كه له شاخ گرتن له سۆران

كه له شاخ گرتن له سۆران " کرێکار روستایی " شارەزا خاوەن بڕوانامە لەبواری کەلەشاخ گرتن

22/11/2025

نۆرینگەی بڵند عومەر
بۆ چارەسەری بە کەڵەشاخ بەشێوازێکی" زانستی و پزیشکی و تەندروستی

بەستافێکی شارەزا و خاوەن ئەزموون و ئەکادیمی و هەڵگری بڕوانامەی باوەڕ پێکراو لەبواری کەڵەشاخ، کەڵەشاخ ئەنجام دەدەین بۆ پیاوان بەدەستی پیاوان کەڵەشاخ ئەنجام دەدەین، بۆ ئافرەتانیش بەدەستی ئافرەتی کەڵەشاخ ئەنجام دەدەین.

ناونیشان : هەولێر، برایەتی نزیک گۆرستانی شێخ احمدی بەلاش، ژمارەی تەلەفۆن (٠٧٥١٤٤٠٨٠٤٥)

کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی بواری گیادەرمانی لەنێوان چاکسازی و بازرگانیکردندا بەشی دووەمئەو کۆمەڵە و ڕێکخراوانەی لەبواری گیادە...
13/11/2025

کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی بواری گیادەرمانی لەنێوان چاکسازی و بازرگانیکردندا

بەشی دووەم

ئەو کۆمەڵە و ڕێکخراوانەی لەبواری گیادەرمانی دروستبوون و بوونیان هەیە، لەناوەڕۆکی کارنامەکانیان باس لەوە دەکەن کە ئامانج و مەبەستیان ئەوەیە هەڵدەستن بە ڕێکخستنەوەی کارو پیشەی پیشەوەرانی بواری پزیشکی تەواوکاری، بەو ناوەش لەلایەن حکومەتەوە ڕێگەیان پێدراوە کار بکەن، کەچی نەک نەیان توانیوە ڕێکی بخەنەوە بەڵکو کار بەیەک دێری ناوەڕۆکی کارنامەکانیان ناکەن، ئەمەش گەندەڵیەکی زۆر زەق و قێزەونە، کۆمەڵە و ڕێکخراو بۆ ئەوە دروست کراوە هەڵبستێت بە ڕێکخستنەوەی بواری پزیشکی تەواوکاری و ڕووبەڕووی گەندەڵی و کاری ساختە و قاچاغی ئەو جۆرە کەسانە ببێتەوە کە ژیان و تەندروستی خەڵک دەخەنە مەترسیەوە. کاتێک کار بەناوەڕۆکی کارنامەی کۆمەڵە و ڕێکخراوەکەت ناکەیت، لاف و گەزافی چاکسازی و پاکسازیش لێدەدەیت! کەچی خۆتان غەرقی گەندەڵی و کاری ساختە و قاچاغی دەکەن لەنێوان خۆتاندا.

ئەوەندەی من لەنزیکەوە ئاگادارم، ئەم کۆمەڵە و ڕێکخراوانە هەوڵدەدەن زۆرترین ئەندام کۆبکەنەوە، دواتر ئەندامەکان بەکاردەهێنن لەپێناو بەرژەوەندی تاکەکەسی خۆیاندا، بێ ئەوەی گوێ بدەن بەوەی ئەو کەسانەی دەیانکەن بەئەندام، شایستەی ئەوە نین ئەم بەرپرسیاریەتیە گەورەیە لەئەستۆ بگرن کەئەیش ژیانی نەخۆش و چارەخوازانە! ئەوکەسانەی کە بەلێشاو دەهێنرێن و دەکرێن بەئەندام شارەزایی و کوالێتیەکی وایان نییە لەکارو پیشەکەدا بەشێوەیەکی زانستی و پزیشکی، کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی بواری گیادەرمانی هاتوون زۆر لێزانانە چەندین پڕۆژەی بازرگانی وەک کردنەوەی کارگەو کڕین و فرۆشتنی بەرهەمەکانیان لەنێوان یەکتری ئاڵوگۆڕدەکەن، بەڕێگەی پەیج و سۆشیال میدیا بەرهەمەکانیان ساغ دەکەنەوە بەخەڵکی و بەئەندامەکانیان دەفرۆشن، لەپەنای کاری ڕێکخراوەیید ئەندامەکانیان بەکاردێنن و ڕیکلام دەکەن بۆ بەرهەمەکانیان بەم جۆرە کاری بازرگانی و کڕین و فرۆشتن دەکەن، وە بەرهەمەکانیان بەنرخێکی زۆر دەفرۆشن بە هاوڵاتیان هەتا بەئەندامەکان و لایەنگرانیشیان.

ئەوە بوو چاکسازی و پاکسازیتان؟!
بەناوی ڕێکخستنەوەی کاری پیشەوەرانی پزیشکی تەواوکاری سەرتان لەحکومەت و لایەنی پەیوەنداریش تێکداوە، بەو ناوەوە ئەندام و لایەنگرانی خۆتان هەڵخەڵەتاندووە و فرت و فێڵیان لێدەکەن و بەکاریان دەهێنن بۆ بەرژەوەندی تاکەکەسی خۆتان، لەپەنای کاری ڕێکخراوەییدا کاری بازرگانی و کڕین و فرۆشتن دەکەن. تکایە چتر خۆڵ مەکەنە چاوی ئەندامان و لایەنگرانتان، وە کاتی هاتووە حکومەت و لایەنی پەیوەندار ئاگادار بکرێنەوە، لەهەڵە و کەم و کورتیەکانتان.

چەندین کەس لەناو ئەم کۆمەڵە و ڕێکخراوانەی ئێوەدا بەبەرچاوی ئێوەوە لەپەنای چارەسەری پزیشکی تەواوکاریدا، کاری ساختە و قاچاغی بەدەرمانی گیایی و کاری سیحر و جادو و نوشتە دەکەن، بەناوی ملا و شێخ و مامۆستا ڕوقیەی شەرعی دەکەن، ئەو کارانەی ئەوان دوورە لەبنەمای زانستی پزیشکی تەواوکاری، چەندین جار بینومانە لەنزیکەوە یان ڕاگەیاندن باسی کردووە، کوا خەڵک بەو جۆرە چارەسەری خەڵکی کردووە! تەندروستی هاوڵاتیان دەخەنە مەترسیەوە، ئەمەش گەورەترین گەندەڵییە و کارێکی بێ شەرعی و نایاسایی و زۆر قێزەون و مەترسیدارە. سەرانی کۆمەڵە و ڕێکخراوەکان بوون بە بەرد خۆیان کەڕولاڵ کردووە، چونکە ئەگەر وانەبن بەرهەمەکانیان بەکێ بفرۆشن و بیدەن بەکێ؟ حەیف و مخابن مرۆڤ هێندە بێ ویژدان و چاوچنۆک بێ ژیانی خەڵک بخاتە مەترسیەوە تەنها بۆ پارە پەیداکردن و گەرمکردنی بازاڕی خۆی و ساغ کردنەوەی بەرهەم، ئەمەیە ویژدانتان؟ بەم جۆرە هاتوون پزیشکی تەواوکاری ڕێکبخەنەوە؟ کە تەنها بەناو دەڵێن کاری لەسەر دەکەین، بەپاڵپشتی و پشگیری حکومەت، کاتی هاتووە سەرانی کۆمەڵە وڕێکخراوەکانی بواری دەرمانی گیایی، حکومەت لێ پرسینەوەیان لەگەڵ بکات و بەیاسا سزایان بدات.

دەپرسم :

توخوا کارتان بەکارنامەی کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانتان کردوە؟

ئەو ئامانجانەی کاری بۆ دەکەن و لەکارنامەکانتان ئاماژەتان پێکردووە، بەچەند ئامانج گەیشتوون تا ئێستا؟

چیتان کردووە بۆ کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانتان دەتوانن پێمان بڵێن بەداتا هەمووی بەبەڵگەوە؟ بەنموونە کوا توێژینەوە زانستی و پزیشکیەکانتان؟

ئەو داهات و پارانەی ساڵانی ڕابردوو وەرتانگرتووە لە ئەندامان بە ڕێگەی خ*ل و ڕاهێنانەکان کوا بەشی کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانتانداوە؟ بەبەڵگە بۆمان ڕوون بکەنەوە.

کوا دەستکەوتی کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانتان کە لەساڵانی ڕابردوو کارتان بۆ کردووە؟ چیتان کردووە لەپێناویدا؟

هەزاران پرسیاری تریش ....

ئەوەندەی بۆ کارو پڕۆژەکانتان هەوڵتانداوە، ئەگەر بۆ سەرخستنی کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانتان هەوڵتان بدایە و کارتان بەناوەڕۆکی کارنامەکانتان بکرادایە ئێستا لەلایەن حکومەت و لایەنی پەیوەنداری خەڵات دەکران و کارو پیشەی پزیشکی تەواوکاری لەهەرێمی کوردستان بەئامانجەکانی خۆی دەگەیشت.

لە کۆتایدا دەڵێم: مرۆڤی ژیر بەکەم لەزۆر شت تێدەگات.

لەبەشی سێیەمدا زۆر شتی تر باس دەکەم و دەمەوێ واقیعی کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی بواری دەرمانی گیایی و پزیشکی تەواوکاری باشتر بناسن وەک خۆیان.

کرێکار قادر ڕوستایی : نوسەر و شارەزا لەبواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری

29/10/2025

ئاگاداری، خ*لی مەساجی یومی هۆ (کایروپراکتیک – العلاج بتقويم العمود الفقري – Chiropractic)

خ*لێکی زانستی و فیرکاری و کرداریە بۆ چارەسەری چاککردنی جومگە و فەقەراتی پشت و ماسولکەکان، تەشەنوجات

سود و گرنگی بەژداری کردنی فێرخوازن لەم خ*لە چیە ؟

بەژداربووانی خ*ل، فێرخوازان" بەشێوازێکی زانستی و تەندروستی، فێرکاری، کرداری، فێری ڕێگاکانی چاککردن و چارەسەری ستوونی پشت و ڕێکخستنەوەی جومگە و ماسولکە و تەشەنوج دەکرێن

خ*لەکە" بۆ ماوەی سێ ڕۆژە و لەکۆتایی خ*لەکەدا بڕوانامەی خ*لی فێرکاری دەدرێت بە سەرجەم بەژداربووانی خ*ل.

بۆ پەیوەندی کردن :

خضر گەڵاڵی : 07504453201
ئەرسەلان عەزیز : 07501119474
کرێکار ڕوستایی : 07504137191

چارەسەری شێرپەنجەی مەمک بە چەند ڕێگەیەکی سروشتی
21/10/2025

چارەسەری شێرپەنجەی مەمک بە چەند ڕێگەیەکی سروشتی

خەندان لایف

17/10/2025

هەر کاتێک دەرمانی گیایی، ڕیکلامی بۆ کرا لە" تۆڕە کۆمەڵایتییەکان وەک چارەسەری بۆ " نەخۆشی شەکرە، رۆماتیزم، سەوەفان، ئازاری جومگە، نەخۆشی دڵ، شێرپەنجە، درێژکردنی باڵای منداڵ، هێنانەوە و پڕکردنەوە و بەهێزکردنی قژ، گەورەکردنی" سمت و مەمک و سینگ و ڕان، زیاکردنی کێش و پڕکردنی جەستە، دابەزاندنی کێش، کرێم سابون بۆ جوانکاری و گۆڕینی پێستی ڕوخسار، ئەوە بزانە درۆیەکی گەورەیە و تەنها بۆ پارە پەیداکردن و خۆ دەوڵەمەند کردنە، بەناوی چارەسەری سروشتی بە" ڕووەک، گژو گیایی پزیشکی، دڵنیابن زیانی زۆری هەیە لەسەر تەندروستی چارەخواز و بەکارهێنەر، تکایە لەخۆتانەوە هیچ گژو گیایەک و دەرمانێکی گیایی بەرهەمێکی سروشتی، نەیخۆن و نەیکڕن، بەکاری مەهێنن بەتایبەت کە لە تۆڕە کۆمەڵایتییەکان، ڕیکلامی بۆ دەکرێت، هەتا ئەگەر دکتۆریش بێ و رێکلامی بۆ بکات یان بەناوی شارەزا و پسپۆڕ لەو بوارەدا قسەی لەبارەوە بکات.

بەنموونە وەکو (سابوونی دوبەی) ساختەییە و دوورە لە هەموو بنەمایەکی زانستی و پزیشکی.

کرێکار قادر ڕوستایی : نوسەر و شارەزا و خاوەن بڕوانامە لەبواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری

زالوی پزیشکی چارەسەر و بەسودە بۆ" هەوکردنی برین، دەوالی قاچ، برینی نەجۆشی شەکرەچارەسەری بە زێروو    العلاج بالدودة العلق...
01/10/2025

زالوی پزیشکی چارەسەر و بەسودە بۆ" هەوکردنی برین، دەوالی قاچ، برینی نەجۆشی شەکرە

چارەسەری بە زێروو العلاج بالدودة العلق Leech therapy

لینکی ڤیدیۆ لە کەناڵی یوتوب :
https://youtu.be/cK9tCYAxWrc?si=IIWuYeNuEU6bPXwn

کرێکار قادر ڕوستایی : نوسەر و شارەزا و خاوەن بڕوانامە لەبواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری

زالوی پزیشکی چارەسەر و بەسودە بۆ" هەوکردنی برین، دەوالی قاچ، برینی نەجۆشی شەکرەچارەسەری بە زێروو العلاج بالدودة العلق Leech therapyکرێکار قادر ڕوستایی...

دەرزی ئاژنین چارەسەر و بەسودە بۆ" لاوازی دەماری گوێ و گیزە گیزی گوێچارەسەری بەدەرزی ئاژنین   العلاج بالوخز بالإبر   Acup...
01/10/2025

دەرزی ئاژنین چارەسەر و بەسودە بۆ" لاوازی دەماری گوێ و گیزە گیزی گوێ

چارەسەری بەدەرزی ئاژنین العلاج بالوخز بالإبر Acupuncture

لینکی ڤیدیۆ لەکەناڵی یوتوب : https://youtu.be/2jhJdX7W0tI?si=Lb2KT3k_-RKoIIfo

کرێکار قادر ڕوستایی : نوسەر و شارەزا و خاوەن بڕوانامە لەبواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری

دەرزی ئاژنین چارەسەر و بەسودە بۆ" لاوازی دەماری گوێ و گیزە گیزی گوێکرێکار قادر ڕوستایینوسەر و شارەزا و خاوەن بڕوانامە لەبواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری

خ*لی فێربوونی بنەماکانی زانستی پزیشکی کەڵەشاخ بەئاسانترین ڕێگا و بەشێوازێکی : زانستی و پزیشکی و تەندروستی فێری ئەنجامدان...
14/09/2025

خ*لی فێربوونی بنەماکانی زانستی پزیشکی کەڵەشاخ

بەئاسانترین ڕێگا و بەشێوازێکی : زانستی و پزیشکی و تەندروستی فێری ئەنجامدانی کەڵەشاخ گرتن بە.

لەدوای تاقیکردنەوە و کۆتایی خ*لەکە بڕوانامەی بەژداری کردن دەدرێت بە فێرخوازن.

نرخی خ*لەکە بە بڕوانامەوە ( 300) هەزار دینارە

بۆ پەیوەندی کردن ژمارەی مۆبایل (٠٧٥٠٤١٣٧١٩١)

ئەنجامدانی کەڵەشاخ لەناوچەی سەردا, چارەسەر و بەسودە بۆ" هەڵوەرین و تەنک بوون و ڕاگرتن و بەهێز بوونەوەی قژ #کەڵەشاخ      ...
13/09/2025

ئەنجامدانی کەڵەشاخ لەناوچەی سەردا, چارەسەر و بەسودە بۆ" هەڵوەرین و تەنک بوون و ڕاگرتن و بەهێز بوونەوەی قژ

#کەڵەشاخ #حجامت #الحجامة

لینکی کەناڵ لە تیلیگرام :
https://t.me/CuppingAndHijamaKrekarRustay

لینکی کەناڵی ئێمە لە یوتوب:
https://www.youtube.com/

لە ئینیستاگرام:
https://www.instagram.com/krekar_rustay/profilecard/?igsh=MTFtcjFiZDN1YXNsNQ==

لەفیسبوک :
https://www.facebook.com/share/17jCs7

کرێکار قادر ڕوستایی
نوسەر و شارەزا و خاوەن بڕوانامە و ئەزموونی ١٥ ساڵ لەبواری چارەسەری پزیشکی بە کەڵەشاخ

لەژێر ناوی زانست و چارەسەری سروشتی ئەنجامدانی سیحر و جادوو لەپاڵیدا سیحر و جادووکردن لەژێر هەر ناوێک بکرێت و ئەنجام بدرێ...
25/07/2025

لەژێر ناوی زانست و چارەسەری سروشتی ئەنجامدانی سیحر و جادوو لەپاڵیدا

سیحر و جادووکردن لەژێر هەر ناوێک بکرێت و ئەنجام بدرێت کارێکی تەواو قێزەوون و بێشەرعی و نایاسایی و دوور لە ئاداب و کلتووری کۆمەڵایەتییە. لە سەردەمێکی وەکو ئەمڕۆدا کەسانێک پەیدا بوون، لەژێر ناوی (مەلا، مامۆستا، شێخ، سەید، دەروێش) بۆ پارەپەیداکردن و هەڵخەڵەتاندنی خەڵکانێکی نەزان و ناحاڵی بەدین و ژین، بە ناوی چارەسەری پزیشکی و سروشتی و ڕۆحییەوە سیحر و جادوو دەکەن. بە ڕۆژی ڕووناک لە تۆڕەکۆمەڵاتییەکان ڕیکڵام دەکەن بە ناوی بەختگرتنەوە، ڕازیکردنی کچ و کوڕ بۆ هاوسەرگیریکردن و دەوڵەمەندبوون، وە لە ژیاندا چیت بەسەر دێت، چارەسەری دڵتەنگی و قەلەقی و ڕاڕایی و ... هتد.

ساحیرەکان لە ئێستادا بە ناوی دینەوە کارێک ناکەن، بەڵکو لەژێر ناوی چارەسەری سروشتی ڕۆحی و دەروونی و جەستەیی بانگەشە دەکەن و خەڵکانێکیش باوەڕیان پێ دەکەن و سەردانیان دەکەن، وە دوایی ساحیرەکان بە رێگەی تەلیسم و ڕەمز و کۆد نەخۆش کۆت و بەندی ژێر دەستی خۆیان دەکەن، بۆ ئەوەی بە ئاسانی بگەن بە مەرامە گڵاوەکانیان. بە تەنها جەستەی ژن و کچیان دەوێت و دەیانەوێت لەگەڵیاندا ڕابورێن و سێکس بکەن. ساحیرەکان کاتێک ژنێک یان کچێک سەردانیان دەکەن، داواکارییان هەیە لە ساحیرەکان بەوەی کە دەڵێت: من مێردەکەم خراپە لەگەڵم و تەبیعەتی زۆر ناخۆشە و جنێوم پێ دەدات و لێم ئەدا و ڕێزم ناگرێت، یان ژنەکە هەر نییەتێکی تری هەبێت بە ساحیرەکە دەڵێت تا بە سیحر بۆی جێبەجێ بکات. نموونە کە کچێک دەڵێت: کەس بەمن ڕازی نییە و هاوسەرگیرم بۆ ناکرێت و دڵم توندە و کوڕێکم بەدڵە، ئەو کوڕە منی بەدڵ نییە. تۆ دەتوانی کارێکم بۆ بکەیت داواکاریم بێت و ئەو کوڕە شێت و شەیدام بێت؟ ساحیر دەڵێت: ئاسانە و جێبەجێ دەبێت، بەڵام دەبێت لەسەر جەستەی تۆ هەندێ شت بنوسم. کە ئەمەش هەمووی تەلسیم و ڕەمز و کۆدی هانابردن و هاواکردنە بۆ جنۆکە و شەیتان، بە ناوی دوعا و نوشتە ژن یان کچەکە ڕازی دەبێت بەوەی ساحیر کاری خۆی بکات لەگەڵیاندا و پارەیەکی باشیان لێ وەدەگرێت. پێشیان دەڵێت دەبێت چەند جارێک بێنەوە لام تا کارەکەتان سەر دەگرێت!

ساحیرەکان زیرەکانتر لە مەیدانن. بە ناوی (وزەی ژیان، یۆگا، میزاجناسی، چارەسەری دەروونی و جەستەیی، بەرنامەی گۆڕینی شێوازی ژیانکردن بە تەندروستی) بانگەشە و ڕیکلام دەکەن و خەڵکانێک بەو ناوە فریودەدەن. ساحیری وا هەبووە بە ناوی دەرمانی گیایی و گژوگیایی پزیشکی، سیحری لە خەڵک کردووە و بەو ناوەوە پارەیەکی زۆری بەدەست هێناوە، یان بەناوی (وزەی ژیان)ەوە بە خەڵکی گوتووە من هێزت دەدەمێ، سەردانم بکە تۆ هێزت نەماوە دەبێت کارت لەسەر بکەم. نەخۆش ڕازی بووە و ساحیر هەڵیخەڵەتاندووە و سیحری لێ کردوە، یان وەرە شوێنمان دەبێت هەفتەی دوو ڕۆژ یۆگا بکەیت تا باش دەبیتەوە، یان وەرە لەڕیگەی میزاجناسییەوە من دەزانم تۆ سروشتت چۆنە و دەبێت چۆن بژیت و چۆن هەڵسکەوت بکەیت و چەند بخۆیت و چۆن بخۆیتەوە!

ساحیرەکان لە ژێر ناوی زانست، چارەسەر، ئاین، پزیشک، بە هەزاران پەردە و پێچوپەناوە دێن بۆ نێو کۆمەڵگا و بانگەشەی پلان و فێڵ دەکەن و خەڵکانێک فریودەدەن و هەڵیاندەخەڵەتێنن. گەورەترین کارەساتی سیحر و جادوو ئەوەیە نەخۆش تووشی نەخۆشی سایکۆسۆماتیک دەبێت، نەخۆشی دەروون–جەستەیی. سەدان فەحسی تاقیگەیی دەکات و سەردانی سەدان پزیشک دەکات، ئەزانیش ناتوانن نەخۆشییەکەی دیاری بکەن، چونکە لە ڕووی ڕۆحییەوە نەخۆش کەوتووە.

ئامانج لە سیحر و جادوو چییە؟
١. زیانگەیاندن بە خەڵک و تێکدانی باری ڕۆحی و دەروونییان.
٢. بەدەستهێنان و کۆنتڕۆڵکردنی کەسەکە بەتەواوتی.
٣. هەوڵی گۆرینی هەڵسکەوتی بە کرداری و بە قسەکردن، تا ڕووداو و کارەساتێک دروست ببێت بۆی تا دەگاتە حاڵەتی خۆکوشتن و شێتبوون.

نوسینی : کرێکار قادر ڕوستایی

Address

Irbil

Telephone

07504137191

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when كه له شاخ گرتن له سۆران posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram