Gull Rozh Pharmacy

Gull Rozh Pharmacy دەرمانخانە و کۆمەڵگای پزیشکی گوڵ ڕۆژ
ژمارەی مۆبایل ; 07507769300

ساچێتەکانی NutroCare MAE بە تایبەتی داڕێژراون بۆ بەشداری کردن لە کەمکردنەوەی کێشی لەش. ساچێتە داڕێژراوە بە وردیەکانمان ی...
31/08/2020

ساچێتەکانی NutroCare MAE بە تایبەتی داڕێژراون بۆ بەشداری کردن لە کەمکردنەوەی کێشی لەش. ساچێتە داڕێژراوە بە وردیەکانمان یارمەتیت دەدات کە کەمتر بخۆیت بە زیادکردنی هەستی بەتایمی ( هەست بە تێربوون ) .

ساچێتەکانی NutroCare MAE هەروەها فیبری سروشتی تایبەت Glucomannan ی تێدایە ، کە پێکهاتێکی چالاکی سەلمێنراو لە باری پزیشکییەوە بۆ پشتگیری لە کەمکردنەوەی کێشی لەش . تاکە پێکهاتەیە کە لە پەیوەند بە دابەزاندنی کێشەوە لە لایەن دەسەڵاتی ئاسایشی خۆراکی ئەورووپاوە ( EFSA ) ناسراو و پەسەند کراوە .

لەکۆمەڵگای گوڵ ڕۆژ دەست دەکەوێت....

ڕاگەیندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرسەبارەت بە نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیەکانی سنووری پارێزگای هەولێ...
04/08/2020

ڕاگەیندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر

سەبارەت بە نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، لەبەر دۆخی تەندروستی و پێداویستی خەڵک، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بەکردنەوەیان، بەو مەرجانەی خوارەوە:-

یەکەم/ کردنەوەی نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیه‌کان ئارەزوومەندانەیە.
دووەم/ لە هۆڵی چاوەڕوانی نابێت لە چوار نەخۆش زیاتری لێبێت و نێوانی هەر یەکەکیان لە دوومەتر کەمتربێت.
سێیەم/ پزیشک دەبێت دەستکێشی لەدەستبێ و ماسک ببەستێ.
چوارەم/ نەخۆش نابێت لە یەک هاوەڵ زیاتری لەگەڵ بێ و دەبێت هەردوکیان ماسکیان بەستابێ.
پێنجەم/ ڕۆژانە نۆرینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیەکان تەعقیم بکرێت.
شەشەم/ ڕۆژانە نابێت له ١٥ نەخوش زیاتر ببینرێت.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
2020.8.4

21/03/2020

تکایە ئەمە لای خۆتانەوە شەیر بکەن لە پێناو تەندروستی هەمووان..
لە رێگەی "ڤایبر" یاخود "واتس ئاپ" یان هەر پرسیارێکی تەندروستیتان هەبوو سوود لەو پزیشکانە ببینن..



سڵاو هاوڵاتیانی خۆشەویست؛
لەبەر ئەو باروودۆخە نالەبارەی ئێستا جیهان بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی پێیدا تێپەڕ دەبێت بە هۆی ئەو بڵاوبوونە زۆرەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ "کۆڤیدـ۱۹" و لەبەر ئەوەی ئێمەی پزیشکان نۆڕینگەکانمان داخستووە بۆ ئەوەی تەندروستی هاوڵاتیانی خۆشەویستمان بپارێزێن بە کەمکردنەوەی گردبوونەوە و مانەوە لە ماڵەکانمان و جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستیەکان، ئاگاداری بەڕێزتان دەکەینەوە کەوا وەك ئەرکێکی پزیشکی و مرۆڤایەتی خزمەتی ئەو نەخۆشانە دەکەین لە رێگای "چارەسەرکردنی ئۆنڵاین" لە هەموو بوارە پزیشکییەکان و بە پێی پێویست بۆ ئەوەی بتوانین ئەو ماوەیە لە ماڵەوە و بێ گەیاندنی زیان بە ئێوە و خەڵکی تر خزمەتتان بکەین و متمانەی نێوان پزیشکان و نەخۆش بەهێزتر بکەین.

"خزمەتکردتکردنی تۆ وەکو نەخۆش ئەرکی ئێمەی پزیشکانە".

بەڕێزان لە بەرواری ١٥ـ٣ تاوەکو ۳۱ـ۳ لە کاتەکانی "۱٠ـ۱۲" بەیانی و "۲ـ٤" دوای نیوەڕۆ دەتوانن بە خۆڕایی بە نامە لە رێی بەرنامەکانی "ڤایبر" یاخود "واتس ئاپ" سوود لەو پزیشکانە ببینن کە ناو و ژمارەیان لە خوارەوە ئاماژە پێکراوە هەر یەکە و بە پێی پسپۆریەتی تایبەتمەندی خۆی.

د. عماد محسن شێروانی
پسپۆری نەشتەرگەری ئێسك و شکان و بڕبڕەی پشت
٠۷٥٠۲۲٦٥٠٠٥

د. کاوان چێنەر خەفاف
پسپۆری نەشتەرگەری مێشك و بڕبڕەی پشت و مل
٠۷٥۱٤٤۸۹۹٦٦

د. ئێزا نوزاد سعید نەجار
پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناو دڵ و شەکرە و پەستانی خوێن
٠۷٥٠٦۱٥٤٤۸۸

د. رێباز همزە جاف
پسپۆری نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ
٠۷٥٠٤۷٠۱٥۳٥

د. أحمد سامی محێدین
پسپۆری نەخۆشیەکانی پێست
٠۷٥۱٤٥۷۳٦۱٥

د. شنە کامیران بەگۆک
پسپۆری نەشتەرگەری ئافرەتان و لەدایك بوون و نەزۆکی
٠۷٥٠۳۳٠٤٦۹٦

د. محمد دلاوەر الخطیب
پسپۆری نەشتەرگەری قورگ و لووت و گوێ
٠۷٥۱۱۳٠۲۸۸۲

د. رامیار عبدالله أبوبکر
پسپۆری نەخۆشیەکان و نەشتەرگەری چاو
٠۷٥٠٤۸۲٦۷۲۷

د. دەوەن دڵشاد عبدالله
پسپۆری نەخۆشیەکانی منداڵان
٠۷٥٠۹۲٠٦٠۱٠

د. هێرش محمد کانبی
پسپۆری نەشتەرگەری گشتی
٠۷٥٠٤٤۹۳٠۹۷

د. عماد عبدالرحمن حسێن
پسپۆری نەشتەرگەری سینگ و دڵ و بۆڕی خوێن
٠۷٥٠٤٦٤٥۱٠۸

10/03/2020
ئێستا موعەقەمی دەستی بچووک لامان دەست دەکەوێت بە هەرزانترین نرخ
10/03/2020

ئێستا موعەقەمی دەستی بچووک لامان دەست دەکەوێت بە هەرزانترین نرخ

یەکەم تووشبووی کۆڕۆنالە هەولێر تۆمارکرا !
06/03/2020

یەکەم تووشبووی کۆڕۆنا
لە هەولێر تۆمارکرا !

23/02/2020
22/02/2020

چۆن خۆمان لە کۆرۆنا بپارێزین؟

[English,کوردی,العربیة]Biovita Multivitamin with Honeyپێکهاتەیەکە لە ڤیتامینەکان، هەنگوین و ترشە ئەمینییەکان و چەندین سو...
30/01/2020

[English,کوردی,العربیة]
Biovita Multivitamin with Honey

پێکهاتەیەکە لە ڤیتامینەکان، هەنگوین و ترشە ئەمینییەکان و چەندین سوودی تەندروستی هەیە بۆ منداڵەکەت.
- ڤیتامینەکان: ڤیتامین D لەخۆدەگرێت کە بەسوودە بۆ ئێسک و ددانەکان، هەروەها ڤیتامین C,B6 و B12 کە بەرگری لەش بەهێزدەکەن، وە ڤیتامین B6 و B12 رۆڵی گرنگییان هەیە لە دروستکردنی خرۆکەسوورەکانی خوێن بەشێوەیەکی تەندروست.

- هەنگوین: دیارییەکە لە سروشت و بە تایبەتمەندییە ناوازەکەی تامێکی خۆش بە شروبەکە دەدات و وەکو پارێزەرێکی سروشتی بەکاردێت.

- لایسین: جۆرێکە لە ترشە ئەمینییەکان کە پێویستە بۆ فرمانەکانی لەش، یارمەتی لەش دەدات بۆ مژینی کالسیۆم کە پێویستە بۆ دروستبوونی ددان و ئێسکەکان، وە ئارەزووی خواردن دەکاتەوە بەبێ هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی.

سوودە سەرەکییەکانی ئەم شرووبە:
- یارمەتی تەندروستی منداڵەکەت دەدات
- بەهێزکردنی ئێسک و ددانەکان
- تامێکی خۆشی هەیە و ئارەزووی خواردن دەکاتەوە بەشێوەیەکی سروشتی
- سڕکەر نییە

چۆنیەتی بەکارهێنانی:
- بۆ منداڵی 1 تا 3 ساڵی: 5مڵ، دوو جار لە رۆژێکدا
- بۆ منداڵی 4 تا 7 ساڵی: 5مڵ، سێ جار لە رۆژێکدا
- بۆ منداڵی 8 ساڵی و زیاتر: 5مڵ، چوار جار لە رۆژێکدا

Meet our amazing product, Biovita Multivitamin with Honey!

A unique combination of Multivitamins, Honey, and Lysine.

- Vitamins: Vitamin D contributes to the maintenance of normal teeth and bones. Vitamin C, B6, B12 contribute to the normal function of immune system. Vitamin B6, B12 contribute to normal red blood cell formation.

- Honey: A sweet gift from nature, makes the syrup tasty and acts as natural preservatives for easily damaged vitamins.

- Lysine: Is an amino acid that is necessary for many bodily functions, and help the body to absorb calcium which is necessary form normal teeth and bones.

Main benefits of this syrup:
- Healthier Child
- Stronger Bone and Teeth
- Tasty and natural appetizer
- Not sedative

Instruction to use:
- For children 1-3 years: 5ml twice daily
- For children 4-7 years: 5ml three times daily
- For children 8 and above: 5ml four times daily

شراب البايوفيتا
تركيبة فريدة من الفيتامينات مع العسل.
تحتوي على كل من فيتامين D,C,B6,B12 و فيتامينات أخرى مفيدة للجسم.

- الفيتامينات: فيتامين D من اهم الفيتامينات للعظم و الاسنان. فيتامين C,B6, B12 تقوي مناعة الطفل. اضافة الى كل من فيتامين B6,B12 يلعبون دور مهم في انتاج كريات دم حمراء سليمة.

- العسل: هدية من الطبيعة بطبعها الممتاز يعطي الشراب مذاق جيد و يعمل كمادة حافظة طبيعية.

- اللايسين: من الاحماض الامينية تساعد على امتصاص الكالسيوم و تعمل كمشهى بدون اعراض جانبية.

الفوائد الرئيسية لهذا الشراب:
- صحة الطفل
- مقوي
- مشهى
- بدون اي مواد حافظة

كيفية الاستعمال:
- للأطفال 1-3 سنوات: 5مل، مرتين يوميا
- للأطفال 4-7 سنوات: 5مل، ثلاث مرات يوميا
- للأطفال من سن 8 سنوات وما فوق: 5مل، اربع مرات يوميا

29/01/2020

Address

Erbil Daratw
Irbil
44000

Opening Hours

Monday 09:00 - 01:00
Tuesday 09:00 - 01:00
Wednesday 09:00 - 01:00
Thursday 09:00 - 01:00
Friday 15:00 - 01:00
Saturday 09:00 - 01:00
Sunday 09:00 - 01:00

Telephone

9647507769300

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Gull Rozh Pharmacy posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category