دکتۆر سۆران صابر/ پزیشکی منداڵان

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • دکتۆر سۆران صابر/ پزیشکی منداڵان

دکتۆر سۆران صابر/ پزیشکی منداڵان لاپەڕەیەکی تەندروستیە، گرنگی دەدات بە تەندروستی منداڵان، لە لایەن دکتۆر سۆران صابر پزیشکی منداڵانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

05/12/2025

دکتۆر سۆران صابر عثمان
پزیشکی نەخۆشیەکان و گەشەی منداڵان
کۆمەڵگای پزیشکی ڕەزێن
ژ.م سکرتێر ٠٧٥٠٧٤١٣١٣٦
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموان

چەند خاڵیکی گرنگ لەسەر ئەو پەتا و نەخۆشیەی کە ئێستا بڵاوە✹ ئەو پەتایەی کە ئێستا بڵاوە نەخۆشیەکی ڤایرۆسیە و بە گشتی سێ ڕۆ...
28/11/2025

چەند خاڵیکی گرنگ لەسەر ئەو پەتا و نەخۆشیەی کە ئێستا بڵاوە

✹ ئەو پەتایەی کە ئێستا بڵاوە نەخۆشیەکی ڤایرۆسیە و بە گشتی سێ ڕۆژ بۆ دە ڕۆژ دەخایەنێت

✹ لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێتەوە بۆیە زۆر بەخێرایی لەناو خێزان بڵاو دەبێتەوە

✹ لە گرنگترین نیشانەکانی تا و ئازاری قوڕگ و گەرو و کۆکە و پەسیو و لوت گیران، هەندێ جار ڕشانەوە و سک ئێشە و سکچون و کەمی ئارەزووی خواردن

✹ بۆ خۆپاراستن لە توش بون باشترە نەچی بۆ شوێنی قەڵەباڵغ و ئەو شوێنەی کە نەخۆشی لێیە، وە پاک و خاوێنی و تەعقیم کردنی دەستەکان و بەستنی ماسک

✹ ئەو نەخۆشیە ڤایرۆسیە و پێویستی بە دژە بەکتریاکانی وەک سوپراکس و ئەمۆکسیل و ئەزیثرۆمایسین نیە کە زۆربەی جار بە منداڵی دەدەن بەبێ گەڕانەوە بۆ پزیشک

✹ بۆ چارەسەری دەتوانرێت دەرمانی دژە تا بەکار بێت لەگەڵ قەترەی لوت گیران، هەروەها پێدانی میوە و شلەمەنی و پشودان زۆر گرنگە بۆ زووتر چاک بونەوە

✹ بۆ ئەوەی منداڵەکەت زووتر چاک بێتەوە و منداڵی تریش توش نەکات با لە ماڵەوە پشوبدات و مەینێرە بۆ قوتابخانە و باخچە و ناو منداڵان

✹ پێویستە پزیشکی پسپۆڕ بیبینێت کاتێک
* تایەکەی زۆر بەرز بێت
*ڕشانەوەی هەبێت
*تەنگەنەفەس بێت
*ئازاری زۆر بێت
*کۆکەکەی زۆر و بێزارکەر بێت
*زۆر بچوک بێت (کەمتر لە ٦ مانگ بێت)

بەهوای سەلامەتیتان



ناونیشان/کۆمەڵگای پزیشکی ڕەزێن
ژ.م سکرتێر ٠٧٥٠٧٤١٣١٣٦

ئایە دەتوانین ئاستی  #زیرەکی منداڵ بەرز بکەینەوە؟ئاشکرایە زیرەکی بەشی هەرە زۆری لە باوانەوە بۆ منداڵەکان دەگوازرێتەوە لە...
21/11/2025

ئایە دەتوانین ئاستی #زیرەکی منداڵ بەرز بکەینەوە؟

ئاشکرایە زیرەکی بەشی هەرە زۆری لە باوانەوە بۆ منداڵەکان دەگوازرێتەوە لە ڕێگەی (DNA) واتە بۆماوەییە، بەڵام هەندێک هۆکار هەن کاریگەریان هەیە لەسەر بەرزکردنەوەی یان نزم کردنەوەی ئاستی ئەو زیرەکیە، لەوانەش:

١. #خواردن
سەرەتا شیری دایک لە شیری قوتو باشترە بۆ زیرەکی، وە لەناو جۆرەکانی شیری قوتو هەندێک شیر باشترن لە هەندێکی تر بەهۆی بونی ماددەی گرنگ لە پێکهاتەکەی بۆ مێشک.
وە خواردنی تەندروست و هاوسەنگ و هەندێ خواردن گرنگن بۆ مێشک، وە هەرگیز نانی بەیانیان فەرامۆش نەکرێت بەیایبەتی کاتی قوتابخانە.

٢. #نوستن
زوو نوستن و تەواو و تێر خەوتن بەگوێرەی تەمەن وە ڕێک خەوتن ڕۆژانە لە هەمان کاتدا زۆر گرنگە بۆ گەشەی مێشک و ئاستی زیرەکی منداڵ

٣. #وەرزش و یاری کردن، لێکۆڵینەوەکان دەریان خستوە وەرزش و یاری ئاستی زیرەکی منداڵ بەرەو پێش دەبات

٤. #خوێندنەوە ڕۆڵێکی زۆری هەیە لە زیرەکی منداڵ جا چ تەنها بخوێنێتەوە یان دایک و باوک لەگەڵی یان بۆی بخوێننەوە.

٥. کەم کردنەوەی #شاشەکانی تیڤی و مۆبایل و ئایپاد

٦. #فێرکردنی زمانێکی تر جگە لە #زمانی دایک، بەڵام کاتێک منداڵ بەتەواوی فێری زمانی دایک بو ئینجا هەوڵی زمانی دووەم بدرێت نەوەک ئەوەی ئێستا دەیبینین بەشێک لە منداڵان زمانی ئینگلیزی فێر دەکرێن هێشتا زمانی بنەڕەتی خۆی فێر نەبوە.

٧. جێگیری باری #دەروونی و کۆمەڵایەتی منداڵ

٨. #ژینگە و جۆری ژیان و پەروەردە و ڕۆشنبیری دایک و باوک و خێزان

٩. بونی #هاوڕێ و دۆستی باش و زیرەک

١٠. متمانەپێدان و #هاندان و پێداهەڵگوتن لەکاتی گونجاو

١١. #دەستنیشان کردن و چارەسەری هەر حاڵەتێک بەزوویی و لەکاتی خۆی وەکو کێشەکانی گوێ و کزی چاو و نەخۆشیەکانی مێشک و هتد کە کاریگەریان هەیە لەسەر تێگەیشتن و زیرەکی منداڵ.




کۆمەڵگای پزیشکی ڕەزێن
ژ.م سکرتێر ٠٧٥٠٧٤١٣١٣٦

زمانی خۆت یان منداڵەکەت وای لێ دێ؟!چارەسەری بەکار مەهێنە و ئەم بابەتە بخوێنەوە ئەوەی لە وێنەکەدا دەیبینن پێی دەگوترێت زم...
12/11/2025

زمانی خۆت یان منداڵەکەت وای لێ دێ؟!

چارەسەری بەکار مەهێنە و ئەم بابەتە بخوێنەوە

ئەوەی لە وێنەکەدا دەیبینن پێی دەگوترێت زمانی جوگرافی کە لەو حاڵەتەدا کەسەکە شێوە و ڕەنگی بەشێکی زمانی دەگۆڕێت، زۆربەی جار جگە لەوەی کە زمان وەکو نەخشەیەک دەردەکەوێت هیچ ئازار و نیشانەی تری لەگەڵدا نیە.

هۆکاری ئەو حاڵەتە نادیار و نەزانراوە بەڵام لەوانەیە پەیوەندی بە هۆکاری دەروونی و سترێس و هەوکردنەوە هەبێت.
زمانی جوگرافی حالەتێکی باوە بەڵام خۆشبەختانە مەترسیدار نیە و بەنەخۆشی دانانرێت بۆیە هیچ چارەسەری پێویست نیە بەڵکو خۆی پاش چەند ڕۆژێک دیار نامێنێت و لەوانەیە دوای ماوەیەک سەرهەڵبداتەوە لە شوێنێکی تری زمان.

تێبێنی/ زۆربەی ئەو حاڵەتانە بە هەڵە چارەسەری وەردەگرن لە سەیدەلیەکان بەناوی هەوکردنی کەڕوویی واتە (فطریات) بەڵام ئەوە جیاوازە لەگەڵ فطریات و هیچ چارەسەری ناوێت و لێیگەڕێن خۆی چاک دەبێت.



کۆمەڵگای پزیشکی ڕەزێن
ژ.م سکرتێر ٠٧٥٠٧٤١٣١٣٦

ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە بۆ منداڵەکەت، با کەمتر نەخۆش بکەوێت1- زوونووستن و خەوی باش؛ دەبێتە هۆی چاکبوونەوەی خانەکان و در...
29/09/2025

ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە بۆ منداڵەکەت، با کەمتر نەخۆش بکەوێت

1- زوونووستن و خەوی باش؛ دەبێتە هۆی چاکبوونەوەی خانەکان و دروستبوونی پڕۆتینەکانی بەرگری کە دژی ڤایرۆس و بەکتریاکان دەجەنگن.

2- رۆژانە خواردنی میوە و سەوزەکان؛ کە دەوڵەمەندن بە کانزا و ڤیتامینەکان و مادەی دژەئۆکسان، چونکە هێڵی بەرگری چالاک دەکەن. خواردنی ماست بۆ تەندروستی و بەرگریی گەدە و ریخۆڵەکان بەسوودە.

3- خواردنەوە و هێشتنەوەی جەستە بە تێر ئاوی؛ هۆکارە بۆ کردنە دەرەوەی مادە ژەهرەکان و بەرگریەکی بەهێزتر.

4- چوونەدەرەوە، یاریکردن و جووڵەی رۆژانە؛ سووڕی خوێن چالاک دەکات و بەرگریی منداڵ پتەو دەکات.

5- کەمکردنەوەی گوشار و دڵەڕاوکێ؛ نزیکبوون لە منداڵان و دڵدانەوە و پاڵپشتیکردن و یارمەتیدانی لەڕووی دەروونییەوە گوشار کەم دەکاتەوە و بەرگری بەهێز دەکات.

6- پێدانی شیری دایک؛ پڕە لە دژەتەنەکان و خڕۆکەی سپی، بایەخی زۆرە لە پتەوکردنی سیستمی بەرگریی منداڵ.

7- فێرکردنی پاکوخاوێنی و دەست شووشتن؛ هۆکارە بۆ کەمتر تووشبوون بە نەخۆشییەکان.

د. سۆران سابیر
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان

چەند سەرنجێک لە کاتی گەڕانەوەی منداڵان بۆ قوتابخانە١. ڕێکخستنەوەی کاتی  #خەو: بۆ ئەوەی منداڵ چاڵاک بێت لە ڕۆژدا و باشتر ...
21/09/2025

چەند سەرنجێک لە کاتی گەڕانەوەی منداڵان بۆ قوتابخانە

١. ڕێکخستنەوەی کاتی #خەو: بۆ ئەوەی منداڵ چاڵاک بێت لە ڕۆژدا و باشتر بێت لە خوێندنی پێویستی بە لایەنی کەم ھەشت بۆ دە کاتژمێر نوستن ھەیە لە شەودا، وە دەبێ زوو بخەوێنرێت و کەشێکی ئارام و دوور لە شاشەی تەلەفزیۆن و ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانی بۆ فەراھەم بکرێت.

٢. گرنگیدان بە #خواردن: پێدانی خواردن کاتێک بەڕێدەکرێت بۆ قوتابخانە بۆ ئەوەی توانا و تەرکیز و تێگەیشتنی تەواوی ھەبێت، دانانی ھەندێ خواردنی وەکو میوە و شەربەتی سروشتی کارێکی باش دەبێت، وە ئاگادار بکرێتەوە لە نەخواردنی گیراوە گازیەکان و چپس و خواردنی دانەپۆشراو.

٣. کاتێ منداڵەکەت توشی #نەخۆشیەکی گوازراوەی وەکو ئەنفلوەنزا و سۆریکە و مێکوتە و گوێ ڕەپە و دەردە سەرما بو ئەوا مۆڵەتی بۆ وەرگرە چونکە پشودان دەبێتە هۆی زوو چاک بونەوەی و ڕێگری کردن لە بڵاو بونەوەی نەخۆشیەکە.

٤. ئەگەر منداڵەکەت نەخۆشی #درێژخایەنی ھەیە وەک ڕەبۆ، نەخۆشی دڵ، نەخۆشی گورچیلەکان و شەکرە وا باشە کوتانی ئەنفلوەنزای ساڵانەی بۆ بکەی وە بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەی لێ ئاگادار بکرێتەوە بۆ یارمەتی دانی لەکاتی پێویست.

٥. منداڵ فێر بکرێت چۆن #پاک و خاوێن بێت و بەشێوەیەکی ڕێک و لەکاتی گونجاو دەستی بە ئاو و سابون بشوات بەتایبەتی پێش خواردن و دوای سەرئاو.

٦. سەیری پرچی منداڵەکەت بکە ئەگەر #ئەسپێ ی ھەیە چارەسەری بکە پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ قوتابی تر چونکە بونی ئەسپێ کێشەیەکی باو و بەردەوامی قوتابیانە.

٧. کاتێک ھەستت کرد منداڵەکەت زۆر نزیک دەبێتەوە لە تەلەفزیۆن یان ژانەسەری ھەیە یاخود لە دەرسەکانی دوا دەکەوێت وا باشترە پشکنینی #چاوی بۆ بکەی چونکە لەوانەیە کێشەی بینینی ھەبێت.

٨. تا دەکرێت کەمترین کەلوپەل لەناو #جانتای پشتی منداڵەکەت ھەبێت کاتێ دەڕوات بۆ قوتابخانە، بۆ دوور بون لە ئازار و کێشەکانی پشت.

٩. فشاری زۆر مەخەنە سەر منداڵەکانتان و ڕەچاوی باری #دەرونیان بکەن بەوەی کە جگە لە کاتی خوێندن کاتی پشو و یاری و سەیری تەلەفزیۆنی پێ بدرێت و ھاوسەنگیەک ڕابگیرێت، وە هەر کات هەستت بە خراپ بونی منداڵەکەت کرد لە خوێندن یان لایەنی دەرونی بەدواداچونی بۆ بکە چونکە لەوانەیە کێشەیەکی هەبێت.

تەندروست و سەلامەت بن



ژ. سکرتێر 07507413136

گرنگی و سودی شیری دایک بۆ منداڵ١. شیری دایک خواردنێکی تەواو و بێ کەم وکوریە، رێژەی هەمو ماددە سود بەخشەکانی لە پرۆتین و ...
09/08/2025

گرنگی و سودی شیری دایک بۆ منداڵ

١. شیری دایک خواردنێکی تەواو و بێ کەم وکوریە، رێژەی هەمو ماددە سود بەخشەکانی لە پرۆتین و گلوکۆزو چەوری و ڤیتامین و کانزاکانی بە رێژەی هاوسەنگ تێدایە کە بۆ گەشەی مندال پێویستە لە مانگەکانی سەرەتای تەمەنی

٢. هەرس کردن و مژینی شیری دایک له ڕیخۆڵەکانەوە ئاسانترە بە بەراورد لەگەڵ شیری قوتو

٣. شیری دایک توانای خۆ گونجاندنی هه یە لەگەڵ بارودۆخەکان و تام و بۆنیشی دەگۆڕێ بە گوێرەی خواردنی دایکەکە

٤. بەرگری منداڵ بەهێز دەکات بە هۆی بونی بڕێکی زۆر لە دژە تەنەکان و خڕۆکە سپیەکانی خوێن و بەکتریای سود بەخش کە لە شیری قوتو دا نیە

٥. ئەو منداڵانەی شیری دایکیان دەخۆن کەمتر توشی نەخۆشییەکانی هەوکردنی ڕیخۆڵەکان و رێڕەوی هەناسە و گوێ دەبن، وە هەروەها ڕێژەی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شەکرە و قەڵەوی و نەخۆشی هەستییاری بە گەنم کەمترە

٦. ئەو منداڵانەی شیری دایکیان دەخۆن کەمتر توشی هەستیاری دەبن وەک رەبۆ و ئیکزیما

٧ شیری دایک بۆ گەشەی مێشک و ڕێژەی زیرەکی باشترە

٨. نەخۆشی شێرپەنجە کەمترە لەو منداڵانەی شیری دایکیان دەخۆن بەتایبەتی نەخۆشی لیوکیمیا

٩. ڕێژەی مردن بەهۆی نە خۆشی و مردنی لە ناکاوی منداڵانی خوار یەک سال بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمترە لە مندالان کە شیری دایک دەخۆن

١٠. هەموو کات ئامادەیە و لە رووی گەرمی و ساردیەوە هاوسەنگە.

کەی پێویستە شیری دایک نەدرێت بە منداڵ! بەداخەوە لە ئێستا شێرپێدانی سروشتی لەلایەن دایکانەوە ڕوو لە کەمبونەوەیە و ڕێژەیەک...
04/08/2025

کەی پێویستە شیری دایک نەدرێت بە منداڵ!

بەداخەوە لە ئێستا شێرپێدانی سروشتی لەلایەن دایکانەوە ڕوو لە کەمبونەوەیە و ڕێژەیەکی زۆر لە دایکان شیری قوتو دەدەن بە منداڵەکانیان سەرەڕای سودە سەرسوڕهێنەرەکانی شیری دایک بۆ منداڵ و دایکەکە!

جگە لەو دایکانەی کە هەر لەسەرەتاوە بڕیاریان داوە کە شیری قوتو بدەن بە کۆرپەکانیان بەهەر هۆیەک بێت، هەندێک لە خانمان کە پرسیاریان لێ دەکەی بۆ شیری خۆت نادەی بە منداڵ وەڵامەکان بەو شێوەیەیە :

* بە نەشتەرگەری منداڵم بو، بۆیە نەمتوانی شیری خۆمی بدەمێ
* شیری خۆمی نەدەگرت
* بە شیری خۆم باش گەشەی ناکا
* بە شیری خۆم دەڕشێتەوە
* بە شیری خۆم سکچونی هەیە یان قەبز دەبی و غازاتی زۆرە
* منداڵەکەم زەردوویی هەبو گووتیان شیری خۆتی مەدێ
* شیرم کەم بو پێ تێر نەدەبو
* شیرەکەم ڕوون بو گەشەی پێ نەدەکرد
* دەوامم هەبو لۆیێ شیری قوتوم پێدا
* سنگم قڵیشانی هەبو نەمتوانی
* هەندێ جاریش کەسێک پێی گوتوە شیری خۆتی مەدێ و بەقسەی کردوە

هیچ یەکێک لەوانەی سەرەوە هۆکاری زانستی و ڕاستەقینە نین بۆ پێنەدانی شیری دایک بەڵکو زیاتر بیانووە چونکە هەموی ئەوانە چارەسەریان هەیە.

لە ڕووی زانستی پزیشکیەوە هۆکارە ڕاستەقینەکان کە وا دەکات شیری دایک نەدرێت بە منداڵ زۆر کەمن وەک ( بونی نەخۆشی درم لە دایکەکە وەک سیل و ئایدز و ڤایرۆسی جگەر، بەکارهێنانی هەندێ دەرمان، بونی هەندێ نەخۆشی دەگمەنی مێتابۆڵیزمی لە منداڵ وەک گالاکتۆسیمیا) کە ئەوەش پزیشکی پسپۆڕ بڕیاری لەسەر دەدات.





ناونیشان/ هەولێر/کۆمەڵگای پزیشکی ڕەزێن/ ٤٠ مەتری
ژ.م سکرتێر ٠٧٥٠٧٤١٣١٣٦

هەفتەی جیهانی شیرپێدانی سروشتی شیری دایک گەوهەرە
02/08/2025

هەفتەی جیهانی شیرپێدانی سروشتی
شیری دایک گەوهەرە

پەیامێکی ڕوون بەکورتی دەربارەی کوتانی منداڵ وڵاتە هەژار و دواکەوتوەکانی وەک سودان و سۆماڵ و چاد و ئەنگۆلا و یەمەن و ئەفغ...
12/06/2025

پەیامێکی ڕوون بەکورتی

دەربارەی کوتانی منداڵ

وڵاتە هەژار و دواکەوتوەکانی وەک سودان و سۆماڵ و چاد و ئەنگۆلا و یەمەن و ئەفغانستان لەو وڵاتانەن کە کەمترین کوتانی منداڵەکانیان دەکەن

ئەوڕوپا و هەمو وڵاتە پێشکەوتوەکانی جیهان زۆرترین کوتانی منداڵ دەکەن

هەر وڵاتێک شەڕ و پێکدادان و گەندەڵی و خراپی سیستەمی تەندروستی و نەخوێندەواری تێدا بێت ئەوە ڕێژەی کوتانی منداڵ تێیدا کەمە

بەپێچەوانەوە خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن و هۆشیاری تەندروستی تاک و تۆکمەیی سیستەمی تەندروستی لە هەر وڵاتێک ئەوا ڕێژەی کوتان تێیدا زۆر بەرزە

عێراق بەگشتی یەکێکە لەو وڵاتانەی کوتانی منداڵانی تێدا لە ئاستێکی نزمە بەڵام ڕێژەی کوتان لە کوردستان لە ئاستێکی بەرزتر و باشترە بەبەراورد بە ناوچەکانی تری عێراق هەرچەندە ناوە ناوە هەندێ خەڵک گومان و ترس بڵاو دەکەنەوە لە سەلامەتی ڤاکسین ئەگەرچی هیچ بەڵگەیەکی زانستیان پێ نیە .

هەروەک دەزانین ڤاکسین چەندەها نەخۆشی کوشندەی بنەبڕ کردوە و کاریگەری و مەترسی چەندەها نەخۆشی تری کەمکردۆتەوە بۆیە کوتان یەکێکە لە گەورەترین دۆزینەوەکان لە بواری پزیشکی.

هاوپێچ/ وێنەی منداڵێکی توش بوە بە (Smallpox) کە بەهۆی ڤاکسینەوە بنەبڕ کراوە و نەماوە.

دکتۆر سۆران صابر عثمان
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان

Address

کۆمەڵگای پزیشکی ڕەزێن
Irbil

Telephone

+9647507413136

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دکتۆر سۆران صابر/ پزیشکی منداڵان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram