Dr. Sarmad Clinic

Dr. Sarmad Clinic ھەولێر-گولان٢-بازاری شیخ احمد-نزیك شقامی کۆیە
اربیل-کولان٢-سوق شیخ احمد-قرب شارع كوية
رقم عیادة/٠٧٥٠٧٣٠٥٤٦٣-٠٧٧٠٣٩٩٨٧٤٤

حشوات تجميلية, حشوات جذور بجلسة واحدة, ابتسامة المشاهير "هوليود" تركيب الاسنان بأفضل المواد و احدث التقنيات.. تقويم الاسنان

ڤینیر(تۆیکلی) ددان چییە؟بریتییەلە چینەکی(تەبقە) زۆر تەنك ( مم٠،٧تا٠،٣) کە لەسەر ڕووی دەرەوەی ددان دادەندرێ و بەکاردێ بۆ ...
08/10/2025

ڤینیر(تۆیکلی) ددان چییە؟
بریتییەلە چینەکی(تەبقە) زۆر تەنك ( مم٠،٧تا٠،٣) کە لەسەر ڕووی دەرەوەی ددان دادەندرێ و بەکاردێ بۆ گۆرینی رەنگی ددان،شێواز و فۆرمی ددان ، ڕێکخستنەوەی نارێکی ددان وبۆشایی نێوان ددانەکان. بە دوو جۆر دەکرێت،جۆری یەکەم کە ڕاستەوخۆ زۆربەی کات بە یەک سەردان دەکرێت و ماددەی کۆمپۆزیت(سیرامیکی پرکردنەوەی ددان)بە کار دێ.جۆری دووەم بە ناراستەوخۆ دەکرێت کە ڤینیرەکە لە تاقیگەی تایبەت دروست دەکرێ بە چەند ماددە لەوانە زەرگۆن،ئیماکسو فیلدسباثیك.ڤیینیری ناراستەوخۆ بە دوو تەکنیک دەکرێ،بە دەسکاری ددان کە زۆربەی جار نیو ملیممەتر کەمتر لە ددان لە دەبرێت و تەکنیکێکی تری پێی دەوترێت لومنییر(prepress-lumineers) ئەویش ددانی ڤینیرە بە بێ دەسکاری کردنی ددان واتا بەبێ ڕنینی ددان و بە شێوەیەکی گشتی١٠-٨ددانی سەرەوە دەکرێت بۆ گۆرینی خەندە.

لە راستیدا تەلی ددان سود بەخشە بۆ کەسێک کە پێویستی پێبێت واتە نارێکیەک لە ددانی هەبێت،گرینگترین شت لەم بابەتەدا هەڵبژارد...
06/10/2025

لە راستیدا تەلی ددان سود بەخشە بۆ کەسێک کە پێویستی پێبێت واتە نارێکیەک لە ددانی هەبێت،گرینگترین شت لەم بابەتەدا هەڵبژاردنی دکتۆرێکی شارەزایە لەم بوارەدا نەک هەرەمەکی بچیتە لای هەر پزیشكێكی نه‌شاره‌زا.��سودەکانی�1- باشترکردنی کرداری جوین �2- پاراستنی ددانەکان لە زوو کلۆربوون�3- پاراستنی پوک�4- جوان دەرکەوتن ،کە ئەمەکاریگەری هەیە لەسەربەهێزبوونی لایەنی کۆمەڵایەتی و بڕوابەخۆبوونی کەسایەتی زیاد دەکات�5- رێگریکردن لە توشبوون بە کێشەو ئازارەکانی جومگەی شەویلگە.��زیانەکانی �1- داخورانی رەگی ددان�2- نەخۆشی پوک�3- کێشەی شەویلگە��زیانەکانی لە ئەنجامی دوو هۆکارەوە درووست دەبێت�1- پشتگوێخستنی کەسەکە لە پاک رانەگرتنی دەم وددانی�2- ناشارەزایی پزیشكەکە�� چەند تێبینیەک �1-هەندێ هەلەی باو هەیە ،وەک دکتۆر دەمەویێت زۆر زوو ددانەکانم راست ببنەوە لە کاتێکی کەمدا،ئەمە گەورەترین هەڵەیە،چونکە بەماوەیەکی کەم راستبوونەوە واتە گەورەترین زیان بە ددانت بگات.��2-کاتێ تەلی راستکردنەوە دادەنێیت بۆ ددانت،پێویستە ڕەچاوی هەندێ خواردن بکەیت و دووربکەویتەوە لێیان بۆ نموونە ئەو خواردنانەی زۆر ڕەقن یان جیڕن.��3-تەلی ددان هاندەرێکە بۆ زیاتر کۆبوونەوەی بەکتریا لە ناو دەم و سەر ڕووی ددانەکان ،ئاگاداربە پێویستە تۆ لە کەسێکی ئاسایی زیاتر گرینگی بەدەم و ددانت بدەیت.��4-ئەو کەسانەی تەلی راستکردنەوەیان لە دەمدایە ،پێویستە هەندێ کەرەستەی پاکردنەوەی تایبەت بەکاربهێنن ،کە یارمەتیدەرە بۆ پاکردنەوەی نێوانی تەل و ددانەکانیان،لە دەرمانخانەکاندا ئەم جۆرە فڵچە تایبەتە بەردەستە.��5-پێویستە دوای هەموو نان خواردنێک ددانت بشۆیت و نێوان تەل و ددانەکانت پاک بکەیتەوە.

بڕینی دەمار چییە؟‏Root canal treatment بە کوردی پێی دەگوترێ (بڕینی دەمار یان لابردنی دەمار )  یان پێی دەلێن (قطع اعصاب)ک...
21/09/2025

بڕینی دەمار چییە؟

‏Root canal treatment
بە کوردی پێی دەگوترێ (بڕینی دەمار یان لابردنی دەمار ) یان پێی دەلێن (قطع اعصاب)
کاتێک ددان تووشی کلۆر بونێکی بەهێز دەبێت
ئینجا بەهۆی بەکتریا یان هەر مایکرۆێۆرگانیزنێکیتر بێت
کاتێک زوو چارەسەر نەکرا دەبێ بڕینی دەماری بۆ بکەین , ئەویش بە پاککردنەوەی کلۆربونەکەو دواتر بڕینی دەمارەکە , دواتریش پرکردنەوەی ددانەکە بە ماددەی پێویست.
ئەمەش مانای ئەوەیە کە ددانەکە لەمەودوا هیچ
پشتگیریەکی دەماری نابێ وەکو (کالسیۆم و دەمار و لوولەکانی خوێن )
بۆیە پێویسته کاتێک ددانەکەمان پرکردەوە
بۆ ئەوەی ددانەکە لە لەدەست دان و هەلوەرین بپارێزین دەبێ بە کیفی ددان روپۆشی بکەین (Crown )

کام جۆر لە فڵچەی ددان بەکار بهێنین؟ددانەكان بەشێكی گرنگن لە جوانی رووخسار ، بۆ ئەوەی بە تەندروستی و جوانی بمێننەوە پێویس...
16/09/2025

کام جۆر لە فڵچەی ددان بەکار بهێنین؟
ددانەكان بەشێكی گرنگن لە جوانی رووخسار ، بۆ ئەوەی بە تەندروستی و جوانی بمێننەوە پێویستیان بەگرنگی پێدانە، فڵچەی ددان شۆردن یارمەتیدەرێكی گرنگە ئەگەر جۆرەكەی گونجاوبێت.�پزیشكانی ددان هەمیشە بەكارهێنانی فڵچەی نەرم و سەر رێك بە پێوست دەزانن ئەمەش بۆ ئەوەی بەئاسانی بچێتە نێوان ددانەكان و پاكیان بكاتەوە هەروەك فڵچەی نەرم نابێتە هۆی ئازاردانی پووك و برینداركردنی هەروەك ئەو فڵچانەی رووەكەیان ئاسۆیی و رێكە و تاڵەكانیان بە یەك ئاراستەدایە، بەیەكسانی رووی ددانەكان پاك دەكەنەوە.�پسپۆران ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەن كێشەی خوێن بەربوونی پووكیان هەیە دەبێت فڵچەی رێك و نەرم ( SOFT ) بەكاربهێنن وئەوانەش كە جگەرەكێشن و رەنگی ددانەكانیان تێكدەچێت واباشترە فڵچەی (MEDIUM) مامناوەند بەكاربهێنن تا بتوانرێت رەنگی سروشتی ددانەكان بگەڕێنێتەوە و لەپاش ئاساییبوونەوە بگەڕێنەوە سەر بەكارهێنانی فڵچەی نەرم.

دەرھێنانی ددانی عاقلی بۆ چاەر خوازێک لەلایەن د.سرمد ھدیب سعدون    ھەولێر-گولان٢-بازاری شیخ احمد-نزیك شقامی کۆیەاربیل-کول...
13/09/2025

دەرھێنانی ددانی عاقلی بۆ چاەر خوازێک لەلایەن د.سرمد ھدیب سعدون

ھەولێر-گولان٢-بازاری شیخ احمد-نزیك شقامی کۆیە
اربیل-کولان٢-سوق شیخ احمد-قرب شارع کویة
رقم عیادة/٠٧٥٠٧٣٠٥٤٦٣-٠٧٧٠٣٩٩٨٧٤٤

چۆن ددانەکانمان لە کلۆربوون بپارێزین؟خۆشترین خۆراک بەلای ئەو بەکتریایانەی لەناو دەمماندا دەژین، شەکرە⦾  بەکتریاکان پاشما...
08/09/2025

چۆن ددانەکانمان لە کلۆربوون بپارێزین؟

خۆشترین خۆراک بەلای ئەو بەکتریایانەی لەناو دەمماندا دەژین، شەکرە

⦾ بەکتریاکان پاشماوەی خۆراکە شیرینەکانی نێوان ددانەکانمان دەخۆن و دەیگۆڕن بۆ ترش، ئەم ترشانەش لە هەموو جارێکدا هێرش دەکەنە سەر ددانەکانمان و هەندێکی لێ دادەخورێنن.
⦾ بە تێپەڕبوونی کات کونی ڕەشی بچووک لەسەر ددانەکانمان پەیدا دەبن، پاش ماوەیەکی کەم ئەم کونە بچووکانە بەهۆی هێرشە ترشییەکانەوە گەورەتر دەبن و کلۆر دەبن.

⦾ وازهێنان لە خواردنی شتی شیرین نابێتە هۆی ڕێگری کردنی تەواوەتی ددانەکانمان لە کلۆربوون.
⦾ بە شێوەیەکی گشتی ئەو شیرینییانەی لە نێوان ژەمەکاندا دەخورێن زیاتر زیان بە ددانەکانمان دەگەیەنن بە بەراورد بەو شیرینییانەی لەگەڵ ژەمەکاندا دەخورێن. چونکە کەم کەم خواردنی شیرینی بە درێژایی ڕۆژ، ڕێگە بۆ ڕژاندنی بەردەوامی ترش خۆش دەکات لە لایەن بەکتریاکانەوە بەسەر ددانماندا. هەر لەبەر ئەمە لەپاڵ فڵچە کردنی ددانەکانمان دوای هەر ژەمە خۆراکێک وا باشترە لە پاش بەر کوڵی نێوان ژەمەکانیش ئاو لە دەممان وەربدەین، چونکە بەکتریاکان نزیکەی ٢٠ خولەک لەدوای خواردنەوە دەست دەکەن بە دروستکردنی ئەو ترشەی کە دەبێتە هۆی کلۆربوونی ددان.
بە ھیوای سوود

‎جۆرەکانی کیفی ددان و سوودەکانیان :‎سەرەتا باسی سوودەکانی کیف ئەکەین بە شێوەیەکی گشتی ‎۱_ کاتێک دەمار بڕین  بۆ ددانێک ئە...
07/09/2025

‎جۆرەکانی کیفی ددان و سوودەکانیان :

‎سەرەتا باسی سوودەکانی کیف ئەکەین بە شێوەیەکی گشتی
‎۱_ کاتێک دەمار بڕین بۆ ددانێک ئەکەین پێویستە کیفی بۆ بکرێت لەبەرئەوەی ددانی دەمار بڕاو بێهێز دەبێت و ئەگەری شکان و تەقینی زیاد دەکات لە هەمان کاتدا بە پێی تێپەڕینی کات ڕەنگی ڕەش دەبێت بۆیە پێویستە کیفی بۆ بکرێت..

‎۲_ کاتێک ددانێک ئەکێشرێت پێویستە بە زووترین کات شوێنەکەی بە ددانێکی دەستکرد پڕ بکرێتەوە ئینجا چەند شێوازێک هەیە وەک چاندن یان ددانی جووڵاو(تاقم) یان بە کیف (ددانی جێگیر)

‎پڕکردنەوەی شوێنی ددانی کێشراو زۆر گرنگە بۆ پاراستنی ددانەکانی نزیکی ددانە کێشراوەکە لە خوار بوون کە دەبێتە هۆی تێکدانی باڵانسی ناو دەم و بە تێپەڕبوونی کات ناتوانرێ ئەو ددانە دروست بکرێتەوە بەهۆی خواربوونی ددانەکانی تر کە زیانێکی زۆری بۆ کەسەکە دەبێت

‎جۆرەکانی کیفی ددان:
‎۱_ سیرامیک(ئەم جۆرە پێکهاتووە لە مەعدەن و مادەی سیرامیک کە بە بەراورد بە جۆراکانی تر جوانیەکەی کەمترە بەهۆی بوونی مەعدەن لە کیفەکەیا بەڵام نرخەکەی کەمترە و زیاتر بۆ ددانەکانی دواوە بەکار یەت)

‎۲_زرگۆن(ئەم جۆرە زۆترین بەکارهێنانی هەیە بەهۆی ئەوەی کە جوانیەکی سەرنج ڕاکێشی هەیە و توانایەکی زۆری هەیە و بەرگەی زەختی زۆر دەگرێت و بۆ سەرجەم ددانەکان ئەتوانرێ بەکاربێت)

‎۳_ئیماکس ( ئەم جۆرە لە دوو جۆرەکەی پێشتر جوانترە و زیاتر بۆ ددانەکانی پێشەوە بەکاریەت )

توێژەرانی فەرەنسی ئاشكرای دەكەن، زۆربەی ئەو مەعجوونانەی ددان كە لە بازاڕەكاندا هەن، لە مادەیەكی زیانبەخش پێكهاتوون بە نا...
06/09/2025

توێژەرانی فەرەنسی ئاشكرای دەكەن، زۆربەی ئەو مەعجوونانەی ددان كە لە بازاڕەكاندا هەن، لە مادەیەكی زیانبەخش پێكهاتوون بە ناوی تیتانێۆم و كەمێك لەم مادەیە لە مەعجوونەكاندا هەیە.

ئەم مادەیە تێكەڵ بە مەعجوونی ددان دەكرێت تا ددانەكان بەئاسانی سپی ببنەوە، لە ڕاستیدا ئەم جۆرە مەعجوونانەی ددان زۆر مەترسیدارن بۆ تەندروستیی مرۆڤ و مادەی تیتانیۆم خانەكانی شێرپەنجە چالاك دەكات.

توێژەرانی فەڕەنسی جەخت دەكەنەوە، پێویستە ئەو مەعجوونانە بەكار بهێنن كە بەرهەمی كۆمپانیا ناسراو و ناودارەكانە و هەڵگری مادەی فلۆرایدە.

Address

Irbil

Opening Hours

Monday 14:00 - 23:00
Tuesday 21:00 - 23:00
Wednesday 14:00 - 23:00
Thursday 14:00 - 23:00
Friday 14:00 - 23:00
Saturday 14:00 - 23:00
Sunday 14:00 - 23:00

Telephone

+9647703998744

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Sarmad Clinic posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram