا باسم كردووە، كتێبی (دەرووندروستی قوتابی)

د. ڕێدار محمد أمین
پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەكان

ژمارەی مۆبایل
٠۷٥٠٤٥٤٠۱۸۲
٠۷٥۱۸٥٤۸٠۳٥

لە نۆڕینگەی دكتۆر ڕێدار بەنرخێکی گونجاو دەستدەکەوێت

کۆمەڵگای پزیشكی مێرسی
هەولێر، چل مەتری، بەرامبەر نەخۆشخانەی رزگاری

Address

٤٠ م/بەرامبەر نەخۆشخانەی رزگاری
Irbil

Opening Hours

Monday 12:00 - 23:45
Tuesday 12:00 - 23:45
Wednesday 12:00 - 23:45
Saturday 12:00 - 23:45
Sunday 12:00 - 23:45

Telephone

+9647506811000

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کۆمەڵگای پزیشکی مێرسی - Mercy Polyclinic posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to کۆمەڵگای پزیشکی مێرسی - Mercy Polyclinic:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category