Med 24 Lab

Med 24 Lab تاقیگەی پزیشکی (مێد 24) تاقیگەیەکی کلینکی پێشکەوتوو و پێشەنگە لە شیکردنەوە و پشکنینی پزیشکی

23/04/2026

تەندروست بخۆ تاوەکو تەندروست بژیت

19/04/2026

~پشکنینەکانتان بە باشترین و پێشکەوتوترین ئامێری سەردەم ئەنجام بدەن لە تاقیگەی med 24
~باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی لە تاقیگەکەمان بەردەستە بە کوالێتی بەرز و نرخی گونجاو

~أجرِ اختباراتك بأفضل الأجهزة في مختبر med 24
~تتوفر في مختبرنا أفضل الخدمات الصحية بجودة عالية وبأسعار مناسبة

18/04/2026

مێد24

باشترین کوالیتی گونجاوترین نرخ

بە ئومێدی تەندروستی و سەلامەتی بۆ هەمووان

ناونيشان :هەولێر-ڕاپەرین-سەرەتای شەقامی سەرەکی مەسيف شەقلاوە(شۆرش) و فلکەی حەی شورتە

ژمارەی مۆبایل:07503414241

#مێد٢٤

14/04/2026
10/04/2026

کۆلیسترۆڵ ( Cholestrol) چییە ؟

ئەو مادە گرنگەیە کەبەڕێژەی نزیکی ٩٠٪ لەجەستەدا لەجگەرو ڕیخۆڵەدا دروستدەکرێت، ڕێژەی نزیکی١٠٪ لەگەڵ خۆراکدا بەجەستە دەگات.
‌کۆلیسترۆڵ جۆرە مادەیەکی نزیکە لەچەوری و لەپێکھاتە سەرەکییەکانی خانەکانی لەشە، ھەروەھا پێویستە بۆ دروستکردنی ڕژێنەرەکانی وەک ترشەڵۆکی زراو، ڤیتامین D و ھەندێک جۆر لەھۆرمۆنەکانی وەک Cortisol, Testosteron, Oestrogen

بەگشتی باس لە دوو جۆری سەرەکی
(LDL (Low Density Lipoprotein
(H‌DL (High Density Lipoprotein ‌دەکرێت.
‌لەکاتێکدا جۆری LDL کۆلیسترۆڵی لەناو جگەردا دروستبو بەخانەکانی جەستە دەگەیەنێت، جۆری HDL کۆڵیسترۆڵی زیاد لەپێویستی ناو خوێن و خانەکانی جەستە دەگێڕێتەوە بۆ ناو جگەرو لەجگەردا لەڕێی ترشەڵۆکی زراوەوە دەگەیەنرێتە ناو ڕیخۆڵەو پاشان لەگەڵ پاشەڕۆدا فڕێدەدرێت.
‌ھەربۆیە بەرزی ڕێژەی جۆری LDL زیان بەجەستە دەگەیەنێت و لەجۆری HDL جەستە سودمەند دەبێت، ھەروەھا بەرزی ئاستی ئەم جۆرەیان ھۆکارێکە بۆ دابەزاندنی ئاستی جۆری ناتەندروستی LDL لەجەستەدا.
‌ ‌بەگشتی دەوترێت باشتر وایە ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لەخوێنی کەسێکی تەمەن پێگەیشتودا بەھەردوو جۆری HDL و LDL لەبڕی ٢٠٠ Mg/dl لانەدات، لەو بڕەش تاڕێژەی LDL کەمتربێتو HDL زیاتربێت باشترە، بەوپێیەی جۆری HDL لەتوانایدا ھەیە جەستە بەگشتی، تەنانەت بۆرییەکانی خوێنیش لەجۆری ناتەندروستی LDL ڕزگاربکاتو بەمەبەستی لەگەڵ پاشەڕۆدا فڕێدان بەرەو جگەر بیگوازێتەوە.
‌ھەربۆیە پێویستە ھەوڵبدەین بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی HDL و
‌لەھەمان کاتدا نزمکردنەوەی ئاستی LDL بۆ خوار١٣٠ Mg/dl.


‌ھۆکارەکانی نزمبونەوەی ئاستی HDL:
جگەرەکێشان، کێش زۆری، نەخۆشی شەکرە، کەمی جوڵە، بەرزی ئاستی چەوری جۆری Triglyceride..ھتد.

‌چەند ڕێگەچارەیەک بۆ دابەزاندنی LDL:
١. کەمکردنەوەی بڕی خۆراکی وەک زەردێنەی ھێلکە، چەوری ئاژەڵ، کەرەو پەنیری چەور، جگەر.
‌٢. دورکەوتنەوە لە ئەلکحول و جگەرەکێشان.
٣‌. جوڵەو وەرزشی ڕۆژانە.
٤. ڕۆژانە خواردنی میوەو سەوزەی فرێش.
‌٥. بەکارنەھێنانی ڕۆنی ئاژەڵی.

بە هیوای سود بۆ گشت لایە ک

08/04/2026


پشکنینی خوێن مەین

بریتیە پێوانی ڕێژەی پرۆتینی D.dimer لە خوێنی کەسەکەدا، بەشێوەیەکی ئاسایی لە خوێندا زۆر کەمە بەڵام کاتێک تێکشکانێک یان خوێن مەینێک لە لەشدا ڕودەدات پەڕەکانی خوێن لە ناوچەکەدا کۆدەبنەوە و خوێن مەین ڕودەدات و تۆڕی فایبرین دروست دەبێت، دواتر لەش هەڵدەستێت بە تێکشکاندنی خوێن مەینەکە و لەڕێگەی دەردانی ئەنزیمێک و تێکشکاندنی ئەو قەتماغەیە و شیکردنەوەی، دوای ئەوەی فایبرینەکە تێکدەشکێت و بەناو خوێندا بڵاودەبێتەوە وە بەو فایبرینە تێکشکاوانە دەڵێن D.dimer.

ئەم پشکنینە بۆ کێ دەنوسرێت؟
لەکاتی ڕودانی حاڵەتێکی لەناکاو و بوونی نیشانەکانی پەیوەست بە مەینی خوێن لەناو لولەکانی خوێن (DVT) و جەڵدەی دڵ و مەینی خوێن لە لولە خوێنی سیەکان (PE). نیشانەکان وەکو:
1️⃣ دڵ تێکەڵهاتن
2️⃣ دڵە کوتێ و نۆرە دڵی
3️⃣ ئازاری توندی قاچەکان و دەست
4️⃣ ئاوسانی پەلەکان و گۆڕانی ڕەنگیان
5️⃣ هەناسە توندی و کۆکە
6️⃣ ئازاری سنگ و سیەکان

01/04/2026

بەکتریای گەدە چیە؟
(بەکتریای گەدە H.Pylori)
ئەم حاڵەتە زۆر باوە و ڕیژەیەکی زوری خەڵک هەیانەو زورجار بەخویان نازانن چونکە کاریگەری دروست نەکردوە وەئەگەر بوچەند ساڵیک ئەم بەکتریایەت هەبیت وچارەسەری نەکەیت دەبیتە هوی برینی مەعیدە
ڕیگاکانی توشبون بەم بەکتریایە لەڕیگای پیسایی، دەم ودەستەوە دەگوازریتەوە ئەمەش کاتیک کەسەکەدەستی بەم بەکتریایە پیس بوبیت ،یان کەسەکەخوراکیکی پیس بو بەم بەکتریایە بخوات ئەوامەترسی توش بونی هەیە بە بەکتریای گەدە
نیشانەکانی توش بون بە بەکتریای مەعیدە:
①زیاد بونی غازات وئاوسانی سک
②هیڵنج و ڕشانەوە
③نەمانی اشتهاو زوتیربون
④دابەزینی کێش
⑤زیاد بونی قرقێنە
⑥ناخوشبونی بونی هەناسە
چارەسەر: پیویست دەکات فەحس بکریت لەڕیی خوین یان پیسای یان هەناسە ودواتر عیلاج وەربگریت و چاودیری بکریت بەهیوای سەلامەتی هەموو لایەک

med 24

پشکنینەکانت بە مێد24 بسپێرە

تاقیگەی پزیشکی مێد24
کوالیتی - وردبینی - ئەزموون
ناونیشان :هەولێر-ڕاپەرین-سەرەتای شەقامی سەرەکی مەسيف شەقلاوە(شۆرش) و فلکەی حەی شورتە
عنوان :
أربیل- حي رابرین - شارع (مصیف صلاح الدین - شقلاوة)- فلکة حي شرطة
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە:
للمزید من المعلومات اتصل :
07503414241

30/03/2026

‎زەردوویی منداڵ بریتییە لە زەردبوونی پێست و چاوی منداڵی تازە لەدایک بوو. ئەم نەخۆشییە دروست دەبێت لە ئەنجامی هەبوونی بڕێکی زۆری بیلیڕوبین (ڕەنگیکی زەردی ناو خڕۆکە سوورەکانی ناو خوینە)
‎زەردوویی منداڵ بریتییە لە حاڵەتێکی باو بەتایبەتی لەو منداڵانەی کە لە هەفتەی ٣٨ ی دووگیانی لەدایک دەبن وە هەندێک لەوانەی کە بەشێوەیەکی ئاسایی لەدایک دەبن. زەردوویی منداڵ زۆربەی جار بەهۆی ئەوەوە دروست دەبێت کە جگەری منداڵ بەشێوەیەکی تەواوەتی و بە پێی پێویست پێنەگەیشتووە بۆ ئەوەی بیلیڕوبین لە خوێندا نەهێڵێت. لە هەندێک منداڵ لەوانەیە نەخۆشییەکی شاراوە ببێتە هۆی زەردوویی.
‎زۆربەی ئەو منداڵانەی لەماوەی نێوان ٣٥ هەفتەی دووگیانی و ماوەی تەواوەتی دووگیانی تووشی زەردوویی دەبن پێویستیان بە چارەسەر نییە. لە هەندێک حاڵەتی دەگمەندا بەرزبوونەوەی ڕێژەی بیلیڕوبین لە خوێندا بەشێوەیەکی نائاسایی لەوانەیە ببێتە هۆی مەترسی زیان گەیاندن بە مێشکی منداڵ
----------------
MED 24
پشکنینەکانتان بە ئێمە بسپێرن تا زیاتر دڵنیا بن لە تەندروستیتان

Address

Med 24 Lab . Rapareen 40 M Street
Irbil

Opening Hours

Monday 08:00 - 23:00
Tuesday 08:00 - 23:00
Wednesday 08:00 - 23:00
Thursday 08:00 - 23:00
Friday 16:00 - 22:00
Saturday 08:00 - 23:00
Sunday 08:00 - 23:00

Telephone

+9647503414241

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Med 24 Lab posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Med 24 Lab:

Share

Category