06/12/2025
بۆچی لە زستاندا🌨️ زیاتر توشی دڵەراوکێ و دڵتوندی دەبین؟
دەرونناس ناتالیا بیزۆس ئاماژە بەوە دەکات کە لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرمی، ئاستی دڵەڕاوکێ لەوانەیە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز ببێتەوە، چونکە کەشوهەوای سارد کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر کردە فەرمانییەکانی جەستە و گرژی دەروونی هەیە.
بیزۆس چوار هۆکاری سەرەکی بۆ ئەم زیادبوونەی دڵەڕاوکێ لە وەرزی سەرما دەخاتەڕوو:
یەکەم، کاریگەریی سەرما لەسەر جەستە: پلە گەرمیی نزمەکان سیستەمی دەماری سۆمپاثەتیک چالاک دەکەن، کە لێدانی دڵ خێرا دەکات و هۆرمۆنی ئەدرینالین بەرز دەکاتەوە، ئەمەش هەستێکی دروست بە هەڕەشە و دڵەڕاوکێ دەبەخشێت. هەروەها، کەمیی ڕووناکی ڕۆژ لە زستاندا کاریگەریی نەرێنی لەسەر ڕێکخستنی کاتژمێری بایەلۆجی و ئاستی سیڕۆتۆنین دەبێت، کە هۆکارن بۆ کەمبوونەوەی مەیلی چالاکی و زیادبوونی ئەگەری دڵەڕاوکێ و خەمۆکی.
دووەم، تێکچوونی خەو و ڕۆتینی ژیان: شەوانی درێژی زستان و سەرما دەبێتە هۆی تێکچوونی خەو، کە ڕۆڵێکی بنەڕەتی هەیە لە چارەسەرکردنی بیرەوەرییە هەستیارییەکان. کاتێک خەو باش نابێت، بیرکردنەوەی پڕ لە دڵەڕاوکێ کۆدەبنەوە و دەبنە هۆی نەخشەی دڵەڕاوکێی بەردەوام.
سێیەم، فشاری ئابووری و خێزانیی: پێویستیی دابینکردنی بودجە بۆ گەرمکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکان، فشارێکی زۆر دەخاتە سەر تاک و خێزانەکان، کە بیرکردنەوەی وەک "چۆن ئەم وەرزە تێدەپەڕێنم؟" و "ئایا خێزانەکەم دەتوانێت بەرگەی زستان بگرێت؟" دروست دەکات.
چوارەم، کەمبوونەوەی جووڵە و گۆشەگیریی: کەمبوونەوەی چالاکیی جەستەیی و کەمبوونی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان کاتی زیاتر بۆ تێفکرینی ناوەکی دروست دەکات، کە زۆرجار دەبێتە هۆی دروستبوونی سیناریۆی دڵەڕاوکێ و کۆنترۆڵکردنی سەخت دەبێت.
بۆ کەمکردنەوەی ئەم دڵەڕاوکێیەی وەرزی سەرما، بیزۆس ڕێنوێنی دەکات بە هێشتنەوەی ڕۆتینێکی ڕۆژانەی ڕێک و پێک و کاتی خەوتن و هەستانەوەی جێگیر، لەگەڵ ئەنجامدانی چالاکیی جەستەیی مامناوەند وەک ڕۆیشتنی کورت لە دەرەوە. هەروەها، پەرەدان بە لێهاتووییەکانی کۆنترۆڵکردنی خود وەک هەناسەدانی قوڵ و تێڕامان بە پێویست دەزانێت.
لە کۆتاییدا، دەروونناسەکە جەخت دەکاتەوە کە دڵەڕاوکێ لەم وەرزەدا وەڵامێکی سروشتییە بۆ بارودۆخە سەختەکان، بەڵام دەکرێت بە پەیڕەوکردنی ڕێبازێکی ڕێکخراو بۆ تەندروستی جەستەیی، سۆزداری و ڕۆتینی ژیان، کاریگەرییەکانی کەم بکرێتەوە.
➖➖➖➖➖➖➖
📍 ناونیشان:هەولێر-رێگای کۆیە نزیک ترافیکلایتی عزەدین فەیزی.
بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر خزمەتگوزاریەکانی نەخۆشخانە پەیوەندی بکەن بە:
📞
0751-414-0884
#منداڵ #خۆراک #دایک #باوک #هەولێر #تەندروستی #کوردستان #خانمان #دووگیانی #دووگیان #لەدایکبوون #منداڵبوون #ئافرەت #ئافرەتان #ژن #ژنان